Stay Signed In
Do you want to access your site more quickly on this computer? Check this box, and your username and password will be remembered for two weeks. Click logout to turn this off.
Stay Safe
Do not check this box if you are using a public computer. You don't want anyone seeing your personal info or messing with your site.
سومبولی جوانیکوردایهتی
رێبواری رێی مه‌ردایه‌تی
له لوتکه‌دا ژیای هه‌موو ته‌مه‌نت
خۆتکرده فیدای گه‌لوو وه‌ته‌نت
که‌سی وه‌کو تۆ وون نابێت ناوی
...چونکه نه‌ت ویست تۆ ژین به داماوی
بۆیه کورد ده‌لێت تۆ سهرۆکمانی
بربره‌ی پشتی پیرو لاومانی
بۆ هه‌ر چوار پارجه تۆ رێبازمانی
سلاوت لێبێ نه‌مر بارزانی.
16/03/2001 سه‌ربازی وون
----------------------ا------------------------چیرۆك و به‌سه‌رهاتی به‌ناوبانگترین هاكه‌ر كیڤن میتنیك له جیهاندا---------------------------------------------------------------ئه‌مه چیرۆكى به‌ناوبانگترین هاكه‌رزى كۆمپیوته‌ره له جیهان، "كیڤن میتنیك"، هه‌ركه ده‌ستى كه‌وته سه‌ر كیبۆرد خۆى له‌بیرده‌كات و گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین دیوارى پاراستن ده‌به‌زێنێت زۆر به‌ئاسانى، هه‌ر شونێك بییه‌وێت ده‌چێته ناو كۆگاى نهێنییه‌كانیه‌وه، كه‌توانى بۆ ماوه‌ى هه‌ژده ساڵ سنورى ده‌یه‌ها كۆمپانیا و شوێنى گرنگ ببه‌زێنێت و هاكیان بكات، له‌سه‌ره‌تاوه كۆمپانیاى ته‌له‌فۆنى ناوخۆیى وهكۆتایى هێنا بهسنوربهزاندنى پنتاگۆن، بۆیه وایكرد ببێته به‌ناوبانگترین هاكهرى تۆڕى كۆمپیوته‌ر له جیهان و مێژوودا، له‌ته‌مه‌نى بچوكیدا هه‌ر ته‌نیایى و بێنازى كیڤنى گرته‌وه به‌تایبه‌ت پاش جیابوونه‌وه‌ى دایك و باوكى، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه زیاتر ژیانى به‌ته‌نیایى و هه‌ژارى به‌رێته‌سه‌ر،
پاش ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى گه‌یشته 17 ساڵى ژیانى كیڤن ده‌ستى به‌گۆڕانكارى كرد‌و ژیانى هه‌ندێك گۆڕانكارى تێكه‌وت تا بوو بهههلۆیهكى بریندار، هه‌ربۆیه نازناوى "كۆندۆر"ى له‌خۆى نا، كه ئه‌م نازناوه‌ش چاولێگه‌رى فیلمى "سێ ڕۆژه‌كانى كۆندۆر"ه،كه چیرۆكى فیلمه‌كه باس له كوڕێكى توێژه‌ر ده‌كات كه داواكراوه له‌لایه‌ن ئیستخباراتى ئه‌مریكییه‌وه به‌ڵام ئه‌م كوڕه پسپۆرى خۆى وه‌كو ئه‌فسه‌رێكى چه‌كى به‌حرى پێشتر به‌كارده‌هێنێت. بۆ كۆنترۆڵ كردنى تۆڕى ته‌له‌فۆن به‌مه‌به‌ستى ته‌شویش خستنه‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى له دواى ده‌گه‌ڕێن بۆ گرتنى ئه‌م هه‌ڵۆیه به‌رده‌وام له ئاسمانێكى گه‌وره‌دا ده‌فڕێت. چه‌نده‌ها ساڵ بۆ گه‌ڕان به‌دواى نێچیرێكى چه‌ورو گه‌وره‌دا. به‌ڵام هه‌روه‌كو ده‌ڵێن "ماطار طیر وارتفع. الا كما طار وقع!" كیڤن كه‌وته ده‌سته‌وه به‌مه‌ش ده‌ستگیركرا. كیڤن ئێستا كۆت و زنجیر كراوه و له‌زینداندایه و به‌پیاوێكى زۆر ترسناك له قه‌ڵه‌م دراوه، به‌ڵكو ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه گیراوه له شارێكى دیموكراسیهتخوازهوه به‌بێ ئه‌وه‌ى تائێستا دادگایى بكرێت !!!! چۆن..؟
ئه‌مه‌ش چیرۆكى ئه‌م هه‌ڵۆیه‌یه له ساڵى هه‌شتاكان ته‌له‌فۆنى دیجیتاڵ په‌ره‌ى سه‌ند، هه‌روه‌ها كۆمپیته‌رى كه‌سیش "PC" له‌گه‌ڵ مۆدیۆم بڵاوبۆوه، بۆ كۆنترۆڵ كردنى له‌دووره‌وه بهدابهشكهرى ته‌له‌فۆنه‌وه. هه‌رچه‌نده كیڤن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له قوتابخانه‌دا به‌ڵكو پله‌ى له ژێر مامناوه‌ندیشه‌وه بوو، به‌ڵام زۆر زیره‌ك بوو له سنوربه‌زاندنى بگۆڕى ته‌له‌فۆنى ناوخۆیى، توانى ته‌له‌فۆن به‌كاربهێنێت به‌به‌لاش واته چه‌نده‌ها ته‌له‌فۆنى دهكردبهبێ ئه‌وه‌ى پاره‌ى له‌سه‌ر حساب بكرێت . ته‌نها به‌مه ڕانه‌وه‌ستا به‌ڵكو په‌ره‌ى سه‌ندو توانى كۆنترۆڵى ته‌واوى سیسته‌مى ته‌له‌فۆنه‌كان بكات، گوێ بیستى ته‌له‌فۆنى خه‌ڵكى ده‌كرد. تا بۆ ماوه‌یه‌كى كورت توانى چه‌نده‌ها زانیارى ده‌رباره‌ى چه‌نده‌ها كه‌س كۆكاته‌وه و ئینجا ده‌وڵه‌مه‌نترین ژیانى هه‌ڵده‌بژارد. ئه‌مه وایكرد كه خۆى پێ سه‌ركه‌وتوو بێت و خۆى لابههێزبێت.
له بهرزۆرى گرنگیدانى به‌م بواره چه‌ندین هاوڕێى تر‌ى بۆ خۆى دۆزیه‌وه له‌هه‌مان بوار و هه‌مان كاریان ده‌كرد به‌مه‌ش كۆمهلهیهكیان دروست كرد كه په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه ده‌كرد بۆ باسكردنى ڕێگایترو شتى نوێ بۆ ئه‌م كاره.
ئه‌نجامدانى كارى هاكینگ وه‌كو گه‌مه‌یه‌ك وابوو بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه. شوێنى پێشوازى كردنى چه‌نده‌ها هوتێل و سۆپهرماركێتیان ده‌گرته‌وه‌و له‌جیاتى ئه‌وان وه‌ڵامى خه‌ڵكیان ده‌دایه‌وه. هه‌روه‌ها توانیان شوێنى كارمه‌ندانى تۆڕى ته‌له‌فۆن بگرنه‌وه و له‌جیاتى ئه‌وان وه‌ڵامى خه‌ڵكیان ده‌دایه‌وه .كاتێك خه‌ڵك ته‌له‌فۆنى بۆ بگۆڕ دهكردو داواى ژماره‌یه‌كى ته‌له‌فۆنى ده‌كرد ئه‌وان وه‌ڵامێكى گاڵته‌ئامێزیان ده‌دایه‌وه بۆ نموونه به‌م شێوه‌یه هه‌شت،شه‌ش،دوو،چوارونیو! چۆن ڕه‌قه‌مى نیو هه‌یه؟!!. به‌م شێوه‌یه گاڵته‌یان به‌خه‌ڵك ده‌كرد. هه‌روه‌ها ته‌له‌فۆنیان بۆ خه‌ڵك دهكردو ئه‌مه‌یان ده‌گۆت: "پێویسته له‌سه‌رت ئه‌وه‌نده پاره بده‌یت له‌به‌روارى ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌م مانگه له‌برى ئه‌وه‌ى كه‌قسه‌ت كردووه ئه‌گینا ناچارده‌بین خه‌ته‌كه‌ت بپچڕێنین" .گه‌رچى جارى وا هه‌بوو له‌وانه‌بوو ئه‌وكه‌سه دوێنێ پاره‌ى ته‌له‌فۆنى دابێت. تا ئه‌و كات ئه‌و كاره‌ى كه‌ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ده‌یان كرد ته‌نها تایبه‌ت بوو به‌بێزار كردن و گاڵته كردن به خه‌ڵكى، تا واى لێهات یه‌كێك له‌ئه‌ندامانى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه سنورى كۆمپانیایه‌كى به‌زاندو هه‌موو فایله گرنگه‌كانى تێك شكاند لهسانفرانسیسكۆ، پۆلیسیش نه‌یتوانى ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ى ئهنجامدابووبدۆزێتهوه بۆ زیاتر له یه‌ك ساڵ. له‌رۆژێكى پشوودا له ساڵى 1981 كیڤن و دوو ئه‌ندام لهكۆمهڵهكهى توانیان بچنه‌ناو سه‌نته‌رى سه‌ره‌كى كۆمپانیاى ته‌له‌فون له لۆس ئه‌نجلس، تونیان بچنه ئه‌و ژووره‌وه كه كۆمپیتهرهكهى تێدایه‌و كه هه‌موو كاره‌كان هه‌ڵده‌سوڕێنێت وه‌ریانگرت و لیست و تۆماره‌كانیان هه‌موو وه‌رگرت وه‌هه‌روه‌ها ووشه‌ى نهێنیهكهشیان دۆزیه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ى پۆلیس له كاره‌كه‌ى كۆڵیه‌وه نه‌یتوانى ده‌ست نیشانى ئه‌نجامده‌رانى بكات به‌ڵام دواى ساڵێك یه‌ك له‌وانه‌ى كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكه بوو كچێك بوو چوو خه‌به‌رى پۆلیسى كرد‌و به‌مه‌ش ده‌ستگیركران . سێ مانگ كیڤن دادگایى كرا‌و به‌كارى دزین و تێكدانى به‌یانات به‌هۆى ئینته‌رنێته‌وه هه‌روه‌ها ساڵێكیش لهژێرچاودێردا بێت له‌شارى لۆس ئه‌نجلس. له‌لایه‌كى تره‌وه سه‌نته‌رى خزمه‌ت گوزارى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ستى یارمه‌تیان بۆ برد بۆئه‌وه‌ى خۆى زیاتر به‌ره‌وپێش ببات له‌كارى پرۆگرامدانان و شتى به‌كه‌ڵك به‌ڵام كیڤن فێرى شتى گرنگتربوو هه‌ر بۆیه فێڵى نوێترى دۆزیه‌وه.
به‌مه‌ش دیسان ده‌ستگیركرا له‌ساڵى 1983 له‌لایه‌ن پۆلیسى زانكۆى باكورى كالیفۆرنیا. به‌تۆمه‌تى به‌كارهێنانى كۆمپیته‌رى زانكۆ بۆكارى هاكهرزو هه‌وڵدان بۆ سنوربه‌زاندنى كۆمپیوته‌ره‌كانى پنتاگۆن. به‌مه‌ش شه‌ش مانگى تر دادگایى كرا بۆ چاكردنه‌وه‌ى سلوكى كیڤن!. باشه توانیان سلوكى كیڤن چاك بكه‌ن ؟!.
پاش چه‌ند ساڵێك دیسان ده‌ستگیركرا به‌تۆمه‌تى ده‌ستكاریكردنى كۆمپیوته‌رى ژمێریارى یه‌ك له‌كۆمپانیاكان به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌یره كهساڵێك مایه‌وه بآ دادگایى كردن له‌ویش سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو كه فایلهكهشى شاردراوه به‌بآ ئه‌وه‌ى هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن.
ئا ئه‌وه‌تا ساڵى 1987 گۆڕانكارى له ژیانى كیڤن ڕویدا ، كاتى ئه‌وه‌ى كه‌چه‌ند وانه‌یه‌كى ده‌رباره‌ى كۆمپیوته‌ر خوێند، هاوڕێیه‌كى كچى په‌یدا كرد پاشان بڕیاریاندا كه‌له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كى كورت ده‌ركه‌وتبوو كه دیسان پرۆگرامێكى دزى له كۆمپانیایه‌كى پرۆگرامدانان له كالیفۆرنیا. پۆلیس توانى ده‌ستگیرى بكات دواى چاودێریكردنى ئه‌و هێڵه تهلهفۆنهى كه به‌كارى هێنابوو بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌مكاره، بۆیه ئه‌وكات تووشى لێدان و سوكایه‌تى پێكردن هات له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، وه بۆ ماوه‌ى 36 مانگ له ژێرچاودێریكردن دانرا، به‌ڵام ئه‌مه كیڤنى زیاتر برسیتركرد، وه‌زیاتر خۆى به به‌هێزتر زانی و خۆى به‌گه‌وره زانى.
له ساڵی 1988 بیرێك به‌سه‌ری دا زاڵ بوو، كه ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی كۆپییه‌ك بوو له سیسته‌می كاری مینی كۆمپیوته‌ری كۆمپانیای Digital ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی هاك كردنی تۆری "Easy net"ی تایبه‌ت به كۆمپانیاكه، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئێواره‌یه‌ك ده‌چوو بۆ مه‌ڵبه‌ندی كاری"دبیجو"ی هاوڕێی، كه كاری ده‌ركرد له به‌شی پاڵپشتی سیسته‌مه‌كان له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی كۆمپیوته‌ر، بۆ ماوه‌ی دوور‌و درێژهكاریان ده‌كرد بۆ هاك كردنی مینی كۆمپیوته‌ری كۆمپانیای "Digital" به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م كۆمپانیایه به‌م كاره‌یان زانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌تییه‌ی كه كێشاشیان نه‌یانتوانی ده‌ست نیشانی ئه‌و لایه‌نه بكه‌ن كه هه‌وڵده‌دات بۆ هاك كردنی، بۆیه هیچ رێگه‌یه‌كی تریان له به‌رده‌م نه‌ما ئه‌وه‌نه‌بێت كه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به پۆلیسی ناوخۆیی و "FBI" كه ئه‌وانیش به هاوبه‌شی له‌هه‌وڵدان دابوون بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه هه‌وڵی هاك كردنی كۆمپانیای "Digital" ده‌دات، به‌ڵام ماندوبوونهكهیان به‌بێ سوودبوو، چونكه كیڤین كاره‌كانی به شێوه‌یه‌كی زۆر زیره‌كانه رێكخستبوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دوو ئامێری كۆمپیوته‌ری به‌كارهێنا بوو یه‌كێكیان خه‌ریكی هاك كردنی توڕی Digital و به‌ده‌ستهێنانی سیسته‌می كار بوو، ئه‌ویتریشیان چاودێری بو به سه‌ر داوم ده‌زگای ته‌له‌فۆن وه‌چاودێری كردنی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئاشكراكردنی كاربه‌ده‌ستانی Digital كاتێكی زۆریان به‌سه‌رده‌برد له چاودێری كردنی كۆمپیوته‌ره‌كانی كۆمپانیاكه‌یان، ئه‌مه‌ش كه به هه‌زاران دۆلار تێچووی بوو، له كۆتاییدا ئه‌و رۆژه كه كیڤین ده‌ستگیركرا، ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئه‌وانه‌وه نه‌بوو به‌ڵكو به‌هۆی"دبیجو"ی هاورێ یه‌وه كه ئاشكرای كرد، هاورێی كیڤن له كاره‌كه‌دا، چونكه له راستیدا كیڤین كێشه‌ی بۆ "دبیجو"ی هاورێ دروستكرد له شوێنی كاری‌دا له‌گه‌ڵ بهڕێوهبهرهكهیدا.
كیڤن ناردرا بۆ دادگای لۆس ئه‌نجلۆس، به تۆمه‌تی دزینی پرۆگرامێك كه نرخه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته ملیۆنان دۆلار، وه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زیانێكی زۆر له كۆمپانیای Digital زیاتر له 200000 دۆلاری زه‌ره‌ر هێنا كه ئه‌م پاره‌یه خه‌رجكرا بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه هاكیان ده‌كات.
ئیتر كیڤن تۆمه‌تبار كرا له‌سه‌ر كێشه‌ی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر بۆ چه‌ند ساڵێك به هۆی به‌ده‌ستهێنانی وشه‌ی نهێنی چه‌ندین كۆمپیوته‌ری كۆمپانیاكان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی.
ئه‌مجاره‌شیان پێنجه‌مین جار بوو كه كیڤن تۆمه‌تبار ده‌كرا له تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به كۆمپیوته‌ر، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌م جاره سه‌رنجی رای گشتی بۆ خۆی راكێشا كه ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئه‌و سزایه‌ی كه به‌سه‌ریاندا سه‌پاند سزادرا به زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی ساڵێك و شه‌ش مانگیش له ژێر چارهسهركردندابێت بۆ چاكبوونه‌وه‌ی له
"خووگرتنی هاك كردنی سیسته‌می كۆمپیوته‌ر له رێگه‌ی تۆڕه‌كانه‌وه.
ئیتر كیڤن ساڵێك له زینداندا مایه‌وه به‌ڵام به‌شی دووه‌می له سزاكه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد به‌ڵكو ماوه‌یه‌كی كورت له دوای ئازادكردنی سه‌فه‌ری كرد بۆ لاس ڤیگاس له وێدا وه‌ك پیرۆگرامسازێكی ئاسایی كاری ده‌كرد له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به لیستی پۆسته‌ی ئه‌لیكترۆنی له سه‌ره‌تای ساڵی 1992 كیڤن گه‌ڕایه‌وه بۆ سان فرانسیسكۆ دوای مردنی براكه‌ی، بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ باوكی له‌كاری بیناسازیدا كاری كرد، هه‌تا وه‌كو له‌لای هاورێیه‌كی باوكی كاری بۆ خۆی دۆزیه‌وه له ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه، كاتێكی زۆر تێنه‌په‌ڕی، تا وه‌كو دیسان كیڤن كه‌وته‌وه دادگا به‌هۆی هاككردنی زانیارییه نهێنییه‌كانی شوێنی كاری خۆی، كه ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه بوو.
له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1992 دادوه‌ر سزای بۆ ده‌ركرد به گرتنی، له‌وكاته‌ی كه پۆلیس چوو بۆ گرتنی كیڤن هه‌ڵات بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شوێن پێیه‌ك به‌جێ بهێڵـت له دوای خۆی.
له دیسه‌مبه‌ری 1992 به‌شی ئامێره‌كان "الالیات" له كالیفۆرنیا په‌یوه‌ندیان پێوه‌كرا له رێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه، داواكار داوای كۆپیه‌كی بڕوانامه‌ی رێگه‌پێدانی لێخوڕینی یارمه‌تی ده‌رانی پۆلیسی ده‌كرد، وه‌به‌كارهێنه‌ر خۆی وا نیشاندا بوو، كه رێگه‌پێدراوی یاسایی یه بۆ سه‌یركردنی ئه‌و جۆره بڕوانامه‌یه، وه داواشی كرد بوو كه له رێگه‌ی فاكسه‌وه بۆ ئه‌درێسی داواكار بنێرن لێپرسراوانی ئاسایش ئه‌م داوایه‌یان لا سه‌یربوو، بۆیه له ژماره‌ی داواكاریان كۆڵیه‌وه و ده‌ركه‌وت كه ئه‌م نمره‌یه تایبه‌ته به خزمه‌گوزاری وێنه‌گرتن و فاكس، بۆیه بڕیاریان دا به‌ناردنی داواكراو، به‌ڵام به‌ر له ناردنی هه‌ستان به ناردنی ئاسایش و ناوچه‌كه‌و ناسینی ئه‌و كه‌سه‌ی كه داوای ئه‌و زانیارییه ده‌كات بۆیه له به‌ر ده‌رگای شوێنی داواكار راوه‌ستان تاوه‌كو له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی بتوانن ده‌ستگیری بكه‌ن به‌ڵام هه‌ستیان به هاتنه ده‌ری نه‌كرد. به‌ڵام كیڤن كه هه‌ستی به‌وان كرد ده‌ستی كرد به راكردن كۆمه‌ڵه پهڕهیهكیشی به ده‌سته‌وه بوو، له‌گه‌ڵ راكردنه‌كه‌ی هه‌مووی له ده‌ست كه‌وته خوار، هه‌رچه‌نده ئاسایش بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ به‌و دوایدا رایكرد، به‌ڵام ده‌ستگیرنه‌كرا، له دواتر ئاسایش هه‌ڵسا به پشكنینی ورهقهكان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌م وه‌ره‌قانه جێی په‌نجه‌ی كیڤن هه‌ڵده‌گرێت بۆیه بۆیان ده‌ركه‌وت كه كیڤن هه‌ر به‌رده‌وامه له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی خۆی.
له پشووی سه‌ری ساڵی 1994 دا بوو كه پشووه‌كه‌ی به‌ره‌و كۆتایی ده‌چوو یه‌ك له هاوڕێكانی په‌یوه‌ندی پێوهكردو پێی راگه‌یاند كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ماڵه‌وه‌ت هاك كراوه.
"شیسومورا" یه‌كێك له پسپۆڕه به‌ناوبانگه‌كانی ئاسایشی تۆڕه‌كانه له‌و سیسته‌مه‌وه كارده‌كات وه‌ك راوێژكار له FBI، و هێزی ئاسمانی، و ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی، له‌به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می كۆمپیوته‌ر و له به‌هێزكردنی پارێزگاری سیسته‌می تۆڕه‌كان له هاك كردنی، هه‌رچه‌نده شیسومورا له سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ماڵه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆجیای زۆر پێشكه‌وتووی به‌كارهێنابوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كیڤن توانیبووی هاكی بكات.
هه‌ر بۆیه ئه‌م رووداوه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ناخی شیسومورا كرد، وای لێ‌كرد هه‌موو هێزو توانای خۆی به‌كاربهێنێت به هاریكاری FBI بتوانێت ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیربكات، هاكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان كردووه، پاش ماوه‌یه‌ك له لێكۆڵینه‌وه وبهدواداچوونهوه، بیروبۆچوونیان وابوو، ئه‌م كاره له‌لایه‌ن كیڤن مێتنك ئه‌نجام درابێت كه له ساڵی 1992 وه له خۆشاردنه‌وه‌یه، له دواتر بۆیان ئاشكرابوو، كه كیڤن خه‌ریكی كاره‌كانیه‌تی له‌سه‌ر مۆبایل له شاری "والی" باكووری كالیفۆرنیا له 13ی فبرایری1995 شیسومورا چوو بۆ شاری راڵی. بۆ رۆژی دواتر به یارمه‌تی پسپۆران له بواری كۆمپانیای مۆبایله‌وه لێكۆڵنه‌وه فیدرالیه‌كان توانی جێگای كیڤن دیاری
بكات.
له ئێواره‌ی 15ی فبراریر لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان "المحققون" له ده‌رگای ماڵی "كیڤن" یان دا، كیڤن دوای پێنج خولهك ده‌رگای كرده‌وه، وا خۆی نیشاندا كه له گفتوگۆكردن بووه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی كه‌چی كاتێك سه‌یری ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان كرد بینیان ته‌له‌فۆنه‌كه كارناكات، كیڤن گیراو زیندانی كرا به‌بێ دادگایی كردنی له دواتردا له 27ی یۆنیۆی ساڵی 1997 سزای 22 مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی حوكمیشی ته‌واو كرد به‌ڵام ئازاد نه‌كرا هه‌تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر ئازادنه‌كراوه چونكه لێكۆڵه‌ره‌وان پێیانوایه كه‌سێكی ترسناكه و هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات له جیهان، ئه‌مه ئه‌نجامی سهركێشیهكانی كیڤن
بوو،
كه ئه‌و هه‌موو زیره‌كییه‌ی هه‌ی بوو بۆكاری هاك كردن به‌كاری هێنا نه‌ك بۆ كارێكی سوودبه‌خش كه سوود به خۆی و به كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیش بكهیهنێت به‌ڵكو زیانی له چه‌ندین كۆمپانیا‌و گه‌وره‌ترین زیانیشی بۆ خودی خۆی بوو، داهاتووی خۆی و بۆ خودی خۆشی سوودمه‌ندنه‌بوو خوێنه‌ری ئازیز ئهمهئهنجامی كیڤن و كه‌سانی وه‌ك كیڤنه هیوادارم هه‌موومان وانه‌یه‌كی لێوه
فێربووبین كه سوودمه‌ند بین بۆ خودی خۆمان و بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌شمان.
زانست و ژینگە - خه‌مۆكی و نیگه‌رانی دایكانی دووگیانه كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆرپه‌له‌كانیان هه‌یه
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، ئه‌و منداڵانه‌ی له دایكێكی خه‌مۆك و نیگه‌ران به دنیا دێت، له كاتی نوستن و هه‌ڵسوكه‌وت كردنیدا تووشی جۆرێك له په‌شۆكاوی ده‌بنه‌وه.
گۆڤاری (خه‌و) بڵاویكردۆته‌وه، زانا‌و توێژه‌ره‌وه‌كان له ناوچه‌ی (ساوس هامبتۆن) له به‌ریتانیا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 874 ئافره‌تی دووگیانه ئه‌نجامداوه، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 20 تاوه‌كو 30 ساڵاندا بووه، له كاتی توێژینه‌وه‌كه لیستێكی پرسیاركردنیان ئاراسته كردون، كه پرسیاره‌كانیان له باره‌ی هه‌ست و حاڵه‌تی نیگه‌رانی و خه‌مۆكیانه‌وه بووه.
گۆڤاره‌كه نوسیویه‌تی: به پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، 29% ئه‌و ئافره‌تانه پێش دووگیانه دووچاری گرفتی خه‌مۆكی و نیگه‌رانی بوونه‌ته‌وه، بۆیه به‌هۆی ئه‌و هۆكارانه‌وه كاریگه‌ریه‌كی نه‌گه‌تیڤ له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان دروستبووه، به‌تایبه‌تی له‌كاتی خه‌وتنیان.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یانداوه، منداڵان به تایبه‌تی له ته‌مه‌نی 6 مانگی تاوه‌كو ساڵێك تووشی گیروگرفتی په‌شۆكاوی ده‌بنه‌وه، به جۆرێك به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵپه‌ستۆی ده‌روونی له ئافره‌تان پێش دووگیانه په‌یوه‌ندی هه‌یه به زیاد بوونی رێژه‌ی له 23% حاڵه‌تی هه‌ڵسانی منداڵه‌كانیان له ته‌مه‌نی 6 مانگان‌دا، هه‌روه‌ها 22% له منداڵانی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵاندا.
به كه‌م خواردن كێشت كه‌م كه‌وه
– به تێكردنی خواردنی زۆر له قاپێكدا ده‌بیته هۆی قه‌ڵه‌و بوونی خۆت، كه‌واته باشتر وایه قاپی بچوك هه‌ڵبژێریت.
لێكۆله‌ره‌وه‌كان رایانگه‌یاند:" ئه‌و منداڵانه‌ی كه دایك و باوكیان قاپی گه‌وره‌یان بۆ هه‌ڵبژاردوون، زیاتر له راده‌ی پێویست خواردن ده‌خۆن و به به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ منداڵانی دیكه‌دا ئه‌گه‌ری قه‌ڵه‌و بوونیان زۆرتره.
لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكۆله‌ره‌وه‌كانی زانكۆی "بیلڤێر" ده‌ریخست كه تێكردنی خواردنی زۆر و به‌كارهێنانی قاپی گه‌وره‌تر ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی.
((((((((((((((((gandy)))))))))))))) ره‌نگا و ره‌نگ - چه‌ند قسه‌یه‌كی نه‌سته‌ق له مه‌هاتما گاندی
گاندی له وشه‌دا به مانای ئاشتی و ئارامییه، هه‌وڵ و تێكۆشانی مه‌هاتما گاندی بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هیندوستان بێ هاوتا بووه، له خواره‌وه چه‌ند قسه‌یه‌كی نه‌سته‌قی مهاتما گاندی ده‌خوێنیته‌وه:
- لاواز هه‌رگیز ناتوانێت له كه‌س خۆشبێت ( له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێت تۆڵه بسه‌نێته‌وه)، لێبوردن بۆ كه‌سێكی به‌هێزه (تا له‌گه‌ڵ به‌هێزیدا له‌هه‌ڵه‌ی ده‌وروبه‌ری ببورێت).
- به‌م زوانه بنه‌مای ئه‌خلاق له ده‌ستده‌ده‌ین، وازمان له ئایین هێناوه، هیچ شتێك وه‌كو ئایین ناتوانێت له خراپه لامان بات، بۆ نمونه كه‌سێكی به‌دین ناتوانێت خائین، زاڵم یا خراپه‌كار بێت و حه‌ز ده‌كات له رێگای خوا هه‌نگاو بنێ.
- نرخی ژیان له‌وه زیاتره كه بمانه‌وێت به ئاسانی وازی لێ‌بێنین.
- ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه ئاواته خوازین له ده‌وروبه‌رمان بیبینین، له‌سه‌ره‌تادا ده‌بێت له خۆماندا دروستی بكه‌ین.
- ته‌نیا زاڵمێك كه ده‌توانم له‌م دنیایه‌دا قه‌بوڵی بكه‌م بێده‌نگییه
(((((((((((((((xoshewisty))))))))))))))) ره‌نگا و ره‌نگ - نیشانه‌كانی ژیانێكی پڕ له خۆشه‌ویستی
من و هاوسه‌ره‌كه‌م ژیانێكی پڕ له خۆشیمان هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ...
1- به هه‌موان ده‌ڵێم خۆشم ده‌وێت.
2- بۆ ده‌ستخۆشی كردن له ماندووبوونه‌كانی ، نامه‌یه‌كی پڕ له خۆشه‌ویستی بۆ ده‌نوسم.
3- له كۆمه‌ڵدا به باشه باسی ده‌كه‌م.
4- كاتێ دڵگرانه هه‌وڵده‌ده‌م له دڵگرانییهكهی تێبگه‌م.
5- هه‌میشه له رووداوه خۆش و گرنگه‌كانی ژیاندا ده‌یكه‌م به هاوبه‌شم به‌ر له‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه بزانێت.
6- له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیاندا پێكه‌وه بۆ ژیانمان به‌رنامه دهدانێین.
7- به‌رده‌وام ئاگام لێیه‌تی و گرنگی ده‌ده‌م به‌و شتانه‌ی حه‌زی لێیه‌تی و پێویستی پێیه‌تی.
8- له هه‌موو كاتێكدا هێمنی ده‌پارێزم.
9- دوای كۆتایی هاتنی رۆژ، شه‌وانه هه‌موو شتێكی بۆ ده‌گێڕمه‌وه.
10- یه‌كه‌مین كه‌سم كه پیرۆزبایی له دایكبوونی لێده‌كه‌م.
11- ئه‌و كارانه‌ی بۆم ئه‌نجامده‌دا له‌به‌رچاومه و ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌م.
12- له هه‌موو ساته‌كانی ژیاندا به لێبورده‌ییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م.
13- هه‌وڵ ده‌ده‌م كه به‌رده‌وام رووخۆش بم و گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م.
14- ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌م كه پیشانده‌ری سۆز و خۆشه‌ویستی منه بۆ ئه‌و.
15- هه‌ركات له ده‌ستی زۆر تووڕه بم بیر له خاڵه باشه‌كانی ئه‌و ده‌كه‌مه‌وه.
16- ئه‌گه‌ر هه‌ست كه‌م له پێداویستییه تابهتهكانی شتێكی كه‌مه و خۆی نایكڕێت، به تاكید خۆم بۆی دابین ده‌كه‌م.
17- له دڵه‌وه هه‌موو ئه‌و دیارییانه‌م خۆشم ده‌وێت كه پێی داوم.
18- هه‌میشه یه‌كدیمان خۆش ده‌وێت.
19- كاتمان ته‌رخانی یه‌كتر ده‌كه‌ین.
ره‌نگا و ره‌نگ - كاته به فیڕۆ چووه‌كان
PNA – لێره‌دا به پێی ئامارێك ئاماژه ده‌درێت به‌و كاتانه‌ی كه به درێژایی ته‌مه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كاره جیاوازه‌كان سه‌رف ده‌كرێن ، هه‌ڵبه‌ت بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه له كۆتایی ژیاندا چه‌نده كاتی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكا به فیڕۆ ده‌چێت.
- 1086 رۆژ نه‌خۆشی.
- سێ ساڵ له میوانی و یه‌كتر بینین‌دا.
- 8 مانگ بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیمێڵه بێ كه‌ڵكانه‌ی كه كه‌س نازانێت له لایه‌ن كێوه نێردراون.
- 17 مانگ بۆ خواردنه‌وه‌ی قاوه و جۆره خواردنه‌وه‌كانی دیكه.
- 2 ساڵ بۆ قسه‌كردن به ته‌له‌فۆن.
- 5 ساڵ چاوه‌ڕێی هۆكاری گواستنه‌وه.
- 9 مانگ له مانه‌وه له پشتی ترافیك لایت.
- 4 ساڵ سه‌رفی دروستكردنی خواردن.
- ساڵ و نیوێك بۆ هاوسه‌رگیری.
- ساڵ و نیوێك بۆ جل له‌به‌ر كردن.
- 7 ساڵ بۆ مانه‌وه له حه‌مام.
- 12 ساڵ سه‌رقاڵی سه‌یر كردنی ته‌له‌فزیۆن.
- 3 ساڵ خه‌ریكی كڕین.
- ساڵێك گه‌ڕان به دوای ئه‌و شتانه‌ی كه نازانن له كوێ دایان ناوه.
- 24 ساڵیش ده‌خه‌ون.
ده‌زانم به هه‌ستی به‌ڵام ئه‌مانه‌ش فێربه و هه‌ر رۆژه و به زمانێك پێی بڵێ خۆشم ده‌وێ، خۆ چی ده‌بێت؟
Kurdish : xoshm dawei
English : I Love You
Persian: Dooset daram
Italian : Ti amo
German : Ich liebe Dich
Turkish : Seni Seviyurum
French : Je t'aime
Greek : S'ayapo
Spanish : Te quiero
Hindi : Mai tumase pyre karati hun
Arabic : Ana Behibak
Japanese : Kimi o ai shiteru
Yugoslavian : Ya te volim
Korean : Nanun tangshinul sarang hamnida
Russian : Ya vas liubliu
Romanian : Te iu besc
Vietnamese : Em ye Ha eh bak
Syrian/lebanese : Bhebbek
Swiss-German : Ch'ha di ga"rn
Swedish : Jag a"Iskar dig
چه‌ند رێگه‌یه‌ك بۆ خۆشحاڵكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ت:- ------------------------------------------------------------------------------------------------------------- ئافره‌ته‌كان حه‌ز به میوانی له‌ناكاو ناكه‌ن، كه‌واته كاتی پێویستیان بده‌نێ تا خۆیان حازر بكه‌ن.
- له هه‌موو كارێكدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت رێكبكهوه، دواتر ده‌یبینی كه ژیان چه‌نده ساكاره!
- هه‌موو رۆژێك له هاوسه‌ره‌كه‌ت بپرسه كه كارێكی نییه تاوه‌كو بۆی ئه‌نجام بده‌ی؟
- كاتێك هه‌ڵه‌یه‌كت كرد داوای لێبوردنی لێبكه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌تای تویش نه‌بوو، هه‌ر داوای لێبوردنی لێبكه!
- هه‌وڵ بده به‌رده‌وام پێكه‌نین له‌سه‌ر لێوه‌كانت بێت.
- ده‌ستخۆشی له هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه بۆ هه‌وڵه‌كانی ، ئه‌وكات ده‌بینی ده‌ستخۆشییه‌كی ساده چه‌نده كاریگه‌ره.
- بیر له‌وه بكه‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ت ئافره‌تێكی باش، دایكێكی زۆر باش و بوكێكی باشتر له بوكهكانی دیكه‌یه و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام به‌م شێوه‌یه بیر بكه‌یته‌وه، ئه‌ویش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه.
- ره‌زیل مه‌به و وه‌سفی باشه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت بده، به‌ڵام له بیرت بێت له هیچ بابه‌تێكدا زۆر نه‌ڕۆیت، ده‌بێت هاوسه‌ره‌كه‌ت شایانی وه‌سف كردنی هه‌بێت، ئه‌گینا له‌وانه‌یه ئاكامێكی باشی نه‌بێت.
- هانده‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ت به تاوه‌كو توانا شاراوه‌كانی ده‌ربكه‌وێت.
- له جیاتی دیاری گران، كاتی خۆتی پێببه‌خشه، بۆی بسه‌لمێنه كه گرنگه بۆت ، ته‌نانه‌ت دوای رۆژێكی پڕ له ماندوویه‌تی! دیارییه‌كی بۆ به‌ره، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چڵێ گوڵ بێت.
- بزانه كاتێك كه هاوسه‌ره‌كه‌ت گله‌یی له سه‌رئێشه هه‌یه ، چاره‌ی ده‌ردی حه‌ب نییه ، به‌ڵكو پێكهنینێكه.
- له‌وانه‌یه جوانترین رسته‌ی دنیا "ده‌ستت خۆش " بێت به‌ڵام به‌وه‌یشه‌وه زۆربه‌ی پیاوان وابیر ده‌كه‌نه‌وه كه هاوسه‌ره‌كانیان نابێت چاوه‌ڕێی بیستنی ئه‌و رسته‌یه بكه‌ن!
- هه‌رگیز له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا شه‌ڕ مه‌كه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بردنه‌وه‌ت له شه‌ڕ ئه‌سته‌مه، له جیاتی ئه‌وه بۆ گه‌یاندی ئه‌و قسانه‌ی كه له
ره‌نگا و ره‌نگ - كۆڵه‌پشت و پشت ئێشه
ئه‌گه‌ر كۆڵه‌پشت له‌راده‌به‌ده‌ر قورس بێت، ده‌بێته هۆی پشت ئێشه.
ئه‌م خاڵانه سه‌باره‌ت به كۆڵهپست له یاد مه‌كه‌ن:
- كۆڵه‌پشت ده‌بێت هه‌میشه له ناوه‌ڕاستی پشتدا بێت.
- هه‌وڵ مه‌ده‌ن له‌راده‌به‌ده‌ر كۆڵهپشتهكهتان پڕ و قورس بكه‌ن.
- قورسترین شته‌كان له نزیكی پشته‌وه دابنێن.
- كاتی به‌رز كردنه‌وه‌ی كۆڵه‌پشت، ئهژنۆكانتان بچه‌مێننه‌وه و به پێیه‌كانتان هه‌ڵسنه‌وه
چەند رێگایەكی سادەو ساكار بۆ بایەخدان بە جوانیی
گرنگی بایەخدان بە جوانی دەست لە گرنگی بایەخدان بە جوانی لەش كەمتر نییە دەستەكان دیارترینی ئەندامەكانی لەشن و رۆژانە گەورەترین بەشی كارەكانیان بە رێگەیەوە پێ ئەنجامدەدرێت... گرتنەبەری ئەم رێنماییانەی خوارەوە جوانی بێوێنەو دڵڕفێن بە دەستەكانت دەبەخشێت:
* هەردەم هەوڵبدە دەستەكانت نەرمونیانی بەخۆوە بگرن هەتا لە كاتی شۆردنی قاپ و قاچاغەكانیشدا.. ئەوەش تەنیا بە رێگەی تۆزێ(كەوچكێك) لە زەیتی تۆز لە ناو لەگەنی ئاوی شۆردندا.. ئاو نەرمونیانی دەداتە پێستی دڕو زەیتەكەش لەكاتی شۆردندا لووس و خۆشی دەكات...
* دەتوانیت بە رێگەی چەوركردنی دەستەكانت بە خوێی لەیموون و بە فرچەی دڕ بەسەرداچوونی لە كۆڵ خانە مردووەكانی سەری ببیتەوە.. گەر بێت هەفتەی دوو جار بەم كارە هەڵبسیت دەستەكانت زیاتر نەرمونیانی بەخۆوە دەگرن و هیچ گۆڕانێك لە رەنگەكانیان روونادات...
* دەستەكانت بە ئاوی شیرتێن بشۆو بە رێگەی خاولییەكی دڕیشەوە؟؟؟ كاتێ هەستدەكەیت دەستەكانت شل و نەرمونیانن بە هەندێ هەنگوین و زەیتی زەیتوون چەوریان بكە...
* تۆزێ ماست بۆ ماوەی(30) چركە گەرمكە تا ئەوكاتەی تەزاتییەكەی دەڕواو تۆزێ گەرمی بەخۆوە دەگرێ لە پاشاندا دەستەكانتی پێ تەڕبكە ترشییەك لە ناو ماستدا هەیە پێیدەگوترێ"ئەلفا هایدرۆكسیدی سروشتی" ئەم ترشییە خانە مردووەكانی پێست دەڕنێتەوەو لە كۆڵ لەشی دەكات هەروەها ئەو كالیسۆمەی ناو ماست نینۆكەكانی دەست بەهێز دەكات..
* لە زستاندا مەیەڵە كەش و هەوای سارد دەستەكانت بتەزن و سەرما كاریان لێ‌بكا...
* راستە مەلەكردن بە ئاوی گەرم جۆرە خۆشییەكت پێدەدات بەڵام لە هەمانكاتدا ئەو تەڕاتییەی لەش كەمدەكاتەوە، هەوڵدە بە ئاوێكی شیرتێن دەستەكانت بشۆریت و ئەو تەڕاتییەی ناوی بپارێزیت...
* بە رێگەی كرێمی تەڕایی بەخش بەتایبەتیش لە وەرزی گەرمادا دەست و پێیەكانت چەور بكەو بە رێگەی بەكارێهێنانی دەستەوان و گۆرەوی تایبتەوە هەڵدە وا بكەی زیاتر لە تەڕاتی كرێمەكە هەڵمژن...
* بەكارهێنانی مووسی خاوێن بۆ موو لابردن پێستەكەی شوێنی مووەكە دەڕنێتەوەو لە كۆڵ خانە مردووەكانی دەكاتەوە... ئەوەی پێویست بێت لێرەدا هەر جارەو گۆڕینی ئەو مووسانەیە...
* بە رێگەی پەمۆیەكی خاوێنەوە یا بە رێگەی بەكارهێنانی"كاغەزی هەلمژەوە- الورق الماص" هەوڵدە زەیتی تۆز بەسەر شوێنە دڕەكانی سەردەستت دابێنیت تاوەكو پێیستی دەست زیاتر لە زەیتەكە لێهەڵمژێت...
* نینۆكەكانت بە مەورەدی داریی لەجیاتی مەورەدی ئاسن بخورێنە.. ئەوەش لەبەر ئەوەیە مەورەدی ئاسن شوێنی نینۆكەكە هەڵدەوەرێنێ...
* خەوتن وەك پێویست رەنگ و سیمای سروشتی پێست دەگەڕێنێتەوە...
* بە رێگەی بەسەردابردنی پەنجەكانتەوە هەوڵدە كرێمی بنچینەییان بەسەردا نەڕوێنیت.. هەوڵدە فرچەیەكی نەرم بۆ ئەم مەبەستە بەكاربهێنیت...
* دوور نییە هەندێ جار بەكارهێنانی بەردەوامی ئەو دەرمانانە تووشی بارێكی هەستیاریت بكات.. هەر كە هەستت بەم حاڵەتەكرد... دەستبەرداریان ببە كە بۆ ماوەیەكی كورتیش بێت ئەگەر ویستیشت بیانگۆڕە...
* گەر لە پاش خەوتن هەستتكرد چاوەكانت سووردا هەڵگەڕاون و ئەستوور بووینە بە ئاوێكی شیرتێن بیانشۆرەو بۆ ماوەی نیو كاتژمێر لێیان گەڕێ...
* گیراوە دەرمانەكانی جوانیی و ئارایشكاری لە رووناكی و گەرمایی دووربخەرەوەو باشیان داخە...
* زێدە مەلەكردن ئەوەندە پەسەند نییە... هەر رۆژێك و یەك جار هەڵەكردن بەسە...
* گرژی و باری دەروونی نائاسایی ئاسەوارێكی لۆچیی بەردەوام لە دەوروبەری چاو و نێوچاوان دادەهێنێ
ئەو خواردن و خواردنەزانەی دەبنە هۆی پاراستنی تەندروستی مرۆڤ
1- برۆكلی: واتە ئامادەكردن وتێكەڵكردنی چەندین جۆری سەوزە كە ئەمانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینی ئاندولات و ئایز و سیوسینات وكیبریتو رافان و چەندین ڤیتامیناتی دیكە كە جەستەپێكەوە.
2- ماسی: هەفتەی جارێك خواردنی ماسی دەبێتە هۆی رێگری لە مردنی لەناكاو.
3- سیر: هۆیەكە بۆ كەم كردنەوەی پاڵەپەستۆی خوێن و پاراستنی دڵ و فراوان بوونی ریخۆڵەكانی خوێن.
4- چای سەوز: دەبێتە هۆیەك بۆ بەرگری كردن لەو ئۆكسیدانەی دەبنە هۆی شێرپەنجەی پەنكریاس و جگەر ومەمك و سییەكان,
5- ترێی سوور: دەبێتە هۆی بەرگری كردن لە نەخۆشییەكانی دڵ و پوكا نەوەی جومگەكانی رۆما تویدی و چەندین نەخۆشی دیكەی درێژخایەن.
6- رۆنی زەیتون: دەبێتە بەربەستێك بۆ رێگەگرتن لە شێرپەنجەی مەمك.
7- پاقلەی سۆیا: خواردنی ئەم جۆرە پاقلەیە زۆر لە خواردنی گۆشت باشترە و هەرزانتریشە هۆیەكیشە بۆ رێگەگرتن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن و نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجەی مەمك و پروستاتا و ترازانی ئێسقانەكان.
8- سپیناخ: هۆكارێكە بۆ رێگرتن لە نەخۆشییەكانی كەم بینایی وتێك چوونی تۆری چاو بەتایبەت بە ساڵاچووان.
9- تەماتە: خواردنی تەماتە هۆكارێكی بەهێزە بۆ پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشییەكانی دڵ و هەندێك شێرپەنجە لەوانە شێرپەنجەی سییەكان.
10- بەرهەمەكانی شیر: خواردنی ئەو شیرانەی كە رۆنیان كەمە هەردو مادەی كالیسیۆم ڤیتامین(d) یان تێدایە و یاریدەدەرێكە بۆ بەهێزكردنی ئێسقانەكان.
لێكۆڵینەوەكانی بەریتانیا ئەوەیان روونكردەوە كە خواردنی پیتزا دەبێتە هۆكاری كەمبوونەوەی سووتانی پێست بەهۆی تیشكی هەتاو و لەناوبردنی چرچ و لۆچەكانی دەم وچاو، ئەمەو ئێستگەیB.BC بەریتانی گوتی: تیمێكی بەریتانی ئاشكرای كردووەكە پێنج كەوچك تەماتەی وشكەوەكراوی هاڕاو رۆژانە بۆ دە سەربازی خۆ بەخش هۆكاری پاراستنی پێستیانە لەسووتان بەهۆی تیشكی سەرووی بەنەوشەییەوە ، ئەمەو تیشكەكە هۆكاری زووپیربوون و تووشبوونیشە بە شێرپەنجە.
هەنار سوودی زۆرە
رێژەی ئانتی ئۆكسید لەنێو هەناردا بە ئەندازەی ئاوی پرتەقاڵ و چای تەڕ(3) قات زیاترە. بەرداخێك ئاوی هەنار لە بەرامبەر 10 بەرداخ چای تەڕو 4 بەرداخی ئاوی پرتەقاڵە.
هەر دەنكە هەنارێك بۆ نەخۆشی بەرداخێك شفایە، فشاری خوێن بەشێوەیەكی رێك‌وپێك رێكدەخات، دڵی مرۆڤ دەپارێزێ، یارمەتیشی دەدات بەشێوەیەكی رێك‌وپێك ترپەكانی رێكبخات.
لە بەرامبەر ئەنفەسیۆن بەرخودانی دەكات جەستە دەپارێزن.
وزە دەبەخشێتە مرۆڤ بێ تاقەتی ناهێڵێ.
سیستەمی پێنەگرتنی بەهێز دەكات، لە بەرامبەر نەخۆشییەكان دەیپارێزێ.
شەكری خوێن و كۆلسترۆلی هاوسەنگ دەكات ناهێڵێت زیاد بكات.
بەكتریای باش زیاد دەكات، دەمارەكانی دەپارێزێ.
بۆ ئازارەكانی گەرو(قوڕگ) جگەر زۆر بە سوودە.
بۆ كۆخین زۆر بەسوودە.
ئەم ئاوەكەی لە توێكڵەكەی دەربخرێت لەگەڵ هەنگوین دەكوڵێندرێت دەبێتە مەرهەمێك بۆ قلیشنی پێ زۆر بەسوودە. پێستەكەی دەپارێز لۆچەكان ناهێڵێ.
مۆز
ئه‌و میوه سه‌ره‌كییه‌یه كه گه‌ده حه‌زی لێده‌كات. له‌نێو جه‌مه‌كانی خواردندا مۆز ده‌توانێ ئێشی گه‌ده كه‌م بكاته‌وه و نه‌یهێڵێت. هه‌روه‌ها مۆز چالاكی گه‌ده و ئه‌نزیمه‌كانی نێو گه‌ده زیاد ده‌كات و به‌م چه‌شنه سوودێكی زۆر به گه‌ده ده‌به‌خشێت.
نانی بر‌ژاو
نانی بر‌ژاو ده‌توانێ ئێش و ئازاری گه‌ده كه‌م بكاته‌وه.
ڕۆنی زه‌یت
ڕۆنی زه‌یت یارمه‌تی هه‌رس كردنی خۆراك ده‌دات و زیان به گه‌ده ناگه‌یه‌نێت.
چۆن كاتەكانی میوانداری دیاری بكەین
میوانداریی رەفتارێكی كۆمەڵایەتییە، هیچ كۆمەڵگەیەك نییە، رێوڕەسمی میوانداریی نەبێت، بەڵام هەر میللەتە و دابوودەستووری میوانداری خۆی هەیە لەسەر دەمی ئەمڕۆماندا، بۆنموونە هەر لە چوونە سەیران و گەشتەوە بگرە، تا دەگاتە هۆیەكانی پەیوەندیگرتن كە لە ماڵەوە و لەسەر كار‌و لە زۆر شوێن هەن وەك رادیۆ، سەتەلایت و تەلەفزیۆن، كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت...تد پەیدابوونی ئەمانە و جەنجاڵبوونی ژیانی سەردەم تا رادەیەك گۆڕانی بەسەر میوانداریی كردنیشدا هێنا.. كەچی ئەوەی لای ئێمە سەیرە و جێگەی ناڕەحەتییە میواندریی ناوەخت و بێ بەرنامە و بێ ژووانە، كە هێشتا خەڵكێكی زۆر رێكخستنی وەختی میواندرییان پێ گرنگ نییە.
دیارە زۆربەمان حەزمان لە میوان و میوانداری كردنە بەڵام وەك كورد دەڵێ(هەموو شتێ بەخوێ و خوێش بەمەعنا) ئەمە قسەیە واتای ئەوەیە كە میوانداریش دەبێ دەستوورێكی هەبێ و رێكی بخات. مامۆستا (محەمەد عەبدولسەمەد شێروانی) باشتر ئەم باسەمان بۆ روون دەكاتەوە و دەڵێ: ژیانی كوردەواری جاران، لەگەڵ هی ئەمڕۆ زۆر جیاوازە جاران میوان ئەگەر سەر لە ئێوارە بچوایەتە میوانداری، ئاسایی بوو تا نیوەی شەویش بمابایە، چونكە میوانداری جۆرێك لە خۆسەرقاڵكردن بوو، هەردوولا، حەزیان لێ‌بوو، بەڵام ئێستا ناكرێ تا نیوەی شەو لەماڵان بە میوانداری بمێنییەوە، چونكە خەڵك كاروباری فەرمی هەیە و ماندووە و پێویستی بە پشوو هەیە، كاتی ئەوەش نییە هەموو وەختی ئێوارەوشەو تەنیا بە میوانداریی بەسەرببەی.
من تێبینیم كردووە لە هەندێ گەڕەكی میللی ئەم شارەدا كابرا كە دەچێتە ماڵێك، دەبینی لێی دادەكوتێ و كابرای خاوەن ماڵ لەبەرچاوی دەبۆرژێ و جاری واش هەیە كوتكە خەوانیش دەكات، كەچی بابای میوان هەڵناستێت بڕوات!! ئەمە كەی میواندارییە؟
بەڕاستی میوانداری دابێكی جوانە و پەیوەندی كۆمەڵایەتی نێوان خەڵكان تووندوتۆڵ دەكات، بەڵام بە مەرجێ ئەگەر بە جوانی پەیڕەو بكرێت..
میوانی بەوەخت و ناوەخت
یەكێك لە ئا دابەكانی میوانداری دیاریكردنی وەختی میوانداری و ئاگاداركردنەوەی پێشوەختی خاوەن ئەو ماڵەیە كە میوانەكە بۆی دەچێ، ئەی ئەگەر كەسانێك هەبوون ئەمەیان پێ شتێكی بێ بایەخ بوو؟
كاك(رێبوار قادر)ی ئەندازیار هەندێ تێبینی لەو بارەیەوە دەخاتەڕوو و دەڵێ: شتێكی سەیرە لە پڕ بە ناوی میواندارییەوە بەسەر ماڵێك دابدەی، راستە ئەمە هەڵسوكەوتێكی نابەجێیە بەڵام وەڵڵاهی زۆر كەس بەدەست ئەم جۆرە رەفتارەی هەندێ خەڵك دەناڵێنن، نموونەیەكی خۆمتان بۆدێنمەوە.
ماوەیەك خانوویەكمان هەبوو لە گەڕەكێكی ئەم شارە هەڵسووكەوتی خەڵكی ئەو دەورووبەرە وابوو كە بێ وادەی پێشوەخت، یەكسەر بە ژوورییان دادەدا و دەبوونە میوان.
سەرەتا ماڵی ئێمە زۆر پێی ناڕەخەت دەبووین، چونكە خەڵكی لەوەختی پشوودان یان خەوتن یا خەریكی كارێكی تایبەتی خۆتی، یەكسەر لە دەرگایان دەدا و بە ژوور دەكەوتن، ئیدی دەبوایە دەست لە هەرچی ئیشی خۆت بایە هەڵگری و لە دیار كابرای میوان دابنیشی.
ئێ خۆ ناشتوانی بڵێی كاكە جارێ وەختی میوانداری نییە و من سەرقاڵم، یاوا دەردەچم، یان تاقەتم نییە چەند كاتژمێرێك بەدیارتەوە دابنیشم.
بێجگە لەوەش دەبێ هەمیشە لەسەر پێی بی و بەگەرم و گوڕی لەگەڵی بدوێی، بڕوات هەبێ تەنیا لەبەر ئەو حاڵەتانە بوو كە وازمان لەو خانووە هێنا و فرۆشتمان وچووینە گەڕەكێكی دی.
خاتوو(هێڤی مستەفا) كە خێزانی كاك رێبوارە ئەویش گلەیی خۆی لەدەست وەخت و ناوەختی میوانداری دەربڕی و گوتی: بەڕاستی زۆر سەیرە خەڵكانێك هەن كاتی میوانداریان بەلاوە گرنگ نییە، ماڵ هەیە دوای كاتژمێر دووی نیوەڕۆ چۆتە ماڵە دراوسێیەكەی یا ناسیاوەكەی، گوایە میوانیانە، بێگومان ئەگەر خاوەن ماڵ لە خەودا بوو، دەبێ لە خەو هەڵسێت، خۆ ئەگەر خەریك بێت بخەوێت، ئەوە خەوەكەی لێ تاڵ دەكرێت و نابێ پاڵ بداتەوە، یان هی وا هەنە كاتێك دەچنە میوانداری، وەختی نانخواردنە باشە ئەگەر پێیان دەڵێی فەرموون لەوانەیە پێیان جوان نەبێت ئەوەی دەیخۆن فەرموویان لێبكەن.
ئەگەر پێشیان ناڵێن فەرموو دەبێ خواردنێكی تریان بۆ سازبكەن، ئێ لەوانەیە ئەو رۆژە ئەو ماڵە هیچیان نەكڕی بێ، یان وەختی ئەوەیان نەبێ كە شتێكی تر ئامادە بكەن بیدەنە میوانەكەیان.
خاتوو (سەبریە سادق)یش كە یاریدەدەری پزیشكییە و ئەویش گلەیی زۆری لە شێوازی میوانداریكردنی هەندێ خەڵك هەیە و دەڵێ: میوانداریكردن شتێكی زۆر خۆشە بەلامەوە، بە مەرجێ، هەموو كەسێك پابەندبێ بە چەند دەستوور و رێنماییەك كە بە هۆیەوە كەسی خاوەن ماڵ ناڕەحەت نەبێت بەو میواندارییە، بۆ نموونە میوان هەیە زۆر خۆهەڵقورتێنەرە و لە هەموو شتێك دەپرسێ ئەرێ ئەوە چییە لەبەرتە، ئەوە چییە هەتە، باوكت كێیە چەندی وەردەگری، چەندی دەخۆی...؟ تد.
كەواتە میوانداری رەفتارێكی جوانە، بەڵام دەبێ رێكیشی بخەین. مامۆستا(بایز حەمەشوان) كە مامۆستایەكی زانكۆیە دەڵێ: میواندارێتی كولتوورێكی رەسەنی كوردەوارییە و جاران وابو رێورەسمی خۆی هەبوو، كە رێوڕەسمێكی جوانیش بوو، بەتایبەتی لە گوند و لادێكاندا بەڵام ئێستاكە ئەو دابە جوانەی جاران نەماوە زۆر جار میواندارێتی دەبێتە بارێكی گران بەسەر كابرای خاوەن ماڵ.
بۆیە بەلایەوە گرنگە كە كات و شوێن و شێوەی میواندارێتمیان رێك بخەین بە جۆرێ نەبینە بار بەسەر خاوەن ماڵ، بەڵكو دڵی خۆش كەین و كاتێكی خۆش بەسەر بەرین بۆ ئەوەی هەم بە گەرمی بەخێر بهێنرێین و هەمیش بەگەرمی بەڕێ بكرێین، با هەموومان خۆمان لەسەر ئەوە رابێنین كە بەبێ وەرگرتنی وادەی پێشوەختە و ئاگاداركردنەوەی خاوەنی ئەوەی كە بۆی دەچین، میوانداری نەكەین بۆ ئەوەی كە چووینە سەردانیان وا هەست نەكات بەسەریانمانداداوە.
با لەوەختی گونجاو‌دا بچینە میوانداری و زۆریش نەمێنینەوە و نەشبینە بارگرانی دارایی بەسەریان ناچارین خواردن و خواردنەوەی هەموو جۆر و چەشنمان لە بەردەم دابنێن، واش باشە هەموو رۆژ نەچینە سەر سەروگێلاكی خەڵكی و بە بەپرسیاركردنی زۆر و بێ لزومیش هەراسانیان نەكەین، بەڕای من ئەگەر هەر یەكێك لە ئێمە پەیڕەوی ئەو مەرجانە بكات ئەوا قەت نەخۆی و نە بەرامبەرەكەشی هەراسان نابن، و میوانداریش دەبێتە جۆرێك لە گەشت و چێژ و خۆشی وەرگرتن.
- دواجار (كەیفی عبدالوهاب)ی فەرمانبەر دەڵێت:
لەگەڵ جەنجاڵبوونی ژیان و گۆڕان لە هۆكانی گەیاندن و پەیوەندیكردن پێویستە و داب و نەریتی میوانداریش گۆڕانی بەسەردابێت چونكە مرۆڤی كوردی ئەمڕۆ ئەو مرۆڤەی(20)ساڵ پێش ئێستا نییە، بەڵام بەداخەوە ئەو گۆڕانانە لە پەیوەندی كۆمەڵایەتی رەچاو نەكراون، خاڵێكی دیكەی گرنگ ئەوەیە واز لە میوان و میوانداری لە كایت دەوامی فەرمی دامودەزگاكان بهێنرێت چونكە هۆكارێكە بۆكات بەفیڕۆدان.
ئیسلام و شارستانییەت
سەید مەحمود ئەلقمنی
و: ئومێد عوسمان
گوتاری ئیسلامی بەدەر نییە لە دووپاتكردنەوەی ئەوەی بە (شارستانییەتی ئیسلامی ناویدەبەن وئەوەش كە ئەو شارستانیەتە لەسەردەستی كۆمەڵێك زانای موسڵمان لە رۆژگاری خۆیاندا لەسەر ئاستی تیۆری فەلسەفی و ئاستی جێبەجێكردن بە دەستیان هێناوەبۆ عەرەب و ئیسلام بووەتە مایەی شانازی.
لایەنگرنی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامیی، كە پێداگریی لەسەر (ژیاری ئیسلامی) دەكەنەوە، بۆ ئەوەیە بیسەلمێنن ئێمە خاوەنی ژیارێكی تایبەت و جیاوازبووین و جودایە لەو واتایەی خەڵكانی تر زانیویانە.
هەروەها ئەو شارستانیەتە كە گونجاوە لەگەڵ ئاینەكەمادا تەبایە و پێچەوانەی نییە، دەكرێت بگەڕێنرێتەوە، چونكە ژیارێكی خاوێن و ئاینخوازەو دەتوانرێت بەرەنگاری ژیاری باڵادەستی خۆرئاوای پێبكرێتەوە، ئەگەر بانگهێشتكارانی ئیسلامی سیاسی بە ئیسلام حوكمی وڵات بكەن.
بگرە ئەو دەوڵەتە موسڵمانەی ئێمە لە رووی بەهاو ئاكاریشەوە لە ژیاری خۆرئاوا جیاواز دەبێت. دیارە ئاساییە ئایینێك لە ئاینەكان دووپاتبكرێتەو، دیسان ئاسایشە رەخنەی زانستیانەی ئاراستەی ئایینێك لە ئاینەكان بكرێت، بەڵام هەرگیز ئاسایی نییە ئیسلام وەك ئەوەی هەیە چەواشە بكرێت، چونكە بۆ چركە ساتێكیش ئەوەی نەزوانیوەو، چەواشەكردنیش لە حسابكردن و بایەخ پێدانێدا نەبووە.
چەواشەكردنی موسڵمانان بەوەهم و پابەندبوونی هەمیشەییان پێوەی، وایكردووە چاویان ئەو فاكتەرە پێشكەوتووو باڵا‌و بە شارستانیبووانە نەبینێت، كە لە دەست گەلانی باڵارۆیشتووی جیهاندایە، تەنانەت سۆراخكردن لەلایان نائامادەیە و لەو بڕوایەدان ئەوەی لەدەستیاندیە وەك ئایینە، كە بیرۆدزێكی تەواوی بۆ ژیارێكی تەواولەخۆگرتووە و دەبێتە دایكی بیرۆدزەكان و سەرمەشقی گشت شارستانییەتەكانیش. بگرە فریادرەسی هەموو جیهانە و بەرەو رووناكی و ژیارێكی لەخواترس دەچێت بۆ دامەزراندنی مەملەكەتی خواوەند لەسەر زەوی. ئەو رۆژەش ئیسلام جیهان دەگرێتەوە، ئەوا گشت مرۆڤایەتی لە رووناكی لە خواترسی و ئاسوودەیی و كامەرانیدا دەژی، جا ئەگەر بوونە ئیسلام یاخود باج بدەن، گرنگ ئەوەیە دەوڵەتێكی ئیسلامی و ئیمپراتۆرێكی جیهانی بێت و حوكمی جیهن لەخۆرهەڵاتەوە ب خۆرئاوا بكات. دووبارە قسەكردن لەو شارستانییەتە و جوینەوەی لەگشت بۆنەیەكدا، جۆرێكە لە گوتاری خۆدزینەوەی هەڵخەڵەتێنەر و چەواشە و هەڵبەستراو، چونكە سەرجەم ئایینەكان ئەركیان دامەزمراندنی ژیار یان دەوڵەت نەبووە.
هەڵبەت لەگەڵ سەرهەڵدانی پەیامبەرانی بە توانای وەك: (ئیبراهیم و یەعقوب و یوسف و مو‌سا)، شارستانیەیتەكان هەبوون، هەروەها ئەو پەیامبەرانەسەردانی میسریان كردووەو بوونەتە میوانی فیرعەونەكان، ئەوان كاتێك هاتوون بینیویانە فیرعەون پادشای دەوڵەتێكی بەهێزو تۆكمەیە و ژیارێكی گەورەی ئەوتۆی دامەزراندووە كە تا ئەمڕۆ شوێنكاری ماوەتەوەو تەحەددای رۆژگار دەكات، ژیارێك كە بە هەموو پێوەرەكان شەڕەفمەندانەیە سەرباری ئەوەی بتپەرست و نوقبووی نێو ئەفسانە ئایینەكان بووە، خۆ دەبوو شارستانییەتی خواوەند باڵاوتر وزیندووتر بوایە، دەبوو ژیاری خودایی دەستپێكی ژیارەكان بوایە لەسەر زەوی، نەك ژیاری میسر یاخود بابلی یان فینیقی یان چینیەكان، خۆ ئەگەر ئایینەكان دروستكەری ژیارەكان بوونایە، ئەوا دەبوو دوورگەی عەرەبی نموونەی ژیارە مەزنەكان بوایە و حیجازیش نموونەی جیهانی ئایدیالی بوایە و كەسیش داوای ریفۆرمی لێنەكردینایە، بگرە دەبوو لە ئەوروپا خۆپێشاندان بكرایە و لەبری دیموكراسیەت، داوایشورا و فرە ژنی و حیجاب و جیهاد و ناوزڕاندن و بەكویلایەتیكردن بكرایە، لەكاتێكدا سەنتەری جوگرافیای ئیسلام خێڵێكی نەزان بووە و تیایدا هۆزگەرایی بەردەوەم بووەو داب ونەریتی عەرەب خراوەتە پاڵ ئیسلام، تەنانەت تا ئەمڕۆش سەنتەری ئیسلام لە سعودیەیە، كە نەك بۆخۆی لە بەڕێوەبردنی كۆمەڵگەكەیدا سەرنەكەوتووە، بگرە گشت پیشەسازی و تەكنیكی و پسپۆر بەتەواوی جۆرەكانییەوە، لەوڵاتانی جۆربەجۆری جیهانەوە بۆخۆی دەبات. سعودیە هەر لە جامەدانەوە بۆ پۆشاكی ناوەوە تا دەگاتە بەرماڵ و فڕۆكە هەمووی دەهێنێت، ئیتر ناكرێت ئەوە بە ژیار ناببرێت، كە ژیاری ئەوانیترە وبە پیترۆڵ دەیكڕیت، خۆ ئەگەر كرێكارانی بیانی لەو وڵاتە، كەشوێنی دابەزینی پەیامە، بكێشرێتەوە، ئەوا دەوڵەت هەرەس دەهێنێت. سعودیە پێشانگەی بەرهەمی جیهانییە و بە تەنیا (خاوەن شەوە)، بەو پیترۆڵەی كە ژیاری مرۆڤ لە خۆرئاوا بۆی دۆزیوەتەوە، سەحنی كەعبە بونیادنراوی كۆمپانیا بیانییەكانی جیهانە، نەخۆشخانەكان لە ئەوروپا و ئەمەریكاوە پزیشك دەبەن سەرباری ئەوەی بۆخۆی خاوەنی پزیشكی پەیامبەرییە، ئیتر نازانرێت بۆچی سەرمایەگوزارییەكانیان لەمیز حوشتر بەگەڕ ناخەن، لەبری ئەو فەتوا وفەرموودە و شرۆڤانەی قورئان كە بۆ ئێمەی دەنێرنە دەرەوە. شارستانییەت بریتی نییە لە دەستكەوتێكی ئایینی، بەڵكو دەستكەوتێكی مرۆیی كراوەیە و گشت مرۆڤایەتی لەسەرجەم میللەت و ئایین و رەنگ و رەگەزێك بەشداری كردووە، رۆژێك لە رۆژان ئاییین كاری دروستكردنی شارستانییەت نەبووە، چونكە ئەوە كاری پەتیی مرۆڤایەتییە. شارستانییەت هەیكەلێكی مەدەنی سەربەخۆ بەرهەمی دەهێنێت: هەر لە دارتاشەوە بۆ جوتیار و و تەنەكەچی، تا دەگاتە پزیشك و ئەندازیار و یاسا و سیستەمی هەیكەلیی ریزبەندی وەزیفی و بیرۆكراتی دەوڵەت. بتپەرسەتەكان لە دامەزراندنی شارستانییەتە مەزنەكان سەركەوتوو بوون، خۆ ئەگەر بتپەرستەكان خەوشداربوونایە، ئەوا بەرهەمهێن و بەشارستانی نەدەبوون، كەواتە ئایین جا بتپەرستی یان ئاسمانی بێت پەیوەندی بە شارستانیبوون و دامەزراندنی دەوڵەتەوە نییە، هەروەها ئەوەش نەسەلمێنراوە یەكێك لە پەیامبەرەكان هەرەمێك یان نەخۆشخانەیەك یان بەنداوێكی ئاوی دروست كردبێت، خۆ ئەگەر ئەركی ئایین دامەزراندنی دەوڵت یان شارستانییەتەكان بوایە، كەوابوو كوانێ دەوڵەت و ژیاری ئیبراهیم و نوح و یوسف وخدر و زی كەفل و زی نون؟ ئایا نەدەبوو شوێنەواریان بمایە؟ خۆ ئەگەر خواوەند ژیاری دروست بكردایە، ئەوا ئێمەی موسڵمان، كە خاوەنی راسترین ئایین و باڵاترینیانین، خاوەنی یەك خودای بە تواناین، ئەوا دەبوو شارستانییەتەكەمان نموونەی شارستانیەیتێكی خودایی بێوێنە بوایە لەسەر زەوی، بەڵام واقیع دەڵێت، ئێمە خاوەنی نائومێدترین شارستانیەتین لەسەر هەسارەی زەوی، ئەوە ستەمە ئێمە ئەو جۆرە ژیارە كە مایەی سەرشۆرییە بۆ مرۆڤایەتی لەسەر زەوی، بخەینە پاڵ خودای بەهێز و هەژمونگەر، سەرباری ئەوەی لەبەردەمماندا دەیبینین، كەچی زۆربەی موسڵمان و فەقیهەكانیشیان لەو بڕوایەدان پەیامی ئیسلام ئەو رۆژە كامڵ بوو، كە قورئان دابەزیو ووتی "الیوم اكملت لكم دینكم و اتممت علیكم نعمتی و رچیت لكم الاسلام دینا". ئەوەش بە واتای تەواوبوونی مەعریفەكانی مرۆڤایەتی بەشێوەیەك توانای ئەوە نەماوە شتێكی نوێ پێشكەش بكرێت، چونكە گشت مەعریفەیەك لە قورئاندا نووسراوەتەوە و جگە لە ئەزبەر و شرۆڤە و وتنەوە و پەیڕەوكردنی، ئێمە هیچی ترمان لەسەر نییە بیكەین، واژەی زانا لەلای بۆ ئەو كەسانە بەكاردەهێنرێت، كە كار لە بواری ئاییندا دەكەن نەك لە بواری دونیایدا، كەهەر ئەو فاكتەرە ترسناكەشە وا لە موسڵمانان دەكات دەستبەرداری سۆراخكردن و شێلگیری و هەوڵدان و خۆماندووكردن ببن بۆ فەراهەمكردنی مەعریفە و ئەو زانستانەی پێشكەوتووەكانی پێشخستووە، ئەو وتەیەی لە قورئاندا دەڵێ: "وما افرگنا فی الكتاب من الشی"، پشتیوانی لەو باوەڕە دەكات كە پێیوایە كامڵبوونی قورئان، كامڵبوونی مەعریفەكانە لە چاوگی خوداییەوە كە بە ئاگاترە لە هەر دروستكراوێك. جا پیاوی ئایینی بۆ ئەویە دەست بەسەر ئەقڵ و رۆحی موسڵماناندا بگرێت، ئەوا پشت دەبەستێت بە شرۆڤەكردنی ئایەتەكان لە سۆنگەی كامڵبوونی مەعریفەكانی ناوقورئانەوە. كاتێكیش مەعریفەكان بەتەواوی روون نین، ئەوا دەبێت موسڵمان لە هەموو شتێكی گەورە و بچو‌وكدا بگەڕێتەوە بۆ لای پیاوی ئایینی، تا بزانێت چەند لەگەڵ ئایینی خواوەند و فەرمان و نیازەكانیدا دێتەوە. هەرچەندە ئایەتەكان ئاماژە بە هیچ جۆرە مەعەریفەیەك ناكات، بەڵام دەڵێت: "اكملت لكم دینكم، ئاینەكەم بۆ تەواوكردوون" نەك بڵێت زانست و مەعریفە و شارستانیەتم بۆ تەواوكردوون، ئەو ئایەتەش، كە دەڵێت "وما فرگنا فی الكتاب من الشی" واتا زیادەڕۆیی نەكراوە لە كاروباری ئایینی و پەرستن و دروشم و بەخشینەكاندا. واتە ئایین لە دوور‌و نزیك پەیوەندیی بە كاروباری دونیا و زانست و مەعریفەوە نییە، ئایین بۆ ئەوە هاتووە كە بزانین چۆن خواوەندمان خۆش بوێت وملكەچی بین و ئەركەكانی جێبەجێبكەین و سوپاسی نیعمەتەكانی بكەین، ئایین بۆ ئەوە نەهاتووە فێری دروستكردنی ژیار و ئەندازەی تەلارسازی و كشتوكاڵ و فییزا و كیمیا و بایۆلۆجی و پزیشكیمان بكات، تەنانەت ئەو موسڵمانەی پێیوایە، كە هەموو ئەو زانستانە وەك بەرهەمهێنی شارستانیەیت لە كتێبی پیرۆزدا هەیە، ئەوا لە حاڵەتی بچووككردنەوەی ئەقڵ و زیندانیكردنی وزە و تواناكانیدایە، چونكە وا دەزانێت زانستی مرۆیی بەو گەورەیەی لە رووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە، ئاوا سادە و رووكەشە و دەكرێت. هەروەها ئەوەندەش بەسە بۆ ئەوەی ئەم كتێبە ئەز بەر بكات، تا وەك یەقین هەموو شتێك فێر بووبێت، پاشان زانست وانابینیت، كە دیدێكی دروست و راستەقینەیە و پارێزگاری لە بەها و رێز‌و پیرۆزی دەگرێت و لە توانایدا هەیە هەر شتێك بەدەستبهێنێت، پاش ئەوەی خواوەند هەموو شتێكی بەدەستهێنا. ژیار لەسەر بناغەی پیرۆزی ئەقڵی مرۆیی و متمانەكردن بە توانا و وزە دێتە ئاراوە، لەكاتێكدا (شێخ جاد الحق) شێخی زانكۆی ئەزهەر، واتە: باڵاترین پیاوی زانستی لە نێوان موسڵماناندا دێتە سەر تەلەڤزیۆن بۆ ئەوەی بڵێت: یۆنانی دێرین هەڵەی كرد، كاتێك پەنای بۆ ئەقڵ برد و شانازیی بە لۆژیكیەوە كرد، دیسان ئێمەش هەڵمانكرد كاتێك ئەو خەوشەمان لێوەرگرتن، ئەمە سەرباری ئەوەی گوتاری ئایینی بانگەشەی ئەوە دەكات، كە لە ئایەت و فەرموودەكاندا هانی داواكردنی زانست بە قەڵ و روانین دەدرێت، واتە هەڵهێنجانی تیۆری و ساغكردنەوەی هەستی ماتریالی، كە ئەمەش بۆخۆی چەواشەكردنە، چونكە مەبەست لە زانست لێرەدا پەی بردنە بە گەورەیی خواوەند و تواناكانی، لەبەرئەوەیە بەپیاوی ئاینی دەوترێت زانا. واتە: مەبەست لە زانست بریتییە لە زانستی كاروباری ئایینی، چونكە راستی ئایین و سروشتەكەی پاڵ بە ئەقڵەوەنانێت بۆ بەرهەمهێنانی هزری نوێی نێوواقیع، بەڵكو كۆمەڵێك فەرمان و یاساغكردن و كاری قەدەغەكراوە، بەرنامەیەك كە كۆنترۆڵی ژیانی ئیماندارێكی ملكەچی ئایدیالی دەكات، هەر لەپەیدابوونییەوە تا خەوتنی و لە دایك بوونیشەوە تا مردنی واتە: ناتوانێت بەبێ ئەو بەرنامەیە هەڵسوكەوت بكات، دیارە لەگەڵ ئەو بەرنامەیەشدا ناكرێت بوترێت ئەقڵ، فیكر بەرهەم دەهێنێت، خۆ ئەگەر ژیارمان خستە پاڵ ئایین ئەوا دەبێت ژیاری ئێستای خۆرئاوا بخرێتە پاڵ خاچ، ئەو ژیارەی پەنای بۆ ئەقڵ برد و شانازیی بە لۆژیكەكەیەوە كرد و وابەستەی ئەو خەوشە بوو، هەربۆیە ئەو دەستكەوتەی لێكەوتەوە كە دەیبینن و تیایدا دەژین، بگرە فەزلی ئەوەشی هەیە، كە پارێزگاری لە ئیسلام وكتێبی پیرۆزی كرد، دیسان ئامرازەكانی چاپ وپەخشكردن و راگەیاندنی بە تەلەڤزیۆن و رادیۆ و ئینتەرنێت و تۆڕەكانی پەیوەندیگرتنی نێودەوڵەتییەوە، فەراهەمكرد. هەروەك چۆنچەندین جۆر چارەسەری بۆ نەخۆشیەكانمان دەستەبەر كرد، تەنانەت ئەو نەخۆشیانەش، كە لەلای ئێمە هەیە و لای خۆیان نییە، بێئەوەی ژیاری ئیسلام چارەسەرێكی بۆ نەخۆشییەك پێبووبێت. خۆ ئەگەر لەم وتارەدا مەبەست لە شارستانییەت لایەنی ماتریالی ئەو كاتانە بێت، كە زانستەكان گەشەیانكردووە، بەتایبەتیش تەلارسازی و ئاودێری وەك دەلالەتەكانی شارستانییەت، ئەوا عەرەب زانیاری لەبارەی رووبارەوە نەبووە، تا ئەندازەی ئاودێری دابمەزرێنن، عەرەب زانیاریان لەبارەی بیناسازییەوە نەبووە، چونكە لە ژێر خێوەتدا بوون و كۆچەری بوون، ئەگەر ئیسلام خاوەنی ژیارێك بوایە و بینای بكردایە، ئەوا پەیامبەر لە مزگەوتدا لەسەر كۆتەڵی دارخورماكەی رانەدەوەستا و وتاری نەدەخوێندەوە، هەروەها بینای مزگەوتێكی رازاوەتر دەبوو لەوەی كە ئێستا بەئەندازە و كریستالی سویسرییەكان و بەبەردی مەڕمەڕی ئیتالییەكان دروستكراوە، یاخود كەعبە بەدەستی خۆیان دروست دەكرد لەبری ئیبراهیمی عبرانی و یارمەتی فریشتە، كە دواتریش میسرییەك بە تەختەی كەشتییەكی ژێرئاوكەوتوو دروستیكردەوە، لە رۆژگارەكانی دواتریشدا بەئەندازەی ئەمەریكا و ئیتالیا، یاخود مزگەوتێكی ئەندەلوس هاوشێوەی مزگەوتەكانی قاهیرە و بەغدا و دیمەشق دەبوو، هەڵبەت ئەو مزگەوتانەی ئەندەلوس لەلایەن ئەو گەلانەوە دروستكراون، كە بۆونەتە ئیسلام وعەرەبیش دەستی بەسەرداگرتووە و ئاڵای ئیسلامیان لەسەر بەرزكردووەتەوە.بگرە دواتریش بە ئیجیتهادی فەیلەسوفانی عروبە و ئیسلام، هەوڵی بە عەریبوونی ئەو وڵاتانە بەر لە داگیركاری و دوای داگیركارییان دراوە، لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت، كە ئیسلام ئایینی خودایە نەك هی عەرەب، بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی هاتووە، بەڵام عەرەب دەستیان بەسەردا گرتووە و بۆ مەرامی خۆیان بەكاریان هێناوە و پۆشاك ودابونەریتی خۆیان بەبەردا كردووە، بۆیە لكاندنی عەرەب بە ئیسلامەوە پێویست ناكات، چونكە ئەوانەی بەعەرەبی دەیڤڤن لە (20%)ی زیاتر نین و ئەوەش هیچ لە ئیسلام وئیمان كەم ناكات و (80%) موسڵمانانی جیهانیش عەرەب نین، دابونەریت و زمانی عەرەب لەلایەن جبرائیلەوە وەك پەیام بۆ محەمەد نەهاتووەتە خوارەوە، بۆیە ناچارمان ناكات لە میسر كوللە ومارمێلكە بخۆین، دیسان ناچاریشمان ناكات پەیڕەوی دابونەریتی عەرەبی بكەین. خۆ ئەگەر عەرەب مەبەستیان لە شارستانییەتی ئیسلامیش ئەوەیە، كە لە نێوان هەردوو سەدەی (3-4)ی كۆچی‌دا لەلایەن پۆلێك لە زانایانەوە سەریهەڵداوە، ئەوا جگە لە (الكندی) كەسی تریان عرەەب نەبوون و ئەمەشیان بەبەراورد بەوانیتر فەیلەسووفێكی خاكەڕایی بووە. سەرهەڵدانی ئەو پۆلە فەیلەسووفە پەیوەندی بە ئایینەوە نەبووە و نیشانەی دامەزراندنی شارستانییەتیش نەبووە، چونكە دەبوو لەگەڵ دەركەوتنی ئیسلامدا دەربكەوتنایە، نەك لە ماوەیەكی دیاریكراودا، دواتر لەگەڵ نەمانی ئەو رۆژگارەدا دیار نەمێنن. هەڵبەت هەلومەرجی ئەو رۆژگارەیە ئەوانەی بەرهەمهێناوە نەك ئایین و پیاوانی ئایینی یان عەرەب و دابونەریتەكانیان. ئەو رۆژگارە رۆژگاری كرانەوەی شارستانییەت بووە بە رووی ژیارەكانی جیهانی دێریندا، ئەویش بە وەرگێڕان و لەبەرگرتنەوە و هەندێك جاریش بە زیادكردن، رۆژگارێك بووە، كە رۆژگاری زێڕینی ئیمپراتۆریەتێكی بەهێز بووە، لەبەرامبەر فیكری بیانی‌دا لە خۆی نەترساوە، ئەو رۆژگارە (رەشید و ئەمین و مەئمون) و ئەوانیتری لە خەلیفە رۆشنگەرەكان بەرهەمهێناوە كە كۆشكەكانیان كردووەتە شوێنێكی ئازادی زانست بە گشت جۆرەكانییەوە، هەر لەشیعر و مۆسیك و ئەدەب تا دەگاتە ئەدەبی ئابڕوبەرانە و هونەری رووتبوونەوەو داوێن پێسی و جۆرەكانی سێكس و باسكردنی لە شیعردا، بوونی ژینگەیەكی واكراوە، كە لەگەڵ داهێنانی هونەری داوێن پێسیدا هونەری باڵا و زانستی پێشكەوتنی بۆ رۆژگارەكەی خۆی داهێناوە. كاتێكیش دەرگای ئازادییەكانی ئەقڵ لەگەڵ هاتنی مەتەوەكیل و ئەوانی تر كلۆمكرا، ئیتر زاناكانمان بۆ یەكجارەكی رۆیشتن و نەگەڕانەوە، سەرباری بوونی عروبە و ئیسلام، ئامادەبوونی ئەو زانایانە هاوكات بوو لەگەڵ بوونی رووتبوونەوە و داوێن پیسیدا، كەچی لەگەڵ ئەو پانتایی ئازادییەدا پیاوانی ئایینی نەچوون لەباری بەرن.
ئیسلام لە ژینگەیەكی هۆزگەرایی بەدەویدا دەركەوتووە، كە واتای نیشتمان و هاووڵاتیبوونی نەزانیوە، هۆز (قەبیلە) هەمیشە گەڕۆكە و واتای نیشتمان نازانێت، بەڵكو شتێكی مەعنەوی كۆیان دەكاتەوە، كە ناویان لێناوە جوامێری بۆ هەركوێیەك بچن، لەگەڵیاندا دەجوڵێت. زۆركاتیش ئەو جوامێرییە هەموو هۆز ناگرێتەوە، بەڵكو لە دواجاردا سیمبولێكی میتافیزیكییەوە و دەدرێتە پاڵ سەرۆكی هۆز، هەروەك ئەوەی ئەمڕۆ ئیسلامەكان دەڵێن، ئیسلام نیشتمانە، بگرە ئەو جوامێرییەی ئاینیان لە هەر واتایەكی پەیوەست بە جوگرافیای زەوی یان سنووری نیشتمانی بەرزترە، هەروەك شێخ قەرەزاوی دەڵێت: ئیسلام لە پێناو ئایندا قوربانی بەخۆی و نیشتمانەكەی دەدات، واتە ئایین لە پێش مرۆڤەوەیە، ئایین زەرورەتی یەكەمە و بە دواشیدا زەرورەتی نەفس ونەوەو دواتریش ئەقڵ و ئینجا پارە دێت (نیشتمان وەك زەرورەتێت لەو زەرورەتانە) نەهاتووە. زنجیرەی فۆرمالیستە نوێیەكان، كەناڵی ئەلجەزیرە، لە راستیدا ولات پێكهێنەری ویژدان ویاسای دەستەجەمعییە، كە هەردووكیشیان بناغەی شارستانییەتن. ژیار گەلێك بەرهەمی دەهێنێت، كە لە نیشتمانیدا بژی و سنوورێكی جوگرافی هەبێت و یەك بەرژەوەندی كۆیان بكاتەوە. بۆ نموونە رووباری نیل لە كاتی لافاودا بەو لێشاو و شەپۆلەیەوە هۆیەك بوو تا میسرییەكان كۆبكاتەوە و پارێزگاریی لە گوند و كێلگەكانیان بكەن، بە یەك گیان پارێزگاری بەرژەوەندییەكی هاوبەش بكەن. كە هەر ئەو ویژدانە كۆیەشە هاووڵاتیبوون دەخولقێنێت و هەر هاووڵاتییەكیش سوورە لەسەر پارێزگاریكردنی مولكدارێتی گشتی و یاسای گشتی، بەوپێیەی نیشتمان موڵكی هەموونە كە واتە ئەگەر نیشتمان نەبێت ویژدان و یاسای دەستەجەمعی و هەروەها دەوڵەت و شارستانییەتیش نابێت، ئیتر لە كۆڕی دەوڵەتی چاوەڕوانكراو دادەمەزرێت، ئەگەر نیشتمان نەبێت؟ ئەو گەلەی شارستانییەتی بەدەستهێناوە، ئەو گەلەیە لەوڵاتدا نیشتەجێبووە وبوونەتە خاوەنی ویژدانێكی دەستەجەمعی، كە هەمووان بەشداری تێدا دەكەن و سەربە هیچ ئایینێك نییە، لەمەوە تێدەگەین بۆچی پەیامبەری بێهیوا بووە لەوەی گەلەكەی شارستانییەت دروست بكات، چونكە زانیویەتی كۆمەڵێك هۆزی نابەرهەمهێنن و بەرهەمهێنانیش سیفەتی جوگرافیایەكی تری سەربەخۆیە، بەڵكە هیوای ئەوەی خواستووە دەست بەسەر ژیارەكانی تردا بگرێت" والژی نفسی بیده لتمكن كنوز كسر و قیێر"، تاوەكو ئەمڕۆش خواستی كێبڕكێی بەرهەمهێنەران و داهێنەران و ئەفرێنەرانی جیهانمان نییە، بەڵكو دەمانەوێت شتەكان بە ئامادەكراوی دەستی بەسەردابگرین، ئەویش لە رێگەی بە دەوی هۆزگەراییەوە، كە رۆشنبیرێكی بازرگانی و راوەشكار و بگرە و بەردەیە. دەست بەسەرداگرتنی ئەوەی لە دەست یەكێكی تردایە، لەبری ئەوەی وەك بەرهەمهێن بین و وەك ئەو شارستانی بین.
Zn زینك پێكهاتەیەكی پێویستە بۆ ناو خۆراكی منداڵ
توێژینەوەیەكی نوێ لە كۆنفراسی تاقیكاری دەری خستووە ئەو خواردنانەی لەكانزای zn پێك دێن زۆر سودمەندن بۆ منداڵ و ئاستی خوێندن، ئەكادیمای منداڵ و هەرزەكار بەرزدەكاتەوە و پلەی باشتری بۆ بەدیاری دێنێت بابەتێكی زانستی لەسەر 200 منداڵی پۆلی یەكەمی ناوەندی كرا بۆماوەی دە هەفتە ئەو منداڵانەیان خستە ژێر توێژینەوە كە روون بۆوە ئەو پێكهاتەیەی كە zn لەخۆی دەگرێت زیاتر مێشكی منداڵ و هەرزەكار كراوە تر دەكات لە تاقیمانەی هەڵبژاردنی ووشە لەناو رستەی گونجاو‌دا درەى خست كەوا لە ژێر خواردنی میوەجاتێكدا بوون كە لە zn پێكهاتوون ئەوا توانا‌و زیرەكی لە رادەبەدر زۆرترە لەچاو ئەوانی تر، چونكە قۆناغی هەرزەكاری بە قۆناغێكی هەستیار دەژمێردرێت، توێژەرەوانیش وای بەباش دەزانن كە مناڵان لەم تەمەنەدا لە پێكهاتەی zn بێ بەش نەكرێن زانكۆی كالیفۆرنیا هۆشداری ئەوەی داوە گەر بێت و ئەوا ئەو توخمە لەناو خواردنی منداڵان كەم بێت ئەوا منداڵەكە تووشی لەڕی و باریك بوونی ئێسقان دەبێت.
رۆژانە 11,2 ملیگرام وەرگرتنی زەنان لەگەڵ خواردن رووەك تەواوكەرێكی سەربەخۆ دەبێتە هۆی ئەوەی ئاستەكەی لەناو خۆیدا بگاتە 12,7 مایكرۆپۆل لە هەر لیترێكدا,.. هەندێ زانایانی دیكە پەیوەندییەكی بەهێزیان دۆزیوەتەوە لەنێوان كەمبوونی ئەو كانزایە لە لەشدا و لەزیادیدانی، ئەگەر كاری هەبوون و نەخۆشییەكانی جگەرە و شێرپەنجەو پەیدابوونی بەردی گورچیلە و هەوبوونی روماتیزمی جومگەكان.
هه‌رگیز مه‌ڵێ ...
PNA –ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی بۆت گرنگ نییه، هه‌رگیز پێی مه‌ڵێ خۆشت ده‌وێ...
- له‌باره‌ی هه‌سته‌كانته‌وه قسه مه‌كه ئه‌گه‌ر به‌راستی بوونیان نییه.
- هه‌رگیز ده‌ستێك مه‌گره كاتێك به ته‌مای دڵی بشكێنیت.
- هه‌رگیز مه‌ڵی بۆ هه‌میشه كاتێ كه ده‌زانی به‌جێی دێڵیت.
- هه‌رگیز سه‌یری چاوه‌كانی مه‌كه كاتێك كه ده‌ته‌وێت درۆی له‌گه‌ڵ بكه‌يت.
- هه‌رگیز به كه‌سێك مه‌ڵێ ته‌نیا ئه‌وه له كاتێكدا كه بیرت لای كه‌سێكی دیكه‌یه.
- دڵێك قوفل مه‌كه كاتێك كلیله‌كه‌یت نییه.
چه‌ند خاڵێك سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر
PNA – سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر زۆرمان گووتووه و بیستووه ، به‌ڵام ئه‌و خاڵانه‌ی كه له خواره‌وه هاتوون له‌وانه‌یه نوێ بن...
- ماڵ به بێ ئافره‌ت گۆڕستانه.
- له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك ژیانی هاوسه‌ری پێك بێنه كه ئه‌گه‌ر پیاو بوایه ده‌بووه باشترین هاوڕێت.
- له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر زیاتر له‌گه‌ڵ گوێیه‌كانت قسه بكه تا له‌گه‌ڵ چاوه‌كانت.
- زوو زه‌واج كردن هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و دره‌نگ زهواجكردنیش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌تره.
- بۆ دروستكردنی ژیانێكی پڕ له به‌خته‌وه‌ری ده‌بێت پیاو "كه‌ڕ" بێت و ئافره‌تیش "لاڵ" بێت.
- ئه‌و پیاوه‌ی له‌به‌ر پاره ژن دێنێت ، ده‌ڕوات بۆ نۆكه‌ری.
- ئافره‌تی گوێ رایه‌ڵ ، فه‌رمانڕه‌وای دڵی مێرده‌كه‌یه‌تی .
- كچێكی تێگه‌یشتوو، لاوێكی فه‌قیری پێباشتره تا وه‌كو پیره‌مێردێك ده‌وڵه‌مه‌ند.
- دوو جۆر ئافره‌ت هه‌یه به یه‌كێكیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بیت و به‌وی دیكه‌یش فه‌قیر.
- ئه‌گه‌ر ویستت كۆنتڕۆڵی مێرده‌كه‌ت له ده‌ست بگری ، كۆنترۆڵی سكی بگره ده‌ستت.
- ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ویستی له‌به‌ر پاره‌كه‌ت ببێته هاوسه‌رت ، زه‌واجی له‌گه‌ڵ بكه به‌ڵام پاره‌كه‌ت له‌به‌ر ده‌ستیدا دامه‌نێ.
- ئاكامی زه‌واج كردن و زه‌واج نه‌كردن ، په‌شیمانییه.
- زه‌واج كۆتایی به خۆشه‌ویستی دێنێت.
- ئه‌گه‌ر كه‌سێك له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا وورد نه‌بێت ئه‌وا دوو كه‌سی چاره‌ره‌ش كردووه.
- هه‌ڵبژاردنی دایك و باوك به ده‌ستی مرۆڤ نییه ، به‌ڵام ده‌توانن خۆیان خه‌سوو و خه‌زوریان هه‌ڵبژێرن.
خوێندنه‌وه‌ی خۆت
PNA- خوێندنه‌وه‌ی خۆت، له خوێندنه‌وه‌ی سه‌دان كتێب گرنگتره
- خوێندنه‌وه‌ی خۆت، كۆدی تێگه‌یشتنه‌كانه
- هه‌تا ڕێژه‌ی خۆپه‌رستیت زۆربێت، كه‌م له خۆت ده‌گه‌یت
- گرنگ نییه دره‌نگ تێبگه‌یت، گرنگ ئه‌وه‌یه گه‌وجانه ژیان نه‌به‌یته سه‌ر
- كه‌ی خۆتت ناسی، ئه‌و كاته بێخوتێههڵقورتاندن له كاروباری خه‌ڵكی ده‌توانیت زۆر له نهێنیه‌كانی مرۆڤ بزانیت
- كارێك به‌نهێنی ده‌كه‌م، كه ئاشكربوو بتوانم به‌رگری له خۆم بكه‌م
- به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه
- باوه‌ڕبه‌خۆنه‌بوون، له خۆڕوانینه به چاوی سووك
- مرۆڤی گچكه ناتوانێت گه‌وره بیربكاته‌وه
- هه‌تا نه‌زانیت چی سوكایه‌تییه، نا‌توانیت له ده‌سه‌ڵات تێبگه‌یت
- له ده‌سه‌ڵات تێنه‌گه‌یت و بمریت وه‌كو ئه‌وه وایه نه‌هاتبیته ژیانه‌وه
- له نه‌زانییه‌وه دڵكراوه به سیمبوڵی خۆشه‌ویستی
- هه‌رچی سوێندی بۆ خواردی جێگای متمانه نییه
- هه‌تا قۆناغه‌كانی ترس نه‌به‌زێنیت، نا‌توانیت مرۆڤێكی ئازابیت
- هه‌رچی ویستی لێی بترسی، پێویستی به ڕێزلێگرتن نییه
- نه له ترس‌دا ڕێز هه‌یه، نه له ڕێزدا ترس
- مرۆڤی تووڕه له ئه‌ركی ناحه‌زه‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه
- مرۆڤی نائاسایی تووڕه ده‌بێت، فڕیودهرانه په‌روه‌رده‌كراو ده‌پاڕێته‌وه
- هه‌رچی لێی بترسی لێی تێناگه‌یت
- له تووڕه‌بووندا نه‌جوان ده‌كرێت، نه‌جوان ده‌گوترێت
- ناشرینترین دیمه‌نی مرۆڤ، ساته‌كانی تووڕهبوونیهتی
- یه‌ك چركه تووڕه‌بوون، گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتت له ده‌ست ده‌دات
- مرۆڤ چه‌ند پێویستی به ئۆكسجینه، هێنده‌ش پێویستی به ڕێزلێگرتنه
- نا‌توانیت ڕێز له هه‌موو كه‌س بگریت، به‌ڵام ده‌توانیت ڕقت له كه‌س نه‌بێت
- مرۆڤی به‌سۆز له خشته‌بردنی ئاسانه
- هه‌ر ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز بنیادبنرێت، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
- مرۆڤی بچووك ئامانجه‌كانی هێنده‌ی خۆیه‌تی
- ڕۆڵه سه‌ره‌كییه‌كانی شانۆی ژیان گه‌وج ده‌یبینێت
- گه‌وجێك به‌سه بۆ شێواندنی ئاسایشی وڵاتێك
- ئه‌ركه‌كانی گوێ ته‌نها ڕاگرتنی چاوێلكه و هه‌ڵواسینی گواره نییه
- ئه‌وه‌نده هه‌وڵی پێنه‌كردنی هه‌ڵه‌كانت ده‌ده‌یت، جوانتروایه دانی پێدابنێت
- ئاماده‌یه هه‌موو ته‌مه‌نی (باج)ی نه‌زانین بدات، به‌ڵام به سووكایه‌تی ده‌زانێت بڵێ نازانم
- درۆیه‌ك نییه، بتوانێت له بازگه‌ی مه‌عریفه‌ی قوتاربێت
- لای گێل، زانا تێكچووه
- هه‌تا له نیشتیمانه‌كه‌ت دووركه‌ویته‌وه، ئه‌ركه‌كانت سه‌ختر ده‌بن
- مرۆڤێكی خۆئازادنهكردو، گرێ كوێره‌ی داهێنا
بوون پرسیاری دروستكرد، پرسیار ئازادی ده‌دۆزێته‌وه، هه‌وڵدان به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، كۆڵنه‌دان ده‌یپارێزێت
- یاسا وه‌ك په‌ڕه‌شوت وایه، كونی تێبوو كاری پێناكرێت
- ئه‌وه‌ی بتوانێت دوو ناكۆك پێكبهێنێت، كه‌ی بیه‌وێت، ده‌توانێت تێكیان بداته‌وه
- لاواز به‌رامبه‌ر بوون، تۆڵه‌ی شتێكت لێده‌كاته‌وه، كه تۆ لێی به‌رپرس نیت
- وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كان لای وشه‌كانه
- هه‌موو شه‌ڕێك سینه‌مای بێ بلیته
- به‌رده‌وام به هه‌ر كه‌سێك سه‌رسام بێت، وه‌ك ئه‌وه وایه، خۆت سه‌رت نه‌بێت
جوانترین وشه
– هه‌موومان پێمان خۆشه ده‌وروبه‌ره‌كانمان له كاتی قسه‌كردنیان له‌گه‌ڵماندا جوانترین وشه بكار بێنن ...
- ته‌ندروسترن وشه " سه‌لامه‌تی"یه ، گرنگی پێبده.
- سه‌ره‌كیترین وشه "باوه‌ر پێكردن"ه ، باوه‌ڕی پێبكه.
- هاوڕێیانهترین وشه "هاوڕێه‌تی"یه، استغلالی مه‌كه.
- جوانترین وشه "راستی"یه ،له‌گه‌ڵی رووراست به.
- ناشیرین‌ترین وشه "گاڵته‌پێكردن"ه ، حه‌ز ده‌كه‌یت گاڵته‌ت پێبكه‌ن؟
- ئارامترین وشه "هێمنی"یه، پێی بگه.
- ئاقڵانه‌ترین وشه "ئحتیات"ه، ئاگات له خۆت بێت.
- قورسترین وشه "مومستهحیل"ه، بوونی نییه.
- به ماناترین وشه "وه‌فاداری"یه، بزانه كه هه‌میشه كۆمه‌ڵ له تاك باشتره.
ئایا ده‌زانی ...
PNA – هه‌ندێ زانیاری ورد له سروشتدا هه‌ن كه زانینیان خراپ نییه ...
- كۆرپه‌له دوای حه‌فته‌ی حه‌فده‌یه‌م ده‌توانێت خه‌و ببینێت.
- 1300 گۆی زه‌وی له گۆی "مشته‌ری"دا جێی ده‌بێته‌وه.
- 85% گیاكان له زه‌ریاكاندا ده‌ڕوێن.
- توانای بینینی كونه‌به‌بوو 82 ئه‌وه‌نده‌ی توانای بینینی مرۆڤه.
- له هه‌ر 50 چركه‌دا كه‌سێك تووشی نه‌خۆشی ئایدز ده‌بێت.
- كێشی ئێسكی مرۆڤ 13 تا 15 كیلۆگرامه.
- زه‌رافه ده‌توانێت به زمانی ، گوێیه‌كانی خاوێن بكاته‌وه.
- كه‌روێشك و توتی ته‌نیا گیاندارێكن كه بێ ئه‌وه‌ی سه‌ریان بجولێنن ده‌توانن پشته‌وه‌ی خۆیان ببینن.
- رووبارێك له "كامبوج" ، شه‌ش مانگی ساڵ له باكووره‌وه بۆ باشوور و شه‌ش مانگه‌كه‌ی دیكه‌ش له باشووره‌وه بۆ باكوور دوڕوات.
- خێراترین ماسولكه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ، زمانیه‌تی.
- مرۆڤ ته‌نیا گیاندارێكه كه ده‌توانێت له‌سه‌ر پشت بخه‌وێت.
سێكسی حه‌وت ده‌رد ده‌په‌ڕێنێت
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ، موماره‌سه‌كردنی سێكس له‌نێوان ژن‌و مێرد‌و به‌شێوه‌ی شه‌رعی، ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی حه‌وت كێشه‌و گرفتی تهندروستیو ده‌روونی سه‌ره‌كی. ده‌روونناسێكی ئه‌مه‌ریكیش ده‌ڵێت «په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵ هه‌یه له‌نێوان سێكس‌و په‌ره‌سه‌ندنی خۆشه‌ویستی ژن‌و مێرد‌و ساغ‌و سه‌لامه‌تی جه‌سته‌و ده‌روونیان».
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی، كه له‌لایه‌ن پزیشكی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب، د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، كه پشت ئه‌ستووره به‌ده‌یان سه‌رچاوه‌ی پزیشكی‌و زانستی بیانی‌و به‌مدواییانه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه موماره‌سه‌كردنی سێكس له‌نێوان ژن‌و مێردداو له‌كه‌شێكی ئارام‌و ته‌ندروستدا، حه‌وت سوودی سه‌ره‌كی بۆ جه‌سته‌و ده‌روونی هه‌ردوولایان هه‌یه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه حه‌وت سووده ته‌ندروستیه‌كه‌ی سێكس به‌م شێوه‌یه دیاریده‌كات:
1ـ كه‌مكردنه‌وه‌ی شڵه‌ژانی ده‌روونی:
گرنگترین لایه‌نی ته‌ندروستی موماره‌سه‌كردنی سێكس له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا، كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی لێدانی دڵه، كه سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی ئارامی ده‌روونی. توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ستیورات بیردلی له‌زانكۆی بیزلی ئینگلیزی، ئه‌وه ئاشكراده‌كات كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌بنه هۆی شڵه‌ژانی ده‌روونی، سێكسكردن چاره‌سه‌رێكی باشه. بیردلی، ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات كه سێكس، فشاری خوێن‌و لێدانی دڵ، كه‌م ده‌كاته‌وه. مومارهسهكردنیشی بهرلهبهرهنگاربوونهوهی حاڵه‌ته حه‌ساسه‌كانی وه‌ك وتاردان له‌نێو قه‌ره‌باڵغی یان شیكاركردنی پرسیارێكی حسابی له‌به‌رده‌م خه‌ڵك، شتێكی گه‌لێك به‌سووده. به‌پێی به‌دواداچوونه پزیشكییه‌كان، ئه‌وانه‌ی له‌هه‌فته‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو هاوده‌می خۆیاندا موماره‌سه‌ی سێكسیان كردووه، ئاسانتر له‌وانه‌ی سێكسیان نه‌كردووه، توانیویانه به‌سه‌ر مه‌وقیفه پڕ لهئیحراجییهكاندا زاڵ‌بن. هه‌روه‌ها له‌و پشكنینه پزیشكیانهشی كه كراوه، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی له‌كه‌شێكی ئارام‌دا زوو زوو سێكس ده‌كه‌ن، فشاری خوێن‌و لێدانی دڵیان خاوترو كه‌متربووه له‌وانه‌ی كه له‌هه‌فته‌یه‌كدا نزیكی خێزان‌و هاوسه‌ره‌كانیان نه‌بوونه‌ته‌وه. هه‌ندێك لهتوێژهرهكانی تری بواری پزیشكی، باس لهوهدهكهن كه سێكسكردن له‌گه‌ڵ هاوده‌م، نه‌ك ته‌نها له‌ماوه‌ی سێكسكردندا، به‌ڵكه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێته هۆی ده‌ردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسیۆن (oxytocin) كه پێی ده‌وترێت «هۆرمۆنی متمانه». تیلمان كیرگهر، كه پزیشكێكی سویسرییه به‌مدواییانه له گۆڤارێكی ده‌رونناسیدا توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌و باس له‌وه‌ده‌كات كه جیاوازی زۆر له‌نێوان حاڵه‌ته‌كانی دهسپهڕو جوتبووندا هه‌یه. ئه‌م پزیشكه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه له‌دوای سێكسی سروشتی، ئاله‌تی پیاو سست دهبێتو بۆ ماوه‌یه‌ك خاو ده‌بێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ره‌زامه‌ندیی دهروونیو ئاسووده‌یی. به‌پێی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان، جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌دوای موماره‌سه‌كردنی سێكسه‌وه، چه‌ند قات‌و چه‌ندین ئه‌وه‌نده‌ی دوای ده‌سپه‌ڕ، هۆرمۆنی برۆلاكتین ده‌ڕێژێت، كه به‌ڕای چاودێران بۆ دوو شت به‌كه‌ڵكه، ئه‌وانیش: یه‌كه‌م، تێكشكاندنی هۆرمۆنی دۆبامین كه ده‌بێته هۆی خه‌مۆكی‌و په‌ژاره دروستكردن. دوه‌میش، دواخستنی توانای رهپكردنی ئاله‌ت بۆ ماوه‌یه‌ك، تا ده‌ردانی ئه‌م هۆرمۆنه‌ش زیاتر بێت، ئه‌وه پیاو توانای دووباره‌كردنه‌وه‌ی كاری سێكسی زیاتر دواده‌كه‌وێت.
2ـ باشكردنی ته‌ندروستی دڵ:
توێژینه‌وه‌یه‌كی تری پزیشكی جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی كرداری سێكسی له‌نێوان ئه‌وانه‌ی پێكه‌وه ده‌ژین (ژن‌و مێرد) ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن، هه‌روه‌ها له‌باوه‌شگرتنی ژن ده‌بێته هۆی دابه‌زینی فشاری خوێنی ژنه‌كه. هه‌ر ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه سێكسكردن له‌گه‌ڵ ژنانی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خێزان، ده‌بێته هۆی شڵهژانو دواتریش تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ. توێژه‌ره ئینگلیزییه‌كان له‌ماوه‌ی 20ساڵ به‌دواداچوونی به‌رده‌وامدا، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سێكس له‌لایه‌ن پیاوان‌و ژنانی به‌ته‌مه‌نه‌وه، نابێته هۆی جه‌ڵته‌ی دهماغو به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌فته‌ی دووجار سێكسكردن ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ. ئه‌وه‌شی لێره‌دا رۆڵی هه‌یه ئه‌وه‌یه كه خه‌مۆكی‌و هه‌ست به‌ته‌نهایی كردن‌و شڵه‌ژانی عاتیفی ته‌ندروستی دڵ خراپ ده‌كات، به‌تایبه‌ت لای ئه‌وانه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا دڵیان كێشه‌ی هه‌یه.
3ـ به‌كاربردنی وزه:
سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو كه موماره‌سه‌كردنی دهستبازیو دواتریش سێكس له‌نێوان ژن‌و مێرددا بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات، ده‌بێته هۆی به‌كاربردنی 85 وزهگهرمی له‌شی مرۆڤ، ئه‌م نیو سه‌عات دهستبازیو سێكسكردنه، هاوتای نیو سه‌عات ڕێكردنه به‌پێ، به‌خێرایی زیاتر له دوو میل له‌سه‌عاتێكدا (میلێك یه‌كسانه به 1,61 كلم). له‌ده‌ستدانی ئه‌م 85 سوعره گه‌رمییه‌ش شتێكی كه‌متره له‌و بڕه وزه گه‌رمییه‌ی كه مرۆڤ له‌ماوه‌ی نیو سه‌عات راكردندا به‌خێرایی 5 میل له‌كاتژمێرێكدا له‌ده‌ستی ده‌دات. به‌پێی پێوه‌ره پزیشكییه‌كان راكردنی خاو، یان سه‌ركه‌وتن بهپهیژهدا بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات، ته‌نها 300 وزهگهرمی له‌شه‌ی مرۆڤ به‌كارده‌بات. هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كان 42 موماره‌سه‌ی سێكسی ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی نیو كیلۆ له‌كێشی مرۆڤ، ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت كه ئه‌وانه‌ی سێكس ده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌رداری وه‌رزشكردنی رۆژانه‌ی خۆیان ببن.
4ـ راهاتن له‌گه‌ڵ یهكترو ڕێز له‌خۆگرتن:
توێژه‌ره‌كانی زانكۆی ته‌كساس رایانگه‌یاندووه، كه زیاتر له 237 پێویستی له‌مرۆڤدا هه‌یه بۆ موماره‌سه‌كردنی سێكس، یه‌ك له‌سووده‌كانی سێكسكردنی سروشتی‌و شه‌رعیش، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رێز له‌خۆگرتنه. دكتۆره حینا ئۆگدن، پسپۆڕ له‌پزیشكی سێكسی له‌زانكۆی كامبردج، جه‌خت ده‌كاته‌وه، یه‌ك له‌و هۆكارانه‌ی وه‌ها ده‌كات له‌مرۆڤ كه سێكس بكات، گه‌ڕانه به‌دوای هه‌ستی رێز له‌خۆگرتن، ئه‌مه‌ش كاتێك دێته‌دی كه سێكس له‌چوارچێوه‌ی خۆشهویستیو ئارامیدا مومارهسهبكرێت. وه‌ك پێشتریش باسكرا، سێكسكردنو له‌رزه‌و چێژی كاتی جووتبوون، رێژه‌ی هۆرمۆنی ئۆكسیتین (هۆرمۆنی متمانه) له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستكردنی بڕوا به‌خۆبوون‌و قایمكردنی رایه‌ڵه‌كانی خۆشهویستیو په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كان. توێژه‌ره ئه‌مه‌ریكاییه‌كان پێیانوایه كه سێكسكردن مرۆڤ دهستكراوهو سه‌خاوه‌تمه‌ند ده‌كات. توێژه‌ره‌كانی زانكۆی بیتسبیرگو زانكۆی باكوری كالیفۆرنیا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هۆرمۆنی متمانه ته‌نها لای ژن‌و مێرده‌كان دروست ده‌بێت، تا ئه‌و دووانه‌ش زیاتر پێكه‌وه یه‌ك له‌ئامێز بگرن زیاتر خۆشهویستیو هه‌ستی بڕوا به‌خۆبوونیان قایم ده‌بێت.
5ـ باشكردنی خه‌وو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار:
سێكسكردن، ده‌بێته هۆی ئاسانكردنی نووستن. هه‌روه‌ها جووتبوون رێژه‌ی هۆرمۆنی ئیندورفین endorphinله‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا به‌رزده‌كاته‌وه، كه ده‌بێته هۆی چێژوهرگرتنو سووككردنی ئازاری ژانه‌سه‌رو ئازاری جومگه‌كان.
6ـ چالاككردنی به‌رگری جه‌سته:
توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه جارێك یان دووجار موماره‌سه‌كردنی سێكس، له‌هه‌فته‌یه‌كدا، ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی دژه ته‌نه‌كانی جۆری immunoglobulin A لهجهستهداو ئه‌م به‌رگرییه‌ش مرۆڤ لهههڵامهتو هه‌وكردنی میكرۆبی ده‌پارێزێت. خۆش ئه‌وه‌شه كه توێژه‌ره‌كان تێبینی ئه‌وه‌یانكردووه كه ئه‌و ژن‌و مێردانه‌ی له‌هه‌فته‌یه‌كدا دووجار سێكس ده‌كه‌ن، دژه ته‌نه‌كان لهلیكیاندا به‌شێوه‌ی به‌رچاو زیاد ده‌بێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له هه‌فته‌یه‌كدا یه‌كجار سێكسدهكهنو تا ژماره‌ی موماره‌سه‌ی سێكس زیاتربێت، به‌رگری له‌شی مرۆڤیش زیاتر ده‌بێت.
7ـ خۆپاراستن له‌شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات
توێژه‌ره ئوستورالیه‌كان، تێبینی ئه‌وه‌یانكردووه زیاتر ئاوهاتنه‌وه به‌گه‌نجی، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له‌كاتی پیربووندا. ئه‌وان به‌دیاریكراوی ده‌ڵێن «پێنج جار ئاوهاتنه‌وه له‌هه‌فته‌یه‌كدا له‌ته‌مه‌نی بیسته‌كاندا یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه له‌كاتی پیربووندا». هه‌روه‌ها توێژه‌ره ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ئه‌وه روون ده‌كه‌نه‌وه كه 21جار ئاوهاتنه‌وه لهمانگێدا بۆ پیاوان زۆر ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه‌م ده‌كاته‌وه به‌به‌راورد به‌وانه‌ی كه 4 ـ7 جار ئاویان دێته‌وه له‌هه‌فته‌یه‌كدا.
به‌م شێوه هاوسه‌ره‌كانتان تووڕه ده‌كه‌ن؟؟!! ------------------------------– پیاوان خاوه‌نی چه‌ند تایبهتمهندییهكن كه ده‌بێته هۆی تووڕه بوونی هاوسه‌ره‌كه‌یان و گه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا كۆتاییه‌كی خۆشی نابێت.
- ئه‌و پیاوانه‌ی كه زۆر ئه‌مر ده‌كه‌ن.
- ئه‌و پیاوانه‌ی كه هه‌موو شتێك له پشتی په‌رده‌یه‌كه‌وه ده‌شارنه‌وه .
- ئه‌و پیاوانه‌ی كه تاقه‌تی قسه كردنان نییه و بێده‌نگن.
- ئه‌و پیاوانه‌ی ناوچاو تاڵ و تووڕه‌ن.
- ئه‌و پیاوانه‌ی كه داوا و ویسته‌كانیان به هاوسه‌ره‌كه‌یان ناڵێن.
- ئه‌و پیاوانه‌ی كه هه‌سته‌كانیان له ناخیاندا ده‌شارنه‌وه و دواتر وه‌كو بۆمبێك ده‌ته‌قنه‌وه.
- ئه‌و پیاوانه‌ی له ناوه‌ڕاستی قسه‌دا ژوور به چێ دێڵن و ده‌ڕۆن.
- ئه‌و پیاوانه‌ی كه گاڵته به هه‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
- ئه‌و پیاوانه‌ی كه به مه‌به‌ستی راكردن له كێشه‌كانیان په‌نا ده‌به‌نه درۆ كردن.
- ئه‌و پیاوانه‌ی كه زۆر دڵناسكن و زوو دڵگران ده‌بن و دواتریش حه‌ق به‌خۆیان ده‌ده‌ن.
چه‌ند رێگایه‌ك بۆ دڵخۆشی
PNA – ده‌رونناسه‌كان ده‌لێن گه‌ر پێت خۆشه پێكه‌نین لێوه‌كانت به جێنه‌هێڵێت ئه‌م چه‌ند رێگایه له یاد مه‌كه...
- ته‌مه‌ن و باڵا و كێشتان به خۆیانه‌وه خه‌ریكتان نه‌كه‌ن، ئه‌وه كاری پزیشكه‌كانه.
- ته‌نیا هاوڕێیه‌تی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه پێكه‌نین ده‌به‌خشنه لێوه‌كانتان، هاوڕێی بێتاقه‌ت و مۆن له ژیان بێزارتان ده‌كه‌ن . ( به‌راستی ئێوه له كام بابه‌ته‌یانن؟)
- به‌رده‌وام هه‌وڵی فێربوون بده‌ن، هه‌وڵده‌ن شتی نوێ فێر ببن و كاری ده‌سی وباخه‌وانی بكه‌ن، هه‌رگیز ئیسراحه‌ت به مێشكتان مه‌ده‌ن .
- شته رۆز ئاسایی و ساكاره‌كانیش ده‌توانن خۆشحاڵتان بكات و چێژی لێوه‌ربگرن.هه‌میشه شتی گران و جوان و دوور نابێت هۆشمان به‌رێت، زۆر شتی هه‌رزان و ساكار و نزیك هه‌ن كه ده‌توانن خۆشحاڵمان بكه‌ن.
- هه‌وڵ بده‌ن كه پێبكه‌نن. له دڵه‌وه پێبكه‌نن و تا ده‌توانن پێبكه‌نن، ئه‌وه‌نده كه بكه‌ونه كۆكه كردن و ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كتان هه‌یه كه ده‌تانخاته پێكه‌نین قه‌دری بزانن.
- ئه‌گه‌ر دڵتان پڕ بوو و حه‌زتان له گریان كرد، پڕ به‌دڵ بگرین. دواتر فرمێسكه‌كانتان بسڕنه‌وه و درێژه به ژیان بده‌ن، ته‌نیا كه‌سێك كه هه‌میشه له‌گه‌ڵتانه خۆتانه، كه‌واته نرخی خۆتان بزانن.
- ده‌ورو به‌رتان پڕ كه‌ن له‌و شتانه‌ی كه خۆشتان ده‌وێت. چ هاوڕێ، چ گیاندار ، چ گوڵ و گیا ، وێنه و یاری یا هه‌رشتێك كه چێژی لێوه‌رده‌گرن، ماڵه‌كه‌تان ئاخرین په‌ناگایه كه هی خۆتانه.
- ئاگاتان له خۆتان بێت. ئه‌گه‌ر باشن به باشی بمێننه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌ی باش نیت هه‌وڵبده باش بیت.ئه‌گه‌ر خراپی، زۆر به ساكاری داوای یارمه‌تی بكه‌ن، هه‌موو مرۆڤه‌كان هه‌میشه باش نیین.
- مه‌ڕۆن بۆ شوێنێك كه له‌وێ هه‌ستێكی باشتان نییه.دوری له كێشه و بیره‌وه‌رییه تاڵه‌كانی رابردوو یا ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌میشه پڕن له خه‌م و ناخۆشی زۆر باشه.
له خواره‌وه مانای ناوی چه‌ند وڵات هاتووه كه بریتین له :- ئه‌رژه‌نتین : سه‌رزه‌وی زیو.
ئه‌فریقای باشوور : سه‌رزه‌وی بێ سه‌رما .
ئه‌ڵمانیا : سه‌رزه‌وی هه‌موو پیاوان.
ئه‌رمه‌نستان : سه‌رزه‌وی منداڵه‌كانی ئه‌رمه‌ن.
ئسپانیا : سه‌رزه‌وی كه‌روێشكی كێوی.
ئوسترالیا : سه‌رزه‌وی باشووری.
ئه‌فغانستان : سه‌رزه‌وی قه‌ومی ئه‌فغان.
ئه‌نگلته‌را : سه‌رزه‌وی قه‌ومی ئانگل.
ئۆكراین : ناوچه‌ی سنووری.
ئیرله‌ند : سه‌رزه‌وی قه‌ومی ئیر.
ئیسله‌ند : سه‌رزه‌وی سه‌هۆڵ.
به‌حرین : دوو ده‌ریا.
به‌رازیل : داری سوور.
پاكستان : سه‌رزه‌وی پاكهكان.
پاناما : شوێنێكی پڕ له ماسی.
تایله‌ند : سه‌رزه‌وی قه‌ومی تای.
روسیا : وڵاتی رووناكییه‌كان.
سوید : سه‌رزه‌وی قه‌ومی سوی.
سودان : ره‌شه‌كان.
سوریا : سه‌رزه‌وی ئاشووره‌كان.
شیلی : كۆتایی وشكی.
سه‌حرا : بیابان.
سربستان : سه‌رزه‌وی قه‌ومی سرب.
فه‌ره‌نسا : سه‌رزه‌وی قه‌ومی فرانك.
فه‌نلاند : سه‌رزه‌وی قه‌ومی "فه‌ن".
كاتێـك به نێو ڕێـڕه‌وی بازاڕێـكی ئاسایی سه‌وزه‌مه‌نی ئه‌مریكاییدا ده‌ڕۆیت، سه‌رچاوه‌ی باشی ڤیتامین E به‌رچاو ده‌كه‌وێت، وه‌كو گه‌ڵای سه‌وزه و سـیریاڵ و ڕۆنی ڕوه‌كی و هه‌روه‌ها گوێز.
زانایان ده‌ڵـێن ڤیتامین E سـروشتی له‌ش له نه‌خۆشی دڵ و شـێرپه‌نجه ده‌پارێزێت.
ئاژانسی voa بڵاویكردۆته‌وه دكتۆر بێنێـدێتا بارتالی له
زانكۆی ( یه‌ڵ ) كه یه‌كێـكه له ئه‌ندامانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ڤیتامین E به ئاسـته‌كانی جوڵه‌ی كه‌سـانی به ته‌مه‌ن ده‌به‌سـتێته‌وه.
" ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ته‌نها ڤیتامین E په‌یوه‌ندی به كه‌مبوونه‌وه‌ی كاری جه‌سـته‌یی له داهاتوودا هه‌یه."
له سـاڵی 1998 وه تا 2003 دكتۆر بارتالی و هاوڕێـیانی توێژینه‌وه‌ی ئاسـتی ڤیتامینی نێو خوێنیان له‌سه‌ر 698 پـیاو و ژنی ئیتالی ته‌مه‌ن سه‌روو 65 سـاڵ ئه‌نجامدا.
توێژه‌ره‌وان به‌راوردیان له نێوان گورجی و ڕۆیشـتنیان و ڕاوه‌سـتانیان هاوسـه‌نگیـیان كرد. له ماوه‌ی 3 سـاڵدا نیوه‌ی به‌شـداربووانی به ته‌مه‌ن توانای جوڵه‌یان كه‌م بووه‌وه.
كه‌می ئاستی ڤیتامین E هۆكارێـك بوو كه دكتۆر بارتالی و زانایان ده‌ڵێن بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه بۆچی ڤیتامین E ئه‌و كاریگه‌ریـیه‌ی هه‌یه پـێویست به توێژینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه.
دكتۆر بارتالی ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر بتوانین لایه‌نه خراپه‌كان كه ده‌چنه پاڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی چوڵان له كه‌سـێـكی به ته‌مه‌ن ده‌سـتنیشـان بكه‌ین ئه‌وا له دوایدا ده‌توانین په‌ره به سـتراتیژیـیه‌كان بده‌ین كه سه‌رئه‌نجامی زیانكار ناهێڵێت و یاخود دوایده‌خات."
لویس ئاكامپـۆرای ته‌مه‌ن 81 سـاڵ خواردنی به‌سوود ده‌خوات و پـیاسه ده‌كات، به‌ڵام ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ به‌سـاڵداچوونیدا گۆڕان له له‌ش و زه‌ینیدا به‌دیـكردووه.
لێـكۆڵه‌ره‌وان پـێشـنیازی ڕۆژانه‌ی خواردنی بڕی 15 تا 30 ملی گرام ڤیتامین E له سه‌رچاوه‌ی سه‌وزه‌مه‌نی و دانه‌وێڵه ده‌كه‌ن. سه‌رچاوه سـرۆشـتیـیه‌كانی ڤیتامین E زیاتر كاریـگه‌رتره له ڤیتامینی ده‌سـتكرد بۆ پاراسـتنی له‌ش له نه‌خۆشی.
/ خه‌وتن خه‌سڵه‌تێكی مرۆڤه كه به‌م دواییه كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ئاشكرا كرا .
ئاژانسی bbc بڵاویكردۆته‌وه دواین لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر نووستن ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ناو فڕۆكه خه‌ویان لێده‌كه‌وێت ، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ده‌نگێكی به‌رز پرخه‌پرخ ده‌كه‌ن له كاتی نووستندا له ئه‌نجامدا تووشی نه‌خۆی فشاری خوێن دێن .
ئه‌م بڕوایه ده‌بێت جێگای گرنگی و سه‌رسوڕمان چونكه وه‌ك ده‌زانین كه له‌كاتی نوستندا له‌شمان كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ده‌رده‌خات ئه‌ویش به‌هۆی پرخه‌پرخ و خۆجولانی زۆره‌وه !! .
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ندێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه ئه‌وانه‌ی كه له شه‌وێكدا زیاتر له 8 كاتژمێر ده‌خه‌ون ئه‌وا زووتر ده‌مرن به به‌راورد له‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌متر ده‌خه‌ون .
((((barzani))))) مه‌لا مسته‌فا بارزانی سه‌ركرده‌ی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد بۆ نیوسه‌ده له مێژووی نوێی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
هه‌ر له سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردووه‌وه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ومه‌زنی هه‌بووه له بزاڤی نیشتیمانیی دیموكراتیی كوردستاندا. تاكو ئێستایش ڕووناكیی مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ی به‌رده‌وامه له دابینكردنی ڕێگای سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد.
كێ هه‌یه ناوبانگی ئه‌و جوامێره‌ی نهبیستوبێت؟ ئه‌م نیشتمانپه‌روه‌ره كه فێرگه‌یه‌كی خه‌بات و موتوربه‌كراو به بیروباوه‌ڕی كوردایه‌تی چه‌ندین نه‌وه‌ی كوردی له‌و ڕێبازه‌دا پێگه‌یاند. ئه‌ز چه‌ند جارێك شادمان بوومه به دیتنی ئه‌و قاره‌مانه، چ له‌ناو شۆرشدا، چ له ده‌ره‌وه‌ی ولإت. ئه‌ویش خۆشحاڵبوو، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه له‌یادمه جارێك له‌و جارانه من و هه‌ڤاڵه‌كانم له ئامۆژگای كادیران چاومان پێكه‌وت و باسی ئامۆژگاكهمان بۆده‌كرد كه چۆن به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ده‌ڕوات به‌ڕێوه. له‌و ئاخاوتنه‌دا پێیوتین: ستایش بۆ خودا كه گه‌له‌كه‌مان به كادیری خۆی ئه‌م جۆره كاره سیاسییانه به‌ڕێوه ده‌بات، داواتان لێده‌كه‌م كه خه‌ریكی زانست و زانیاری بن چونكه كلیلی سه‌رفرازی و پێشكه‌وتنن. هه‌روه‌ها له چاوپێكه‌وتنێكی تردا پێیوتین كه ده‌بێت ئه‌وه بزانن پاره شه‌ره‌ف دروستناكات، هه‌ر له‌و دیداره‌یدا ئه‌وه‌ی بۆگێڕاینه‌وه كه نوری سه‌عید سه‌ره‌ك وه‌زیرانی سه‌رده‌می پاشایی عێراق داوای لێكردم ده‌ست له خهباتو تێكۆشان هه‌ڵبگرم به‌رابه‌ر به پاره‌و قه‌سرو پله‌وپایه به‌لإم من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نه‌بووم. نوری سه‌عید له‌و وهلإمهم سه‌ری سوڕماو وتی له‌به‌رچی؟!! منیش بێ دوودڵی پێموت: سه‌یركه…لای مرۆڤ دوو شت گرنگوسهنگینه كه ئه‌ویش شه‌رف و ژیانه. جا یا ئه‌وه‌تا ژیانی خۆی ده‌كاته قوربانی بۆ شه‌ره‌فی یان شه‌ره‌فی خۆی ده‌كاته قوربانی بۆ ژیانی. لای من واچاكه ژیانی خۆم بكه‌مه قوربانی بۆ شه‌ره‌فم، چونكه ژیانم نامێنی به‌لإم شه‌ره‌ف هه‌رگیز نامرێت، شه‌ره‌فی منیش گه‌لی كورده.
به‌رزانی مسته‌فا ،نموونه‌ی ئه‌و كورده‌یه كه نیوسه‌ده‌یه‌ك خه‌باتی ڕزگاری گه‌له‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد. پارت لای ئه‌و ته‌نیا كه‌ره‌سته‌یه‌ك بوو، ئاره‌زووی ده‌سه‌لإتی نه‌بوو، كه‌سایه‌تییه‌كی خۆنه‌ویست بوو ، زۆر ڕكی له‌وه ده‌بووه‌وه كه به سه‌رۆك یان مامۆستا بانگیان ده‌كرد. بۆ یه‌كه‌مجار كه دیتمان ، هه‌ر له‌ڕێوه پێیان ڕاگه‌یاندین كه به‌و جۆره نازناوانهوه ئاخاوتنی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ین .كاتێكیش كه وێنه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا بلإوكرایهوه زۆر پێیناخۆشبوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی قاسم خۆی به سه‌رۆكی عیراق دائه‌نا، به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا خۆی له‌نێو كۆمه‌ڵگای كورددا ده‌دییه‌وه كه هه‌موو مهزنییهكیان پێبه‌خشیبوو.
ده‌یوت ئه‌ز جووتیارم له‌گه‌ڵ جووتیاردا، كرێكارم له‌گه‌ڵ كرێكاردا. ته‌نانه‌ت جارێكیان پێیناخۆش بوو كه وه‌رگێڕێك به ژه‌نه‌ڕاڵ ناوی هێنا بوو. به‌لإم گرنگ ئه‌وه‌یه كه به‌رزانی نه‌ك هه‌ر بڕوای گه‌لی كوردی په‌سه‌ند كردبوو به‌ڵكو گه‌لی كوردیش بروای ته‌واوی خۆی پێبه‌خشی بوو زیاتر له هه‌موو ئه‌و
ئه‌و لێپرساراوو سهكردانهی كه سه‌ربه پارت‌و ڕێكخراوه‌كان بوون.
گه‌وره‌یی به‌رزانی له‌وه‌دابوو كه لێزانانه توانیبووی بڕوای نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی بئاوێزێنێت. چونكه
به‌خۆی جگه‌له‌وه‌ی مه‌لایه‌كی ته‌واوبوو و شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له بنه‌ڕه‌ته‌كانی ئایینی ئیسلامی پیرۆزبوو، به‌دنیا دیدهییشی سه‌ركرده‌یه‌كی لێهاتووی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانیی بوو. واته كوردایه‌تی و ئیسلامێتی لای جیانه‌ده‌بووه‌وه. وێڕای ئه‌وه‌یش كه ڕێز‌و حورمه‌تی ته‌واوی هه‌بوو بۆ ئه‌و ئایین و ئایینـزایانهیتر كه له كوردستاندا هه‌ر له دێرڕۆژگارهوه هه‌بوون. یه‌كێ له‌و گوزاره به‌نرخانه‌ی كه لێی بیسترابوو ده‌یوت: ده‌گونجێت قورئان ده‌ستوور بێت بۆ ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌بردن.
به‌ڕاستی كه‌سایه‌تییه‌كی دادپه‌روه‌ر بوو. هه‌میشه هه‌وڵیده‌دا داد بچه‌سپێنێت، كه‌س مافی كه‌س زه‌وت نه‌كات، كه‌س به‌ناهه‌ق ههڵنكوتێته سه‌ر كه‌سیتر. جارێكیان پێشمهرُگهیهك له‌ده‌ست لێپرسراوێك سكالإی بۆ ده‌بات كه به‌ناهه‌ق لێیدابوو. ئه‌ویش دوای لێكۆڵینه‌وه بڕیاری سزادانی ئه‌و لێپرسراوه ده‌دا.
یه‌كێك له‌و هه‌ڵوێسته لهیادنهچووانهی، چوونی سه‌ددام حوسه‌ین بوو بۆ لای كه له دواگفتویدا داوای لێ‌كرد وازله شاری كه‌ركوك بهێنێت تاكو ئۆتۆنۆمییهكه ته‌واو جێبه‌جێ بكرێت، به‌رزانیش به توندییه‌وه داواكه‌ی ڕه‌دكرده‌وه پێیوت كه كه‌ركوك نه‌ك هه‌ر شارێكی كوردستانه به‌ڵكو دڵی كوردستانه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه وازله به‌رپرسیارێتی مێژوویی ئه‌و شاره بهێنێت و به ته‌نیاش بیگرپته ئه‌ستۆی زۆی.
تێڕوانینی به‌رزانی بۆ كێشه‌ی كورد هه‌ر باشوری كوردستان نه‌بوو ، به‌ڵكو سه‌رانسه‌ری كوردستان ئه‌و دروشمی بوو به‌گشتی. ڕاسته دروشمی دیمكراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ كورستان )) ی بهرزكدبووهوه به‌لإم دووربینی ئه‌و بۆ كێشه‌كه دابینكردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیی كورد بوو له سه‌رانسه‌ری كوردستاندا. به‌لایه‌وه مافێكی ڕه‌واو ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو كه پشتگیری له بزاڤی نیشتیمانپه‌روه‌یی كوردستان بكات له گشت پارچه‌كاندا.
به‌رزانی نه‌مر… ڕێزگرتن به‌لایه‌وه ئه‌ركێكی گرنگبوو، زۆر بایه‌خی ده‌دا به‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌س كاری خۆی بزانێت و ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆیه‌تی به‌رپرسیاربێت لێی و دڵسۆزانه جێبه‌جێی بكات. جارێكیان پێشمه‌رگه‌كانی پاسگه‌ی حاجی هۆمه‌ران ڕایده‌گرن و ناسنامه‌ی لێ داواده‌كه‌ن، ئه‌ویش ده‌ڵێت ئه‌ز مه‌لا مسته‌فام. له‌م كاره ستایشیان ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێیناخۆش بێت. به‌م شێوه‌یه‌یش نرخێكی به‌رزی به ژیانی مرۆڤی كورد ئه‌دا. بارزانی گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی ئه‌دا به ڕێزگرتن له هه‌موو تاكێك، هه‌ركه‌س له شۆێنی خۆیدا، جارێكیان پێشمه‌رگه ڕای ئه‌گرن له پاسه‌وانگه‌ی حاجی عومران، ناسنامه‌ی لێ داوا ئه‌كه‌ن، ئه‌ویش ئه‌لێ ئه‌ز موسته‌فا بارزانیم. ئینجا ستایشی خۆی ده‌رئه‌بڕێ بۆیان بێ ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك پێی ناخۆش بێت.
به‌رزانی نه‌مر… مرۆڤی زۆر خاكی بوو، كورد‌و ئاخێ كوردستانی زۆر به‌لاوه به‌نرخ و پڕبههابوو. گوند‌و ئهشكهوتو دۆڵ‌و چیاكان لانه‌ی ژیان گوزهرانكردنو مه‌یدانی تاودانی خهباتو تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی بوو.
چه‌نده شۆڕشگێڕ و خۆڕاگر و كۆڵنه‌ده‌ر بوو له ڕووی دوژمن‌دا، ئه‌وه‌نده‌یش ئاشتیخواز و مرۆڤدۆست وپێشكهوتخوازبوو، زۆر حه‌زی ئاوه‌دانی بوو. به‌درێژایی خه‌باتی نه لێی بینراوه و نه لێی بیستراوه كه گندێكی سووتاندبێت، منداڵێكی كوشتبێت، په‌لاماری خاكێكی تری دابێت. له‌به‌رئه‌وه بایه‌ته لهههمیشهیادی ئه‌و مرۆمهزنه په‌ند وه‌ربگرین و ڕه‌دووی ئاكارو ڕه‌وشتی بكه‌وین و وته‌كانی بخه‌ینه‌گه‌ڕ له خه‌بات وتێكۆشانماندا.
دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی 1975ی جه‌زائیریش، كاتێك كه بۆ سێیه‌مجار چوومه‌لای، پرسیاری بارودۆخی پێشمه‌رگه‌ی لێكردم و هه‌روه‌ها یادی خوا لێخۆش‌بوو سالح یوسفیشی كرده‌وه. له ئاخاوتنهكهیڕا ئه‌مه‌یشی وت: كاتێك كه ئێمه ڕێككه‌وتننامه‌ی ئازاری1970مان مۆركرد، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیم ڕاگه‌یاند كه زۆرگرنگه وریا بن، چونكه پێش مۆركردن تۆپخانهوفڕۆكهكانی دوژمنمان ده‌بینی كه چۆن هێرشیان ده‌كرده سه‌رمان، گومانم له‌وه‌دا نیه كه له‌مه‌ودوا هه‌مان كارده‌كه‌ن بێئه‌وه‌ی بیانبینین. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت زۆر به‌ئاگا بین و كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ین، نه‌لێین مافی خۆمان وه‌رگرتووه ئیتر هه‌موو شتێك ته‌واوبووه. گرنگه بزانین نیازی ڕاسته‌قینه‌ی ڕژێم چییه؟
هه‌روه‌ها وتی: ئێمه چه‌نده دیموكراتخواز و ئاشتیخواز بین، ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌یش خۆڕاگر‌و كۆڵنه‌ده‌ربین بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واكانمان. ڕاسته له‌و پلانه‌ی جه‌زایردا دوژمن سهوركهوت و ئێمه‌یش به‌ناچاری كشاینه‌وه به‌لإم له شۆڕش نهكشاینهوه و خوا یار بێت هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ كوردستان به‌لإم به وزه‌و ویستوخوازێكی به‌هێزتره‌وه تا سه‌ركه‌وتن.
به‌ڵێ… دیسانه‌وه چه‌رخی كهچڕهو به بارێكی زۆر نامه‌ردانه خۆیدایه‌وه به‌سه‌رماندا. به‌شێوه‌ی نه‌خۆشییه‌كی زۆر سه‌ختی درێژخایێن چنگی دڕندانه‌ی له جه‌سته‌ی ئه‌و نه‌به‌رده گیركرد نه‌یهێشت له‌وه‌زیاتر خۆیڕاگرێت. ناچار له هه‌نده‌ران بۆ چاره‌سه‌ركردن مایه‌وه، به‌لإم دڕنده‌یی ئه‌و نه‌خۆشییه گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته‌ی كه له توانا‌و بڕستی بخات و هه‌ر له هه‌نده‌ران دواسهری ژیانی بنێته‌وه، له كاتێكدا كه ده‌روونی پڕبوو له ئێش‌وئازاری كوردوكوردستان.
با ئاوڕێك بده‌ینه‌وه له دیرۆك و كورته‌یه‌ك له ژینباری سه‌رۆك به‌رزانی مسته‌فا بخه‌ینه به‌ر چاو به پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك.
له 14 ئازاری 1903 له گوندی به‌رزان هاتووه‌ته دنیاوه. -
-له‌گه‌ڵ دایكی‌دا خرایه به‌ندیخانه‌ی موسڵ له 1906 پاش هه‌ره‌سی شۆرشی به‌رزان دژی سوڵتانڕهوی عوسمانلی.
له 1919وه هاته نێو بزاڤی ڕزگاریخوازی كورده‌وه.-
-هه‌ر له هه‌مان ساڵدا له شۆرشی شێخ مه‌حموددا به‌شداریكرد و بووه فه‌رمانده‌ی هێزێكی300 چه‌كدار.
له‌ساڵی 1920 براگه‌وره‌كه‌ی، شێخ ئه‌حمه‌د، كردی به نوێنه‌ری خۆی و ناردی بۆ لای شێخ سه‌عیدی- پیران، بۆ هاوده‌نگی كردن ده‌رباره‌ی به‌شداری كردن له شۆرشی ده‌رسیم.
له‌ساڵی 1932دا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌رزانی بوو دژ به هێرشی ڕژێمی عیراق و به سوپای- ئینگلستان. پاشان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك چه‌كدار و خێزانهكایناندا به‌ره‌و توركیا ڕێیان گرته‌به‌ر. له‌وێش توركه‌كان شێخ ئه‌حمه‌دیان گرت و دایانه ده‌ستی ڕژێمی عیراقه‌وه، ئینجا ڕه‌وانه‌ی موسڵ كرا.
-له‌ساڵی 1933دا كه دژێمی عیراق گوفتوگۆی له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌ددا كرد، به‌رزانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چوو بۆ موسڵ، كه‌چی له‌وێ گیرا و ده‌ستبه‌سه‌ركرا، هه‌ر له‌وێیش ژاریان ده‌رخوارد دا، به‌لإم به شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕێنه‌ر ڕزگاری بوو. پاشان ئهفهروز(نه‌فی)كرا بۆ چه‌ند شارێكی تر.
-تاكو ساڵی 1943 به‌رزانی هه‌ر به دوورخراوی مایهوهودواجار ڕه‌وانه‌ی شاری سلێمانی كرا، له‌وێ یارمه‌تی پارتی هیوا و چه‌ند دۆستێكی توانی هه‌ڵبێت و له ڕێگای كوردستانی ئێرانه‌وه خۆی بگه‌یێنێته‌وه ناوچه‌ی به‌رزان.
-له ساڵ 1945دا سه‌رپه‌رشتی شۆرشی به‌رزانی كرد دژی ڕژێمی عیراق كه پشتگیری هێزی ئاسمانیی بریتانیای له‌گه‌ڵدابوو. پاشان له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانیدا چوو بۆ مه‌هاباد بۆ به‌شداركردن له په‌سه‌نكردنی كۆماری مه‌هابادی تازه له‌دایكبوو.
-له به‌هێزكردنی كۆماری مه‌هاباد به‌شداریكرد ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یش كرا به سوپاسالإری كۆماره‌كه و له لایه‌ن یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تیشه‌وه پله‌ی ژه‌نه‌ڕاڵی پێدرا.
-له‌ساڵی1946دا پارتی دیموكراتی كوردستان له باشوری كوردستانی(كوردستانی عێراق)دامه‌زراند و كرا به سه‌رۆكی. به به‌رده‌وامی له تێكڕایی كۆنگره‌كانی پارتیدا بۆ سه‌رۆكایه‌تی ههڵهبژێردرا, به سه‌رۆكیش مایه‌وه تاكو كۆچكردنی.
-بۆ به‌رگریكردن له كۆماری مه‌هاباد. چه‌ند شه‌ڕێكی سه‌ختی دژ به ڕژێمی شای ئێران كرد، دوای جوانه‌مه‌رگكردنی كۆماره‌كه، سوپاكانی ئێران و توركیا و عیراق له‌گه‌ڵ یارمه‌تی ئه‌مریكا و بریتانیا، هێرشێكی زۆریان كرده‌سه‌ر بۆ له‌ناوبردنی كه زیاتر له 2000 له چهكجدارهكانی شه‌هیدكران. پاشان بڕیاریدا كه بڕوا بۆ ولإتی سۆڤیه‌ت له‌گه‌ڵ 500 چه‌كداریدا، له ڕێگایش تووشی چه‌ند شه‌ڕێك بوو له‌گه‌ڵ سوپاكانی عیراق و توركیا و ئێران، تاكو گه‌یشته سۆڤیه‌ت و ڕووباری ئاراسی بڕی.
-پاش مردنی ستالین بارزانی گواسترایه‌وه بۆ مۆسكۆ، له‌وێش له‌لایه‌ن گه‌وره‌پیاوانی سۆڤیه‌ته‌وه ڕێزی لێ‌گیرا.
-پاش كۆده‌تای14ته‌مموزی1958، له‌ڕێی قاهیره‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ عیراق، له قاهیره چاوی به جه‌مال عه‌بدولناسر كه‌وت.
له 6ی 10ی 1958 گه‌یشته به‌غدا و وه‌كو قاره‌مانێك پێشوازیه‌كی زۆر گه‌رمی لێكرا. -
-له 11ئه‌یلولی 1961 پێشڕه‌وییی شۆرشی ئه‌یلولی كرد تا 1975.
پاش كوده‌تای به‌عسی عیراق له 8 شوباتی 1963، به‌رزانی ده‌ڤه‌ره‌كانی شۆرشی كوردی كرده‌وه بۆ- هه‌موو عیراقییه‌كان، به عاره‌ب و كه‌مایه‌تییه‌كانی تره‌وه.
- له حوزه‌یرانی 1967دا، كاتێك ولإتانی عاره‌ب هێرشیان كرده‌سه‌ر ئیسرائیل، به‌رزانی فه‌رمانیدا كه شۆڕش شه‌ڕ دژی سوپای عیراق ڕاگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی عیراق هێزه‌كانی ته‌رخان بكات بۆ جه‌نگ له دژی ئیسرائیل. هه‌روه‌ها لایه‌نگریی ولإتانی عاره‌بی كرد له شه‌ڕی تشرینی1973دا.
به‌رزانی و ڕژێمی عیراق گه‌یشتنه مۆركردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی11ئازاری1970، كه به پێی، گه‌لی كورد- مافی ئۆتۆنۆمی هه‌بێت له كوردستانی عیراقدا.
هه‌ر به‌دوای ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی ده‌ركرد بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه جیاببوونه‌وه، یاخود چه‌كیان هه‌ڵگرتبوو دژی شۆرشی كوردستان.
ڕژێمی عیراق پاشگه‌زبووه‌وه له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه و هێرشی چه‌كداری كرده سه‌ر- شۆرشی كورد و به‌رزانی. كاتێك كه ڕژێم بۆیده‌ركه‌وت كه توانای له‌ناوبردنی شۆرشی نییه، ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری له 6ی ئازاری1975دا له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئێران‌دا مۆركرد، ئه‌مه‌یش به یارمه‌تیی ئه‌مریكا بۆ لێدانی شۆرشی كورد، له ئاكامی ئه‌و ڕێكه‌وتنه شوومه‌دا سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و به‌رزانی كشانه‌وه بۆ ئێران و ئیتر شۆرش هه‌ره‌سی هێنا.
-به‌رزانی ماوه‌یه‌ك له ئێران له‌ژێر چاودێریی ڕژێمی شا مایه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌مابوو به ڕژێمی شای خیانه‌تكار و تووشی نه‌خۆشییه‌كی قورس بوو، ناچار ما به‌بیانووی چاره‌سه‌ركردن بڕوا بۆ ئه‌مریكا.
-دوای سه‌ركه‌وتنی گه‌لانی ئێران به سه‌ر ڕژێمی شادا به‌رزانی بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران، له11ی شوباتی1979بروسكهیهكیشی نارد بۆ ئایه‌توڵلا خومه‌ینی.
-له 1ئازاری1979كۆچی دوایی كرد، پاش ژیانێكی دوورودرێژی پڕ له خه‌بات و قوربانی، ته‌رمه‌كه‌ی گواسترایه‌وه ئێران، له شارۆچكه‌ی شنۆ به خاك سپێردرا، جه‌ماوه‌رێكی زۆر له ڕێونیشانی ناشتنیدا به‌شدارییان كرد.
-دوای كۆچكردنی، كۆنفرانسی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ستراو له‌وێدا هه‌ڤاڵ مه‌سعود به‌رزانی به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا، هه‌ر له هه‌مان كۆنفرانسدا لێكترازانێ ڕوویدا به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سامی مه‌حمود عبدولرحمان. به‌خۆی و چه‌ند ئه‌ندامێك كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی گه‌لی كوردستانییان دامه‌زراند.
-له ساڵی 1991 ته‌رمه پاكه‌كه‌ی باوكی ڕابه‌ر (به‌رزانی) گواسترایه‌وه بۆ كوردستانی عیراق، بۆ دووه‌مجار له‌گوندی خۆی له به‌رزان به خاك سپێردرایه‌وه.
ئێمه شانازی ده‌كه‌ین به میراتی ئه‌و ڕابه‌ره مرۆڤدۆسته كه شوێنی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه له وێژدانماندا. هه‌زار دروود بۆ گیانی پیرۆزت، ماڵئاوییت كرد له گه‌ل كاتێك له ناو دڵی هه‌مووان بووی، كۆچت كرد كاتێك كه دڵ پڕبوو له ئازار و چاویش له فرمێسك.
شێخ مه‌حمود
ئه‌گه‌ر چاوێک به‌مێژووی کوردا بخشێنین ده‌بینین که‌سانێک هه‌ن که‌ئه‌م گه‌له چه‌وساوه‌و زوڵم لێکراوه شانازی به‌نه‌به‌زی و به‌رخودانییه‌وه بکه‌ن، له‌و نێوه‌نده‌دا مه‌لیک مه‌حمود وه‌ک سیمبوولی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و تێکۆشان به‌رجه‌سته ده‌بێت، مه‌لیک خۆی هه‌ڵقوڵاوی ناخی بنه‌ماڵه‌یه‌کی شۆڕشگێڕ‌و کورد په‌روه‌رن کوڕی شێخ سه‌عیدی شێخ محه‌مه‌ده بچکۆله‌ی کاک ئه‌حمه‌دی شێخی کوڕی شێخ مارفی نۆدێیه، ساڵی (1881) له‌شاری سلێمانی له‌دایکبووه، مامۆستای تایبه‌تی وه‌ک خواجه ئه‌فه‌ندی ده‌رسی دین و زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی پێ خوێندووه، له‌ساڵی (1901) له‌گه‌ڵ باوک و مام و خزم و چه‌ند ناودارێکی شار چووه‌ته ئه‌سته‌مبوول و دوای سێ مانگ هاتووه‌ته‌وه، له‌ساڵانی (1906-1907) دووجار له‌ناوچه‌کانی سلێمانی چووه به‌گژ ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی‌دا، له‌ساڵی (1909) والی موسڵ باوک و مامی و خزمانی بردووه‌ته موسڵ، لهپیلانێکدا باوکی کوژراوه‌و خۆی برینداربووه‌و گه‌یشتووه‌ته‌وه سلێمانی.
شێخ سه‌رکرده‌ی هێزێکی به‌شداری شه‌ڕی رۆژی (14/4/1915)ی شوعه‌یبه بووه دژی ئینگلیز له‌جه‌نگی یه‌که‌م جیهانیدا، سه‌رکردایه‌تی شه‌ڕی دژی روسیش کردووه له‌به‌ره‌ی پێنجوێن، به‌ر له‌داگیرکردنی که‌رکوک په‌یوه‌ندی به‌ئینگلیزه‌وه کردووه، دوای کشانه‌وه‌شیان له‌که‌رکوک ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک گرتوویانه‌و له‌به‌ر هه‌ندێک هۆ به‌ردراوه، بهبڕانهوهی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی تورک کاروباری سلێمانی پێسپاردووه، جارێکی تر په‌یوه‌ندی به‌ئینگلیزه‌وه کردووه، ئیتر (ویلسن)ی بریکاری حاکمی گشتی شاهانه له‌به‌غدا، مێجه‌ر نۆئێلی ناردووه‌ته لای بۆ سلێمانی، (17/11/1919) شێخ مه‌حمودی له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتیی به‌رده‌رکی سه‌رادا بهحوکمداری ناوچه‌ی نێوان زێی گه‌وره‌و رووباری سیروان ناساندووه‌و خۆیشی بووه به‌راوێژکاری، کهمێجهرسۆن جێی نۆئێلی گرته‌وه، شێخ نێوانی له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا تێکچوو، (21/5/1919) هه‌موو ئینگلیزه‌کانی شاری به‌هاوکاری هێزی مه‌حمود خانی دزڵی ده‌ستگیرکردو دیلکردووه.
رۆژی (18/6/1919) له‌شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیاندا به‌برینداری ده‌ستگیرده‌کرێت و براوه‌ته به‌غدا، دادگا رۆژی (25/7/1919) حوکمی ئیعدامی داوه، دوایی بۆیکراوهته (10) ساڵ به‌ندیی و دوورخستنه‌وه‌ی بۆ هیندستان، گۆڕانکارییه‌کانی سه‌رده‌می حوکمی راسته‌وخۆی ئینگلیز کارێکیان کرد شێخ مه‌حمود بهێنرێته‌وه، ئه‌وه‌بوو (30/9/1922) گه‌یشته‌وه سلێمانی و (10/10) کابینه‌یه‌کی تازه‌ی حوکمی راگهیاندو رۆژنامه‌ی (رۆژی کوردستان) بووه زمانحاڵی، خۆیشی بووه مه‌لیکی کوردستان، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌خایاند شێخ له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا تێکچووه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورک‌دا به‌ست رۆژی (21/2/1922) وه‌فدێکی بۆ دانان به(خودموختاری کوردا) نارده ئه‌نقه‌ره، دواجار (4/3/1922) شه‌وه‌که‌ی سلێمانی چۆڵکردو روویکرده ناوچه‌ی سورداش، له‌وێ دوو ژماره‌و پاشکۆیه‌کی له‌ڕۆژنامه‌ی (بانگی حه‌ق) ده‌رکرد، که‌سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کانی یان به‌یاننامه‌و رێنوێنین خۆی نووسیونی.
ئه‌و شاره‌زایانه‌ی چاپخانه کهمێجهرسۆن یه‌که‌م سه‌رده‌می حوکمی راسته‌وخۆی ئینگلیز له‌سلێمانی (19/6/1919-5/9/1922) فێری چاپی کردبوون و پێگهیهنرابوون، ده‌ورانی دووه‌م حوکمی کوردستانی جنوبی (10/10/1922- 3/3/1923) چاپخانه‌که‌یان به‌ڕێوه‌ده‌برد، به‌مشێوه‌یه: (شێخ عه‌بدولمه‌جیدی شێخ عارف به‌ڕێوه‌به‌ری چاپخانه، محه‌مه‌د ئه‌دیب عه‌زیز سهرمورهتیب، محه‌مه‌د تۆفیق- موره‌تیب، محه‌مه‌د ته‌یب- مه‌کینه‌چی، ئه‌مانه وه‌ک له‌قسه‌ی ئه‌حمه‌د خواجهدا ده‌رده‌که‌وێت، له‌ڕۆیشتنه عموومیکهی رۆژی (17/6/1923)دا له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌کان و دووهه‌زار که‌سێکدا شاریان رووه‌و که‌رکوک به‌جێهێشتبووه، چاپخانه‌که میلێکی لێدهرهێنرابوو، وه‌ستا ساڵحی سلێمان جهژنێی چه‌خماخساز به‌دوو رۆژ دروستیکردهوه، شێخ مه‌حمود له‌بری (60 روپێ، 200 روپێی) دایه محه‌مه‌د زوهدی تاقه که‌سێکی شاره‌زای چاپ و ئیشپێکردنی مه‌کینه‌ی چاپهکهبووه، خۆی به‌ته‌نیا پیتچنین و رێکخستن و له‌چاپدانی رۆژنامه‌که‌ی به‌چه‌ند رۆژێک جێبه‌جێکردووه، به‌یه‌ک رۆژیش رایده‌کێشا، که‌یه‌که‌م ژماره ده‌رچوو شێخ (150) روپیه‌ی خهڵاتکردو، مووچه‌که‌ی له (45)ه‌وه بۆ کرده (100) روپێ، شێخ به‌ده‌نگدانه‌وه‌ی رۆژنامه‌که، بڕیاریدا چاپخانه‌یه‌کی گه‌وره‌تر له‌ئه‌ڵمانیاوه بهێنرێت، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕانی بارودۆخه‌که بۆی نه‌چووه‌سه‌ر.
دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان شێخ مهحمودو ئینگلیزه‌کان به‌ته‌واوی پچڕا، رۆژی(3/3/1923) سلێمانی بهفڕۆکهکانی ئینگلیز بۆردومان کرا. شێخ ناچار به‌یانی رۆژی (4/3/1923) زوو به‌هێزێکه‌وه شاری چۆڵکردو روویکرده ناوچه‌ی سورداش، به‌ڵام شێخ حه‌مه‌غه‌ریب له‌گه‌ڵ ره‌زا به‌گ و ئه‌وره‌حمان ئاغای ئه‌حمه‌د پاشادا. به‌پاڵپشتی که‌ریم به‌گی فه‌تاح به‌گی هه‌مه‌وه‌ند مایه‌وه‌و ماوه‌یه‌کی تر به‌ناوی شێخه‌وه حوکمی سلێمانی کرد، ئه‌و وه‌فده‌ی شێخ که‌ڕۆژی (3/3) به‌سه‌رۆکایه‌تی شێخ قادری برای و ئه‌ندامێتی مسته‌فا پاشای یاموڵکی و ئه‌حمه‌د به‌گی فه‌تاح به‌گ و که‌ریمی عه‌له‌که‌و حه‌مه‌ئاغای ئه‌وڕه‌حمان ئاغای چووبووه که‌رکوک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا، (21/3) گه‌یشته به‌غدا، شێخ عه‌بدولکه‌ریمی قادر که‌ره‌میش چووه پاڵیان (هێزی دۆبسیان) بینی.
ئه‌گه‌رچی جه‌ختیان له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی راوێژکاره‌که‌ی ئینگلیز کرده‌وه بۆ سلێمانی، هیچ شتێک له‌باره‌ی پاشه‌ڕۆژه‌وه گه‌ڵاڵه نه‌کرا، رۆژی (23/3)یش چاویان به(مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ) که‌وت.
کاتێک ئینگلیز له (17/6/1923) به‌ناچاری سلێمانی به‌جێهێشته‌وه شێخ ئاخرو ئۆخری ئه‌و مانگه هاته‌وه ناوشار، ته‌شکیلاتی نوێی بۆ حکومه‌ته‌که‌ی دانایه‌وه، رۆژنامه‌ی (ڕمیدی استقلالی) کرده زمانحاڵی خۆی، سێ جار بۆردومانی توندی شار‌و گوشاری زۆری سه‌ر ئه‌م سێیه‌م حکومه‌ته به‌وه دواییهات، که‌هێزه‌کانی عیراق و ئینگلیز له (19/7/1924)دا شاریان گرته‌وه، شێخ و هێزه‌که‌شی په‌ڕیوه‌ی ناوچه‌کانی سه‌رسنوور بوون تا له (19/1/1927)دا به‌پێی چه‌ند مه‌رجێک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئینگلیز‌و عیراقدا پێکهات له‌دێی پیران دابنیشێت، بهقهومانی شه‌ڕی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی له (6/9/1930)دا‌و په‌یوه‌ندیکردنی سێ ئه‌فسه‌رو چه‌ند کورد په‌روه‌رێک پێیه‌وه، رێکه‌وتنی ناوبراوی شکاند‌و هاته‌وه ئه‌مدیوو چووه گه‌رمیان، دوای شه‌ڕی ئاوباریک له (5/4/1931)دا دیسان کشایه‌وه بۆ سه‌رسنوور تا له (14/5/1931)دا ته‌سلیم به‌حکومه‌تی عیراق بووه، سه‌ره‌تا برایه شاری (حلله)و دوایی ناسریه‌و عانه لهڕومادی و پاشان به‌غدا، لهههراکهی ره‌شید عه‌لی گهیلانیدا (1941) له‌به‌غدا هه‌ڵات و گه‌یشته‌وه گوندی سیته‌ک و که‌وته‌وه رێکخستنی جووڵانه‌وه‌یه‌ک، به‌ڵام مه‌رامی نه‌هاته‌دی و خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دا، پاشماوه‌ی ژیانی له‌گوندی داریکه‌لی به‌سه‌ربرد، رۆژی (9/10/1956) له‌نه‌خۆشخانه‌ی حهیدهریهی شاری به‌غدا کۆچی دوایی کرد‌و ته‌رمه‌که‌ی له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی به‌خاک سپێردرا.
جگه‌ره كێشه‌كان توانای بیركردنه‌وه‌یان كه‌متره
– لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن كه‌سانی جگه‌ره‌كێش به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌رگیز جگه‌ره‌یان نه‌كێشاوه ، توانای بیركردنه‌وه‌یان كه‌متره.
ئه‌م لێكۆلهرهوهانه له فه‌ره‌نسا و ئه‌نگلته‌را بۆیان ده‌ركه‌وت كه جگه‌ره كێشه‌كان زیاتر له و كه‌سانه‌ی كه جگه‌ره ناكێشن ، په‌نا ده‌به‌نه خواردنه‌وه كحولییه‌كان و كه‌متر سه‌وزیجات و میوه ده‌خۆن و پله‌ی كۆلسترۆڵی خوێنیان له سه‌ره‌وه‌یه.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه بۆماوه‌ی 17 ساڵ له‌سه‌ر زیاتر له 5 هه‌زار و 300 كه‌س ئه‌نجامدرا و هه‌روه‌ها رێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی له راپۆرتێكی خۆیدا رایگه‌یاند كه شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و نه‌خۆشییه‌كانی دیكه كه هۆكاره‌كه‌یان جگه‌ره‌یه له ساڵێكدا ده‌بێته هۆی گیان له ده‌ستدانی 4/5 ملیۆن كه‌س له جیهاندا .
ده‌رونناسی ره‌نگی چاوه‌كان
مرۆڤه‌كان بۆ ناسینی هاوڕێیه‌كانیان و كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆیه‌كه‌م جار ده‌یانبینن په‌نا ده‌به‌نه چه‌ند خاڵێكی جیاواز وه‌كو ناسینی كه‌سی به‌رامبه‌ر له‌رووی ئیمزا، شێوه‌ی برۆ یا ره‌نگی چاوه‌وه.
چاوی سه‌وز
چاوی سه‌وز پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نه‌كانیان كه‌سایه‌تییه‌كی به توانایان هه‌یه. له بڕیاردانهكانیان به‌توندی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، تا راده‌یه‌ك خۆپه‌رست و له‌خۆ رازین.
هه‌روه‌ها ئه‌م كه‌سانه زۆر باوه‌ریان به‌خۆیان هه‌یه و هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن تاوه‌كو یارمه‌تی ده‌ورووبه‌ریان بده‌ن.
چاوی شین
چاو شینه‌كان نیگایه‌كی قوڵیان هه‌یه و خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی حه‌ساس و روونن. ئه‌م كه‌سانه به ئاسانی بیر و رای خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ده‌سه‌پێنن هه‌ربۆیه ئازایه‌تییه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه.
زۆربه‌ی چاو شینه‌كان هه‌ستێكی هونه‌رییان هه‌یه.
چاوی ره‌ش
چاو ره‌شه‌كان كه‌سانێكی خه‌یاڵاوین و له جه‌وێكی شاعیرانه‌دا ده‌ژین.
به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌و شتانه‌ی كه هه‌یانه یارمه‌تی ده‌ورووبه‌ریان بده‌ن هه‌ربۆیه سفه‌تی ره‌زیل له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ناگونجێت.
هه‌روه‌ها چاو ره‌شه‌كان كه‌سانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ست ناسكن.
چاوی هه‌نگوینی
كه‌سانێكی زیره‌ك و میهره‌بانن و هه‌میشه به‌دوای هاوڕێدا ده‌گه‌ڕێن.
چاو ههنگونییهكان له منداڵییه‌وه له‌سه‌ر پێی خۆیان گه‌وره بوون و حه‌ز ناكه‌ن پشت به‌كه‌س ببه‌ستن.
چاوی قاوه‌یی
چاوی قاوه‌یی نیشانه‌ی میهره‌بانیه و هه‌رچه‌نده تۆختر بێت خاوه‌نه‌كه‌ی میهره‌بانتره.
چاو قاوه‌ییه‌كان كه‌سانێكی زۆر خوێن ساردن و هه‌ر چییه‌كیان بوێت به ئاسانی به‌ده‌ستی دێنن.
وادیاره ئه‌م كه‌سانه مانای تووڕه‌یی ناناسن و كه‌سانێكی له‌سه‌رخۆن.
سودێكی دیكه‌ی شیری دایك
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان سودێكی دیكه‌ی شیری دایكیان دۆزییه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌ریخستووه گه‌ر دایكان شیری خۆیان به منداڵه‌كانیان بده‌ن ئه‌وا به‌و كاره‌یان ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كانیان له داهاتوودا ئه‌گه‌ری تۆش بوونیان به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌م بێته‌وه.
لێكۆله‌ره‌وه‌كان به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چه‌ندین كه‌س له ماوه‌ی 10 تا 27 ساڵدا ، رایانگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له منداڵی‌دا شیری دایكیان خواردووه،به رێژه‌ی 20% تا 40% ئه‌گه‌ری تووش بوونیان به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌متره.
خواردنی ماسی له یاد نه‌كه‌ن
لێكۆله‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن به‌كارهێنانی ئۆمگا-3 له قۆناغه‌كانی سكپڕیدا به سووده.
ئه‌و دایكه دووگیانانه‌ی كه به راده‌ی پێویست ئه‌سیدی چه‌وری ئۆمگا-3 له دوایین مانگه‌كانی سكپڕیدا به‌كار ناهێنن، منداڵی ته‌ندروستتریان ده‌بێت.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر راده‌ی ئۆمگا-3 له خوێنی ناوكه په‌تكی 109 كۆرپه‌له‌دا و لێكۆڵینه‌وه‌ی پێگه‌یشتنی مێشك و ئه‌ندامه‌كانی بینیان له 6 تا 11 مانگی‌دا ،گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌كارهێنانی ئه‌و خواردنانه‌ی كه مادده‌ی ئۆمگا-3 یان تێدایه وه‌كو ماسی جۆری قه‌زه‌ل ئالا، سادرین له ماوه‌ی 3 مانگی سێیه‌می سكپڕیدا، خێرایی گه‌شه سه‌ندنی مێشك و ئه‌ندامه‌كانی بینین زیاد ده‌كات.
په‌یوه‌ندی نێوان كێشی جه‌سته و خه‌و
لێكۆله‌ره‌وه‌كان رایانگه‌یاند: له شه‌و و رۆژێكدا ته‌نیا 7 كاتژمێر خه‌و پێوسته بۆ ئه‌وه‌ی كێشتان به جێگیری بمێنێته‌وه .
لێكۆڵینه نوێیه‌كان له‌سه‌ر 276 كه‌س ئه‌نجامدراوه كه تێیدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌گه‌ر كاتی خه‌وتن له شه‌و و رۆژێكدا كه‌متر له 7 كاتژمێر بێت، ئه‌وا له‌ماوه‌ی 6 ساڵدا نزیكه‌ی 3 كیلۆگراك كێشی جه‌سته زیاد ده‌كات و هه‌روه‌ها خه‌وتن له 7 كاتژمێر زیاتریش هه‌مان ئه‌نجامی ده‌بێت.
به‌ڵگه‌ی زانستیش ئه‌وه‌یه كه خه‌وتنی له راده‌به‌ده‌ر یاخۆد كه‌متر، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆرمۆنه‌كان ده‌بێت ، به شێوه‌یه‌ك بڕی ئه‌و هۆرمۆنانه‌ی كه په‌یامی برسییه‌تی ده‌گه‌یه‌ننه گه‌ده له‌و كه‌سانه‌ی كه له شه‌و و رۆژێكدا 5 كاتژمێر ده‌خه‌ون 15 % زیاتر له‌و كه‌سانه بووه كه له شه‌و و رۆژێكدا 8 كاتژمێر خه‌وتوون.
چه‌ند خواردنێك كه زیان به ته‌ندرۆستی ده‌گه‌یه‌نێت
ئه‌م چه‌ند خواردنه زیان به ته‌ندروستیتان ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵ بده‌ن له به‌رنامه‌ی خواردنی خۆتان بیانسڕنه‌وه.
1 – شه‌كری سپی : زیان به جگه‌ر، مێشك و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت.
2- كافئین : په‌یوه‌ندی نێوان كافئین و چه‌ند جۆرێك له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌بێته هۆی پوچ بوونی ئێسك.
3- شیرین كه‌ره ده‌ستكرده‌كان : زیانی زۆری به‌دواوه‌یه.
4- ده‌رمانه‌كان : به زۆری زیانی خراپیان به‌دواوه‌یه.
5- ساردییهكان : ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌وبوون و پووچی ئێسك.
پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ته‌نه‌كه‌ی خۆڵی هه‌موو هه‌سته‌كانه
گوته‌ی گه‌وره‌كان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ...
- هاوسه‌رگیری وه‌كو شارێكی گه‌مارۆدراو وایه ، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناو شاره‌كه‌دان هه‌وڵده‌ده‌ن بێنه ده‌ره‌وه و ئه‌وانه‌یشی كه له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌دان هه‌وڵی چوونه ژووره‌وه ده‌ده‌ن. "فرانكلین"
- پیا و ژن به‌هۆی پڕۆسه‌ی هاوسهرگیرییهوهیه نازانن خۆیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆیان چی بكه‌ن. "ئانتوان چخۆف"
- تا به‌ر له هاوسه‌رگیری ته‌نیا مردن ده‌توانێت دوو عاشق له‌یه‌ك بكات، به‌ڵام له‌دوای پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌وانه‌یه هه‌ر شتێك ببێته هۆی جیابوونه‌وه. "سامێرسێت موام"
- پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاو وه‌كو كڕینی كاڵایه‌كه وایه كه ماوه‌یه‌كی زۆر ئاره‌زوت ده‌كرد ، به‌ڵام كاتێك گه‌یشتیته‌وه ماڵ له كڕینی په‌شیمان ده‌بیته‌وه. "جین كر"
- هاوسه‌رگیری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ست ده‌كه‌ن به‌یانی رۆژی دوای ، ده‌بن به كه‌سێكی تر بابه‌تێكی نائومێدكه‌ره. "سامۆئێل راجرز"
- زگوردییهكان به به‌راورد له‌گه‌ڵ خێزانداره‌كان زانیارییه‌كی زۆرتریان له‌باره‌ی ژنانه‌وه هه‌یه چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه ئه‌وانیش ژنیان ده‌هێنا. "ئێچ.ئێڵ.مهنكن"
- به‌رله ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ، پیاو به‌ر له خه‌وتنی بیر له‌و قسانه ده‌كاته‌وه كه وتووتانه، به‌ڵام دوای هاوسه‌رگیری پیاو به‌رله‌وه‌ی كه ئێوه بكه‌ونه قسه ، خه‌وی لێده‌كه‌وێت. "هێلن رولان"
- پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ته‌نه‌كه‌ی خۆڵی هه‌موو هه‌سته‌كانه. "لۆرد ڤیڤل"
چای سه‌وز هاتوچۆی خوێن له له‌شی مرۆڤدا ئاسان ده‌كات----------------- دواین لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه ده‌رده‌خات كه خواردنه‌وه‌ی رۆژانه‌ی چای سه‌وز هۆكارێكی یاریده‌ره بۆ رێ گرتن له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ .
كۆڤاری ئه‌وروپا بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ بڵاویكرده‌وه : به‌پێی لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی تیمێكی یۆنانی ، ده‌ركه‌وتوه كه‌خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز جگه له‌وه‌ی كه به‌رگری له‌شی مرۆڤ دژ به چه‌ند جۆرێكی شێر په‌نجه زیاد ده‌كات ، ده‌بێته هۆی باشتر هاتوچۆكردنی خوێن له لهشهشیدا و نه‌رمبونه‌وه‌ی ده‌ماره خوێن به‌ره‌كان ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی یاریده‌ره بۆ رێ گرتن له توشبوونی مرۆڤ به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ .
به‌پێی لێكولینهوهكه چای سه‌وز برێكی زۆر مادده‌ی فلافونویدات-ی به سوودی تێدایه‌و خواردنه‌وه‌ی چه‌ند كوپێَك چای سه‌وز له رۆژێكدا سوودێكی زۆر به له‌شی مرۆڤ ده‌گه‌ینێت.
جێی باسه مادده‌ی فلافونویدات جگه له چای سه‌وز له (كاكاو)و (ته‌ماته)و (ترێ)دا هه‌یه‌و بایه‌خدان به‌و جۆره خۆراكانه هۆكارێكه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ
سێ هه‌ڵه سه‌باره‌ت به وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان
هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن ، من نابم به جگه‌ره‌كێش، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆركه‌م جگه‌ره ده‌كێشم و هه‌ركات بمه‌وێت ده‌توانم به‌ئاسانی وازی لێبێنم.
ئاماره‌كان ده‌ریانخستووه له هه‌ر 10 كه‌سدا كه له ئه‌مڕۆوه بۆ خۆشی و زۆر به‌كه‌می جگه‌ره ده‌كێشن، به‌لای كه‌مه‌وه 4 كه‌سیان دبنه جگه‌ره‌كێشێك كه تا كۆتایی ته‌مه‌نیان ناتوانن وازی لێبێنن.
- هه‌ندێ كه‌س وا بیر ده‌كه‌نه‌وه باشرین رێگه‌ی وازهێنان له جگه‌ره كێشان ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر رۆژ جگه‌ره‌یه‌كی كه‌متر له رۆژی رابردوو بكێشێت تا ئه‌و رۆژه‌ی دێت كه له رۆژێكدا به‌س یه‌ك جگه‌ره بكێشێت و رۆژی دوایی بۆ هه‌میشه واز له جگه‌ره‌كێشان بهێنێت.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مه‌یش رێگه‌یه‌كه به‌ڵام باشترین رێگا نییه، به‌پێی ئاماره‌كان زیاتر له 80% جگه‌ره‌كێشه‌كان كه بۆ هه‌میشه وازیان له جگه‌ره‌كێشان هێناوه، رێگای "وازهێنانی له‌ناكاو"یان به‌كارهێناوه.
له‌م رێگه‌یه‌دا، ده‌بێت له رۆژێكدا و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر لهناكات واز له جگه‌ره كێشان بێنن و بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌تان به‌رده‌وام بن .
- هه‌ندێ كه‌سی دیكه ده‌ڵێن له رۆژێكدا یه‌ك تا دوو جگه‌ره ده‌كێشم و به جگه‌ره‌كێش ناژمێردرێم كه بمه‌وێت وازی لێبێنم!
رێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی دوو پێناسه‌ی هه‌یه بۆ ناساندنی كه‌سانی جگه‌ره‌كێش. پێناسه‌ی یه‌كه‌م ده‌ڵێت :"هه‌ر كه‌سێك كه تاوه‌كو ئێستای ته‌مه‌نی 100 دانه جگه‌ره‌ی كێشابێت به جگه‌ره‌خۆر ده‌ژمێردرێت" و پێناسه‌ی دووه‌میشی ده‌ڵێت :" گه‌ر كه‌سێك له‌ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كدا 6 دانه جگه‌ره بكێشێت ، ئه‌وا جگه‌ره‌كێشه".
واته ئه‌گه‌ر ئێوه له رۆژێكدا ته‌نانه‌ت یه‌ك جگه‌ره‌ش بكێشن ئه‌وا به جگه‌ره‌كێش ده‌ژمێردرێن و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه تاوه‌كو ئێستا 4560 مادده‌ی ژه‌هراوی و 60 مادده كه هۆكاری تووش بوون به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌یه له جگه‌ره‌دا دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی رێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی ، هۆكاری 40% مردنه‌كان كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه‌یه و 5/12% هه‌موو مردنه‌كانی جیهان به‌هۆی جگه‌ره‌وه‌یه.
چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك كه هاوسه‌ره‌كه‌تان پێی جوانه
له‌وانه‌یه له هه‌ندێك له هه‌ڵسوكه‌وته تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مێرده‌كه‌ی رازی نه‌بێت، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و له دڵه‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌یر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی پێجوانه!
- پیاوی پیاوانه
هه‌رچه‌نده ئافره‌تان ده‌ڵێن حه‌ز به پیاوێك ده‌كه‌ن كه جوان پۆش بێت به‌ڵام له راستیدا ئه‌گه‌ر هه‌ندێ كات به جلكی نارێك له‌به‌رده‌میاندا ده‌ركه‌ون، بێ ره‌چاو كردنی هه‌ندێ ره‌وش خواردن بخۆن و له كۆڵاندا تۆپێن بكه‌ن، له‌وانه‌یه لای ئافره‌ته‌كان سهرنجراكێشتربن و گه‌ر هه‌ندێكات له كاره‌كانی ناوماڵ یارمه‌تیان بده‌ن خراپ نییه.
- نا وتن
پیاوان وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه ئافره‌تان به‌دوای پیاوێكدا دهگهرِێن كه بتوانن له‌سه‌ر په‌نجه‌یه‌ك بیخولێننه‌وه و هه‌رچییه‌كیان وت بۆی ئه‌نجامبده‌ن.ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت هه‌رشتێكی كه وت بۆی ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وا دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م په‌یوه‌ندییه‌كه‌تان ماندوو كه‌ر ده‌بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تان به‌دوای پیاوێكدا ده‌گه‌ڕێن كه توانایه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت و بتوانێت رای خۆی ده‌ربڕێت نه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه هیچ شتێكی بۆ وتن و ئه‌نجامدان نییه.
- سه‌ربه‌خۆ بوون
پیاوانی سه‌ربه‌خۆ له لای ئافره‌تان سه‌رنجراكێشن، پیاوێكی موحتاج و بێ داهاتوو بۆ زۆربه‌ی ئافره‌تان سه‌رنجراكێش نین.
- غیره‌كردن
غیره كردن به یه‌كێك له هه‌سته به‌هێزه‌كان ده‌ژمێردرێت، هه‌ربۆیه رێژه‌یه‌كی كه‌می غیره‌كردن و ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی رێكه‌وت، به ئاسانی ده‌توانی له‌به‌رچاوی سهرنجراكێشتان بكات.
- شاردنه‌وه‌ی هه‌سته‌كان
هه‌ندێكات ئه‌گه‌ر كه‌مێك خۆتانی لێ‌دوور بگرن و خۆتان واپیشان بده‌ن كه نهێنییه‌كتان هه‌یه، ئه‌و زیاتر حه‌زتان لێده‌كات، ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌وه‌یه كه خۆی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و نهێنیه هه‌وڵده‌دات ،ئافره‌ته‌كان چێژ له‌وه وه‌رده‌گرن كه به‌بێ ئه‌وه‌ی هچیان پێبڵێن خۆیان بتوانن سه‌ر له نهێنیهكهتان ده‌ربێنن.
زيانی ڤیتامینه‌كان بۆ كه‌سانی جگه‌ره‌كێش
لێكۆله‌ره‌وه‌كانی زانستعی پزیشكی به پێی ده‌ستكه‌وته نوێیه‌كانی خۆیان رایانگه‌یاند: به‌كارهێنانی زۆربه‌ی ڤیتامینه‌كان له لایه‌ن كه‌سانی جگه‌ره‌كێشه‌وه مه‌ترسیداره.
لێكۆله‌ره‌وه‌كانی زانستی پزیشكی به پێی ده‌ستكه‌وته نوێیه‌كانی خۆیان رایانگه‌یاند: به‌كارهێنانی زۆربه‌ی ڤیتامینه‌كان كه بۆ به‌هێزكردن هه‌ستی بینین به‌كاردێن، له لایه‌ن كه‌سانی جگه‌ره‌كێشه‌وه مه‌ترسیداره.
لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكۆله‌ره‌وه‌كان ده‌ریانخستووه به‌كارهێنانی ته‌واوكه‌ره‌كان و مۆڵتی ڤیتامینه‌كان كه 20-30 میلی گرام "بێتاكارۆتن"یان تێدایه، ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان له كه‌سانی جگه‌ره‌كێشدا به رێژه‌ی 24% زیاد ده‌كه‌ن.
چه‌ند خاڵێكی گرنگ بۆ ژیانێكی باشتر
گه‌ر ده‌ته‌وێت ژیانێكی باشترت هه‌بێت ، ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه...
- له‌گه‌ڵ خوارندنا ، ماست بخۆن.
- هه‌میشه ئاوی پاك بخۆنه‌وه.
- خۆتان له موناقه‌شه‌ی بێ سوود دوور بگرن.
- هه‌میشه په‌ستانی خۆێنتان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
- به‌راده‌ی پێویست شیر بخۆنه‌وه.
- ئه‌گه‌ر ماندوون یاخود خه‌وتان دێت ،هه‌رگیز شوفێری مه‌كه‌ن.
- پیازی خاو و سووركراوه زۆر بخۆن.
- حه‌ز به گه‌ڕان و سه‌فه‌ر بكه‌ن.
- هه‌میشه له ژوورێكی تاریكی‌دا بخه‌ون.
- خۆتان دوور بگرن له خواردنی شیرینی قورس.
- هه‌وڵ بده‌ن له دڵه‌وه كاره‌كانتان ئه‌نجامبده‌ن و چێژی لێوه‌ربگرن .
- خوێی یۆددار به‌كار بێنن.
--------------------nani beyani---------------------------------------------------چه‌ند لێكۆڵیارێكی ئه‌مریكی هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینهوهیهكو له ئاكامدا بۆیان ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و مێردمنداڵانه‌ی-- به‌شێویه‌كی بهردهوامو رێك‌وپێك نانی به‌یانی ده‌خۆن ته‌ندروستیان زۆر له‌و مێرمنداڵانه باشتره كه نانی به‌یانی ناخۆن. به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه 2216 مێرمنداڵی ویلایه‌تی مینیسوتای ئه‌مریكا تیایدا به‌شداریان كردوه‌و ماوه‌ی 5 ساڵ چاودێری جۆر‌و ژه‌می خواردنیان كراوه، ده‌ركه‌وتوه ئه‌وانه‌ی نانی به‌یانیان به‌شێوه‌یه‌كی
به‌رده‌وام خواردووه، ته‌ندروستی و چالاكیان زۆر باشتربووه‌و كێشیشیان زیاتر له 3 كیلۆ له‌وانه كه‌متر بووه كه نانی به‌یانیان نه‌خواردوه، لهشولاریشیان رێكتربووه. له‌و باره‌یه‌وه مارك بیریرا له كۆلێژی ته‌ندروستی گشتی زانكۆی مینیسوتاو سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه رایگه‌یاندوه: لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، ئه‌و منداڵانه‌ی نانی به‌یانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌خۆن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌ندروستیان زۆر باشتره‌و زۆر چالاكترنو سیستمێكی خۆراكی ته‌ندروستیش په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌شیان چهوریو كۆلیستۆرۆڵیشی كه‌متر ده‌بێت.هه‌مان لێكۆڵینه‌وه كه له‌سه‌ر ژه‌مه خواردنی به‌یانیان له ئه‌مریكا به رێوه‌چوو ئه‌وه‌ش دهركهوتوهكه له‌سه‌دا 25 منداڵانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك نانی به‌یانی ناخۆن، هه‌رئه‌مه‌ش وایكردوه كه زۆرێك له منداڵانی ئه‌مریكا به‌ده‌ست قه‌ڵه‌ویه‌وه بناڵێنن. له‌وانه‌یه ئه‌وه شتێكی سهرسوڕهێنهربێت كه ئه‌وانه‌ی نانی به‌یانی ده‌خۆن له‌شولاریان رێكوپێكتربێت له‌وانه‌ی نانی به‌یانی ناخۆن ، له‌كاتێكدا زۆرێك له قه‌ڵه‌وه‌كانی ئێمه له پێناو خۆلاوازكردنو له‌شولارێكی رێكوپێكدا نانی به‌یانی ناخۆن. سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئه‌وه بێت كاتێك تۆ ژه‌می به‌یانی ده‌خۆیت به‌ئاسانی بتوانێت باشتر كۆنترۆڵی شه‌هیه‌ی خۆت بكهیتو ژه‌می نیوه‌ڕۆو ئێواره كه‌متر بخۆیت. شیاوی باسه سه‌باره‌ت به گرنگی نانی به‌یانی زۆرێك له زانایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زۆرێك له چالاكیه‌كانی مرۆڤ له به‌یانیاندایه بۆیه خواردنی ژه‌مێكی به‌یانی زۆر به‌سودتره له خواردنی ژه‌مه‌كانی دیكه. گرنگه له كۆتاییدا ئاماژه به‌وه بكه‌ین ئێمه‌ش له پێناو ته‌ندروستی خۆمان ومنداڵهكانیشماندا ، به‌به‌راورد له گه‌ڵ ژه‌می ئێوارهر و نیوه‌ڕۆدا گرنگی زیاتر به ژه‌می به‌یانی بدهینو خواردنی به‌سودی تێدا بخۆین
هه‌نجیر و چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه
PNA – لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن، میوه‌ی داری هه‌نجیر، میوه‌یه‌كه پڕه له پۆتاسیۆم و كالسیۆم و تایبه‌تمه‌ندی دژی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه.
به گوته‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان مادده‌ی "میتالویسۆنیدز" كه له مێشكی مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا هه‌یه، له هه‌نجیردا ده‌ستده‌كه‌وێت.
ئه‌م مادده‌یه به ئاسانی ده‌توانێت ببێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی كۆڵسترۆل و به‌هێزكردنی دڵ و هێشتنه‌وه‌ی هه‌ناسه.
مادده‌ی "میتالویسۆنیدز" به شێوه‌یه‌كی سروشتی له ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه له مێشكی مرۆڤدا ده‌ست به گه‌شه سه‌ندن ده‌كات و تا ته‌مه‌نی 35 ساڵی به‌رده‌وام ده‌بێت و به تێپه‌ڕبوونی كات له 35 ساڵی به‌دواوه و به‌تایبه‌تی تا 60 ساڵی كه‌م ده‌بێته‌وه كه به خواردنی هه‌نجیر ئه‌و بۆشاییه پڕده‌بێته‌وه.
- میوه له شه‌ربه‌ت به سوودتره
به‌كارهێنانی میوه و سه‌وزه‌وات ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌كارهێنانی شه‌ربه‌ت ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه زیاد ده‌كات.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه ماوه‌ی 18 ساڵی خایاندووه و له‌سه‌ر 71 هه‌زار و 346 ئافره‌ت ئهنجامدراووه، ده‌ركه‌وتووه، زیاد كردنی سێ ژه‌م میوه یا سه‌وزه‌وات بۆ به‌رنامه‌ی خۆراكی رۆژانه، ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م 18% كه‌م ده‌كاته‌وه، هاوكات ده‌ریشیخستووه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له جیاتی میوه ، شه‌ربه‌تیان به‌كارهێناوه 18% زیاتر له خه‌ڵكی توشی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بن.
به گوته‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان بوونی شه‌كری زۆر له شه‌ربه‌تدا و هه‌روه‌ها شل بوونی، ده‌بێته هۆی زیاد بوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره
له‌فه و كه‌سایه‌تی ئێوه
PNA – به‌كام یه‌ك له شێوه‌كانی خواره‌وه له‌فه ده‌خۆن؟
- ئه‌گه‌ر لهفهكهتان ده‌كه‌نه چه‌ند پارچه‌یه‌كی بچوك...
كه‌سایه‌تییه‌كی وورد و هه‌ست ناسك و عاتفیتان هه‌یه، هه‌میشه به‌رنامه تان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانتان .
كه‌سانی ده‌ورووبه‌رتان ده‌زانن كه به چ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا بكه‌ونه قسه.
كه‌سانێكی لێبورده و به‌سه‌برن.
- گه‌ر لهفهكهتان ده‌كه‌نه دوو تیكه...
به رواڵه‌ت كه‌سێكی عه‌جول و تووڕه‌ن و زۆر باوه‌ڕتان به خۆتان هه‌یه، ده‌توانرێت بوترێت كه زۆركات به عه‌جولانه بڕیار ده‌ده‌ن كه زۆربه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌تان ئاكامی باشیان نییه.
كاتی بیركردنه‌وه له خه‌ڵكی و ته‌نانه‌ت خۆیشتان نییه.
- گه‌ر له‌سه‌رخۆ و زۆر به‌تام له‌فه ده‌خۆن...
به ئاسانی له گه‌ڵ دهورووبهرهكانتان ده‌بنه هاوڕێ و كه‌سێكی رووخۆش و ده‌ست بڵاون و رێزی رِا و باوه‌ری كه‌سی به‌رامبه‌رتان ده‌گرن و تاقه‌تی شهرٍِ و ده‌مه‌قاڵیتان نییه،هێمنییه‌كی تایبه‌تتان هه‌یه و خه‌ڵكی له لای ئێوه‌دا هه‌ست به خۆشییه‌كی تایبه‌ت ده‌كه‌ن.
- گه‌ر هه‌میشه لهفهكهت ده‌كه‌یته دوو له‌ته‌وه و پاشماوه‌كه‌ی ده‌كه‌یته زه‌رفێكه‌وه...
بیر كردنه‌وه له داهاتوو یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئێوه. به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك بیر له كۆتاییه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه و به پێداچوونه‌وه‌ی داهاتووتان بۆ ئێستاتان به‌رنامه ده‌ڕێژن.كه‌سانێكی هۆشیارن و بێ بیر كردنه‌وه قسه ناكه‌ن. زۆر دره‌نگ له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ده‌بنه هاوڕێ ، به‌ڵام هاوڕێیهتییهكهتان به‌رده‌وامه.
- گه‌ر لهفهكهتان ده‌كه‌نه‌وه و خواردنه‌كانی ناوی به له‌تێك نانه‌وه ده‌خۆن...
كهسایهتییهكتان هه‌یه كه شایانی رێز گرتنه. هه‌وڵ ده‌ده‌ن به دوای كاری بێسووددا نه‌ڕۆن. وزه‌ی ئێوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی هاوڕێی نوێ و تاك سه‌رسووڕهێنه‌ره ، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانتان زۆر زیره‌ك و وریان.
چه‌ند رێگایه‌ك بۆ ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه‌ی پێست
گه‌ر شێرپه‌نجه‌ی پێست زوو ده‌ستنیشان بكرێت ، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ده‌توانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت.
- ئاگاداری په‌ڵه نوێیه‌كان بن.
- ئاگاداری هه‌موو جۆره گۆڕانكارییه‌ك له خاڵهكاندا بن، هه‌رجۆره گۆڕانكارییه‌ك له شێوه‌ی ره‌نگ یا قه‌باره‌ی خاڵه‌كان ده‌توانێت مه‌ترسیدار بێت.
- خوێنبه‌ر بوون له خاڵهكاندا مه‌ترسیداره.
- پیاوان پشتیان بپشكنن و ئافره‌تانیش قاچیان.
- پشكنینی وردی سه‌روی گوێ و سه‌ر، زۆربه‌ی كڵاوه‌كان گوێ داناپۆشن، هه‌روه‌ها كه‌سانی كه‌چه‌ڵ گرنگی به پێستی سه‌ریان ناده‌ن.
به‌رگریكردن له دروستبوونی به‌ردی گورچیله
به‌ردی گورچیله له چه‌ند مادده‌ی جۆراوجۆر دروستده‌بێت و شێوه و قه‌باره‌ی جۆراوجۆری هه‌یه، ده‌توانێت له شێوه‌ی موویهكدا بێت یا ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت كه هه‌موو گورچیله بگرێته‌وه.
- خواردنه‌وه‌ی ئاو به رێژه‌یه‌كی زۆر، هه‌وڵبده‌ن رۆژانه 8 په‌رداخ ئاو بخۆنه‌وه.
- ئه‌گه‌ر ژیانێكی بێ جموجوڵهتان هه‌یه هه‌وڵبده‌ن وه‌رزش بكه‌ن.
- خواردنی خواردنه تیژه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه و خواردنی شیر و ماست و په‌نیر زیاد بكه‌ن
چه‌ند رێگایه‌ك بۆ ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه‌ی پێست
گه‌ر شێرپه‌نجه‌ی پێست زوو ده‌ستنیشان بكرێت ، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ده‌توانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت.
- ئاگاداری په‌ڵه نوێیه‌كان بن.
- ئاگاداری هه‌موو جۆره گۆڕانكارییه‌ك له خاڵهكاندا بن، هه‌رجۆره گۆڕانكارییه‌ك له شێوه‌ی ره‌نگ یا قه‌باره‌ی خاڵه‌كان ده‌توانێت مه‌ترسیدار بێت.
- خوێنبه‌ر بوون له خاڵهكاندا مه‌ترسیداره.
- پیاوان پشتیان بپشكنن و ئافره‌تانیش قاچیان.
- پشكنینی وردی سه‌روی گوێ و سه‌ر، زۆربه‌ی كڵاوه‌كان گوێ داناپۆشن، هه‌روه‌ها كه‌سانی كه‌چه‌ڵ گرنگی به پێستی سه‌ریان ناده‌ن.
- چۆن هه‌ستی حه‌سودی كردن له‌خۆمان دوور بكه‌ینه‌وه؟
بۆی هه‌یه هه‌موومان له ژیانماندا گه‌ر بۆ جارێكیش بووبێت حه‌سودی به كه‌سانی ده‌ورووبه‌رمان ببه‌ین. قۆناغه‌كانی خواره‌وه یارمه‌تیمان ده‌دات كه چۆن ئه‌و هه‌سته له خۆمان دوور كه‌ینه‌وه.
هه‌نگاوی یه‌كه‌م:
له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ئه‌و هه‌سته‌تان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی خۆتان سه‌رزه‌نشت بكه‌ن، بناغه و هۆكاره‌كانی حه‌سوودی كردنتان بدۆزنه‌وه.
ده‌رونناسه‌كان ده‌ڵێن ، هه‌ستی حه‌سودی كردن له‌ئاكامی هه‌ڵسوكه‌وتی خه‌ڵكی دروستنابێت ، به‌ڵكو باوهرِنهبوونی ئه‌و كه‌سانه به‌خۆیان، ده‌بێته هۆی دروستبوونی هه‌ستێكی وا.
هه‌وڵ نه‌ده‌ن به بیانوو هاوردنه‌وه ئه‌و كاره‌تان به راست و حه‌ق بزانن، له‌وانه‌یه هه‌ندێكات بۆ ئه‌و هه‌سته‌تان بتوانن هۆكارێكی گونجاو بدۆزنه‌وه ، به‌ڵام زۆربه‌یكات وا نابێت.
هه‌نگاوی دووه‌م:
باشترین رێگا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی حه‌سودی كردن له خۆتان دوور بكه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه كه زیاتر باوه‌ڕتان به خۆتان هه‌بێت.
هه‌ر چه‌نده له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه هه‌ستی حه‌سودی كردن له‌به‌رئه‌وه دروست ده‌بێت كه ئه‌و كه‌سه باوه‌ڕی به‌خۆی نییه و هه‌ڵسوكه‌وتی خه‌ڵكی هیچ رۆڵێكی تێدا نابینێت.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر باوه‌ڕتان به‌خۆتان هه‌بێت هه‌ر له ئێستاوه ده‌ست به كاربن و چه‌ند كتێبێكی به‌سوود له‌وباره‌یه‌وه بخوێننه‌وه و گه‌ر پێویستیشی كرد یارمه‌تی له ده‌رونناسێك وه‌ربگرن.
هه‌نگاوی سێیه‌م:
له رابردووتان په‌ند وه‌ربگرن و واز له حه‌سوودی كردن بێنن.
ئه‌گه‌ر له رابردوودا حه‌سودیتان به كه‌سێك بردووه، وورد بنه‌وه له ئاكامه خراپه‌كانی كه له‌سه‌ر ژیانتان بوویه‌تی ، مه‌یه‌ڵن حه‌سودی كردن كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ خه‌ڵیدا دابنێت.
هه‌نگاوی چواره‌م:
خانه‌واده و هاوڕێیهكانت هه‌رچه‌نده زیاتر پێشبكه‌ون و له ژیانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن، باشتر ده‌توانن بتپارێزن، كه‌واته له جیاتی حه‌سودی كردن به سه‌ركه‌وتنه‌كانیان شانازییان پێوه بكه‌ن.
حهسودیكردن به توانایی و داراییه‌كانی خه‌ڵكی ، توشی خه‌مۆكیتان ده‌كات و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی وزه‌ی پێویست بۆ بڕینی رێگای سه‌ركه‌وتنتان له‌ده‌ست بده‌ن و نه‌توانن پێشبكه‌ون.
هه‌نگاوی پێنجه‌م:
رازی بن به‌و شتانه‌ی كه هه‌تانه و به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن بۆ باشتر بوون.
حه‌سودی كاتێك دروستده‌بێت كه مرۆڤ وابیر كاته‌وه ئه‌و شته‌ی كه هه‌یه‌تی كه‌متره له‌هی كه ده‌بێت بیبێت، كه‌واته رازی بوون به‌وه‌ی كه هه‌تانه ئه‌و هه‌سته ناخۆشهتان لێ‌دوور ده‌كاته‌وه.
هه‌نگاوی شه‌شه‌م:
به به‌رنامه به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن و كاتێك هه‌ست به حه‌سودی بردن ده‌كه‌ن، به‌رله‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌سته هه‌موو بوونتان بگرێته‌وه، هۆكاره‌كانی بدۆزنه‌و.
له‌جیاتی بیر كردنه‌وه له‌و هۆكاره‌ی كه بۆته هۆی دروستبوونی ئه‌و هه‌سته، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه چ لاوازییه‌ك بۆته هۆی دروستبوونی ئه‌و هه‌سته.
له‌یادی نه‌كه‌ن كه "ئێوه زیاتر له‌وه‌ن كه به‌خه‌ڵكی حه‌سودی بكه‌ن و به‌م كاره زیان به خۆتان بگه‌یه‌نن."
ئەو خواردن و خواردنەزانەی دەبنە هۆی پاراستنی تەندروستی مرۆڤ
1- برۆكلی: واتە ئامادەكردن وتێكەڵكردنی چەندین جۆری سەوزە كە ئەمانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینی ئاندولات و ئایز و سیوسینات وكیبریتو رافان و چەندین ڤیتامیناتی دیكە كە جەستەپێكەوە.
2- ماسی: هەفتەی جارێك خواردنی ماسی دەبێتە هۆی رێگری لە مردنی لەناكاو.
3- سیر: هۆیەكە بۆ كەم كردنەوەی پاڵەپەستۆی خوێن و پاراستنی دڵ و فراوان بوونی ریخۆڵەكانی خوێن.
4- چای سەوز: دەبێتە هۆیەك بۆ بەرگری كردن لەو ئۆكسیدانەی دەبنە هۆی شێرپەنجەی پەنكریاس و جگەر ومەمك و سییەكان,
5- ترێی سوور: دەبێتە هۆی بەرگری كردن لە نەخۆشییەكانی دڵ و پوكا نەوەی جومگەكانی رۆما تویدی و چەندین نەخۆشی دیكەی درێژخایەن.
6- رۆنی زەیتون: دەبێتە بەربەستێك بۆ رێگەگرتن لە شێرپەنجەی مەمك.
7- پاقلەی سۆیا: خواردنی ئەم جۆرە پاقلەیە زۆر لە خواردنی گۆشت باشترە و هەرزانتریشە هۆیەكیشە بۆ رێگەگرتن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن و نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجەی مەمك و پروستاتا و ترازانی ئێسقانەكان.
8- سپیناخ: هۆكارێكە بۆ رێگرتن لە نەخۆشییەكانی كەم بینایی وتێك چوونی تۆری چاو بەتایبەت بە ساڵاچووان.
9- تەماتە: خواردنی تەماتە هۆكارێكی بەهێزە بۆ پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشییەكانی دڵ و هەندێك شێرپەنجە لەوانە شێرپەنجەی سییەكان.
10- بەرهەمەكانی شیر: خواردنی ئەو شیرانەی كە رۆنیان كەمە هەردو مادەی كالیسیۆم ڤیتامین(d) یان تێدایە و یاریدەدەرێكە بۆ بەهێزكردنی ئێسقانەكان.
سووده‌كانی كه‌له‌رم
كه‌له‌رم یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه توشی مرۆڤ ده‌بێت.به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دیانه‌وێت كێشی خۆیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه‌له‌رم رۆڵێكی باشی هه‌یه بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ریخۆڵه‌كان و جگه‌ر و ده‌توانێت چه‌ورییه زیاده‌كان بتوێنێته‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان كه‌له‌رم نه‌ته‌نیا یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆڵستڕۆڵی خوێن ده‌دات به‌ڵكو رێژه‌ی شه‌كری خوێنیش كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی كالۆری، پرۆتین و چه‌وری له كه‌له‌رمدا نییه به خواردنێكی باش بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كێش ده‌ژمێردێت.
كه‌له‌رم تایبهتهندی ئه‌نتی به‌كتریای هه‌یه هه‌ربۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی زامی گه‌ده، ریخۆڵه و رۆماتیسم به‌سووده.
بۆ ئەوەی نزگرەت نەمێنێ لیمۆ و بخۆ
دانانی پارچەیەك سەهۆڵ یان لیمۆیەكی ترش لەسەر زمان دەتوانێ نزگرە رابگرێ. دكتۆرێكی پسپۆر لەو بوارەوە دەڵێت جارهەیە نزگرە تاكو 48 كاتژمێر دەخایەنێ. جاری واش هەیە ئەو ماوەیە درێژ دەبێتەوە و تەنانەت گەیشتۆتە مانگێكیش.
ئەو پسپۆرە دەڵێت، ئەوانەی كە لەشەودا زۆر خواردن دەخۆن یان ساردەمەنییە غازییەكان دەخۆنەوە تووشی نزگرە دەبن. هەروەها لەناكاو گۆڕانی گەرمی گەدە كە بەهۆی خواردنەوەی ئاوی سار یان چایی گەرم یان كێشانی جگەرە سەرهەڵدەدا هۆكارەكانی دیكەی تووش بوون بە نزگرەن.
هەروەها هەندێك هۆكاری دەروونیش هەن بۆ لەناوبردنی نزگرە وەك، هەناسەكێشان لە عەلاگەیەكدا، پێكهێنانی كاتێكی خۆش یان ترسان دەبنە هۆی لەناوچوونی نزگرە.
خواردنی میوە و ماسی چارەسەر بۆ رەبۆی مێرد منداڵان
ئەوڤیتامین Cەی كە لە میوە و ئەو چەورەی كە بە چەوری OMIGA3 ناسراوەو لە ماسیدا هەیە، دەتوانێ لە باشتركردنی رەبۆی مێرمنداڵان كاریگەری باشی هەبێ. لە لە سەردەمی مێرمنداڵی دا دەبێ ریخۆڵەكەكان بەباشی پارێزگاریان لێبكرێ ئەگینا دواتر لە ژیاندا تووشی گرفتی گەورەتان دەكات. دكتۆرەكان دەڵێن هەوكردنی بۆرییەكانی هەناسەدان، هۆكارێكی گرنگن لە سەرهەڵدانی نەخۆشیدا. دەرمانەكانی رەبۆش تەنیا ئەو هەوكردنانە كەم دەكەنەوە. زۆر لە گەنجەكان ومێرمندالان میوە و سەوزە ناخۆن و حەزیان لە خواردنی گۆشتی ماسی نییە. لەكاتێكدا پسپۆرانی بواری خۆراك دەڵێن پێویستە مرۆڤ بخوات. گەر لە رۆژێكدا كەمتر لە 2 گرام ڤیتامین E وەربگری لە نەخۆشی رەبۆ نزیك دەبیەوە. خواردنی گۆشتی ماسیش هەربەمجۆرە بەرگری دەكات لە هەوكردنی بۆرییەكانی هەناسەدان.
شادی و دەربڕین نهێنی ژیانێكی تەندروستن
ئەگەر حەز دەكەی هیچ كات نەخۆش نەبی، لەبارەی هەست و نەستی خۆت قسە بكە، واتە هیچ شتێك مەشارەوە و ئەوەی لە دەروونتدایە دەری ببڕە. چونكە كپ كردنەی هەستەكان دەبنە سەرهەڵدانی نەخۆشی.
ژانی گەدە، هەوكردنی گەدە، كەمەر ئێشان، پشت ئێشان و كپ كردنەی هەستەكان دەبنە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشی شێرپەنجە. كەوایە بە بڕوا بوون بەخۆتەوە، هەوڵبدە لەبارەی خۆت و نهێنییەكانت لەگەڵ كەسانی دیكە قسە بكە. قسەكردن لەگەڵ دۆست و هەڤاڵانی جێگای متمانە باشترین رێگایە. لەبیرت نەچێ "وشەكان" دەرمانێكی زۆر كاریگەرن.
بڕیار بدەن: تاكاتێك لەبارەی كێشەیەك بڕیارێكی دروست نەدەن و لە گومان و دڵەراوكێ دانامێنن، بڕیار نەدان دەبێتە هۆی كەڵەكەبوونی گرفتەكان. مێژووی ژیانی مرۆڤێك بە بڕیارەكانی ئەوەوە دروست دەبێ. ئەوانەی كە توانای بڕیاردانیان نییە تووشی نەخۆشی هەوكردنی گەدە، ئازاری دەمارەكان و...هتد دەبن.
بەدوای رێگاچارەكاندا بگەڕێن: ئەوانەی كە رەش بینن و هەموو شتێك بە تاریكی دەبینن، گرفتەكان لە رادەبەدەر زەق دەكەنەوە. ئەوانە لایەنگری تەوەزەلی، دەنگۆ بڵاوكردنەوە و رەشبینین.
ئێمە هەر ئەوكەسانەین كە بیردەكەینەوە، رەشبینییەكانمان، وزەی رەش و سلبی لە جەستەماندا دروست دەكەن و دەبنە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشی.
خەم لەخۆتان دووركەنەوە: قسەی خۆشكردن و رووخۆشی، پێكەنین، شادی دەربڕین، ئەوانە نهێنییەكانی ژیانێكی تەندروستن و تەمەن درێژی دێنن. ئەوانەی كە رووخۆش و شادن و جیهان بە شادی دەبینن، لەهەر شوێنێك بن و لە هەر هەلومەرجێك دابن خۆیان لەگەڵ ئەوێ دەگونجێنن. رووخۆشی لە دكتۆران دوورت دەخاتەوە. شاد ژیان باشترین دەرمانە.
جگەرە كێشەكان كەم زەین دەبن
جگەرە ئەو دوژمنەیە كە جگەرەكێش ئامادە نییە بە هیچ جۆرێك وازی لێبێنێ، زیانەكانی هەر هۆكاری سەرهەڵدانی شێرپەنجە نییە، بگرە زیانەكانی ئەوەندە زۆرن لە ژمارە نایەن، لە دواترین دۆزینەوەی زانایان سەبارەت بە جگەرە بۆیان دەركەوتووە كە جگەرە كەم زەینی دێنێ.
توێژەرەوەكان دەڵێن ئەو بەساڵاچووانەی جگەرە دەكێشن بەبەراورد بەوانەی كە هیچ كات جگەرەیان نەكێشاوە زیاتر تووشی لاوازی بوونی زەین دەبن و هێزی بیركردنەوەیان كەم دەبێتەوە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند بەهۆی شێرپەنجەی ریخەلۆكە، نەخۆشییەكانی دڵ و زۆر نەخۆشی دیكە كە سەرچاوەكەیان جگەرەیە 4 ملیۆن كەس لە جیهاندا گیانیان لەدەست
پەیوەندی نێوان گۆشت و شێرپەنجە
مرۆڤ هەمیشە حەزی لە گۆشت خواردن كردووە، رەنگە بە سەرەكیترین ئەو خواردنانە دابندرێ كە چێژی لێوەردەگرن. بەڵام رەنگە كەم كەس بزانێ ئەو خواردنە بەچێژە چەندە زیانمەندە.
گۆشت خواردن پەیوەندییەكی زۆری بە شێرپەنجەوە هەیە، ئەوەش وەنەبێ هەر لە ئێستاوە ئەمە زاندرابێ بەڵكو زاناكان لە سەدەی نۆزدەوە هەستیان بەوەكردووە. چونكە سەرهەڵدانی شێرپەنجە لەوانەی كە گیا‌و سەوزی دەخۆن كەمترە لەوانەی كە بەردەوام گۆشت دەخۆن.
گۆشت چونكە هیچ چەشنە فایبەرێكی تێدا نییە، هەروەها مادەكانی وەك دژە ترشەلۆكی، مادە بە سوودەكانی كە بە دژە شێرپەنجە ناسراون لە گۆشت دا نییە بۆیە دەكرێ وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی شێرپەنجە دابنرێ. زۆر لە گۆشتەكان رێژەیەكی زۆری چەوریان تێدایە، كە رێژەی هۆرمۆنەكان لە جەستەدا دەباتە سەرێ. ئەگەری زۆری هەیە خاوەنەكەی تووشی شێرپەنجەكانی پەیوەندیدار بە هۆرمۆن بكات وەك شێرپەنجە مەمك لە ئافرەتان و شێرپەنجەی پرۆستات لە پیاواندا. گۆشت رێژەیەكی زۆری پرۆتۆئین تێدایە و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شێرپەنجە.
ئەو گۆشتانەی كە لە ساردخانەكاندا رادەگیرێن واتە گۆشتی رۆست كە لە بازاڕەكانی كوردستاندا بەزۆری دەبیندرێ، كە هەم ماوەیەكی زۆریان بەسەردا تێپەڕیوەو هەم مادەیەكیان لێدراوە بۆ ئەوەی كە تێك نەچن ئەو گۆشتانە زیانەكانیان دوو قات زیاترە.
شێوەی لێنانی گۆشتیش كاریگەری هەیە لەسەر نەخۆشییەكانی پەیوەندیدار بە گۆشتەوە، ئەگەر گۆشت بە گەرماییەكی زۆرەوە سووربكرێنەوە یان بكرێنە كەباب مەترسی زیاترە. بەڵام ئەگەر بە ئاو بكوڵێندرێ و یان بە ئاورێكی كەم، مادەكانی مەترسیدار كەمدەبنەوە. كەوایە هەوڵبدەن خواردنی گۆشت كەم بكەنەوە.
پیاوان چی له‌به‌ركه‌ن باشه؟
گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ی باڵات جوان به‌رچاو كه‌وێت....
پیاوانی باڵا به‌رز
- جله‌كانتان یه‌ك ره‌نگ نه‌بێت.
- قه‌میس و چاكه‌تێك له‌به‌ر مه‌كه‌ن كه زرێی هه‌بێت.
- چاكه‌ت و پانتۆڵێك له‌به‌ر مه‌كه‌ن كه هێڵی ئه‌ستوونی تێدا بێت.
- بۆینباخێك به‌كار مه‌یه‌نن كه بگاته كهمهرتان.
كورته باڵاكان
- پانتۆڵێك له پێ مه‌كه‌ن كه دهرقاچهكهی هه‌ڵدرابێته‌وه یاخود كورت بێت.
- قه‌میسی قۆڵدار له‌به‌ر كه‌ن.
- جڵو به‌رگێك به‌كار بێنن كه هێڵی ئه‌ستوونی تێدا بێت.
- پیڵاوی فلات له پێ مه‌كه‌ن.
پیاوه لاوازه‌كان
- بۆینباخی باریك، قه‌میس یا تی‌شێرتی یه‌قه حه‌وت له‌به‌ر مه‌كه‌ن.
- جل و به‌رگی بریقه‌دار و ته‌سك به هێڵی ئه‌ستوونی له‌به‌ر مه‌كه‌ن.
- پانتۆڵی زۆر ته‌سك له‌به‌ر مه‌كه‌ن.
پیاوانی قه‌ڵه‌و
- بۆینباخی بریقه‌دار بهكارمهیهنن.
- قۆپچه‌ی قهمیسهكهتان تا كۆتایی و سه‌ره‌وه دامه‌خه‌ن.
- كاتژمێری باریك له ده‌ست مه‌كه‌ن.
- پانتۆڵی ته‌سك له‌به‌ر مه‌كه‌ن.
- قه‌میس و تی‌شێرتی یه‌قه حه‌وت له‌به‌ر مه‌كه‌ن.
- جل و به‌رگێك به هێڵی ئه‌ستوونی له‌به‌ر كه‌ن.
- ره‌نگی تۆخ و تارێك به‌كار بێنن.
پیاوانی سك زل
- جلیقه یاخود هه‌رشتێك كه بكه‌وێته سه‌ر سك و زه‌ختی لێبكات ، له‌به‌ر مه‌كه‌ن.
- جل و به‌رگی بریقه‌دار یا ره‌نگی روون له‌به‌ر مه‌كه‌ن.
- جل و به‌رگی به‌رین له‌به‌ر بكه‌ن.
- چاكه‌ت و پانتۆڵی یه‌ك ره‌نگ له‌به‌ر بكه‌ن.
قژی قاوه‌ی یا زه‌رد؟
به راستی رای پیاوان سه‌باره‌ت به رنگی قژی ئافره‌تان چییه؟
بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، رای 4 هه‌زار پیاو كه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 – 34 ساڵدا بووه ، سه‌باره‌ت به ره‌نگی قژی ئافره‌تان (زه‌رد یا قاوه‌ی) وه‌رگیراوه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه زیاتر له 65% پیاوان پاره‌كه‌یان سه‌رفی دانانی ژوان له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی قژ قاوه‌ییدا ده‌كه‌ن تاوه‌كو ئافره‌تێكی قژ زه‌رد و به‌گوته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان كردبوو كاتێك كه له گه‌ڵ ئافره‌تێكی قژ قاوهیدان كاته‌كه به‌لایانه‌وه خۆشتره.
هه‌روها 87% پیاوان گوتویانه ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی قژ قاوه‌یدا گفتگۆیه‌كی باشتر و جدی تریان هه‌بێت، هاوكات 75% یشیان گوتویانه حه‌ز ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی قژ قاوه‌ی ژیانی هاوسه‌ری پێك‌بێنن.
كه‌سانی توشبوو به خه‌مۆكی كشمیش بخۆن
پسپۆڕانی بواری خۆراك ده‌ڵێن خواردنی چه‌ند دانه كشمیش له رۆژێكدا یارمه‌تی به‌هێزكردنی مێشك ده‌دات و ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه.
هه‌روها بوونی فیبر له كشمیشدا كۆڵستڕۆڵی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و یارمه‌تی ریخۆڵه‌كان ده‌دات تاوه‌كو كاره‌كه‌یان باشتر ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها بوونی پۆتاسیۆم ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و به‌رگری كردن له دانانی ئاوی جه‌سته .
هه‌روه‌ها بوونی سلنیۆم له كشمیشدا بۆ پێست زۆر باشه و بوونی ڤیتامینه‌كانی A ،B پێویستی جه‌سته به‌م دوو ڤیتامینه دابین ده‌كات.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م مادده پڕه له كالۆری ، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توشی نه‌خۆشی خه‌مۆكی، دڵه‌ڕاوكێ و دوو دڵی بوونه، زۆر به سووده.
چه‌ند زانیارییه‌كی به‌سوود له‌سه‌ر جیهان
- ساردترین شوێنی جیهان
ڤۆستۆک، ئه‌تڵه‌نتیک °C 58-
پلاتیۆ، ئه‌تڵه‌نتیک °C 56-
ئۆیمیاۆن، روسیا °C48-
- گه‌رمترین شوێنی جیهان
ئه‌لئه‌زیزییاهه، لیبیا °C64+
گرین‌لاند ره‌نچ، ئه‌مه‌ریکا °C62+
گهودامیس، لیبیا°C59+
- وشکترین شوێنی جیهان
ئه‌ریکا، چیللی 0.03
ئه‌لکوفلاح، لیبیا 0.03
ئه‌سوان، میسر 0.03
- ترسناكترين وڵات بۆ ژیان تیایدا
ئه‌نگۆڵا، به‌لکاس، کۆڵۆمبیا، عيراق حه‌وته‌م وڵاته
- وڵاته کۆمۆنیسته‌کان
چین، کوبا، کۆریای باكور، فێتنام
- ئه‌و وڵاتانه‌ی که زیاترین کاسی جیهانیان بردووه (تۆپی پێ)
به‌ڕازیل 5 کاس، ئیتالیا 4 کاس، ئه‌ڵمانیا 3 کاس
- وڵاته‌کانی به‌ڵقان
ئه‌لبانیا، بۆسنه و هه‌رزه‌گۆبین، بولگاریا، کرواتیا، یۆنان، مه‌سه‌دۆنیا، ڕومانیا، سڕبیا، سلۆڤینیا، تورکیا
- وڵاته ئه‌سکه‌نده‌نافیه‌کان
دانیمارک، فینله‌ندا، گرین‌لاند، ئایسلاند، نه‌رویج، سوید
- وڵاته‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا
نه‌مسا، به‌لجیکا، قوبروس، چیک، دانیمارک، ئستوانیا، فینله‌ندا، فه‌ره‌نسا، هه‌نگاریا، سوید، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، ئیرله‌ندا، ئیتالیا، لاتیفیا، لیتوانیا، لۆکسه‌مبۆرگ، ماڵتا، پۆڵندا، پورتوگال، سلۆڤاکیا، سلوفینیا، ئیسپانیا، به‌ریتانیا
- وڵاته‌کانی یه‌کێتی سۆفیه‌ت
ئه‌رمینیا، ئازربایجان، بێلاروس، ئیستوانیا، روسیا، جۆرجیا، کازاخستان، کرگستان، لاتیفیا، لیتوانیا، مۆلدافیا، تاجیکستان، تورکمانستان، ئوکرانیا، ئوسبێکستان
- وڵاته‌کانی ئه‌ندامی ناتۆ
به‌لجیکا، که‌نه‌دا، چیک، دانیمارک، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، هه‌نگاریا، ئایسلاند، ئیتالیا، لۆکسه‌مبۆرگ، هۆڵندا، نه‌رویج، پۆڵندا، پرتوگال، ئیسپانیا، تورکیا، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریکا
- خۆشترین شاره‌کانی جیهان
(زيورخ- سویسرا)، (جنێف- سویسرا)، (فانکوفه‌ر- که‌نه‌دا)، (فيیه‌نا- نه‌مسا)، (ئاوسکلاند- نویسلاندا)، (بێرن- سویسرا)، (کۆپنهاخن- دانیمارک) (فرانکفۆرت- ئه‌ڵمانیا)، (سدنی- ئوسترالیا)، (ئه‌مستردام- هۆڵندا)، (میونخ- ئه‌ڵمانیا)
- پاکوخاوێنترین شاره‌کانی جیهان
کاڵگری- که‌نه‌دا، هۆنۆلولو- ئه‌مه‌ریکا، هێلسینکی- فینله‌ندا، ئۆتاوا- که‌نه‌دا
- گرانترین شار بۆ ژیان تیایدا له‌ڕووی ماديیه‌وه
تۆکیۆ- یابان، ئۆساکا- یابان، ئۆسلۆ- نه‌رویج، هۆنکۆنگ- چین، زيورخ- سویسرا، له‌نده‌ن- به‌ریتانیا، جنێف- سویسرا
- یه‌که‌م شاره‌کان بۆکردنه‌وه‌ی سیسته‌می ئه‌نده‌رگراوند
له‌نده‌ن- به‌ریتانیا، بوداپاست- هه‌نگاریا، گلاسگۆ- به‌ریتانیا
- ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئایدزیان تیادا زۆره
سویسرا، زیمبابۆی، بۆتسوانا، باشوری ئه‌فه‌ریقا، نامبیا، زامبیا، مالاوی، مۆزامبیق، کامیرۆن، هایتی، لیبریا
- شاره گه‌وره‌کانی جیهان له‌ڕووی دانیشتووانه‌وه (ژماره‌که به ملیۆن)
(تۆکیۆ- یابان) ژماره‌ی دانیشتوانی 28.000.000 که‌سن
(نیويۆرک- ئه‌مه‌ریکا) ژماره‌ی دانیشتوانی 20.100.00 که‌سن
(مه‌کسیکۆستی- مه‌کسیک) ژماره‌ی دانیشتوانی 18.200.000 که‌سن
(بۆمبای- هیندستان) ژماره‌ی دانیشتوانی18.000.000 که‌سن
(ساوپاولۆ- به‌ڕازیل) 17.700.000 که‌سن
(لۆس ئه‌نجه‌لوس- ئه‌مه‌ریکا) 15.800.000 که‌سن
(شه‌نگهای- چین) 14.200.000 که‌سن
(لاگۆس- نه‌یجیریا) 13.50.000 که‌سن
(که‌لکوتا- هیندستان) 12.900.000 که‌سن
- خۆشترین شوێن بۆ ژیان
نه‌رویج، سوید، که‌نه‌دا، به‌لجیکا، سویسرا، ئه‌مه‌ریکا، ئایسلاند، هۆڵندا، یابان، فینله‌ندا، نه‌مسا، فه‌ره‌نسا، ئوستورالیا، به‌ریتانیا، دانیمارک
- یه‌که‌م وڵات که پیاوی نارد بۆ بۆشایی ئاسمان
یه‌کێتی سۆفیه‌ت 12-4-1961
ئه‌مه‌ریکا 20-12-1962
چیکۆسلۆفاکیا 2-3-1978
پۆڵندا 27-6-1978
ئه‌ڵمانیا 26-8-1978
- ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که به ئینگلیزی قسه‌ده‌که‌ن 43 وڵات
- ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که به فه‌ره‌نسی قسه‌ده‌که‌ن 33 وڵات
- ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که به عه‌ره‌بی قسه‌ده‌که‌ن 23 وڵات
- ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که به ئیسپانی قسه‌ده‌که‌ن 23 وڵات
- ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌به پورتوگالی قسه‌ده‌که‌ن 8 وڵات
- ژماره‌ی ئه‌ووڵاتانه‌ی که‌به ئه‌ڵمانی قسه‌ده‌که‌ن 10 وڵات
- ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌به ئیتالی قسه‌ده‌که‌ن 8 وڵات
- وڵاته گه‌وره‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت 19 وڵاتن
سعودیه، عيراق، کوه‌یت، ئێران، ئیمارات، روسیا، فه‌نزوێلا، چین، لیبیا، مه‌کسیک، نه‌یجیریا، ئه‌مه‌ریکا، نه‌رویج، ئه‌نده‌نوسيا، به‌ڕازیل، عومان، قه‌ته‌ر، که‌نه‌دا
- ژماره‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی به‌پێی وڵات
روسیا 28.240 بۆمب، ئه‌مه‌ریکا 12.070 بۆمب، فه‌ره‌نسا 510 بۆمب، چین 425 بۆمب، به‌ریتانیا 400 بۆمب، ئیسڕائیل نه‌زانراوه، هیندستان نه‌زانراوه، پاکستان نه‌زانراوه
- وڵاتانی ئه‌ندامی G7
که‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، یابان، ئیتالیا، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریکا
- وڵاتانی ئه‌ندامی G8
که‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، یابان، ئیتالیا، روسیا، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریکا،
و هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا
- ئه‌و وڵاتانه‌ی که زۆر به‌خێرایی ئابوريیان به‌رزده‌بێته‌وه
عيراق، چاد، لیبریا، فه‌نزوێلا، ئۆکرانیا، ئه‌نگۆلا، ئه‌سيوبیا، مه‌نگۆلیا
- ئه‌و وڵاتانه‌ی که ژماره‌ی نێر‌و مێیه‌کانیان وه‌ک یه‌که
سوید، نه‌رویج، ئایسلاند، دانیمارک، فینله‌ندا، نویزله‌نده، که‌نه‌دا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئوستوڕالیا
- زیاترین ژماره‌ی موسوڵمانان به‌پێی وڵات
ئه‌نده‌نوسیا 182.570.000
پاکستان 134.480.000
هیندستان 121.000.000
به‌نگلادیش 114.080.000
تورکیا 65.510.000
ئێران 62.430.000
سه‌رچاوه‌کان/ BBC ،NOP word
سیخوڕی ( Hacking ) HACKING HACKING
• كاری سیخوڕی (Hacking) چییه؟
• سیخوڕه‌كان كێن؟
• ئه‌و شتانه چین كه یارمه‌تییان ئه‌دا بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئامێره‌كه‌ت؟
• سیخوڕ چۆن ده‌چێته ناو ئامێره‌كه‌ت؟
• سیخوڕ چۆن ئه‌توانێ بچێته ناو ئامێری كۆمپیوته‌ره‌وه؟
• ژماره‌ی IP ئه‌دره‌س چییه؟
• ئامێره‌كه‌ت چۆن تووشی په‌ڕگه‌ی سیخوڕی و ڤایرۆس ده‌بێ؟
• سیخوڕ چۆن ئه‌و ئامێره هه‌ڵده‌بژێرێ كه ده‌یه‌وێ ده‌ستی به‌سه‌را بگرێت؟
• ناسراوترین به‌رنامه یاریده‌ده‌ره‌كان به كاری سیخوڕی كامانه‌ن؟
• چۆن ده‌زانیت ئامێره‌كه‌ت تووشی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن بووه یان نا؟
• گرنگترین ئه‌و كارانه چین كه پێویسته ئه‌نجام بدرێن بۆ به‌رگریكردن له سیخوڕ؟
• مه‌رامه‌كانی سیخوڕی چییه؟
• ناسراوترین ڕێگا چییه بۆ ئاشكراكردنی په‌ڕگه (file) ی سیخوڕی؟
• كاری سیخوڕی (Hacking) چییه؟
Hacking وشه ئینگلیزییه‌كه‌یه و به كوردی واته كاری سیخوڕی، یاخود ده‌ستبه‌سه‌راگرتن.
كاتێك كه‌سانی ڕێپێنه‌دراو هه‌ڵئه‌سن به كردنه‌وه و چوونه‌ژووره‌وه‌ی ڕژێمی كارپێكردنی ئامێره‌كه‌ت به ڕێگای نایاسایی و به مه‌به‌ستی كاری خراپی وه‌ك سیخوڕی و دزین و تێكدان، ڕێ ده‌كه‌وێ بۆ كه‌سی سیخوڕ هه‌ستێ به گواستنه‌وه یان سڕینه‌وه و زیادكردنی په‌ڕگه (file) و به‌رنامه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌توانێ بڕیارده‌ربێ له ڕژێمی كارپێكردنهكهدا و هه‌ستێ به ده‌ركردنی فه‌رمانی وه‌ك له‌به‌رگرتنه‌وه (كۆپیكردن) و وێنه‌گرتن و پاشه‌كه‌وتكردن.
• سیخوڕه‌كان كێن؟
ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌ست به‌سه‌ر ئامێره‌كه‌تدا ده‌گرن و ئه‌توانن هه‌موو په‌ڕگه‌كانی ناوی ببینن یان بیدزن و ئامێره‌كه‌ش تێك بده‌ن. به‌و شێوه‌یه ئه‌بنه سیخوڕ (جاسووس) و ئه‌توانن هه‌رچییه‌ك تۆ ده‌یكه‌ی له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه بیبینن.
• ئه‌و شتانه چین كه یارمه‌تییان ئه‌دا بۆ ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی ئامێره‌كه‌ت؟
1. بوونی فایلی سیخوڕی trojan
سیخوڕ ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر ئامێرهكهتا بگرێ ئه‌گه‌ر په‌ڕگه ی سیخوڕی له كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا نه‌بێ بۆ نموونه په‌ڕگه‌ی ترۆجان. ئه‌و په‌ڕگانه یارمه‌تیی سیخوڕ ئه‌ده‌ن به هۆیانه‌وه بچنه ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، كاتێك سیخوڕ یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی سیخوڕی به‌كار ده‌هێنێ كه ئه‌به‌سترێته‌وه به فایلهكهوه كه وه‌ك riciver كار ده‌كا، ئه‌توانێت به هۆیه‌وه سیخوڕ (ناوی به‌كارهاتوو) و (وشه‌ی نهێنیی تێپه‌ڕ بوون) دابنێ ته‌نیا خۆی بتوانێ بچێته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و، ده‌شتوانێ ئامێره‌كه به‌كراوه‌یی به‌جێ بێڵێت به‌جۆرێك هه‌ر سیخوڕێكی تر بتوانێ بچێته ناوی!
2. په‌یوه‌ندی به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه
سیخوڕ ناتوانێت بچێته ناو هه‌ر ئامێرێك ئه‌گه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتی پێوه نه‌به‌سترابێت. واته ئه‌گه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت په‌یوه‌ندی به تۆڕی ئینته‌رنێت یان هه‌ر تۆڕێكی تره‌وه نه‌بوو، مه‌حاڵه جگه له خۆت كه‌سێكی تر بتوانێ بچێته ناوی. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ركاتێك هه‌ستت كرد سیخوڕ چۆته ناو ئامێره‌كه‌ت، خێرا بكه له پچڕینی په‌یوه‌ندیی ئامێره‌كه‌ت به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه، تا بتوانی ڕێ له بڵاوبوونه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌واوی سیخوڕ بگری له ئامێره‌كه‌تدا.
3. به‌رنامه‌ی یاریده‌ده‌ر به كاری سیخوڕی
سیخوڕی ئاسایی پێویستی به به‌رنامه‌ی یاریده‌ده‌ر هه‌یه بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتن.
ناسراوترینیان ئه‌مانه‌ن:
• Web Cracker 4
• Net Buster
• NetBus Haxporg
• Net Bus 1.7
• Girl Friend
• BusScong
• BO Client and Server
• Hackers Utility
• سیخوڕ چۆن ده‌چێته ناو ئامێره‌كه‌ت؟
كاتێك ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت تووشی په‌ڕگه‌ی سیخوڕی ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵده‌سن به كردنه‌وه‌ی (port) یان په‌نجه‌ره‌یه‌كی ناو ئامێره‌كه‌ت، به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ركه‌سێك به‌رنامه‌ی سیخوڕی هه‌بێت ئه‌توانێت بچێته ناو ئامێره‌كه‌ت له ڕێی ئه‌و پهڕگانهوه كه هه‌ڵده‌سێ به كردنه‌وه‌ی ئه‌و جێیانه‌ی له په‌نجه‌ره نهێنییه‌كان ده‌چن كه له ڕێیانه‌وه سیخوڕ ده‌چێته‌ژوور.
• سیخوڕ چۆن ده‌توانێ بچێته ناو ئامێری كۆمپیوته‌ره‌وه؟
سیخوڕ ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر ئامێری كۆمپیوته‌ردا بگرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی نه‌بێت:
1. ده‌بێت كۆمپیوته‌ره‌كه هه‌ڵگری په‌ڕگه‌ی سیخوڕی بێت.
2. ده‌بێت سیخوڕ ژماره‌ی ئای پی ئه‌دره‌سی تایبه‌تیی ئه‌و كه‌سه بزانێت.
له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ند مه‌رجێكی تری وه‌ك په‌یوه‌ندیبوونی كۆمپیوته‌ره‌كه به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه و زانینی سیخوڕ له چۆنێتی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی سیخوڕی بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتن .
به‌مانایه‌كی تر ئه‌گه‌ر ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كه هه‌ڵگری په‌ڕگه‌ی سیخوڕی نه‌بوو، سیخوڕ ناتوانێت بچێته ناوی ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئای پی ئهدرهسیش بزانێت، وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه مه‌حاڵه سیخوڕی ئاسایی بتوانێ بچێته ناو ئامێرێك ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئای پی ئه‌دره‌س نه‌زانێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه هه‌ڵگری په‌ڕگه‌ی سیخوڕیش بێت. (جگه له كه‌سانی باوه‌ڕپێكراو له‌م كاره‌یا، ته‌نیا له توانای ئه‌واندایه بچنه ناو هه‌ر ئامێرێك له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ر بهرگرێك ڕێگای نهێنییان هه‌یه بۆ په‌ی بردن به یاسا جیاوازه‌كان!)
• ژماره‌ی ئای پی ئه‌دره‌س چییه؟
ناونیشانی تایبه‌تییه به هه‌موو به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕی ئه‌نته‌رنێت، ئه‌و ژماره یه‌یه كه شوێنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی لێوه ده‌زانرێت كاتی به‌كاربردنی تۆڕی ئینته‌رنێت، ژماره‌كه له چوار به‌ش پێك دێت، هه‌ربه‌شێكی ناونیشانێكی دیاریكراو ده‌ستنیشان ده‌كا، به‌شی یه‌كه‌می ژماره‌كه ناونیشانی وڵاته‌كه و به‌شی دووه‌م ناونیشانی كۆمپانیای دابه‌شكردنه‌كه و به‌شی سێیه‌م دامه‌زراوی به‌كارهێنراو و به‌شی چواره‌م به‌كارهێنراوه‌كه خۆی.
ژماره‌ی ئای پی ژماره‌یكی جێگیر نیه و له‌گه‌ڵ هه‌ر چونهژوورهوهیهكی ئینته‌رنێت ده‌گۆڕێت.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر تۆ چویته ناو ئینته‌رنێت و سه‌یری ژماره‌ی ئای پی یه‌كه‌ت كرد ئه‌م ژماره‌یه بوو :
63.209.3.102
پاشان په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت پچڕاند و دوای چه‌ند خوله‌كێك چویته‌وه ناوی، ده‌بینیت ژماره‌كه گۆڕاوه.
بۆ نمونه به‌م شێوه‌یه:
63.209.3.122
سه‌رنجی گۆڕان بده له ژماره‌كانی كۆتایدا، ژماره 102 گۆڕاوه به ژماره122 .
له‌به‌ر ئه‌وه ئامۆژگاری ده‌كرێین به به‌كارنه‌هێنانی به‌رنامه‌ی قسه‌كردنی وه‌ك ( ICQ ) له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌سێ به نیشاندانی ژماره‌ی ئای پی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ییی، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ شاردنه‌وه‌شی سیخوڕ ده‌توانێ بهكاریبێنێ بۆ چوونه ناو ئامێری كه‌سی داواكراو، له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڕگه‌ی سیخوڕی له كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا.
• ئامێره‌كه‌ت چۆن تووشی په‌ڕگه‌ی سیخوڕی و ڤایرۆس ده‌بێ؟
ڕێگای یه‌كه‌م:
كاتێك په‌ڕگه یه‌كی سیخوڕیت پێبگا له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له ڕێی قسه‌كردن یان ( Chat )ه وه، به‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك یان په‌ڕگه یه‌كت بۆ بنێرێ كه هه‌ڵگری ترۆجان بێ! ئه‌بێ بزانین كه سیخوڕ ئه‌توانێت ئه‌و وێنه‌یه یاخود ئه‌و په‌ڕگه یه وا لێبكات كه ته‌نها به‌رنامه‌ی ئاشكرا كردنی فایلی سیخوڕی و ڤایرۆس بتوانێ پشانیبدات كه ئه‌و په‌ڕگه‌یه یاخود ئه‌و وێنه یه هه‌ڵگری ڤایرۆسه!
ڕێگای دووه‌م:
كاتێك نامه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنیت پێ ده‌گات و نازانیت سه‌رچاوه‌كه‌ی له كوێوه‌یه و له‌لایه‌ن كێ وه هاتووه، هه‌ڵده‌سیت به دابه‌زاندنی په‌ڕگه كه‌ی ناوی، ئه‌كرێ ئه‌و په‌ڕگه یه په‌ڕگه‌ی سیخوڕی یان هه‌ڵگری ڤایرۆس بێت و وا له‌ئامێره‌كه‌ت بكا هه‌ر سیخوڕێ بتوانێ به‌ئاسانی بچێته ناوی!
ڕێگای سێیه‌م:
له ڕێی دابه‌زاندنی به‌رنامه و په‌ڕگه له سایتی گومان لێكراوه‌وه، یان له‌و سایتانه‌وه كه یاریده‌ده‌رن بۆ فێربوونی كاری سیخوڕی!
ڕێگای چواره‌م:
له ڕێی چوونه ناو سایتی گومان لێكراو، وه‌ك سایته جنسییه‌كان، كه ته‌نها به كردنه‌وه‌ی سایته‌كه، په‌ڕگه‌ی سیخوڕی داده‌به‌زێته سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به‌هۆی كوكیزه‌وه له‌باره‌یه‌وه نازانیت! خاوه‌نی ئه‌و سایتانه هه‌ڵئه‌سن به دا‌و نانه‌وه له لاپه‌ڕه‌ی سایته‌كانیان كه به‌تانها سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌كه په‌ڕگه ڤایرۆساوییه‌كان داده‌به‌زن!
• سیخوڕ چۆن ئه‌و ئامێره هه‌ڵئه‌بژێرێ كه ئه‌یه‌وێ دهستیبهسهرا بگرێ؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سیخوڕی ئاسایی ناتوانێت خودی ئه‌و كۆپمیوتهره هه‌ڵبژێرێت كه ئه‌یه‌وێت، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئاپی ئه‌دره‌سه‌كه‌ی نه‌زانی وه‌ك پێشتر باسمانكرد سیخوڕ ژماره‌ی ئای پی ئه‌كاته ناو به‌رنامه‌ی سیخوڕیهكهو پاشان فه‌رمانی چونه‌ناو ئامێره‌كه ئه‌دات!
سیخوڕه‌كان زیاتر به‌رنامه‌ی (IP Scan) یان به‌رنامه‌ی ئاشكراكه‌ری ئای پی، به‌كار ئه‌هێنن بۆ ده‌ستكه‌وتنی ژماره‌ی ئای پی تایبه‌ت به كه‌سی داواكراو!
كاتێك سیخوڕ هه‌ڵده‌سێ به كار پێكردنی به‌رنامه‌كه، چه‌ند ژماره‌یه‌ك داده‌نێ... واته 2 ژماره‌ی جیاواز ده‌نوسێت و داوا له ئامێره‌كه ده‌كا له نێوانیاندا بگه‌ڕێت بۆ ژماره دروسته‌كه بۆ نموونه ئه‌م ژمارانه دائه‌نێت:
208.148.28.60
208.148.28.90
سه‌رنجی كۆتایی ژماره‌كان بده 60 و 90
پاشان به‌رنامه‌كه چه‌ند ژماره‌یه‌كی دروستی ئای پی تایبه‌تی ئه‌داتێ كه كۆمپیوته‌ره‌كانیان هه‌ڵگری فایلی سیخوڕیی یا ترۆجانبن و سیخوڕ بتوانێ بچێته ناوی! بۆ نمونه ئه‌م ژمارانه:
208.148.28.68
208.148.28.72
208.148.28.77
208.148.28.88
• ناسراوترین به‌رنامه یاریده‌ده‌ره‌كان به كاری سیخوڕی كامانه‌ن؟
Netbus1.70
له به‌ناوبانگترین به‌رنامه‌كانی سیخوڕی و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه، باوترین به‌رنامه‌یه له نێوان به‌كارهێنه‌رانی مایكرۆسۆفت چاتا و به‌رنامه‌یه‌كه به توانای جۆراوجۆری سیخوڕی و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن!
SUB 7
به‌رنامه‌یه‌كی به‌توانا و ناسراوه، ده‌توانێ بڕیارده‌ر و ڕێكخه‌ری سێرڤه‌ر بێ تا چۆن بیه‌وێت كاربكات چ له گۆڕینی شێوه‌وه یان چۆنێتی كارپێكردن، و توانای باشی هه‌یه له‌بواری دهستبهسهراگرتندا به به‌رنامه!
Hackers Utility
به‌رنامه‌یه‌كی به‌سوود و ترسناكه بۆ سیخوڕی، به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ره‌تاییه‌كان و باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ئه‌و بواره، له‌كاتێكا باشترین و زۆرترین توانای جۆراوجۆری به‌رنامه‌ی سیخوڕی ئه‌گرێته‌خۆ، وه ئه‌توانرێ له‌ڕێگایه‌وه وشه نهێنیه‌كان بشكێندرێ و كۆده‌كان بكرێنه‌وه، و توانای گۆڕینی ناونیشانی سایته‌كان به ژماره‌ی ئای پی و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، وه توانای زۆر زیاتری تێدایه به ناونیشانی باشی كه سیخوڕ به‌دوایا ده‌گه‌ڕێ!
Back Orifice
به‌رنامه‌یه‌كی ئیجگار ناسراوه به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی له ئامێری به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێتدا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بچیته ناو یه‌كێ له‌و ئامێرانه‌وه مه‌رجه كه ئامێره‌كه‌ی ئه‌یه‌وێت تووشبووبێ به‌هه‌مان ڤایرۆس!
Deep Throat 2.0
ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌ڵئه‌سێت به سڕینه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ی (سیستری) و گۆڕینی به سێرڤه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی،
ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌و باشییه‌ی هه‌یه كه ئه‌توانی ده‌ستبگرێ به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه قوربانییه‌كه ئه‌چێته ناوی و هه‌ڵئه‌سێ به‌ناردنی بۆ هه‌رشوێنێ كه حهزبكاو له توانای ئه‌و كه‌سه‌یا هه‌یه كه شاشه‌كه دابخا و بیكاته‌وه، وه هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی له ڕێگای به‌رنامه‌ی ئێف بی تی یه‌وه.
Porter
به‌رنامه‌یه‌كه (Scan) ئه‌كات له‌سه‌ر ژماره‌ی (IP ) و (ports )
Pinger
به‌رنامه‌یه‌كه (ping) ئه‌كات بۆی بزانێت قوربانی یان شوێنه‌كه په‌یوه‌ندی به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه هه‌یه یان نا..
ultrascan-15.exe
خێراترین به‌رنامه‌یه بۆ سكان كردن له‌سه‌ر ئامێری قوربانیه‌كه بۆ زانینی په‌نجه‌ره كراوه‌كانی كه ئه‌توانرێ لێوه‌ی بچیته ناو ئامێره‌كه‌وه..
Zip Cracker
له ڕێی ئه‌م به‌رنامه بچووكه‌وه ئه‌توانرێ وشه‌ی نهێنیی په‌ڕگه شاردراوه‌كان بشكێنرێ...
Girl Friend
ئه‌م به‌رنامه‌یه كه‌سێك هه‌ستاوه به‌دروستكردنی كه‌به‌ناوی (فاشل العام) ناسراوه، كاری سه‌ره‌كی و سامناكی دزینی وشه‌ی نهێنی و وشه‌ی تێپه‌ڕبوونه، به پاسۆردی نامه‌ی ئه‌لكترۆنی و ناوی به‌كارهاتوو، وشه‌ی نهێنی چونه ناو ئینته‌رنێتیشه‌وه!
• چۆن ئه‌زانیت ئامێره‌كه‌ت تووشی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن بووه یان نا؟
له سه‌ره‌تایا ئه‌توانین بزانین ئامێره‌كه‌مان تووشی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن بووه یان نا به‌هۆی ئه‌وگۆڕانانه‌ی له ڕژێمی كارپێكردنی كۆمپیوتهرهكهیا ڕووئه‌یا وه‌كو داخستن و كردنه‌وه‌ی شاشه‌كه ڕاسته‌وخۆ بێ فه‌رمان پێدان و بوونی فایلی نوێ و نه‌كراوه یان ونبوونی فایلی هه‌بوو له ئامێره‌كه‌دا، و كردنه‌وه‌ی سایتی ئینته‌رنێتی و فه‌رماندان به پرینته‌ر و چه‌ند دیارده‌یه‌كی تر كه گومانت لادروست ده‌كات به په‌یبردنی سیخوڕبه ئامێره‌كه‌ت.
به‌م ڕێگایه‌ش ئه‌توانین دڵنیاببین له‌وه‌ی سیخوڕ چۆته ناو ئامێره‌كه یان نا.
Start ---> Run ----> System.ini بچۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
star--->run--->win.ini
بگه‌ڕێ بۆ ئه‌م یاسایانه:
run=xxx.exe یان run=xxx.dll یان load=xxx.exe یان load=xxx.ex
له‌گه‌ڵ تێبینی ئه‌وه‌ی ( xxx ) ناوی كاركه‌ر یا سێرڤهرهكهیه، وه ئه‌گه‌ر هه‌ر قهبارهیهكت لێ بینییه‌وه هه‌سته به لابردنی.
Start ---> Run ----> System.ini
بچۆره دێڕی پێنجه‌م، ئه‌گه‌ر بینیت دێڕه‌كه به‌م شێوه‌یه نوسراوه:
user. exe=user. exe
بزانه كه ئامێره‌كه‌ت سیخوڕ په‌ی پێنه‌بردووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر دێڕی پێنجه‌مت به‌م شێوه‌یه بینی:
user. exe=user. exe *** *** ***
بزانه كه ئامێره‌كه‌ت سیخوڕ ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه!
• گرنگترین ئه‌وكارانه چین كه پێویسته ئه‌نجامبدرێن بۆ به‌رگریكردن له سیخوڕ؟
1. تازه‌ترین به‌رنامه‌ی به‌رگری دژی ڤایرۆس و سیخوڕی به‌كار بێنه و ماوه‌ماوه هه‌سته به سڕینه‌وه‌ی تێكڕای ئامێره‌كه‌ت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ئینته‌رنێت به‌كار ده‌هێنیت.
2. مه‌چۆره ناو سایتهگومانلێكراوهكانی وه‌ك سایتی فێربوونی سیخوڕی و ئه‌و سایتانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی ڕژێم ئه‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه فیلم و وێنه‌ی گومانلێكراویان تێدا به‌دی ئه‌كه‌ی!
3. نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و نامه ئهلكترۆنییانهی سه‌رچاوه‌كانیان نه‌زنراوه!
4. وه‌رنه‌گرتنی وێنه‌و په‌ڕگه له‌ڕێی چاته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌وه كه‌جێی متمانه‌ت نین، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر درێژكراوه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بوو (love.exe) وه یان له‌وانه‌شه به‌م شێوانهبن (love.pif.jpg) و هه‌ڵگری په‌ڕگه‌ی سیخوڕی بن!
5. دانه‌نانی زانیاری گرنگی تایبه‌ت به‌خۆت وه‌ك ژماره‌ی ژمێریاری بانك و په‌ڕگه‌ی گرنگی تایبه‌تیت.
6. دانانی ژماره‌و وشه‌ی نهێنی بۆ په‌ڕگه تایبه‌ته‌كانت.
7. هه‌وڵبده به‌رده‌وام ماوه‌ماوه وشه‌ی نهێنی بگۆڕیت.
8. هیچ په‌ڕگه و به‌رنامه‌یه‌ك دامه‌به‌زێنه ئه‌گه‌ر له سه‌رچاوه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بوویت.
9. دڵنیاببه له‌وه‌ی له‌تۆڕی ئینته‌رنێت چویته‌ته‌ده‌ر دوای به‌كارهێنان.
• مه‌رامه‌كانی سیخوڕی چییه؟
هه‌ندێك سیخوڕ كاری سیخوڕی وه‌ك هیوایه‌تێك ده‌كه‌ن بۆ ده‌رخستنی توانا و به‌ربه‌ره‌كانیان، هه‌ندێكی تریان هه‌ڵده‌سن به‌م كاره به مه‌به‌ستی جیاوازی وه‌ك:
٭ به مه‌رامی ده‌ستكه‌وتنی مادده له‌ڕێی دزینی زانیاری بانكه‌كان وه‌ك ژماره‌ی ژمێریاری و هتد...
٭ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و وێنه‌ی كه‌سایه‌تی به مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كردن...
٭ ده‌ستكه‌وتنی په‌ڕگه‌ی جوانی وه‌ك پاوه‌رپۆینت، ده‌نگ، وێنه و چهندیتر...
٭ ده‌رخستنی توانای ده‌ست به‌سه‌راگرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كێشه‌كان...
٭ بۆ دزینی وشه‌ی نهێنی پۆسته ئه‌لكترۆنیه‌كان و سیخوڕی كردن به‌سه‌ر كه‌سی داواكراوهوه...
٭ ده‌ستكه‌وتنی كۆدی نهێنی سایته ناسراوه‌كان به‌مه‌به‌ستی تێكدان و گۆڕانكاری تیایدا...
٭ تۆڵه كردنه‌وه له‌كه‌سێك به تێكدان و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئامێره‌كه‌ی...
• ناسراوترین ڕێگاكانی ئاشكراكردنی سیخوڕی چین؟
ڕێگای ئاشكراكردنی په‌ڕگه سیخوڕیه‌كان زۆرن، له‌وانه:
ڕێگای یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی ئاشكراكردنی په‌ڕگه ی ڤایرۆساوی و سیخوڕی
له به‌ناوبانگترین و باشترین به‌رنامه‌ی ئاشكراكردنی په‌ڕگه‌ی سیخوڕی:
Norton internet security
Zone alarm
MacAfee firewall
The Cleaner
وه له‌به‌ناوبانگترین و باشترین به‌رنامه‌كانی خۆپاراستن له سیخوڕی:
ZoneAlarm
LockDown 2000
Jammer
Internet Alert 99
Tiny Personal Firewall
ڕێگای دووه‌م: به‌هۆی په‌ڕگه‌ی تۆماركردنی یاسای ( Registry ):
_ كلیكی Sart بكه
_ له خانه‌ی كارپێكردنا بنووسه ( Run) فه‌رمانی: (regedit )
_ ئه‌و به‌شانه‌ی تر بكه‌ره‌وه به‌پێی ڕیزكردنیان له لیسته‌ی ( Registery Editor ):
- HKEY_LOCAL_MACHINE
- Software
- Microsoft
- Windows
- Current Version
- Run
_ ئێستا له‌په‌نجه‌ره‌ی تۆماركردنی یاسای (. Registery Edito ) وه سه‌یری لای ڕاستی شاشه دابهشكراوهكه بكه، له به‌شی خواره‌وه‌ی لیسته‌ی ناوی ئه‌و په‌ڕگانه ده‌بینیت كه كار ده‌كا له‌گه‌ڵ لیسته‌ی سه‌ره‌تای كارپێكردن وه به‌رامبه‌ری له لیسته‌ی (Data) ناونیشانی پهڕگهكانه.
_ به‌باشی سه‌رنجی په‌ڕگه‌كان بده، ئه‌گه‌ر پهڕگهیهكت بینی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ناونیشانی (Data) نه‌بوو وه‌یان له‌به‌رده‌میدا سههمێكی بچوك كرابو <.... ئه‌وه په‌ڕگه‌ی سیخوڕییه گه‌ر ناوی له ویندۆسهكهیا نه‌بوو.
_ بۆ ڕزگاربوونت لێی به دوگمه‌ی لای ڕاستی مشكه‌كه‌ت كلیكی لهسهربكه پاشان ( Delete ) ی بكه.
ڕێگای سێیه‌م: به‌هۆی فه‌رمانی (msconfig )وه:
_ كلیكیStart بكه
_ له خانه‌ی كارپێكردنا بنووسه (Run ) فه‌رمانێكی تری:.msconflig
_ په‌نجه‌ره‌ی System Configuration Utility بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ
_ _ له‌م په‌نجه‌ره‌یه‌دا به‌شی،up Start هه‌ڵبژێره
_ شاشهیهكت بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ت پیشان ئه‌دا كه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كارپێكردنی ئامێره‌كه دائه‌گیرسێ.
_ باش سه‌رنجی ئه‌و به‌رنامه‌یه بده‌و بیپشكنه ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌بوونی به‌رنامه‌ی بێگانه كرد كه خۆت ههڵنهسابیت به‌دانانی، هه‌سته به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌و نیشانه دیاره‌ی له چوارگۆشه بچووكه‌كه‌ی بهرامبهریایهتی، به‌وه‌ش كاری سیخوڕی یان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تری ئاره‌زوو پێنه‌كراو ده‌وه‌ستێنیت.
ڕێگای چواره‌م: به‌هۆی كارپێكه‌ری (Dos) وه:
ئه‌م ڕێگایه پێش ده‌ركه‌وتنی ویندۆس بهكارئههات بۆ ده‌رخستنی په‌ڕگه ی سیخوڕی و ترۆجان، له ئاسانترینی ڕێگاكانه:
_ له‌ڕێی ( MSDos ) وه دۆس بكه‌ره‌وه له لیسته‌ی ( Start ) دا
_ ئه‌م فه‌رمانه‌ش بنووسه:
C:/Windowsdir patch.* e
_ ئه‌گه‌ر په‌ڕگه‌ی سیخوڕیت بینیه‌وه هه‌سته به سڕینه‌وه‌ی به‌م ڕێگایه:
C:Windowsdelete patch.*
--------------------------------------------------------------------------------
شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سووكایه‌تیتان پێده‌كه‌ن
رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گاڵته به كه‌سایه‌تی و بیر و باوه‌ڕتان ده‌كه‌ن، قورسه، كاتێك كه كه‌سانێك سووكایه‌تیتان پێده‌كه‌ن، له بیرتان بێت:
1- به سووكایه‌تی پێكردن و ئازاردانیان، تۆڵه‌ی خۆتان نه‌سه‌ننه‌وه.
2- شێوه‌ی ههڵسوكهوتكردنیان سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌م كاره‌یان ئه‌و تووڕه‌ی و رقهیهی كه رۆحیانی گرتووه، زانیارییه‌كی زۆرتان پێده‌دات و به ئاسانی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت خۆیان ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا رابێن نه‌ك ئێوه.
3- ده‌توانن له نێو راكانیاندا "دیارییه‌ك" بۆ خۆتان بدۆزنه‌وه؟ ده‌توانن به‌هۆی پێشنیارهكانیانهوه خاڵی لاواز و به‌هێزی خۆتان بدۆزنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر خاڵی به‌هێزتان هه‌بوو ئه‌وا ئه‌و خاڵه‌تان زیاد بكه‌ن و ئه‌گه‌ریش خاڵی لاوازتان هه‌بوو ، كه‌م كه‌م هه‌وڵی له‌ناودانی بده‌ن.
4- له‌وانه‌یه لێكدانه‌وه‌ی ئێوه سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌كانیان به ته‌واوه‌تی هه‌ڵه بێت و ئه‌وانیش له قساكانیاندا هیچ مه‌به‌ستێكیان نه‌بێت. ته‌نیا به‌هۆی چه‌ند باوه‌ڕێكی مێشكی خۆتان ناتوانن خه‌ڵكی تۆمه‌تبار بكه‌ن.
5- ئاگاتان له‌و رستانه بێت كه له‌وانه‌یه رای نه‌گه‌تیڤیان له خۆیاندا شاردبێته‌وه (وه‌كو رێكلامه‌كان كه هه‌موو رۆژێك ده‌یانبیستن) و رێگه‌یان پێمه‌ده‌ن كه‌سایه‌تیتان ببه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
چۆن ژیانی هاوسه‌ری بهختهوهردهبێت
پسپۆڕانی بواری ده‌رونی چه‌ند خاڵێكیان وه‌كو هانده‌ر و رێگا خۆشكه‌ر له نێوان هاوسه‌ره‌كاندا دیاری كردوه كه ئه‌مانه‌ن:.
- سه‌رسه‌ختی و عیناندی نه‌نواندن و پێدانهگیری كردن له‌سه‌ر بیرێك كه كه‌سی به‌رامبه‌رت تووڕه ده‌كات، چونكه هه‌ندێك جار سازشكردن بارودۆخه‌كه باشتر ده‌كات.
- وه‌ها سه‌یری داوای لێبوردن كردن نه‌كرێت كه له كه‌سایه‌تی كه‌م ده‌كاته‌وه.
- گفتگۆ و را گۆڕینه‌وه و تێگه‌یشتن له كه‌سی به‌رامبه‌ر
- كاتێك یه‌كێكیان تووڕه ده‌بێت پێویسته ئه‌وی دیكه بێده‌نگ بێت.
- پیشاندانی ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی خۆشه‌ویستیه و رێنهدان به مانه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه كێشه‌ن له نێوان هه‌ردوو لادا چونكه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌بێت.
- ئاوی سێ‌و له خودی سێ‌و به سوودتره
زانایان ده‌ڵێن خواردنه‌وه‌ی ئاوی سێ‌و به به‌راورد له‌گه‌ڵ خواردنی سێ‌و بۆ پاراستنی ته‌ندروستی جه‌سته به‌سوودتره.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مادده كیمیاییانه‌ی كه له ئاوی سێودا هه‌ن مرۆڤ له به‌رامبه‌ری لێدانی جه‌ڵته، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت.
هه‌روه‌ها به گوته‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ئاوی سێ‌و پڕه له "ئه‌نتی ئۆكسیدانت"ێك به‌ناوی "فنولیكس".
له‌م باره‌یه‌وه "د.سرنا ماركس"، به‌رپرسی ئه‌م پڕۆژه‌یه گوتی:" لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوتر سه‌باره‌ت به بوونی په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان "فنولیكس" و پاراستن له توشبوون به چه‌ند جۆری نه‌خۆشی بوو، هه‌ربۆیه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین چه‌ند زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شێوه‌ی بوونی "فنولیكس" له رجێمی خۆراكماندا به ده‌ست بێنێن.
شوتی ڤیاگرایه‌كی سروشتییه
لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی رایگه‌یاند: پێكهاته‌ی شوتی سور هه‌مان كاریگه‌ریی حه‌بی فیاگرای هه‌یه كه ئه‌و پیاوانه‌ی به‌ده‌ست سستی سێكسه‌وه ده‌ناڵێنن به‌كاری دێنن، نه‌ك هه‌رئه‌وه، به‌ڵكو هانده‌رێكی باشیشه بۆ سێكس.
دكتور بیم‌و باتیل له كۆڵیدج ستایشنAM لهتهكساس روونیكردۆته‌وه كه شوتی سور مادده‌ی Phyto – untrients تێدایه كه له‌گه‌ڵ له‌شدا كارلێكدهكهن و سوودی ته‌ندروستی زۆری بۆ له‌ش هه‌یه.
باتیل ده‌ڵێت: ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كهلههسر شوتی كردووماننن ئه‌نجامه‌كانی سه‌رسامیان كردووین، به‌هۆی ئه‌و سووده زۆرانه‌ی كهدهیبهخشێت به له‌شی مرۆڤی، چونكه له‌كاتی به‌كارهێنانی شوتیدا توخمی phyto-nutrient citrulline له رێگای هه‌ندێك رژێنه‌وه ده‌بێته ترشێك به‌ناوی Arginine ئه‌و ترشه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ش سوودێكی زۆر به‌ته‌ندروستی دڵ و به‌رگری له‌ش ده‌دات، په‌یوه‌ندی نێوان citrulline و Arginine به‌سووده بۆ دڵ و به‌رگری له‌ش، له‌وانه‌شه بۆ قه‌ڵه‌وه‌كان و ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی دووه‌م ده‌بن سوودی هه‌بێت.
هه‌ر ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه ده‌ڵێت: ترشی Arginine چالاكی ترشی نتریك زیاد ده‌كات كه هۆكاره بۆ خاوكردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كانی خوێن له له‌شدا كه هه‌مان كاریگه‌ریی خواردنی ڤیاگرا له‌لای ئه‌و كه‌سانه جێدێڵێت كه به‌ده‌ست سستی سێكسه‌وه ده‌ناڵێنن، ته‌نانه‌ت ره‌نگه ببێته هۆكارێك بۆ رێگه‌گرتن له‌تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه.
تاتیل ده‌ڵێت: ئه‌و شوتییانهی كه زۆر سورن رێژه‌یه‌كی به‌رز توخمی لیكۆبین (دژه ئۆكسید) بوونیان تێدایه كه دڵ ده‌پارێزێت و رێگره له‌تووشبوون به نه‌خۆشی پرۆستات، هه‌روه‌ها به‌سوودیشه بۆ پێستی مرۆڤ.
- ئه‌و منداڵانه‌ی چاویلكه به‌كاردێنن
گه‌ر پزیشك دیاری كرد كه منداڵه‌كه‌تان پێویستی به چاویلكه‌یه، له‌وانه‌یه له‌م لایه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تان توشی گرفت بن. كه‌واته بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م گرفتانه ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن...
- بیه‌ڵن كه منداڵه‌كه خۆی شێوه‌ی چاویلكه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت و ئێوه‌یش به باشه باسی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بكه‌ن.
- له سه‌ره‌تادا داوای لێبكه‌ن بۆ چه‌ند كاتێكی كه‌م چاویلكه به‌كار بێنێت تاوه‌كو كه‌م كه‌م رادێت.
له كاتی ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێك وه‌كو سه‌یر كردنی ته‌له‌فیزیۆن، رۆیشتن بۆ سینه‌ما و خوێندنه‌وه‌ی كتێب داوای لێبكه‌ن چاویلكه به كار بێنێت.
- سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی چاویلكه بۆڵه‌بۆڵ مه‌كه‌ن به سه‌ر منداڵهكهتاندا به‌ڵكو هه‌وڵ بده‌ن به‌مه‌به‌ستی هاندانی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره خه‌ڵاتی بۆ دیاری بكه‌ن.
- به كارهێنانی چاویلكه ده‌بێت وه‌ك ددان شتن و جل له‌به‌ركردن ببێته كاری رۆژانه‌ی منداڵه‌كه‌ت
منداڵه‌كه‌ت به ئاره‌زوی خۆی نه‌بێت خواردن ناخوات
زۆربه‌ی دایكان له دوو ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی كۆرپهكهیاندا نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه منداڵه‌كه‌یان ئه‌و جۆره خواردنه ره‌تده‌كاته‌وه كه ئه‌وان به باشی ده‌زانن و بۆی ئاماده ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه شاره‌زایان به‌م شێوه‌یه لێكدانه‌وه بۆ ئه‌م دیارده‌یه ده‌كه‌ن.
گۆڕانی ئاره‌زوی منداڵ له جۆره خواردنه‌كاندا له‌و ته‌مه‌نه‌دا كارێكی ئاساییه ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نها له دوو ساڵی یه‌كه‌مدا به‌ڵكو تا ته‌مه‌نی 12 ساڵی ئه‌و حاڵه‌ته له منداڵدا ده‌مێنێته‌وه .
له سه‌ره‌تا منداڵ له 8 مانگی‌دا ئاره‌زوی بۆ خوارد ن ده‌گۆڕێت و دواتریش ده‌ركردنی ددان دیسان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاره‌زوی منداڵ ده‌بێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا منداڵ بیر و هه‌ڵوێست له‌باره‌ی ئه‌و خواردنانه‌وه په‌یدا ده‌كات كه پێشكه‌شی ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها شاره‌زایان وای به باش ده‌زانن ئه‌و خواردنه‌ی كه منداڵ رقی لێیه‌تی دایكه‌كه حه‌ز ده‌كات بیداتێ، پێویسته حه‌فته‌یه‌ك یا دوو حه‌فته لێی دوور بخه‌نه‌وه چونكه به زۆر ده‌رخواردانی جۆرێكی دیاریكراو له خواردن به منداڵ دژایه‌تی و كه‌له ره‌قی منداڵه‌كه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و خواردنه‌دا زیاتر ده‌كات.
بۆچی شه‌رم ده‌كه‌ین؟
شه‌رم كردن له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكیدا تایبه‌تمه‌ندییه‌كه كه له زۆر كه‌سدا هه‌یه و ده‌بێت ئه‌وه قه‌بوڵ كه‌ین كه بوونی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ده‌بێته رێگرێك له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به زۆربه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ژیان.
یه‌كێك له نیشانه‌كانی باوه‌ڕ به‌خۆ بوون ، شه‌رم نه‌كردنه، له‌م حاڵه‌ته‌دا دووباره كردنه‌ه‌ی چه‌ند رسته‌یه‌ك وه‌ك "من ده‌توانم هه‌ر كارێك كه بمه‌وێت ئه‌نجامی بده‌م، من ده‌توان له ناو كۆمه‌ڵدا به له‌سه‌رخۆی قسه بكه‌م و ..." ده‌توانێت كارسازتر بێت له رسته‌كانی " من شه‌رم ناكه‌م ، له كاتی قسه كردن‌دا ره‌نگم ناگۆڕێت و .. ".
- په‌یوه‌ندی نێوان شه‌رم كردن و باوه‌ڕ به خۆبوون:
بۆ نه‌هێستنی هه‌ستی شه‌رم كردن ده‌بێت باوه‌ڕمان به خۆمان هه‌بێت و له راستیدا به‌و شێوه‌ی كه هه‌ین خۆمان قه‌بوڵ بكه‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته نیگایه‌كی قوڵمان له‌سه‌ر خۆمان هه‌بێت و بزانین خاوه‌نی چ تواناییهكین. زۆربه‌ی كه‌سانی شه‌رمن كه‌سانێكن كه تواناییهككانی خۆیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه یا باه‌ڕیان به تواناییه‌كانی خۆیان نییه.
- كه‌واته به پۆزه‌تیڤ ببینه و به پۆزه‌تیڤ بیركه‌وه:
له‌م حاڵه‌ته‌دا به دۆزینه‌وه‌ی خۆت و تواناییه‌كانی خۆتان هه‌ستێكی واتان تێدا دروست ده‌بێت كه كه‌م كه‌م هه‌ستی شه‌رمكردن له ئێوه‌دا نامێنێت و هه‌رچه‌نده ناسینی تواناییهكانتان زۆرتر بێت ئه‌وا زیاتر باوه‌ڕتان به خۆتان ده‌بێت و جێیه‌ك بۆ شه‌رمكردن نامێنێته‌وه.
شه‌ربه‌تى له‌یموون له به‌ردى گورچیله ده‌تپارێزێ
. توێژه‌رێكى ئه‌مه‌ریكى رایگه‌یاند كه‌وا خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى له‌یموون باشترین رێگایه بۆ خۆپاراستن و نه‌هێشتنى دروست بوونى به‌ردى گورچیله .
هه‌روه‌ها توێژه‌ر ( جۆن میلتهر ) له قوتابخانه‌ى ستریچی پزیشكى له زانكۆى لویولا له ویلایه‌تى ئهلینوا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه نزیكه‌ى 10 % له ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌رد له گورچیله‌یاندا هه‌یه و گوتیشی كه ئه‌و نه‌خۆشییه زیاتر تووشی پیاو ده‌بێ وه‌ك له ئافره‌ت و مه‌ترسییه‌كانیشی له‌دواى ته‌مه‌نى چل سالییه‌وه زیاتر ده‌بێت
میلتهر روونى كرده‌وه كه شه‌ربه‌تى له‌یموون رێژه‌یه‌كى زۆر له ترشی سایتراتی تێدایه كه رێگه دروست بوونى به‌ردى گورچیله ده‌گرێت و ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه شه‌ربه‌تى لهیموونى سروشتى ئه‌نجامه باشه‌كان به‌ده‌ست دێنێت نه‌ك ئه‌وانه‌ى كه دروست كراون .
وه‌رزش كردن 25% توانای جه‌سته‌ى به‌ساڵاچوان به‌رز ده‌كاته‌وه
ڕۆژیار سپیندارى ،، توێًژهرانى ئه‌مریكى له لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌دا ئاشكرایان كردووه كه وه‌رزش كردنى له‌سه‌رخۆ ، وه‌ك ڕۆیشتن به‌پێ و سه‌ماكردن سودێكى گرنگ به مرۆڤى به ته‌مه‌ن ده‌به‌خشێت .
توێژه‌ران له زانكۆى نۆرز كارولینا شارلوتى ئه‌مریكى ده‌لێن" پێویته مرۆڤى به‌سالاچوو وه‌رزشی به‌پێ رۆیشتن ئه‌نجام بدات ، تاكۆ بتوانێت تواناى جه‌سته‌ى خۆى ڕابگرێت و نیشانه‌كانى پیرى له خۆیدا دور بخاته‌وه و هه‌ست به گه‌نجایه‌تى بكات .
هه‌روه‌ها توێژه‌ران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نوه كه ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی و هاتووچوو كردن به‌پێ له‌لایه‌ن كه‌سانى بهسالاچوهوه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه توانای جه‌سته‌ییان به ڕێژه‌ى 25% به‌رز بێته‌وه . وه به‌سالاچوان هه‌ست به هێز و توانایه‌كى زۆر ده‌كه‌ن .
شایانى باسه توێژه‌ران له ڕاپۆرته‌كه‌یاندا ئامۆژگارى كه‌سانى به‌سالاچوو ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن له ڕاهێنانى وه‌رزشی ئه‌نجام بده‌ن ، چونكه سودێكى پۆزه‌تیڤ به جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌به‌خشێت .
كاریگه‌ری شیرپێدانى مندال به سه‌ر ته‌ندروستى دایك
پێشتر زانایان سه‌لماندبوویان كه خواردنى شیرى دایك قازانجێكى زۆرى بۆ مندال هه‌یه به‌ڵام لێكۆلینه‌وه‌ى نوێ ده‌ریخستووه كه خواردنى ئه‌م شیره له لایه‌ن مندال كاریگه‌ری ئه‌رێنى له سه‌ر ته‌ندروستى دایكیش ده‌كات.
تیمێك له توێژه‌رانى زانكوى هاروارد پاش لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر 157 هه‌زار دایك ئاشكرایكرد كه خواردنى شیرى دایك له لایه‌ن منداڵه ساوایهكهى بۆ ماوه‌ى ساڵێك, به رێژه‌ى 15% له ئه‌گه‌رى توشبوونى دایك به شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌م كه‌م ده‌كاته‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ریخستووه كه ئه‌گه‌ر دایكێك 2 مندالى هه‌بێت و هه‌ر یه‌ك له منداڵه‌كانى بۆ ماوه‌ى ساڵێك شیرى ئه‌وى خواردبێت, به رێژه‌ى 30% له مه‌ترسى توشبوونى دایك به نه‌خۆشى شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌م كه‌مده‌بێته‌وه و ئه‌و دایكانه‌ش كه بۆ به‌ربه‌ست كردنى دروستبوونى شیریان ده‌رمان به‌كارده‌هێنن ئه‌گه‌رى توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كه (سوكهرى) زۆر زیاتر ده‌بێت.
دكتۆر ئه‌لیسون ئهستیوب سه‌رپه‌رشتى تیمه‌كه له‌م باره‌یه‌وه گوتى" هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كى زۆره ئێمه ده‌مانزانى كه خواردنى شیرى دایك سودیكى زۆرى بۆ مندال هه‌یه به‌ڵام ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئێمه ده‌ریخستووه كه خواردنى شیرى دایك بۆ دایكانیش قازانجى هه‌یه كه ئه‌مه‌ش ده‌كرێت هانده‌رێك بیت بۆ دایكان كه شیرى خۆیان به منداڵه ساوایهكانیان بده‌ن.
له كۆتاییدا ناوبراو گوتى " دایك بۆ دروستكردنى شیرى یه‌ك رۆژى منداڵه‌كه‌ى 500 كالۆرى وزه (energy) له ده‌ست ده‌دات كه ئه‌مه‌ش یه‌كسانه به راگردنى 6 تا 8 كم.
سه‌رچاوه: BBC
سووده‌كانى چا نامێنێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل ماست بخورێته‌وه
... . چه‌ند پسپۆرێكی ئه‌مه‌ریكى توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا سه‌باره‌ت به سووده‌كانى ماست و چا كاتێك پێكه‌وه بخورێن و بۆیان ده‌ركه‌وت كه ماست له‌گه‌ل ئه‌و دژه ئۆكسێنانه كارلیك ده‌كات كه له چادا هه‌یه و تواناكانى چا بۆ له‌ناوبردنى وردیله زیانبه‌خشه‌كان كز ده‌كات كه له ناو خانه‌كانى له‌شی مرۆڤدا هه‌ن .
هه‌روه‌ها شاره‌زایان ئه‌وه‌یان دووپات كرده‌وه كه خواردنى ماست له‌گه‌ل چاى ره‌ش نایه‌لێت سوود له چایه‌كه وه‌ربگیرێت كه رۆلێكى گرنگى هه‌یه له پاراستنى مرۆڤ له نه‌خۆشییه‌كان دڵ وتوانای خوێنبه‌ره‌كان باشتر ده‌كات به‌و پێیه‌ش ئاستى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن به جێگیرى ده‌هێلێته‌وه و ده‌یپارێزێ .
نوستنى قووڵ ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى هێزى بیركردنه‌وه مروف
.. كۆمه‌ڵێك له توێژه‌رانى زانكوى جنێوا (Geneva) ى سویسرا ئاشكرایان كرد كه نوستنى قووڵ (رێك و پێك) شه‌وانه باشترین رێگایه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى هێزى بیركردنه‌وه‌ى (زاكره) مروف چونكه به پێ بۆچوونى ئه‌وان نوستنى شه‌وانه كاریگه‌رییه‌كى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى چالاكییه‌كانى مێشك له رۆژى دواتریدا.
به پێى ئه‌م لێكوڵینه‌وه‌یه نوستنى رێك وپێكى شه‌وانه ده‌بێته هۆى به‌هێزتربوونى په‌یوه‌ندى له نێوان ده‌مارى خانه‌كانى مێشك كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تى به‌رزبوونه‌وه‌ى هێزى بیركردنه‌وه و فێربوون ده‌دات.
دكتۆر سۆفى شوارتز (Sophie Schwartz) سه‌رپه‌رشتى تیمه‌كه گوتى ئه‌نجامه‌كانى لێكوڵینه‌وه‌ى ئێمه ده‌ریخستووه كه قۆناغێك نوستن له پاش فێربوونى بابه‌تێكى نوێ ده‌توانێت كاریگه‌رییه‌كى ئه‌رێنى له سه‌ر فیربوونى بابه‌ته‌كه هه‌بێت و ئه‌م كاریگه‌رى ئیجابییه له‌به‌ر هه‌ندێك گۆڕانكارى له ناو ئه‌و به‌شانه‌ى مێشك رووده‌دات كه په‌یوه‌ندى به فێربوونه‌وه هه‌یه.
دكتور نێیل ستانلى (Neil Stanley) پسپۆڕى نوستن له به‌ریتانیا گوتى نوستن, كات به فێرودان نییه به‌لكو كاتێكه كه مێشك زۆر به‌كاره و ئێمه بۆ فێربوون و بهرزكرنهوهى زاكره پێویستیمان پێیه‌تى.
سه‌رچاوه: bbc
ڕۆنى زه‌یتون چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى گه‌ده ده‌كات
. ،، توێژه‌ره پزیشكه‌كانى ئیسپانى له میانه‌ى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریانخست كه ڕۆنى زه‌یتون چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى گه‌ده ده‌كات .
توێژه‌ران ده‌لێن" ئه‌و نه‌خۆشیه‌ى كه به‌هۆى به‌كتریایه‌كه دووچارى گه‌ده ده‌بێته‌وه ، ده‌توانرێت به‌هۆى ڕۆنى زه‌یتون بنبڕبكرێت . ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كاتێك به‌كتریایه‌كه خۆى ده‌گه‌ینێته گه‌ده‌ى مرۆڤ بریندار ده‌كات ، به‌لام ڕۆنى زیتون ده‌توانێت ئه‌و برینه تیمار بكات . هه‌روه‌ها پێش په‌یدابونى نه‌خۆشیه‌كه‌ش ڕێگه له برینى گه‌ده ده‌گرێت و ناهێلێت ته‌شه‌نه بسه‌نێت .
هه‌روه‌ها ئه‌نجامده‌رانى لێكۆلینه‌وه‌كه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كه‌ن كه ماده‌ى ئهنتى ئۆكسداتى نێو ڕۆنى زه‌یتون ده‌بێته چاره‌سه‌رێكى باش بۆ ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه‌ى كه به‌هۆى به‌كتریاوه په‌یدا ده‌بێت .
شایانى باسه چاى سه‌وزیش ئهنتى ئۆكسداتى تێدایه ، ده‌توانێت ڕێگه له چالاكیه‌كانى ئه‌و به‌كتریایه زیان به‌خشانه بگرێت .
تۆى كه‌تان پاڵه‌په‌ستۆى خوێن نزم ده‌كاته‌وه
. . شاره‌زایانى بوارى خۆراك دووپاتیان كرده‌وه كه تۆى كه‌تان سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى ترشه‌كانی ئۆمێگا 3 ـه كه رێژه‌ی چه‌ورى و كۆلیسترۆل و پاله‌په‌ستۆى خوێن نزم ده‌كاته‌وه .
تۆى كه‌تان له كۆمه‌لێك دژه ئۆكسێن پێك دێت كه رۆلی كاریگه‌ریان هه‌یه له به‌رگرى كردن دژى نه‌خۆشییه‌كان و به شێوه‌یه‌كى تایبه‌تیش خانمان ده‌پارێزێت له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك .
هه‌روها رۆنى تۆى كه‌تان كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه له چاره‌سه‌ر كردنى ئیلتیهابی قۆلۆن ، وه بۆ سوود وه‌رگرتنى زیاتر له‌م خۆراكه شاره‌زایان به پێویستى ده‌زانن ئه‌و خواردنانه بخۆین كه ئه‌م تۆیه ده‌چێته پێكهاتنیه‌وه وه‌كو هه‌ندێ جۆرى نان ..
توێژه‌ران : ئه‌و منداڵانه‌ى له‌كاتى نان خواردندا ته‌ماشاى ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن دووچارى زیاد بوونى كێشى له‌ش دێن
. ،، لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پزیشكى له كه‌نه‌دا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و مندالانهى ته‌ماشاى ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن و له هه‌مان كاتیش‌دا خواردن ده‌خۆن ، به ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو كێشى له‌شیان زیاد ده‌كات .
له‌م باره‌یه‌وه "هارڤى ئه‌ندرسون" پسپۆرى خۆراكى له زانكۆى تورینتو وتى" ئه‌و مندالانهى له‌كاتى نان خواردندا ته‌ماشاى ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن 228 كالۆرى وزه زیاتر وه‌رده‌گرن ، به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و مندالانهى كه نان ده‌خۆن ، به‌لام ته‌ماشاى ته‌له‌فزیۆن ناكه‌ن .
هه‌روه‌ها په‌یمانگه‌ى كه‌نه‌دى بۆ توێژینه‌وه ته‌ندروستیه‌كان كه هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانى ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه ده‌لێت" منداڵ له‌كاتى ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزیۆندا به‌ڕاده‌یه‌كى زیاد له پێویستى له‌شى خۆیان خواردن ده‌خۆن ، چونكه به‌هۆى مانه‌وه‌یان به تێروانینى ته‌له‌فزیۆن هه‌ست به تێر بوونى خواردن ناكه‌ن ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى زیاد بوونى كێشى له‌شى ئه‌و مندالانهو قه‌له‌و بوونیان .
له كۆتایدا توێژه‌ران ئامۆژگارى دایكان و باوكان ده‌كه‌ن كه ڕێگه به منداله‌كانیان نه‌ده‌ن له‌كاتى نان خواردندا ته‌ماشاى ته‌له‌فزیۆن بكه‌ن ، چونكه له دوا ڕۆژدا مه‌ترسی بۆ سه‌ر بارى ته‌ندروستى منداڵ دروست ده‌كات .
سه‌رچاوه : ڕۆیته‌رز
ترێ چاره‌سه‌رى شپیرزهى گۆرچیله ده‌كات
. ڕۆژیار سپیندارى ،، لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى زانستى ئاشكرا ده‌كات ، ترێ له‌و جۆره میوه سود به‌خشانه‌یه كه چاره‌سه‌رێكى زۆر به‌هێزه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى نه‌خۆشی شپرزه‌یی و لاوازى گۆرچیله‌وه ده‌نالێنن .
له‌م باره‌یه‌وه دكتور "شیرین عه‌بدل هادى" پسپۆر له بوارى خواردهمهنى وتى" ترێ به ڕێژه‌ى 95% ئاوى تێدایه‌و وه هه‌ندێ پرۆتین و كۆمه‌له خوێى وه‌كۆ پۆتاسیۆم و فۆسفۆر‌و ئاسن و ڤیتامین B پێك دێت ، كه یارمه‌تى پاراستنى ده‌مارگیرى ده‌دات . سه‌ره‌راى ئه‌و سودانه‌ش یارمه‌تى دابه‌زاندنى په‌ستانى خوێن ده‌دات .
هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ترێ خوێنى مرۆڤ له ژه‌هراوى بوون ده‌پارێزێت و مه‌ترسیه‌كانى شێرپه‌نجه‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌و پێستیش نه‌رم ده‌كات و له قلیشانیش ده‌پارێزێت .
خواردنی گوێز له لایه‌ن ئافره‌تی دووگیانه‌وه ره‌بۆ بۆ كۆرپه‌كه‌ی دروست ده‌كات
. به پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه چه‌ند لێكۆله‌ره‌وه‌یه‌كی هۆله‌ندی ئه‌نجامیان داوه ڕایانگه‌یاندووه كه خواردنی گوێزو به‌رووبوومه‌كانی گوێز ، ڕۆژانه له‌لایه‌ن ئافره‌تی دوو گیانه‌وه ، كۆرپه‌ی ناو سكی دووچاری نه‌خۆشی ره‌بۆ ده‌كات.
له‌مباره‌وه ساسكیا فیلرز شاره‌زا له زانتی نه‌خۆشییه‌كان له زانكۆی ئۆترخت له هۆله‌ندا و سه‌رۆكی شاندی لێكۆڵینه‌وه‌كه روونیكرده‌وه به‌رووبوومه ده‌ریاییه‌كان كه زۆر ماده‌ی هه‌ستیارییان تێدایه ، له‌وانه‌یه مرۆڤ دووچاری زیاد بوونی هه‌سته‌وه‌ری بكات .
فیلرز ئاماژه‌یدا كه تیمی هۆله‌ندی یه‌كه‌م تیمه كه كاریگه‌ری به‌هێزی خواردنی گوێزو فستقی له‌سه‌ر توشبوون به نه‌خۆشی ره‌بۆ ئاشكراكرد ، به‌ڵام كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به یه‌كجاره‌كی ئاماژه بده‌ین كه نابێت ئافره‌تی دووگیان خۆی له خواردنی ئه‌م به‌رووبوومانه دوور بخاته‌وه .
له لایه‌كی دیكه‌وه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به به‌شی هه‌سته‌وه‌ری و به‌رگری نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌ی سانت جۆن بڵاویكرده‌وه كه ڕێژه‌ی كه‌می خواردنی به‌رووبوومه‌كانی گوێزو فستق كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نابێت له سه‌ر كۆرپه به‌ڵام زۆر خواردنی ئه‌گه‌ری رێژه‌ی 50%ی تووشبوون به نه‌خۆشی ره‌بۆ له كۆرپه‌دا هه‌یه.
به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رێژه‌ی 30%ی منداڵان دووچاری نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌س و ره‌بۆ ده‌بنه‌وه له هه‌ندێ له وڵاتانی جیهان .
سه‌رچاوه : رۆیته‌رز
ده‌بێت له‌وه‌رزى هاویندا ئاو زیاتر بخۆینه‌وه
. ،، كۆمه‌لێك له توێژه‌رانى پزیشكى ڕایاندگه‌یاند خواردنه‌وى بڕێكى زۆر ئاو له وه‌رزى هاویندا سودێكى گرنگ به گورچیله‌كان ده‌گه‌ینێت ، به‌تایبه‌تى ئه‌و ئاوه‌ى كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى خاوێنه‌وه ههڵقولابێت .
له‌م باره‌یه‌وه دكتور "یوسف نهقیایی" پسپۆر له بوارى خۆراك وتى" خواردنه‌وه‌ى بڕێكى زۆرى ئاو له وه‌رزى گه‌رمادا مرۆڤ له نه‌خۆشیه‌كانى گورچیله ده‌پارێزێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاو دوو له‌سه‌ر سێی كێشی له‌ش پێك ده‌هێنێت و هه‌موو خانه‌كانى له‌شیش له ئاودان ، ئه‌مه‌ش مادده‌یه‌كی زۆر به نرخه بۆ ژیانی مرۆڤ .
هه‌روه‌ها ده‌بێت گونجاندنێك له نێوان وه‌رگرتن و دانانی ئاو له له‌شدا هه‌بێت ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش گه‌ر دانانی ئاوی له‌ش زیاتر بێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سه توشی كه‌م ئاوی ده‌بێت و هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌كه‌یشی نادروسته.
نهقیابى وتیشی ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ى 8 په‌رداخ ئاو له ڕۆژو شه‌وێكدا بۆ له‌ش پێویسته ، به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزى هاویندا كه پله‌ى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه ، چونكه له‌شی مرۆڤ له‌م وه‌رزه‌دا ئاوێكى زۆر له ڕێگه‌ى عاره‌ق كردن و میزه‌وه فڕێده‌داته ده‌ره‌وه .
پێڵاوی به‌رز ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژ
زانایه‌كی به‌ریتانی دوای چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه پێڵاوی بن به‌رز له پێده‌كه‌ن، رایگه‌یاند:"ئافره‌تان ده‌یانه‌وێت باڵابه‌رز خۆیان نیشان بده‌ن، به‌ڵام له‌وانه‌یه نه‌توانن ببن به دایك و له منداڵبوون بێبه‌ش ببن".
هه‌روه‌ها دووپاتی ئه‌وه‌یشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌تان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پێڵاوی به‌رزیان له پێ كرد، ئه‌وا كار ده‌كاته سه‌ر كۆ ئه‌ندامی زاوزێ و له‌كاتی بێنوێژیشدا توشی ئازارێكی زۆر سه‌خت ده‌بن .
هه‌رچه‌نده كه ئافره‌تان ده‌زان كه ئه‌م پێڵاوه به‌رزانه زیانی زۆره كه كار ده‌كاته سه‌ر پێ و ئه‌ژنۆ و به‌تایبه‌ت پشت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆیه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ژانه‌سه‌ر و هه‌ڵوه‌رینی قژ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئافره‌تان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆیان باڵا به‌رز بنوێنن.
گیرۆده بوونی باوك به مادده‌ی مۆرفین ته‌ندروستی كۆرپه‌له ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
گیرۆده بوونی باوك به مادده‌ی مۆرفین، ده‌بێته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی ماوه‌ی قۆناغی كۆرپه‌له‌یی و زیادبوونی به مردوویی له دایكبوونی كۆرپه .
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی "ئیسنا"، به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی "د.عه‌لیره‌زا مه‌حمودیان" له زانكۆی زانستی پزیشكی مه‌شهه‌د، له‌سه‌ر 60 مشك كه گیرۆده‌ی مۆرفین ببوون، ئه‌نجامدرا.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه ئاشكرای كرد گیرۆده بوونی باوكان به مادده‌ی مۆرفین كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر كۆرپه‌له ده‌بێت، به شێوه‌یه‌ك له‌م كه‌سانه‌دا كه‌م بوونه‌وه‌ی قۆناغی كۆرپه‌له‌یی ، زۆربوونی ژماریهی كۆرپه‌له‌ی كوڕ، زیاد بوونی له دایك بوونی كۆرپه‌له به مردوویی و كه‌م بوونه‌وه‌ی كێشی كۆرپه‌له به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیرۆده‌ی ئه‌م مادده‌یه نین.
دڵه‌ڕاوكێ ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له پیاواندا زیاتر ده‌كات
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له سوید،خه‌مۆكی و بێ خه‌وی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له پیاواندا زیاد ده‌كات.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ترسی توشبوون به جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره له‌و پیاوانه‌ی كه نه‌خۆشی خه‌مۆكی و دڵه‌راوكێیان له‌گه‌ڵدایه، دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و پیاوانه‌یه كه كه‌متر توشی دڵه‌ڕاوكی ده‌بن.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه كه به به‌شدار بوونی 2 هه‌زار و 127 پیاوی له دایكبووی ساڵه‌كانی 1938 -1957 و هه‌روه‌ها 3 هه‌زار و 100 ئافره‌ت ئه‌نجامدراوه و ئه‌م لێكۆڵینه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی له نێوانی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی له‌گه‌ڵ توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له ئافره‌تاندا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه
كات به فیڕۆدان نه‌خۆشییه
به گوته‌ی ده‌رونناسه‌كان كات به‌فیڕۆدان جۆرێك نه‌خۆشییه كه ده‌بێت به چه‌ند رێگایه‌كی تایبه‌ت چاره‌سه‌ر بكرێت. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك دهریخستووهله هه‌ر 5 كه‌سدا یه‌ك كه‌س كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری ئه‌م كێشه‌وه.
كات به‌فیڕۆدان كاریگه‌رییه‌كی نه‌گه‌تیڤی زۆری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی پیشه‌یی و ته‌نانه‌ت ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
چه‌ند داهێنانێك وه‌ك مۆبایل و ئه‌نته‌رنێت رۆڵێكی سه‌ره‌كییان له‌م كێشه‌یه‌دا هه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه پرۆفیسۆر "جۆزف فراری" له زانكۆی شیكاگۆ به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتیان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن گه‌یشته ئه ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێن به سێ گروپه‌وه.
گروپی یه‌كه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له دوایین خوله‌كدا كاره‌كه‌یان ئه‌نجامده‌دن، گروپی دووه‌م ئه‌نجامدانی كاره قورسه‌كانیان دواده‌خه‌ن و گروپی سێیه‌میش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ناتوانن بڕیار بده‌ن.
ئه‌م كه‌سان زۆربه‌ی كات كاره‌كانیان له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ناده‌ن، له ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یان دڵه‌راوكێیان هه‌یه، توشی بێخه‌وی بوونه،باوه‌ڕیان به خۆیان نییه و توشی خه‌مۆكی ده‌بن
خه‌وی له راده‌به‌ده‌ر
خه‌وتنی له راده‌به‌ده‌ر كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه له‌وانه...
ده‌بێته هۆی به فیڕۆدانی كات و كه‌می كاتیش ده‌بێته هۆی بێ كه‌ڵكی و لاوازی له ئه‌نجامدانی ئه‌ركی رۆژانه، هه‌ندێك كات كه له راده‌به‌ده‌ر ده‌خه‌وین، شه‌رمه‌زار ده‌بن و له خۆتان بێزارن، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به تێپه‌ڕ بوونی كات كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ده‌رونتان ده‌بێت.
وریابه هاوڕێیه‌تی قه‌ڵه‌و نه‌كه‌یت
ئه‌گه‌ر لاوازیت و ده‌ته‌وێت قه‌ڵه‌و بیت، ئه‌وه رێگایه‌كی ئاسان هه‌یه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانیا ده‌ریخستووه كههاوڕێیهتیكردن و كاتبه‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ مرۆڤی قه‌ڵه‌ودا، رێژه‌ی تووشبوونی مرۆڤ بهقهڵهویی زیادده‌كات.
كه‌واته ئه‌گه‌ر لاوازیت و ده‌ته‌وێت قه‌ڵه‌وبیت ئه‌وه قه‌یدی ناكات، ئه‌گه‌رنا له‌مه‌وداو وریابه هاوڕێیه‌تی مرۆڤی قه‌ڵه‌و نه‌كه‌یت.
دانیشتنی زۆر دەبێتە هۆی شێرپەنجەی پرۆستات
گۆڤاری ئەوروپی بۆ قەڵاچۆكردنی شێرپەنجە توێژینەوەیەكی نوێی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا هاتووە ئەو پیشانە دەبنە هۆی ئەوەی پیاوان بۆ ماوەیەكی زۆر دابنیشن لەوانەیە هۆكاريك بن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات.
زانایان كە توێژینەوەكەیان ئەنجامداوە رەنگە ئەو كەسانەی كاریان پێویستی بە دانیشتن هەیە زیاتر لەوانەی كاری سەرتاشین یان كريكاری یان نانەوا دەكەن ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە شێرپەنجەی پرۆستات بۆیە ئەو كەسانە پێویستیان بە وەرزشی رێك‌وپێك و بەردەوام هەیە بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە، زاناكان بەراوردی نێوان حاڵەتی 320 نەخۆش كرد كە تووشی نەخۆشییەكە بوون لەگەڵ هەمان ژمارە كە تووشی نەبوون، دوای زانینی پیشە و شێوەی ژیانی رۆژانەی هەردوو بەشەكە، دەركەوت ئەوانەی لە كاری رۆژانەیاندا كاتێكی زۆر بە دانیشتن بەسەر دەبەن بە رێژەی%30 ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشییە زیاترە لەو كەسانەی كە لە كاتی كاركردندا لە جوڵەی بەردەوامدان، هەروەها رێژەی تووشبوونیان بە نەخۆشی پرۆستاتی ئاسایی بە رێژەی %40 زیاترە. بە پێی ئامارەكان ساڵانە نزیكەی 32 هەزار كەس لە بەریتانیا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات دەبن و نزیكەی 10 هەزاریان گیانیان لەدەست دەدەن، ئەم نەخۆشییە دەبێـتە هۆی ئەستوور بوونی پرۆستات و ميزكردنی ئاسايی نابێت، و هەرچەندە نابێتە هۆی مردن، بەڵام پێويستي بە نەشتەرگەری هەیە
وەڵامی چەند پرسیارێكی گرنگ سەبارەت بە چاندنەوەی موو
ئایا چاندنەوەی مووی سروشتی لە تەمەنی 60 ساڵیدا سەركەوتن بەدەست دێنێ یان نا؟ ئایا چ تەمەنێك گونجاوە بۆ چاندنەوەی موو؟
- هەر تاكێك كاتێك كە دەیەوێ مووی بچێنێتەوە، كە هەندێك گەنج بێ و هەڵسور و چالاك بێت و بیەوێ لە ژیاندا پێشكەوتنێك بەدەست بێنێ. هەرچەندە دەبێ بڵێین چاندنەوەی مووی سروشتی لە تەمەنی 60 تا 70 ساڵیش سەركەوتوو بووە. تەمەن زۆر گرنگ نییە ئەوەندەی كەسەكە تەندروستی بێت.
* ئایا ئەو موانەی كە چاندراونەتەوە جارێكی دیكە دەوەرنەوە؟
- نە هیچ كاتێك! ئەو موانەی كە پشتی سەر یان جەستەی مرۆڤ وەك: (سینگ، پشت و زگ) هەڵدەگیرێنەوە كاریگەری هۆرمۆنی پیاوانەیان تێدا بەهێزە. دوای چاندنەوەی ئەگەری وەریانیان كەمە. لەراستیدا ئەو موانە وەك موی سروشتی بۆ هەتا هەتایە گەشە دەكەن.
نەخواردنی ماسی زیان بە كۆرپە دەگەیەنێت
گۆشتی ماسی یەكێكە لەو گۆشتانە كە بە شێویەكی گشتی سوودی بۆ مرۆڤ هەیە، بەڵام بەم دواییە چەند زانایەكی كەنەدی رایانگەیاند پێویستە ئافرەتی دووگیان گرنگییەكی زۆر بە خواردنی ماسی یان ئەو خواردنانە بدات كە ماسی لە پێكهاتنیاندا هەیە، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی گەشەی كۆرپە خێراتر و سروشتی بێت. د،شیلا ئاینز لە زانكۆی بریتش كۆلۆمبیا دەڵێ: ترشە چەورییەكانی جۆری (ئۆمیگا-3) و چەورییە ناتێرەكان كە لە هەندێك ماسیدا هەیە وەك ماسی سەلەمۆن و هێلكەی مریشك سوودێكی زۆری هەیە بۆ چاوی منداڵ و گەشەی مێشكیان، ئەمەش دوای ئەو توێژینەوەیە هات كە 135 ئافرەتی دوو گیان بەشدارییان تێدا كرد، هەر لەم توێژینەوەیەدا دەركەوت كە خواردنی هاوسەنگ زۆر گرنگە بۆ ئافرەت و بۆ گەشەی كۆرپە لە منداڵدان.
دەرمــان و خواردن پێكـــەوە مەخــۆن
نابێ بە هیچ جۆرێك دەرمان لەگەڵ خواردن بخورێ، هەمیشە كە دەچیە لای دكتۆر كە دەرمانێكی بۆت نووسیوە ئاگادارت دەكاتەوە كە پاش نانخواردن ئەو دەرمانە بەكار بێنە. هۆكارەكەشی ئەوەیەكە دەرمانەكە لەگەڵ خواردنەكە هەرس ناكرێ و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشی. هەندێك خواردنیش كاریگەری دەرمانەكە كەم دەكەنەوە. هەندێك خواردنیش كاریگەرییان وەك دەرمانەكانە بۆیە نابێ لەگەڵ دەرمانەكە بخورێت.
ئەو دەرمانانەی كە پەیوەندیان هەیە بە كەمكردنەوەی كولسترۆل، دەرمانەكانی چارەسەری دڵ، جۆرەكانی ئەنتی هیستامین، هتد نابێ لەگەڵ ئاوی پرتەقاڵ یان لیمۆ بخورێنەوە، یان نابێ دوای ئەوانیش بۆ ماوەیەكی زۆر ئەو شەربەتانە بخورێنەوە. ئەگەر دەرمانێك دەخۆی تایبەتە بە مەیینی خوێن، نابێ ئەو مادانە بخۆی كە ڤیتامین Kیان تێدایە وەك گشت سەوزەكان. بەهەموو جۆرێك نابێ پەنیر بخۆن ئەگەر دەرمانی تایبەت بە بێتاقەتی دەخۆن. جگە لەوەش لەگەڵ ئەو دەرمانانەی كە خەوهێنەرن یان جۆرەكانی ئەنتی هیستامینە نابێ پەنیر بخۆن.
وه‌رز و ره‌نگه‌كان
به سه‌رنجدانه ره‌نگی پێستی كه‌سی به‌رامبه‌رت ده‌توانیت پێشبینی ئه‌وه بكه‌ی كه له‌دایكبووی چ وه‌رزێكه.
به‌هار:
پێستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له وه‌رزی به‌هار له دایك بوونه، خاوه‌نی ره‌نگه ئاڵتونییهكانه. پێستی هه‌ندێك له له‌دایكبوانی ئه‌م وه‌رزه په‌ڵه‌ی هه‌یه و ئه‌وانی دیكه‌ش خاوه‌نی پێستێكی روون و گه‌نم ره‌نگن.
هاوین:
پێستی كه‌سانی له دایكبووی هاوین خاوه‌نی بناغه‌ی ئه‌و ره‌نگه شینانهن كه په‌مه‌یی ده‌نوێنێت. زۆر كات پێستی ئه‌م كه‌سانه ساف و روونه و ره‌نگی قژیشیان كاڵه یاخود قاوهییهك كه سوور بنوێنێت.
پاییز:
پێستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له وه‌رزی پاییزدا له‌دایك بوونه، خاوه‌نی بناغه‌یه‌كی ره‌نگه ئاڵتونییهكانه و ره‌نگی قژیان سور یا قاوه‌ییه‌كه كه سوور ده‌نوێنێت و پێستیان ناسك و روونه و ره‌نگی زه‌رد ده‌نوێنێت.
زستان:
پێستی كه‌سانی له دایكبووی زستان خاوه‌نی بناغه‌ی ئه‌و ره‌نگه شینانهیه كه په‌مه‌یی ده‌نوێنێت. ره‌نگی زۆربه‌ی له دایكبووانی ئه‌م وه‌رزه تاریكه و ره‌نگی پێستیشیان زه‌رده.
دۆزینه‌وه‌ی رۆڵی ئه‌ڵماس له دروستبوونی ژیان
گروپێك له لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی ئه‌ڵمانیا به پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیان باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌ڵماس ده‌توانێت كلیلێك بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی نهێنی سه‌رچاوه‌ی ژیان.
زانایانی زانكۆی "ئاله‌م"ی ئه‌ڵمانیا له تاقیگه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌ڵماس له روبه‌رو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هایدرۆژندا، توێژێكی بلوری له ئاو به‌ده‌وری خۆیدا دروستده‌كات و هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی گه‌یه‌نه‌ری كاره‌بای هه‌یه.
به‌پێی راپۆرتی "LiveScience"، ئه‌م لێكۆڵه‌ره‌وانه گووتویانه، هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌زانین ئاو مادده‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ژیان و گه‌یه‌نه‌ری كاره‌باش ده‌توانێت كلیلێك بێت بۆ ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌مین ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن كاتێك كه یه‌كه‌مین گه‌رده‌كان له یه‌كه‌مین ئهتومۆسفری گۆی زه‌وی له‌سه‌ر ئه‌ڵماسی هایدرۆژنه نیشتنه‌وه ، به‌س بوون بۆ دروستبونی چه‌ند گه‌ردی ئاڵۆز كه بۆ په‌یدابوونی ژیان .
حه‌زت له چ ره‌نگێكه تا پێت بڵێم كه‌سایه‌تیت چۆنه؟
هه‌ندێك له ده‌رونناسه‌كان باوه‌ڕیان وایه ئه‌و ره‌نگه‌ی كه هه‌ڵبژارده‌ی تاكێكه، كه‌سایه‌تی ئه‌و تاكه ده‌رده‌خات
سوور:
سوور ره‌نگی خۆشه‌ویستی، رق لێبوونه‌وه، تووڕه‌یی، خوێن و ئاگره. كه‌سێك كه حه‌زی له‌م ره‌نگه‌یه هه‌رگیز ناتوانێت له ژیاندا ئیهمال بێت. ئه‌م جۆره كه‌سانه كه‌سایه‌تییه‌كی توند و عینادیان هه‌یه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا زیره‌ك و وریان. ئه‌گه‌ری دۆڕان له خۆشه‌ویستیدا بۆ ئه‌م كه‌سانه زۆره. زوو یڕیاردان له‌باره‌ی كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان ده‌بێته هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندی هاوڕێیهتییهكانیان.
دوو تایه‌تمه‌ندی نه‌گه‌تیڤیان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خۆپه‌ره‌ستن و ناتوانن خۆیان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
په‌مه‌یی:
كه‌سانێكی لێبورده‌ن و له خۆشه‌ویستیدا نه‌رم و نیانن، هه‌ست به ده‌وروبه‌رتان ده‌كه‌ن و به هێمنی له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ورووبه‌رتان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و له‌به‌ر رووخۆشیتان كه‌سانی ده‌وروبه‌رتان خۆشیان ده‌وێن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز به‌م ره‌نگه ده‌كه‌ن زۆربه‌ی كات دۆڕاندنه‌كان و قورسییه‌كانی ژیانیان ته‌حه‌مول كردووه.
شین:
ئه‌گه‌ر حه‌زتان له‌م ره‌نگه‌یه به ئاسانی ده‌توانن هه‌سته‌كانتان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، رواڵه‌تی هێمنی ئێوه واله كهستانی ده‌وروبه‌رتان ده‌كات رێزتان لێ‌بگرن و پێتان خۆشه به‌رده‌وام رێزتان لێبگیرێت و شه‌رم و حه‌یاتان واتان لێده‌كات زۆربه‌ی كات ته‌نیا بن.نه‌زانی و تێنه‌گه‌یشتنی خه‌ڵكی ماندوتان ده‌كات و گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیتان ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌و پێشچوون
له‌رێگه‌ی ژماره‌كان كه‌سایه‌تی خۆت بناسه
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی خۆت له‌رێگه‌ی ژمارهكانهوه بناسیت، له نێوان ژماره (1-10) ژماره‌یه‌ك هه‌ڵبژێره.
به‌ر له‌وه‌ی زانیارییه‌كانی خواره بخوینیته‌وه یه‌كێك له‌و ژمارانه هه‌ڵبژێره:
1-2-3-4-5-6-7-8-9-10
كه‌سایه‌تیت:
1-تۆ له‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌ز به‌ژیانێكی جێگیر ده‌كه‌ن و ده‌تانه‌وێت ژیانتان دوور له خه‌ڵكی ببه‌نه سه‌ر.
2-پێویستیت به چاكتركردنی باری ده‌روونیت هه‌یه، كه‌سێكی هه‌ڵچوی و ده‌ته‌وێت خۆت (منی باڵا) له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا بسه‌لمێنیت.
3-كه‌سایه‌تییه‌كه‌ت سه‌یره، كه‌سانی دیكه و كارت خۆش ده‌وێت، به‌ڵام رێگایه‌كی به په‌له بۆ به‌خته‌وه‌ری نادۆزیته‌وه.
4-ئه‌م ژماره له ژماره گرنگه‌كانه، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م ژماره‌یان خۆش ده‌وێت، كه‌سانی ژیرن، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌ست ده‌كه‌ن فشاریان له‌سه‌ره.
5-كه‌سێكی به‌خته‌وه‌ر و دووری له واقیع، كه‌سێكی خه‌یاڵی و حه‌زت له ژیانێكی ئارامه، حه‌ز به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ناكه‌یت.
6- ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌ت خۆش ده‌وێت، ئه‌وا تۆ خاوه‌ن چانسێكی (به‌خت) خراپی، كه‌سێكی تورِهی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌هیچ شتێك رازی نیت.
7-كه‌سێكی هاوسه‌نگی، حه‌زت له گه‌شت و گهرِانه، به‌ڵام پێویستیت به كه‌مێك ئارامییه.
8-ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌ت خۆش ده‌وێت، ئه‌و ئه‌و ژماره، ژماره‌ی به‌دبه‌ختییه، هه‌وڵ بده ئه‌و ژماره بیرخۆت به‌یته‌وه، چونكه جگه له به‌دبه‌ختی و ناخۆشی هیچی دیكه‌ی به‌دواوه نییه.
9-ژماره‌یه‌كی باشه، ئه‌وی ئه‌و ژماره‌ی خۆش بوێت ئه‌وا حه‌زی له كات به‌سه‌ربردن و ئازادییه.
10-تۆ كه‌سێكی راسته‌وخۆ برِیار ده‌ده‌یت و دووجار بیر ناكه‌یته‌وه، ئه‌مه‌ش زیان به كه‌سایه‌تیت ده‌گه‌یێنێت. وردبین به و ژیان به فیرو به‌سه‌ر مه‌به.
جگه‌ره كێشان ئه‌گه‌ری كه‌چه‌ڵ بوون زیاتر ده‌كات
له تایوان ، لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 740 پیاو، بۆیان ده‌ركه‌وت كه جگه‌ره كێشان ئه‌گه‌ری كه‌چه‌ڵ بوون زیاتر ده‌كات.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 740 پیاو له نه‌ژادی ئاسیای رۆژهه‌ڵات كه له لایه‌نی بۆماوه‌ییه‌وه له نه‌ژادی ئه‌وروپایی ، كه‌متر توشی كه‌چه‌ڵی ده‌بن ، كاریگه‌ری جگه‌ره‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌رینی قژیان خسته ژێر لێكۆڵینه‌وه.
به پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ری كه‌چه‌ڵ بوون له كه‌سانی جگه‌ره كێشدا زیاتره له و كه‌سانه‌ی كه جگه‌ره ناكێشن.
به گوته‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان، كێشانی 20 دانه جگه‌ره له رۆژێكدا ، به رێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌رینی قژ و كه‌چه‌ڵ بوون زیاد ده‌كات.
گه‌ر ده‌ته‌وێت ژیانێكی ته‌ندروستت هه‌بێت...
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی میشیگان ئه‌نجامدراوه ژیانێكی ته‌ندروست په‌یوه‌سته به چوار ئه‌ركی سه‌ره‌كییه‌وه:
1- به‌كار نه‌هێنانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان و جگه‌ره
2- به‌رگری كردن له زیاد بوونی كێش
3- برنامهرێژییهكی دروست بۆ خۆراك
4- وه‌رزش
سه‌یره بزانن له نێوانی 153 هه‌زار كه‌سدا كه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا بوون ته‌نیا 3% یان په‌یڕه‌وی چوار رێگه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌یان ده‌كرد.
زۆربه‌ی خه‌ڵكی كاتێك پێده‌خه‌نه قۆناغی گه‌وره‌یی ته‌مه‌نیانه‌وه به‌هۆی كێشه و گرفت و سه‌رقاڵی زۆره‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین عاده‌تی هه‌ڵه و ناته‌ندروستدا رادێن.
هه‌موومان چه‌ند جاره بابه‌تی هاوشێوه‌مان خوێندۆته‌وه و بڕیارمان داوه له ژیانماندا بیانخه‌ینه بواری جێبه جێكردنه‌وه، به‌ڵام وامان نه‌كردووه.
به‌ڵام دڵنیا بن ئه‌گه‌ر هه‌رگیز ده‌ستپێنه‌كه‌ین ئه‌وا زه‌ره‌رێكی گه‌وره ده‌كه‌ین و دواتر ئاهی بۆ هه‌ڵده‌كێشین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی و لاوێتی هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه.
قژ ره‌شه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندترن
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه كۆمپانیایه‌كی ره‌نگی قژ ئه‌نجامیداوه، ده‌ركه‌وتوو ئافره‌ته قژ كاڵه‌كان له ماوه‌ی ساڵێكدا 8400 دۆلار كه‌متر له قژ ره‌شه‌كان به‌ده‌ست دێنن.
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا كه تێدا پرسیار له 30 هه‌زار ئافره‌ت كراووه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه قژیان ره‌شه ژیانێكی سۆزداریتریان له چاو ئافره‌ته قژ كاڵهكاندا هه‌یه.
هه‌روه‌ها 44% له ئافره‌ته قژ كاڵه‌كان گوتویانه كاتێك ره‌نگی قژیان ده‌گۆڕن بۆ ره‌گێكی تۆختر ، له خۆیان و شێوه‌یان رازیترن و هه‌ستێكی باشتریان هه‌یه .هه‌روه‌ها 40% ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ره‌نگی قژیان گۆڕیوه بۆ ره‌نگێكی تۆختر، گوتویانه له ره‌نگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی قژیان بێزارن و 15% شیان گوتویانه ته‌نانه‌ت ره‌نگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی قژی خۆیان له یاد كردووه.
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا هاتووه ره‌نگی قژ نه‌ته‌نیا شێوه‌ی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت، به‌ڵكو شێوه‌ی بیر كردنه‌وه و هه‌ستیان به‌رامبه‌ر به خۆیان ده‌گۆڕێت.
ماندوو بوون و دڵەڕاوكێ هۆكاری سەر رووتانەوەن
چەند زانایەكی زانكۆی لۆبیكی ئەڵمانی دووپاتیان كردەوە كە ماندووبوونی زۆر و دڵەڕاوكێ لەوانەیە هۆكاری سەرەكی بن بۆ سەر رووتانەوە. زاناكان دوای ئەوەی توێژینەوەیەكیان بە سەرۆكایەتی پرۆفیسۆر رالف پاوس ئەنجامدا رایانگەیاند كارلێك كردن و تێكچوونی رێژەی هۆڕمۆنەكان كە لە كاتی توڕەبوون و دڵەڕاوكێدا روودەدات رەنگە یارمەتیدەر بن بۆ سەر رووتانەوە، چونكە چڕی بەرزی رێژەی هۆڕمۆنەكان بەتایبەتی كۆرتیزۆل و تیستۆستیرۆن كاریگەرییەكی راستەوخۆی هەیە لەسەر رەگی مووەكانی سەر (راتیجیبەر)ی ئەڵمانی گوتی: ئەم كردارە دەبێتە هۆی خێرا كەوتنی مووەكانی سەر، پاوس ئەوەشی ئاشكرا كرد كە تا ئێستا بەڵگەیەكی یەكلاكەرەوە و كۆتایی نییە لەسەر ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوە، بەڵام حەسانەوە و زۆر ماندوو نەبوونی بیری و جەستەیی سوودی زۆری هەیە لەمانەوەی قژی مرۆڤ و بە هێز بوونی، پڕۆفیسۆر پاوس لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (سینیۆرین توێژینەوەكەیان لەسەر چەند یارێزانێكی تۆپی دەست ئەنجامدا لە كاتی ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی جیهان لە ساڵی 2007 دەركەوت كە ماندوو بوونی جەستەیی و دڵەڕاوكێ هۆكارێكن بۆ زۆر دەردانی هۆڕمۆنەكانی بەرپرس لە دڵەڕاوكێ لە نێوان یاریزانان، بەر لەم توێژینەوەیەش لە نەخۆشخانەی شارلیت لە بەرلین چەند تاقیكردنەوەیەكیان لەسەر كۆمەڵە مشكێك ئەنجامدا و دەركەوت كە توڕە بوون كاریگەری هەیە لەسەر رەگەكانی موو.
به‌خته‌وه‌ری به‌رگری جه‌سته زیاد ده‌كات
هه‌ستكردن به به‌خته‌وه‌ری به پاراستنی جه‌سته له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كاندا ده‌بێت هۆی ته‌مه‌ن درێژی و هه‌روه‌ها هه‌ستكردن به چاره‌ڕه‌شی ده‌بێته هۆی دڵه‌ڕاوكێ و كاریگه‌رییه‌كی زۆر نگه‌تیڤی له سه‌ر به‌رگری جه‌سته هه‌یه
. "روت ڤنهۆن"ـی كۆمه‌ڵناس له زانكۆی"رۆتردام"ی هۆڵه‌ندا ئه‌نجامی 30 لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به به‌خته‌وه‌ری كۆكردۆته‌وه.
به پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوتر ده‌ركه‌وتبوو كه كه‌سانی به‌خته‌وه‌ر ته‌مه‌ندرێژترن به‌ڵام زاناكان نه‌یانده‌زانی كه ئایا به‌خته‌وه‌ری كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ داده‌نێت یاخود ته‌ندروستی ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن درێژی .
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی "روت ڤنهۆن" ده‌ریخستووه به‌خته‌وه‌ری كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ته‌مه‌ن درێژی هه‌یه.
به گوته‌ی ئه‌م توێژه‌ره‌وه كه له ساڵی 1960 ـه‌وه تاوه‌كو ئه‌مساڵ سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به به‌خته‌وه‌رییه:" هه‌ستكردن به به‌خته‌وه‌ری ده‌بێته هۆی چاكسازی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌ڵام ناتوانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان."
بۆچی ده‌وڵه‌مه‌ند نابین؟
یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كان كه ده‌بێته هۆی دۆڕاندن له زۆربه‌ی مرۆڤه‌كاندا ئه‌مه‌یه كه هیچكات مانایه‌كی دروستیان له سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون له مێشكدا نییه، هه‌موویان ده‌زانن پاره‌یان ده‌وێت به‌ڵام چه‌ند، نازانن. زۆربه‌یان ده‌ڵێن هه‌رچه‌نده زیاتر باشتر ، به‌ڵام كه‌س زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌ی ده‌یه‌وێت نییه.
كاتێك ده‌ڵێین ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ند بین مێشكمان سه‌یری گیرفان یاخود ماڵه‌كه‌مان ده‌كات كه بۆ نمونه هه‌زار دۆلار یا زیاتری تێدایه، كه‌واته ده‌ڵێت تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی و به‌دوای پاره یاخود به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون ناگه‌ڕێت.
دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ مێشك گرنگ،ن یه‌كه‌م بڕی پاره‌كه و دووه‌م كاتی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕه پاره‌یه.
بۆ نمونه ده‌بێت بڵێین تا دوو مانگی دیكه، 10 هه‌زار دۆلارمان ده‌وێت .
به‌م شێوه‌یه‌یه مێشكمان ده‌توانێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون به‌رنامه‌یه‌ك دابڕێژێت و بیخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دووه‌مین هۆكاری گرنگ كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به ئامانجه‌كانمان نه‌گه‌ین ئه‌مه‌یه كه ئامانجه‌كانمان ده‌گۆڕێت بۆ نمونه رۆژێك ده‌مانه‌وێت 300 دۆلار به ده‌ست بێنین و رۆژی دواتر ئه‌م ژماره كه‌م و زیاد ده‌كات و رۆژێكیدیكه ده‌مانه‌وێت سه‌فه‌رێك بكه‌ین، راسته بڕی پاره و كاتمان دیاری كردووه به‌ڵام گۆڕانكاریمان له بڕی پاره‌كه یاخود ئامانجهكهماندا كردووه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به ئامانجه‌كانمان نه‌گه‌ین.
خواردنی هێلكه و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش
خواردنی هێلكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی جه‌سته به‌سووده.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخست ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێیان خستۆته قۆناغی گه‌وره‌یی ته‌مه‌نه‌وه و كێشه‌ی قه‌ڵه‌وییان هه‌یه، ده‌توانن به رجێمێكی خۆراكی كه‌م كالۆری و خواردنی هێلكه له ژه‌می خواردنی به‌یانیاندا، كێشی خۆیان كه‌م كه‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێلكه ده‌خۆن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا به رێژه‌ی زیاتر 65% كێشیان كه‌م ده‌كات.
كاتێك پیاوێك ئێوه‌ی ده‌وێت
كاتێك پیاوێك ئێوه‌ی بوێت ، هیچ شتێك ناتوانێت رێگری بێت و ئه‌گه‌ر نهتانیوێت كه‌س ناتوانێت رای بگۆرِێت.
- واز له بیانو هاوردنه‌وه بۆ پیاوێك و هه‌ڵسوكه‌وتی بێنن.
- هه‌رگیز خۆتان بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی بێ نرخ مهگۆرِن.
- هه‌میشه له‌سه‌رخۆ هه‌ڵسوكه‌وت كردن باشتره.
- به‌ر له‌وه‌ی كه بزانن چ شتێك به‌راستی خۆشحاڵتان ده‌كات، له‌گه‌ڵ كه‌سیكدا په‌یوه‌ندی دروست مه‌كه‌ن.
- ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیتان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوهكهتان به‌و شیوه‌ی كه شایه‌نین هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵ ناكات، كۆتایی پیهات، هه‌رگیز هه‌وڵ مه‌ده‌ن وه‌ك دوو هاورِیی ئاسایی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بن.
- هاورِییهك به خراپی له‌گه‌ڵ هاورِییهكهی خۆی ههڵَسوكهوت ناكات.
- هه‌رگیز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه وابیر ده‌كه‌نه‌وه كه تیپهرِ بووونی كات بارودۆخه‌كه باشتر ده‌كات، له په‌یوه‌ندییه‌كدا نه‌میننه‌وه. له‌وانه‌یه ساڵی داهاتوو به‌هۆی ئه‌م كارهتانهوه له خۆتان توورِه بن چونكه هیچ شتیك نهگۆرِاوه.
- ته‌نیا كه‌سیك كه له په‌یوه‌ندییه‌كدا ده‌توانیت كۆنترِۆڵی بكه‌یت خۆتی.
- خۆتان دوور بگرن له‌و پیاوانه‌ی كه به‌ر له هاوسه‌رگیری داوای په‌یوه‌ندی سیكسیتان لیده‌كه‌ن.
- بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی كه له‌گه‌ڵ ئیوه‌دا هه‌یه‌تی سنوور دیاری بكه‌ن.
- هه‌رگیز ری به‌وه مه‌ده‌ن كه‌سی به‌رامبه‌رتان هه‌موو شتیكتان بزانیت، له‌وانه‌یه دواتر له دژی خۆتان به‌كاری بینیت.
- ئیوه ناتوانن هه‌ڵسوكه‌وتی هیچ پیاویك بگۆرِن، سه‌رچاوه‌ی گۆرِانكاری له ناخه‌وه‌یه.
- هه‌رگیز مه‌یه‌ڵن وا هه‌ست بكات له ئیوه سه‌رتره ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاستی خویندن و پیشه‌كه‌شی له ئیوه به‌رزتر و باشتر بیت.
- ئه‌و ته‌نیا یه‌ك پیاوه، نه شتیك كه‌متر نه شتیك زیاتر.
- هییچكات پیاوی كه‌سیكی دیكه به قه‌رز وه‌رمه‌گرن.
- ئه‌گه‌ر خیانه‌تی له كه‌سیكی دیكه كرد، دڵنیا بن خیانه‌ت له ئیوه‌یش ده‌كات.
- پیاوه‌كان به‌و شیوه هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن كه خۆتان ریتان پیداوه.
- نابیت هه‌میشه ئیوه لیبوردهییتان هه‌بیت... هه‌ر ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌بیت دوو لایه‌نه بیت.
- نیوانی تیكچوونی په‌یوه‌ندییه‌ك و ده‌ستپیكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی نوی، پیویستی به كاته ... به‌ر له ده‌ستپیكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی نوی پیویسته په‌یوه‌ندی پیشوتر به ته‌واوه‌تی له یاد بكه‌ن.
- هیچكات نابیت به‌دوای كه‌سیكدا بن كه ته‌واوكه‌ری ئیوه بیت. په‌یوه‌ندییه‌ك له دوو كه‌سی پیگه‌یشتوو پیكدیت. به‌دوای كه‌سیكدا بگه‌ڕین كه له ئیوه بچیت نه‌ك تهواوكهرتان بیت.
- كاریك بكه‌ن كه ههندیكات دڵته‌نگتان بیت. كاتیك پیاویك هه‌میشه بزانیت له كوین و هه‌میشه له به‌رده‌ستدا بن، كه‌م كه‌م ئیهمالتان ده‌كات.
- هه‌رگیز خۆتان مه‌به‌ستنه‌وه به كه‌سیك كه ئه‌و شتانه‌تان پی نابه‌خشیت كه چاوهرِیی ده‌كه‌ن .
- له كۆتایشدا بزانن پیاوان هه‌موویان خراپ نین.
هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی موو
هه‌ڵوه‌رینی موو چه‌ندین هۆكاری هه‌یه له‌وانه: بۆماوه‌یی ، به‌كار هێنانی ده‌رمان ، سكپڕی و نه‌خۆشییه‌كانی پێست.
- كه‌چه‌ڵی سه‌ر جۆرێكه له هه‌ڵوه‌رینی موو له به‌شی پێشه‌وه‌ی سه‌ر كه زیاد ده‌بێت و تا ناوه‌ڕاستی سه‌ر ده‌گرێته‌وه هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێكات ئه‌م هه‌ڵوه‌رینه له ناوه‌ڕاستی سه‌ره‌وه ده‌ست پێده‌كات.
كه‌چه‌ڵی زیاتر له پیاواندا ده‌بینرێت و هۆكارێكی بۆماوه‌یی – هۆرمۆنی هه‌یه. ده‌توانرێت به‌رگری له‌م جۆره هه‌ڵوه‌رینه بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت.
كه‌سانی تووشبوو ده‌بێت به تاقه‌تێكی زۆره‌وه دهرمانكردنێكی دێرژخایهن به‌كار بێنن.
- بوونی دڵه‌ڕاوكێ ، دڵگرانی و خه‌مۆكی ده‌توانێت ببێته هۆكارێك بۆ هه‌ڵوه‌رینی موو، به كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌م هه‌ستانه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ڵوه‌رینی موو چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
- هه‌ندێك له نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی و پێستی ده‌توانێت ببێته هۆیه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌رینی موو، بۆ نموونه تای به‌رز، دوای 3مانگ ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی موو.
- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌ریاندا نه‌خۆشی پێستیان هه‌یه وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی "لوپوس " و "پسوریازیس"، هه‌ڵوه‌رینی موو ده‌بینرێت .
- ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری و سكپڕی ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی موو، ماوه‌ی نێوان ئه‌م نه‌خۆشییانه و ده‌ستپێكردنی هه‌ڵوه‌رینی موو 3 مانگه، بۆ نمونه له ئافره‌تاندا 3 مانگ دوای منداڵبوون مووی سه‌ریان ده‌ست به هه‌ڵوه‌رین ده‌كات كه ئه‌مه‌ش هۆكاری زۆری له پشته‌وه‌یه وه‌كو كه‌م خوێنی و بوونی دڵه‌ڕاوكێی منداڵبوون.
جۆره‌كانی موو و قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی
گه‌شه‌كردنی موو به سێ قۆناغدا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه بریتین له : قۆناغی گه‌شه كردن، قۆناغی گواستنه‌وه و قۆناغی پشوودان.
ماوه‌ی گه‌شه كردنی موو له سه‌ردا نزیكه‌ی 3 ساڵه و قۆناغی گواستنه‌وه 4-2 حه‌فته‌یه و هه‌وره‌ها قۆتاغی پشوودان 4-3 مانگه.
له سه‌ری مرۆڤ دا نزیكه 100 هه‌زار پیازی موو هه‌یه و به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر موویه‌ك نزیكه‌ی 1000 رۆژ له گه‌شه كردندایه،هه‌ڵوه‌رینی 100 دانه مووی سه‌ر له رۆژێكدا ئاساییه .
هه‌روه‌ها پیازی موو ده‌كرێته دوو گروپه:
1- مووی وورد (كۆرك): له سه‌رتاسه‌ری پێستی جه‌سته جگه له ناو ده‌ست و بن پێ ده‌گرێته‌وه.
2 - مووی كۆتایی له سه‌ر، بن باڵ، ئه‌ندامی نێرینه و مێینه و هه‌روه‌ها ده‌م و چاوی پیاواندا ده‌بینرێت
---------------------------------------------سووده‌کانی مێوه بزانه --------------------------------------------ئاشكرایە كەوا میوە جێگایەكی گرنگی لە ژیانماندا هەیە، چونكە میوە بە هەموو جۆرەكانییەوە، سەرچاوەی چەندەها ڤیتامینی--پێویستی لەشە. ئەم بابەتەی خوارەوە تیشك دەخاتە سەر جۆرەكانی میوە و سوودەكانیان بۆ لەشی مرۆڤ.
توو
تووی سپی میوەیەكە كەوا بۆ فڕێدانی ئاوی زیادە لە لەش هاوكاری لەش دەكات، ئەم میوەیە كە بە سكی برسی بخورێت، یارمەتیی فڕێدانی كرمی ڕیخۆڵە دەدات.
سێ‌و:
ڕۆژانە خواردنی تەنها سێوێك، دكتۆر لە ماڵتان دوور ڕادەگرێت. ئەگەر دوو دانە بخۆن، ڕێگە لە كێشەكانی دڵ و سووڕی خوێن دەگرن، بە تایبەتی ئەو كەسانەی كە تەمەنیان لە سەرووی 40 ساڵییەوەیە، كۆلسترۆڵ لەناو دەبات و ڕێ لە قەبزی دەگرێت. هەرس ئاسان دەكات و بۆنەكەی ئارامبەخشە و پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.
گوێزی هیندی:
یارمەتیی فڕێدانی میز دەدات و گورچیلە لە ڕمڵ دادەماڵێت و یارمەتی فڕێدانی بەردی گورچیلە دەدات. ئازاری گەدە ناهێڵێت.
خورما:
دۆستێكی زۆر نزیكی دڵە، زانایانی ئیسرائیلی دوای چەند لێكۆڵینەوەیەك سەلماندیان كەوا خورما سوودێكی زۆری بۆ دڵ هەیە، بە تایبەتی دژ بە نەخۆشییەكانی دەمار و دڵە.
شووتی:
یەكێكە لەو میوانەی كە گورچیلە پاك دەكاتەوە لە ڕمڵ و بەرد، هەروەها دەورێكی گرنگی هەیە لە گەشەی ئێسك .
كاڵەك:
كاڵەك میوەیەكە كە زۆر دەخورێ و تۆوەكەشی سوودێكی زۆری هەیە لە ناو خەڵكدا و بۆ كەمكردنەوەی كۆخە بەكار دەهێنرێت، هەروەها كاڵەك مرۆڤ هێور دەكاتەوە و ڕیخۆڵە و خوێن پاك دەكاتەوە، یارمەتیی فڕێدانی بەردی گورچیلە دەدات، بەڵام ئەو كەسانەی كە دیابێت(شەكرە) و پاڵەپەستۆی خوێنیان هەیە، نابێت بیخۆن.
قەیسی:
ناوكەكەی ڕۆنی لێ بەدەست دەهێنرێت و پڕە لە ڤیتامین (سی). بۆ دابەزاندنی كۆلسترۆڵی خوێن كاریگەرە.
كیڤی:
ڕێژەی ڤیتامین (سی) لە كیڤی دوو ئەوەندەی پڕتەقاڵە و پڕە لە پۆتاسیۆم. هەرس ئاسان دەكات و ڕێ لە قەبزی دەگرێت.
مۆز:
ئەم میوەیە پڕە لە پۆتاسیۆم و ڤیتامین (بی6)، كە پۆتاسیۆم ڕێ لە كفتبوونی ماسولكە دەگرێت.
هەنار:
لەش و دڵ بەهێز دەكات و ڕێ لە سكچوون دەگرێت. بەڵام ئەوانەی كە نەخۆشییەكانی گەدە و ڕیخۆڵەیان هەیەو منداڵی بچووك و ئافرەتی سك‌پڕ نابێت زۆر بیخۆن. بەوە بەناووبانگە كە مرۆڤ گەنج رادەگرێت.
پڕتەقاڵ: هەموو ئەوماددانەی تێدایە كە ڕێ لە شێرپەنجە دەگرن و پڕە لە ڤیتامین (سی)، ڕێ لە قەڵەوبوون دەگرێت و كۆلستڕۆلی خوێن كەم دەكاتەوە.
هەڵووژە:
گوڵەكەی بۆ قەبزی باشە و ڕیخۆڵە لە كرم پاك دەكاتەوە. هەروەها بەرەكەی هەرس ئاسان دەكات و جۆگەكانی میز خاوێن دەكاتەوە، بۆ توورەگەی زراو و ڕیخۆڵە بە سوودە.
گێلاس:
ڕێ لە سكچوون دەگرێت، تا كەم دەكاتەوە و یارمەتیی فڕێدانی میز دەدات و لەش ئارام دەكاتەوە
چۆنییەتی پاك راگرتنی ددانەكان
بزە و پێكەنین نهێنی خۆشەویستی و نیشاندانتانە بە مرۆڤێكی كۆمەڵایەتیی، لەكاتی پێكەنینیشدا ئەوەی سەرنجی بەرامبەر رادەكێشێ ددانەكانتانە، كەوایە خاوێن راگرتنی ددان سەرەڕای ئەوەی پەیوەندی بە تەندروستییەوە هەیە، پەیوەندی بەلایەنی كۆمەڵایەتیش هەیە.
هۆكاری گۆڕانی رەنگی ددانەكان چییە؟
زۆر هۆكار هەن لە گۆڕانی رەنگی ددانەكان بۆ نموونە دەكرێ ئاماژە بە چوونە سەری تەمەن، كێشانی جگەرە، هۆكارەكانی وراسە، خواردن و خواردنەوەی رەنگاورەنگ، ..... بكەن. بەشێكی دیكە لە هۆكارەكانی گۆڕانی رەنگی دەدانەكان دەگەڕێتەوە بۆ قاوە، چای، سیگار..
بە واتایەكی دیكە هەر شتێك دەبێتە هۆی ئەوەی كە جلەكانتان یان سفرەتان یان رایەختان پەلە بگرێ، ددانەكانیش هەر بەم شێوەیە هەر پەلەیەكیان پێ بكەوێ لەسەریان دەمێنێتەوە.
سپی كەرەوەكانی ددان سێ بەشن:
1- سڕینەوەی پەڵەكان و سپی كردنەوەی ددانەكان: پزیشكی ددان ئەو ئەركە ئەنجام دەدات بەهۆی مادەیەك، رەنگی ددانەكانتان 12 هەتا 14 پلە سپی دەكاتەوە.
2- خۆتان دەتوانن بەهۆی ژلەیەكی تایبەت كە پزیشك بۆتان دادەنێ شەوانە لەسەر ددانتانی دادەنێن رەنگی ددانەكانتان سپی بكەنەوە.
3- سوود وەرگرتن لە فلچە و مەعجون كە ئەوانیش دەتوانن هەتا 3 پلە رەنگی ددانەكانتان سپی بكەنەوە.
سپی كردنەوەی ددان لەلای دكتۆر هەمیشە باش نییە، جار هەیە كاركردی خراپی بەدواوە هەیە وەك، ئەوەی كە ددانەكانتان تووشی حەساسیەت دەبن و بە بچووكترین گەرمی و ساردی وەژان دەكەون. رەنگە پووكەكانتان تووشی نەخۆشی بكات. سپیكردنەوە بۆ هەمیشە نامێنێتەوە، بۆ ماوەیەكی تر سەرلەنوێ وەك خۆی لێدێتەوە، بۆ ئەوەی كە هەمیشە ددانەكانتان سپی بمێنێنەوە، فلچە و مەعجون بەكار بێنن. لانی كەم شەو و رۆژ جارێك ددانتان بشوون و جارێك بە بەنی تایبەت بە ددان خاوێنی بكەنەوە.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ته‌ماته
به‌كارهێنانی ته‌ماته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ردی گورچیله و میزڵدان و جگه‌ریان هه‌یه، زۆر به سووده.
ته‌ماته له‌به‌ر هه‌بوونی ڤیتامینه‌كانی K,C,B,A و مادده‌كانی كالسیۆم، فسفۆڕ و ئاسن له دابین كردنی وزه و به‌هێزكردنی جه‌سته رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه.
ته‌ماته یه‌كێكه له گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامینی A ، هه‌ربۆیه له به‌هێزكردنی توانای بینین و گه‌شه‌كردن و چاكبوونه‌وه‌ی ئێسك پێویسته.
ته‌ماته پڕه له ڤیتامهكانی B1,B2 هه‌ربۆیه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازار و نه‌هێشتنی بێ ئیشتیهایی به‌سووده.
سووده‌كانی گریان
زانایان ده‌ڵێن رێگری كردن له گریان ده‌بێته هۆی ئازاد نه‌كردنی هه‌سته‌كان و توندوتیژبوونی هه‌ڵسوكه‌وتی.
- ئه‌و فرمێسكانه‌ی له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی سۆزداری ده‌رژێن ئه‌و مادده ژه‌هراوییانه‌ی كه له ئه‌نجامی دڵه‌ڕاوكێ له خوێندا كۆبوونه‌ته‌وه، له جه‌سته ده‌رده‌كات.
- گریان وه‌كو میز و عاره‌ق ده‌بێته هۆی له‌ناو بردنی مادده ژه‌هراوی و زیاده‌كانی جه‌سته.
- گریان میكانیزمێكی خۆڕایی، سروشتی و به توانایه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌رد، دڵه‌ڕاوكێ و خه‌م و خه‌فه‌تدا.
- گریان كرده‌وه‌یه‌كی سروشتی، ته‌ندروست و شه‌فا به‌خشه.
- گریان بۆ كه‌م كردنه‌وه و به‌رگریكردن له نه‌خۆشییه‌كانی په‌یوه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ كاریگه‌ره.
- پێكه‌نین و گریان دوو هۆكاری پێویسته بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و رزگار بوون له هه‌سته نگهتیڤهكان
رۆنی ماسی و نه‌خۆشی خه‌مۆكی
توێژه‌ره‌وه‌كان به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه سه‌لماندیان په‌یوه‌نی راسته‌وخۆ له نێوان خواردنی ماسی و نه‌خۆشی خه‌مۆكیدا هه‌یه.
توێژه‌ره‌وه‌یه‌ك له یه‌كێك له لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیدا گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه له نێوان خواردنی رۆنی ماسی و نه‌خۆشی خه‌مۆكیدا په‌یوه‌ندی هه‌یه.
ناوبراو نه‌خۆشی خه‌مۆكی له نێوان 100 كه‌س له 9 وڵاتی جیاواز و په‌یوه‌ندیی له گه‌ڵ به‌كارهێنانی ماسی ، خستۆته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌وه و گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه رێژه‌ی تووشبوون به خه‌مۆكی له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌كارهێنانی ماسی كه‌مه، زیاتره.
له نیوزیله‌ند به به‌كارهێنانی ته‌نیا 20 كیلۆگرام ماسی له ساڵدا، رێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی خه‌مۆكی 5.8% بوو له كاتێكدا ئه‌م رێژه‌یه له وڵاتی كۆریا به به‌كارهێنانی 50 كیلۆگرام له ئاڵێكدا 2.3% بووه و له كۆتایشدا وڵاتی ژاپۆن به به‌كارهێنانی نزیكه‌ی 75 كیلۆگرام ماسی له ساڵێكدا خاوه‌نی كه‌مترین رێژه‌یه واته 0.12% ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌م توێژه‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه چه‌ندین هۆكاری دیكه وه‌كو ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، داب و نه‌ریت كاریگه‌رییان له‌سه‌ر تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه هه‌یه.
- چه‌ند خاڵێكی ژیان
له‌وانه‌یه له دنیادا یه‌ك كه‌س بیت، به‌ڵام بۆ هه‌ندێك كه‌س هه‌موو دنیایت.
- هه‌رگیز واز له پێكه‌نین مه‌یه‌نه ته‌نانه‌ت كاتێك كه دڵگرانی، له‌وانه‌یه كه‌سێك عاشقی پێكه‌نینه‌كه‌ت بێت.
- خۆشم ده‌وێیت نه‌ك له‌به‌ر كه‌سایه‌تیت، به‌ڵكۆ له‌به‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی كه له‌كاتی له‌گه‌ڵ تۆدا بوون هه‌مه.
- هیچ كه‌س شایه‌نی ئه‌وه‌ی نییه كه فرمێسكی بۆ بڕژیت و ئه‌و كه‌سه‌ی كه شایه‌نی فرمێسكه‌كانی تۆی هه‌بێت، نابێته هۆی گریانت.
- هاوڕێی راسته‌قینه‌ی تۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌سته‌كانت بگرێت و هه‌ست به دڵت بكات.
- له‌وانه‌یه له دنیادا یه‌ك كه‌س بیت، به‌ڵام بۆ هه‌ندێك كه‌س هه‌موو دنیایت.
- هه‌رگیز كاتت له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا مهبهسهر كه حازر نییه كاتی خۆی له‌گه‌ڵ تۆدا بباته سه‌ر.
- هه‌میشه كه‌سانێك هه‌ن كه ئازارت ده‌ده‌ن به‌م حاڵه‌وه هه‌میشه باوه‌ڕت به خه‌ڵكی هه‌بێت، به‌ڵام ئاگادار به دیسان باوه‌ڕ به كه‌سێك نه‌كه‌ی كه له رابردوودا تۆی ئازار داوه.
- زۆر خۆت مه‌خه ژێر زه‌خته‌وه، باشترین شت كاتێك رووده‌دات كه چاوه‌ڕێیی ناكه‌ی.
شێوازەكانی لەناوبردنی گنج و لۆچی پێست
حەز دەكەی زەمان بۆ دواوە بگەڕێنیەوە و سەرلەنوێ گەنج ببیەوە، دەبێ بەدوای شێوازەكانی كەوی كە بەهۆی ئەو شێوازانە گنج و لۆچی پێست نامێنێ. بە ساڵدا چوون دیاردەیەكی سروشتییە، بەڵام زانستی پزیشكی تارادەیەكی زۆر توانیویەتی ئەو دیاردەیە زۆر ئارام و لەسەرخۆ بكات. هەرچەندە ئەگەر تەمەنتان حەفتا ساڵ بێ ناكرێ چاوەڕوانی ئەوە بكەین وەك مرۆڤێكی 25 ساڵە بنوێنێن. بۆ باشتر راگرتنی پێستی و روخسارتان ئەو شێوازانە بگرنە بەر.
1- خۆت مەدە بەر هەتاوەوە: بەپێی دوایین توێژینەوەكانی زانستی پزیشكی، خۆدانە بەر تیشكی خۆر زۆر مەترسی هەیە بۆ سەر پێست لەش. چونكە تیشكی UV راستەوخۆ كار لەسەر پێست دەكات.
2- لە جگەرە كێشان خۆ بپارێزن: جگەرە مادەیەكی تێدایە كە دەبێتە هۆی ئەوەی كە پێست رەش ببێت، پێست رەنگی ئاسایی خۆی لەدەست دەدات و لە ئاكامدا گنج و چرچ دەبێت.پێستی مرۆڤی جگەرەكێش 40% ناسك و تەنكترە لە پێستی مرۆڤی دیكە.
3- پێستی دەموچاوتان زۆر مەشۆن: ئاو مادەیەكی تێدایە كە دەبێتە هۆی ئەوەی نەرمی سروشتی پێست لەناو ببات.
2- میوە و سەوزە زۆر بخۆن: لەناو میوە و سەوزەدا ئەنتی ئەكسیدێكی زۆر هەیە، ئەگەر دەتانەوێ زوو پیر نەبن، میوە و سەوزەی پێویست بخۆن.
1- بە رێژەی پێویست بنوون، ئەگەر رێژەی خەوتن و پشوودانتان بە گوێرەی پێویست نەبێ، جەستە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی هۆرمۆنی كورتیزولی زیاتر دەردات. ئەو خانەكانی پێست دەشكێنن، بۆ ئەوەی كە پیر نەبێ شەوانە 7 هەتا 8 كاتژمێر بنوو. هەوڵبدە هەمیشە لەسەر پشت بنوو، نووستن لەسەر زگ یا ن كەلەكە دەبێتە هۆی ئەوەی فشارێكی زۆر بۆسەر پێست بێت.
وه‌رزشى ڕاكردن هویهكه بۆ دره‌نگ پیربوون
كۆمه‌ڵیك توێژه‌رى زانكۆى پزیشكى ستانفورَد (Stanford)ى ئه‌مریكى پاش20 ساڵ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر 500 كه‌سى ته‌مه‌ن زیاتر له 50 ساڵ ئاشكرایانكرد ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌به‌رده‌وامى وه‌رزشى ڕاكردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن دره‌نگتر پیر ده‌بن به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى وه‌رزشه‌كه ناكه‌ن.
لێكۆڵینه‌وه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ریخستووه كه‌سانى به‌ساڵاچوو كه به به‌رده‌وامى وه‌رزشى ڕاكردن ده‌كه‌ن 50% كه‌متر تووشى هه‌ندێك نه‌خۆشى وه‌ك شیرپه‌نجه ده‌بن و هه‌روه‌هاش ژیانێكى ته‌ندروستتر, جهستهیێكى ساغتر و ریژه‌ى په‌ككه‌وتنیان كه‌متره به‌راورد به‌وانه‌ى وه‌رزشه‌كه ناكه‌ن.
پرۆفیسور جێمز فریس (James Fries) سه‌رپه‌رشتى تێمهكه گوتى ئه‌نجامى ئه‌م لێكۆلێنه‌وه‌یه ده‌كرێت هانده‌رێك بێت بۆ خه‌ڵك كه وه‌رزش بكه‌ن چونكه قازانجى وه‌رزش كردن به‌سه‌ر ته‌ندروستى جه‌سته زۆر زیاتر له‌وه‌یه كه ئێمه بیرمان ده‌كرده‌وه.
به پیێ لێكدانهوهیێكى نێوده‌وڵه‌تیى زیاتر له %90 دانیشتوانى به‌ریتانیا كه‌ته‌مه‌نیان زیاتر له 75 ساڵه كه‌متر له رێژه‌ى پێویست وه‌رزش ده‌كه‌ن چونكه به پیێ رێنماییه‌كانی نێودهلهتیى پێویسته به‌ساڵاچوان هه‌فته‌ى 5 جار و هه‌رجاریش 30 خۆله‌ك وه‌رزش بكه‌ن.
گوردن لیشمهن(Gordon Lishman) به‌ریوه‌به‌رى بنكه‌ى ئێج كانسهرن(Age Concern) ده‌ڵێت وه‌رزشكردن یارمه‌تى به‌ساڵاچوان ده‌دات كه چاڵاك و سه‌ربه‌ست (سهربهخو) بمێننه‌وه, له ته‌ندروستى دڵیان دڵنیابن, كێشى له‌شیان و دهمارگرژییان كۆنترۆڵ بكه‌ن و باشتر بخه‌ون.
توێژه‌ران : به‌كارهێنانى مۆبایل ئه‌گه‌رى قژ ڕووتانه‌وه‌و زیاد بوونى كێشى به‌دواوه‌یه
ڕۆژیار سپیندارى ،، كۆمه‌لێك له توێژه‌ران له میانه‌ى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایانكر كه به‌كارهێنانى مۆبایل به‌شێوه‌یه‌كى زۆر‌و به‌رده‌وام كارێكى سلبى بۆ سه‌ر ته‌ندروستى به‌جێ ده‌هێلێت .
توێژه‌ران ده‌لێن" به‌كارهێنانى مۆبایل به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام ده‌بێته هۆى هه‌ڵوه‌رینى قژو قه‌له‌و بوونى مرۆڤ به‌ڕێژه‌ى 30% ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى زۆر مۆبایل به‌كارناهێنن .
هه‌روه‌ها به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ى توێژه‌ران ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى زیاتر له سێ ساڵ مۆبایل به‌كارده‌هێنن دووچارى نه‌خۆشی جنسی و پاله‌په‌ستۆى خوێن و گرفتى هۆرمۆنه‌كان ده‌بنه‌وه . هه‌ر بوویه له ولاتى ئه‌مریكا به‌كارهێنانى مۆبایل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵیدایه قه‌ده‌غه كراوه .
له‌لایه‌كى تره‌وه توێژه‌ران له ئه‌مریكا ئامۆژگارى خه‌لك ده‌كه‌ن ، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆبایل بۆ منداله‌كانیان نه‌كڕن . وه جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر بێت‌و ڕۆژانه زیاتر له كاتژمێرێك مۆبایل به‌كاربهێنین ئه‌وا زیان به هۆرمۆنه‌كانى "پرۆجسترۆن و ئه‌سترۆجین" ده‌گه‌ینێت ، كه هۆرمۆنى مێینه‌و دووگیانن .
6 رێگا بۆ ئه‌وه‌ی ببیته خاوه‌ن پێستێكی جوان
ئارێز ئه‌حمه‌د. توێژینه‌وه زانستیه‌كان ده‌ریانخستوه بۆ ئه‌وه ببینه خاوه‌ن پێستێكی رازاوه‌و جوان و روخسارێكی قه‌شه‌نگمان هه‌بێ ده‌توانین به ئاسانی ببینه خاوه‌ن ئه‌و ده‌موچاوه به ئه‌نجامدانی 6شێواز:
1= ئاوی زۆر بخۆینه‌وه:
بێگومان شێداركردنی پێست نابێ ته‌نیا ده‌ره‌وه‌ی پێست بگرێ به‌ڵكوو ناوه‌وه‌ی پێستیش ده‌بێ شێداربێ و ئه‌ویش ته‌نیا له‌رێی خواردنی ئاوی زۆرهوهبهدی دێ.
2= پێستمان خاوێن كه‌ینه‌وه:
بۆ پاراستنی پێستی ده‌موچاو هه‌میشه پێش خه‌وتن ئارایشتی روخسارتان پاك و خاوێن كه‌نه‌وه.
3= پرچ تان نه‌كه‌وێته سه‌ر روخسارتان:
زۆرجار قژو ئه‌گریجه‌ی سهرروخسار سه‌رچاوه‌یه‌كن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی میكرۆب و چڵك و هه‌ندێ جاریش ده‌بنه‌هۆی هه‌ستیاری پێستی ده‌مووچاو، بۆیه پێویسته نههێَڵن قژی سه‌رتان به‌سه‌ر روخسارتان بڵاو ببێته‌وه.
4= له پرۆسه‌كانی ئارایشتی و ده‌رمانی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان كه‌ڵك وه‌رنه‌گرن:
ئارایشتی خه‌ست و شێوهازهكانی هاوشێوه‌ی نابێ زیاترله دوو جار بێ له‌مانگێكدا، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی فراوان له‌سه‌ر ئارایشت و به‌كارهێنانی ده‌واوده‌رمان له‌سه‌ر روخسارمان به‌رده‌وام بین، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پێستمان به‌جێدێڵێ.
5= به‌كاربردنی ده‌مامكی میوه‌ی سروشتی كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه
له دروستكردنی ده‌مامكی میوه‌ی سروشتی یان شێداركردنی پارچه‌یه‌ك قوماش له‌نێو شیر و خستنه‌سه‌ر روخسار ده‌توانێت له‌جوانتركردنی پێستی ده‌مووچاو زۆر كاریگه‌ر بێ.
6= خه‌وی ته‌واو
باشترین و كاریگه‌رترین شێوه بۆ ئه‌وه ببینه خاوه‌ن پێستێكی رازاوه‌و جوان ئه‌وه‌یه خه‌وێكی درێژ‌و كامڵتان هه‌بێ و لهكهشو هه‌وای خاوێندا پیاسهبكهن.له‌شه‌و و رۆژێكدا 7-8 كاتژمێر خه‌وتن به‌رگری ده‌كا لهچرچبوونی له‌ناكاوی پێستی ده‌مووچاو.
نه‌خۆشى ئازایمر
. كه‌سانى سه‌ڵت كه ته‌مه‌نیان زیاتر له 40 ساڵه زۆرترین كاتى خۆیان له ماڵه‌وه به‌سه‌رده‌به‌ن كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى مه‌ترسى توشبوون به نه‌خۆشى Alzheimer (له ده‌ست دانى زاكیره)
كۆمه‌ڵێك توێژه‌رى سویدى ئاشكرایانكرد كه ئه‌و كه‌سانه‌ى خێزان پێكده‌هێنن 50% كه‌متر توشى نه‌خۆشى ئالزایمر ده‌بن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كه سه‌ڵتن. ئه‌وان پێیان وایه كه كاریگه‌رى ژیانى خێزاندارى له‌وانه‌یه هۆكارێك بێت بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى توشبوون به نه‌خۆشییه‌كه .
لێكۆلینه‌وه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ریخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه و له پاش ته‌لاقیش به ته‌نیایى ده‌ژین زۆرترین مه‌ترسى توشبوون به نه‌خۆشی ئالزایمریان لێ به‌دى ده‌كرێت ، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و ئافره‌ته‌ى له ته‌مه‌نى گه‌نجى ته‌لاق بدرێت و به سه‌ڵتى بژیت 6 جار زیاتر تووشى نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌ژیت .
دكتور كریستر هاكنسون (Krister Hakansson) سه‌رپه‌رشتى تیمه‌كه له‌م باره‌یه‌وه گوتى" ژیان به شێوازى خێزاندارى به شێوه‌ى یاسایى باشترین شێوازى ژیانى ناو كومه‌ڵگایه و هه‌روه‌ها باشترین هانده‌ریشه بۆ بیركردنه‌وه‌ى مێشك . ناوبراو وتیشى " ئه‌گه‌ر ژیانى خێزاندارى بتوانێت ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م توشبوون به نه‌خۆشى تیكچوونى مێشك ، پێویسته به شێوازى خێزاندارى بژین .
له كۆتاییدا لێكۆله‌ران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌كارهێنانى خواردنى رۆژانه به شیّوازى دانیشتوانى زه‌ریاى ناوه‌ڕاست, وه‌رزش كردن و نه‌كێشانى جگه‌ره كاریگه‌ره له كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسى توشبوون به نه‌خۆشى ئالزایمر.
سه‌رچاوه : BBC
ڤیتامینه‌كان ده‌بنه هۆی كورتی ته‌مه‌ن
توێژه‌ره‌وه‌كان به ره‌تكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری ڤیتامینه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی، سه‌باره‌ت به زیانه‌كانیان هۆشدارییاندا.
لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی 67 لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاواز له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ڤیتامینه‌كان ده‌ریخستووه كه به‌كارهێنانی ئه‌نتی ئۆكسیدانه‌كان نه ته‌نیا نابێته هۆی ته‌مه‌ندرێژی به‌ڵكو له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌بێته هۆی ته‌من كورتی.
توێژه‌ره‌وه‌كانی زانكۆی كوپنهاگ له دانیمارك ده‌ڵێن به‌كارهێنانی ڤیتامینه‌كانی A و E كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمی سروشتی جه‌سته داده‌نێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ڤیتامینه‌كانی A ، E ، C ، بتاكاروتن و سلنیۆم ئه‌گه‌ری مردن زیاتر ده‌كه‌ن.
په‌یوه‌ندی نێوان ئازار و كه‌می ڤیتامینی دی له ئافره‌تاندا
زانایان پێیان یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئازار له جه‌سته‌ی ئافره‌تاندا، كه‌می ڤیتامینی "دی"یه.
به پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤارێكی تاسیهت به "نه‌خۆشییه‌كانی رۆماتیسم" بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌باره‌ی پیاوانه‌وه دروست نییه كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت له‌وانه‌یه هۆرمۆنه‌كان كاریگه‌ریان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گروپی توێژه‌ره‌وه‌كان له ده‌زگای ته‌ندروستی منداڵان له له‌نده‌ن گوتی كه چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه پێویسته تا وه‌كو ده‌ركه‌وێت ئایا حه‌به‌كانی ڤیتامینی دی ده‌توانن ببنه هۆكارێك دژ به‌م ئازارانه یاخود نا.
جێی ئاماژه‌یه له به‌ریتانیا له هه‌ر 10 كه‌سدا كه‌سێك به ده‌ست ئه‌م جۆره ئازارانه‌وه ده‌ناڵێنێت
هه‌نجیر بۆ لاوازی سێكسی به‌سوده
شاره‌زایانی بواری خۆراك رایانگه‌یاند، خواردنی هه‌نجیر به‌سوده بۆ لاوازی سێكسی و رێكخستنی كێشی له‌ش و ئاسانی هه‌رسی خۆراك و ره‌بۆ و قه‌بزی و شه‌كره و كۆكه.
پسپۆڕانی خۆراك ئه‌م سوده زۆرانه‌ی هه‌نجیر بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به جۆره‌ها ڤیتامین و كانزای گرنگ، به جۆرێك ڤیتامینی ب6ی له هه‌موو میوه‌یه‌كی دیكه زیاتره و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر گرنگیشه بۆ ڤیتامینه‌كانی "ئه‌ی و ب1 وب2" و كالسیۆم و ئاسن و فسفۆڕ مه‌نگه‌نیز و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رێڕه‌وی هه‌واییان هه‌وكردنی هه‌یه خواردنی شه‌ربه‌تی هه‌نجیر زۆر به‌سوده بۆیان.
كاریگه‌رى ئیجابى شێوه‌ى هه‌ستان و دانیشتن به‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى پشت ئیشان
ساڵانه زیاتر له نیوه‌ى دانیشتوانى به‌ریتانیا تووشى نه‌خۆشى پشت ئێشه ده‌بن و به رێژه‌ى 15%ش به شێوه‌یه‌كى دریژخایان تووشى ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بنه‌وه كه ئه‌مه‌ش دووه‌مین هۆكارى سه‌ره‌كییه بۆ وه‌رگرتنى مۆله‌تى پشودان, به شێوه‌یه‌ك كهخهلكى به‌ریتانیا ساڵانه 5 ملیۆن روژ مۆله‌تى پشوودان له‌به‌ر ئه‌م نه‌خوشییه وه‌رده‌گرن.
كۆمه‌ڵیك توێژه‌رى زانكۆى بریستول (Bristol) و سووامپتۆن (southampton) رایانگه‌یاند دروست شێلانى پشت وبه‌كارهێنانى شێوازى ئه‌لكسانده‌ر (Alexander technique) - كه بریتیه له دروست دانیشتن, هه‌ستانه‌وه, پیاسه‌كردن, ههلگرتنى شت وهتد - ده‌بێته هۆى رزگاربوون له ئازارى پشت ئێشه.
پروفیسۆر دێبى شارپ (Debbie Sharp) سه‌رپه‌رشتى تیمه‌كه گوتى به‌كارهێنانى شێوازى ئه‌لكسانده‌ر یارمه‌تى زۆرى نه‌خۆشه‌كان ده‌دات كه چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كه‌یان بكه‌ن یا له ئازارى كه‌م بكه‌نه‌وه.
دكتور دیریس هێتینگا(Dries Huttinga) به‌ڕێوه‌به‌رى توێژه‌رانى بنكه‌ى پشت ئێشانى به‌ریتانیا گوتى ئه‌گه‌رچى ئێمه‌ش راسپارده‌ى خه‌لك ده‌كه‌ین كه شێوازى ئه‌لكسانده‌ر به‌كاربهێنن به‌ڵام ئه‌م شێوازه بۆ هه‌موو نه‌خۆشه‌كان كاریگه‌ر نییه چونكه نه‌خۆشى پشت ئێشانى هه‌ر كه‌سێك جیاوازى هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر و بۆ رزگاربوون له‌م نه‌خۆشییه پێویسته نه‌خۆش كۆمه‌لێك شت بكات.
سه‌رچاوه: bbc
خواردنه‌وه‌ى كاكاو یارمه‌تى به‌هێزكردنى چاڵاكیه‌كانى مێشك ده‌دات
. ڕۆژیار سپیندارى ،، به پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى توێژه‌ران ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ى كاكاو له‌گه‌ل خواردنى چوكلێت و هه‌موو جۆره‌كانى كاكاو یارمه‌تى به‌هێزبونى مێشك و هزرو بیرى مرۆڤ ده‌دات .
لێكۆلینه‌وه‌كه كه له زانكۆى هارفاردى ئه‌مریكى ئه‌نجامدراوه ئاماژه به‌وه ده‌كات ، كه ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌مه‌نیان له نێوان 59 تا 83 سالیدایه ، ئه‌گه‌ر بێت‌و به به‌رده‌وامى كاكاو بخۆنه‌وه ئه‌وا بهرێژهر 8% له مه‌ترسیه‌كانى پیربون و جه‌لته‌ى دڵ و مێشك رزگار ده‌بن ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ده‌وله‌مه‌ندى كاكاو به ماده‌ى "فڵافانویل" .
هه‌روه‌ها توێژهرا ده‌لێن" كاكاو و چۆكلێت به‌هۆى بونى ماده‌ى "فڵافانویل" یارمه‌تى به‌هێزبونى چالاكیه‌كانى مێشك ده‌ده‌ن .
لێكۆلینه‌وه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه ده‌وله‌مه‌ندى كاكاو به ماده‌ى فڵافانویل به شێوه‌یه‌كى سروشتى یارمه‌تى خێرا هاتووچووكردنى خوێن ده‌دات بۆ مێشك .
كه‌م نووستن په‌ستانى خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه
. ڕۆژیار سپیندارى ،، كۆمه‌لێك له توێژه‌رانى ئه‌مریكى له میانه‌ى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد ، كه كه‌م نووستن كاریهگهریهكى خراپی به‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێنه‌وه هه‌یه .
تیپی توێژه‌ران له یه‌كێك له زانكۆیهكانى كلیفلاند له ویلایه‌تى ئۆهایو ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ى له شه‌وێكدا كه‌متر له 6 سه‌عات و نیو ده‌خه‌ون ، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت دووچارى مه‌ترسیه‌كانى به‌رزبونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن ببن .
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌شى هه‌یه تووشی هه‌ندێك مه‌ترسیه‌كانى تر‌ى ته‌ندروستى ببن .
توێژه‌ران ده‌لێن" به‌رزبونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن زیان به گۆرچیله‌كان ده‌گه‌ینێت و مرۆڤ دووچارى مه‌ترسیه‌كانى جهلتهو هه‌ندێك نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌كات .
شێخ سه‌عیدی پیران
شۆڕشی ئاگری داخ و شێخ سه‌عیدی پیران
ڕاپه‌ڕینی مه‌زنی کوردان له ساڵی (1925 ) ی زاینی له باکوری کوردستان شوێنێکی پرشنکداری به‌رز و ناو بانگێکی کاریگه‌ری هه‌بوو له مێژووی گه‌لی کورد و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان ..!
خۆ ئاماده‌کردن بۆ ڕاپه‌ڕینه‌که ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵی بیسته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م .. ئه‌م ڕاپه‌ڕینه به به‌رهه‌مێکی شۆڕشگێرانه و جموجوڵه نهێنیه‌کانی کۆمه‌ڵه ڕوشنبیرییهکانی ئه‌و سه‌ر ده‌مه ده‌ژمێردرێت که تێکۆشانی( کۆمه‌ڵی سه‌رخۆبوونی کوردستان) بوو…!
(کۆمه‌ڵی سه‌رخۆبوونی کوردستان) ، کۆمه‌ڵێکی نهێنی و رێکخراوێکی شێوه هێشوویی بوو ، ته‌نیا هه‌ر پێنچ شانه‌یه‌ک یه‌کتریان ده‌ناسی ،ئه‌ویش به ناوی نهێنی وه نه‌ک به‌ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه‌وه ، کۆمه‌ڵه که یه‌که‌م کۆمه‌ڵه‌ی دامه‌زراوی کوردی بوو شێوه و شێوازی پێشکه‌وتووی رێکخراوه‌یی نهێنی و خه‌باتی ژێر زه‌مینی له‌ریزه‌کانی خۆیدا چه‌سپاندبوو وه په‌یڕه‌وی ده‌کرد …!
( سه‌رهه‌نگ خالید جه‌بر ) که سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه بوو بۆ قه‌ناعه‌ت پێکردن و ڕاکیشانی سۆزی کوردانه‌ی سه‌رۆک هوزه‌کانی باکوری کوردستان هه‌میشه له تێکوشانی سه‌خت و هه‌وڵی بێ وچاندا بوو ، ژبه‌ر هه‌ندێ له ماوه‌یه‌کی که‌مدا کۆمه‌ڵه توانی په‌لی ڕێکخراوه‌یی خوی به‌ره و ڕیزه‌کانی سوپا و سواره‌کانی ده‌وڵه‌ت و بگره سواره‌کانی( حه‌مید)یش ببات و چه‌نده‌ها ئه‌فسه‌ری کوردی باشوری کوردستان ( کوردستانی عیراق) بهێنێته ڕیزی خویه‌وه ، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دروستکردنی په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی هاو خه‌باتی له‌گه‌ڵ شاره‌کانی به‌غداو موسڵ وحه‌ڵه‌ب و شاره‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستانی گه‌وره ….!!
(شیخ سه‌عیدی پیران ) یش یه‌کێک بوو لهوشێخ وسه‌رۆک هۆزانه‌ی که توانی به‌ره و کۆمه‌ڵه‌ی سه‌رخۆبوون هه‌نگاو بنێ بۆ کوردایه‌تی و خه‌بات کردن ، (شیخ سه‌عید ) ساڵی 1865 ی زاینی له‌ناوچه‌ی (پاڵوو) له‌دایک بووه یه‌کێکه له شێخه به‌رزه‌کانی نه‌قشه‌به‌ندی له پاش مردنی باپیره‌ی ( شیخ عه‌لی ) باوکی ناوچه‌ی (پاڵووی) به‌جێ هێشتووه و ڕووی کردۆته شاری ( خنیس ) شێخ سه‌عید خوێندنی دینی له‌و شاره ته‌واو کردوه ، پایه و ڕیزی کۆمه‌ڵایه‌تی شێخ و زیره‌کی و لێهاتوویی و ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆته هوی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌و خۆ و پته‌و به شێخ سه‌عیده‌وه بکات له کوتایی هاوینی1923 (یوسف زیبا ) که‌سه‌رۆکێکی بزوتنه‌وه‌ی کورد و نائیبی کۆنی شاری ( به‌تلیس ) بووه له په‌رله‌مانی تورکیادا ، چۆته شاری ( خنیس) بۆ خزمه‌ت و دیده‌نی شێخ سه‌عید ، له‌پاش گۆرینه‌وه‌ی بیروڕاو ڕونکردنه‌وه‌ی دید و بۆچوونیان ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری هه‌ڵگیرسانی شۆرشێکی نوێ بده‌ن …!! له‌زستانی ساڵی 1923تا ساڵی 1924 سه‌رۆک هوزه‌کان و ئه‌ندامه چالاکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی سه‌رخۆبوون کۆبونه‌وه‌ی فراوانیان له ناوچه‌ی (پاڵوو ) به‌ست که‌تیایدا باس له‌فراوان کردن و خۆساز دان بوو بۆ چالاکی کردن له پێناو بزوتنه‌وه‌ی نهینی و خۆ ئاماده‌کردن بۆ ڕاپه‌ڕینی نۆی بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان
ئه‌م کار‌و بڕیاره‌ش تا ڕاده‌یه‌کی به‌ر فراوان به یارمه‌تی ( شێخ مه‌حمودی حه‌فید ) و (سمکۆ )ی شکاک بوو ، هه‌روه‌ها بڕیار درا یاداشتێک ده‌رباره‌ی پشتگیری نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان (عێبه اڵامم) بنێرن ( سه‌رهه‌نگ خالید جه‌بری ) و ( یوسف زیبا ) چالاکترین ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی سه‌رخۆبون بوون که هه‌موو بڕیاره گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یان ده گه‌یانده دوورترین ناوچه‌کانی کوردستان و ئاماده‌ییه‌کی هه‌میشه‌ییان له نێوان سه‌رۆک هوزه‌کاندا په‌یدا کردبوو ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پارتی جه‌مهوری پێشکه‌وتووی تورکیا په‌یدا کردبوو که له تشرینی دووه‌می ساڵی 1925 دامه‌زرابوو ، به‌ڵام به‌هۆی
خیانه‌تکاری سه‌رۆکه‌کانی هۆزی ( خورمیک ) که‌ده‌نگ و باس و خوئاماده‌کردنی گه‌یانده یاساوڵانی ڕژیمی تورکیا ، به‌بڕیاری مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک ( یوسف زیبا و خالید جه‌بری ) به‌گ گیران و ڕه‌وانه‌ی زیندانی به‌تلیس کران ، له‌پاش گرتنی ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه کۆمه‌ڵه وه‌ک پیویستیه‌کی گرنگ به په‌له بریاری دا که ( شیخ سه‌عید ) ی پیران هه‌ڵبژردریت و بکرێت به سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه ی سه‌رخۆبوون . ( شیخ سه‌عید ) له پاش هه‌ڵبژاردنی به سه‌روکی کۆمه‌ڵه بڕیاری هه‌ڵگیرسانی مه‌شخه‌ڵی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی دا ، به‌ڵام زیاتر ده‌یویست بڕیاره‌که مۆرکی کوردستانی گه‌وره‌ی پێوه دیاربێت له‌به‌ر ئه‌وه ( عه‌لی ڕه‌زای ) کوڕی نارده شاره‌کانی دیاربه‌کر و حه‌ڵه‌ب بۆ زانینی بیر‌و بۆچوونی سه‌رۆکه‌کانی کوردی سوریا و عیراق و ئیران بۆ زیاتر ڕێک که‌وتن له‌سه‌ر کاتی گشتی ڕاپه‌ڕینه‌که ، له پاش کوبونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له شاری حه‌ڵه‌ب ، هه‌مووان گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد به‌بێ شورشێکی چه‌کدارانه مه‌حاڵه مسۆگه‌ر بکرێت ….!! پاشان، ڕوژی 21 ئازاری ساڵی 1925 دانرا به‌یه‌که‌م ڕوژی هه‌ڵگیرسانی مه‌شخه‌ڵی شۆرش و ڕاپه‌ڕین ، له نیوه‌ی دوه‌می مانگی یه‌که‌می ساڵی 1925 دا شێخ سه‌عید گه‌شتێکی به‌زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستاندا کرد ، گه‌رمی هه‌ستی کوردانه‌ی خه‌ڵکی کورد کارێکی وای لێکه‌وته‌وه
که شێخ سه‌عید شۆڕشی چه‌کدارانه ده‌ست پێ‌بکات له دژی داگیرکه‌رانی ترک ، ده‌چووه هه‌ر ناوچه‌و گوندێک وشارو شاروچکه‌یه‌ک به‌کومه‌ڵ لایه‌نگرو دوست ڕوویان تێ ده‌کرد تا ده‌هات خه‌ڵکی چه‌کداری ڕاپه‌ڕینه‌که ڕوو له زیاد بوون ده‌چوو، به‌تایبه‌تی له‌شاری (گه‌نچ) و ناوچه‌ی (لیچه، خانی، پیران )، له پێنچی شوباتی 1925 شیخ سه‌عید (خانی) ی به‌جێ هیشت له‌گه‌ڵ سه‌د سواره‌ی ئازا به‌ره‌و گوندی ( پیران) به‌ڕی که‌وتن بۆ ماڵی ( عه‌بدول ره‌حیمی) برای ..له‌هه‌مان شه‌ودا مه‌فره‌زه‌یه‌کی سوپای تورک به‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌ردوو ئه‌فسه‌ر ( حوسنی ئه‌فه‌ندی و موسته‌فا عالیم) که هاتبوون بۆ گرتنی چه‌ند که‌سێک له گوندنشینه‌کان ، دوواجار شێخ سه‌عید ڕازی نه‌بوو که‌که‌س بگیرێ ،ئه‌مه بوه هوی ئه‌وه‌ی کهههردوولا سه‌نگه‌ر له‌یه‌ک بگرن ، له‌پاش شه‌ڕوته‌قه کردن چه‌نده‌ها که‌س له مه‌فره‌زه‌ی دوژمن کوژران و ئه‌وانی تریش به ئه‌سیری گیران ، ، ئه‌م ڕوداوه له‌پڕه بووه هوی ڕێگرێکی سه‌ره‌کی ناوه‌خت له کامل نه‌بوونی خۆ ئاماده کردنی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی شێخ سه‌عید ، کاتێک (شێخ تایه‌ر) ی برای (شێخ سه‌عید) ئه‌م هه‌واڵه‌ی بیست ، بێ وه‌ستان و چاوه‌ڕوانی له 10 ی شوباتی هه‌مان ساڵدا کونتڕوڵی شاروچکه‌ی (لیچه) ی کرد و ده‌ستی به‌سه‌ر گشت پاره و نووسین و نامه و ته‌لگرافی نهێنی ڕژێم دا گرت ، لهڕوژی 11 ی شوباتدا ، له‌گه‌ڵ دوو سه‌د هه‌زار سواره چوونه خزمه‌ت شێخ، ئه‌م ڕوودا و هۆکارانه بونه هۆی سست بوونی هه‌ندێ کاری شۆرشه‌که ڕێگه‌یان له‌دوا خستنی شۆرشه‌که گرت بۆیه (شێخ سه‌عید) به‌ناچاری پێش وه‌خت بڕیاری ده‌ستپێکردنی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی دا، به‌پێی ئامارێکی ئه‌و کاته ، ژماره‌ی پێشمه‌رگه کورده‌کان ته‌نیا له چوار ولایه‌دا نزیکه‌ی شه‌ش سه‌د هه‌زار که‌س بوون به‌رامبه‌ر ژماره‌ی هێزی تورکه‌کان که له سه‌د هه‌زار که‌متر بوون جگه له‌وه‌ی له‌م ناوچانه‌دا نه‌ته‌وه‌ی چه‌رکه‌س و عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌نیشی تێدابوو ،ئه‌م که‌مینه نه‌ته‌وانه‌ش زۆر چه‌وساوه و زوڵم لێکراوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورک بوون بۆیه زۆربه‌یان له شۆرشه‌که‌دا به‌شدار بوون و هاوکاری و پشتیوانیان نیشان دا …!! و (شێخ سه‌عید ) سه‌روکایه‌تی سواره پێشمه‌رگه‌کانی ( حاجی حه‌سه‌ن و عه‌مه‌ری خارۆ )
هۆزی (مه‌ستان و بۆتان ) ی باشوری چیای ( کوچه‌رانی ) ده‌کرد هێزی ( ساڵح به‌گی خانی) هێزه‌کانی ( شێخ شه‌مسه‌دین ) یش هاتنه ناوچه‌ی ( مادن )و ( شێخ ئه‌یوب ) یش له‌گه‌ڵ هه‌زاران سواره‌ی پێشمه‌رگه چوونه ناو ریزه‌کانی ( شێخ عه‌بدول ره‌حیمی ) برای ( شێخ سه‌عید ) به‌ره‌و ڕزگارکردنی شاری ( دیار به‌کر ) رۆیشتن ، ( شیخ سه‌عید ) له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ستی کرد که هێزه‌کانی له توانایان نیه شاری ( دیار به‌کر ) رزگار بکه‌ن بۆیه بیری له ڕیگای تر کرده‌وه .. بۆ ئه‌مه‌ش که‌وتبووه گفتوگۆ کردن له گه‌ڵ حکومه‌تی تورک ..!! تا بواریکی له‌بار بۆ ڕاپه‌ڕینی کورده‌کانی ناو شاره‌که بڕه‌خسێنێ ، هه‌ر چه‌نده بوار و ڕێگا نه‌بوو بۆ گه‌یاندنی هیچ جۆره چه‌کێک بۆ خه‌ڵکانی ناو شاره‌که ، گه‌مارۆدانی شاره‌که‌ش زۆری کێشا ، سوپای دوژمنیش له‌ناو شاره‌که‌دا ڕازی نه‌بوون که ده‌ستبه‌رداری به‌ره‌نگاری و خۆڕاگرتن ببن ، له سه‌ره‌تای مانگی ئازاره‌وه پێشمه‌رگه هێرشی به جورهها چه‌ک ده‌ست پێ‌کرد به‌ڵام خۆڕاگری سوپای تورک زۆری خایاند ، له ده‌رگای ماردینی شاره‌وه که‌رتێکی پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی شار یه‌کتریان گرته‌وه‌و که‌وتنه په‌لامار بۆ سه‌ر سوپای دوژمن ، تورکه‌کان سه‌نگه‌ری پته‌ویان لی دابوو ، له هه‌مان کاتدا خاوه‌نی سه‌دان چه‌کی نوێ بوون و توانای سه‌رکه‌وتنیان زیاتر بوو ، له پاش شه‌رێکی قورس و کوژرانی ژماره‌یه‌کی زۆر له هه‌ردوولا ، که‌رتی هێرش به‌ری پێشمه‌رگه و خه‌لک ملیان دایه به‌ر پاشه کشه‌کردن و گه‌ڕانه‌وه دواوه له پاش دوو سێ هێرش پێشمه‌رگه‌کان که تێدا سه‌رنه‌که‌وتن ، به ته‌واوی بڕیاری وازهێنان له گه‌ماروی شاره‌که و پاشه‌کشه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له لایه‌ن ( شێخ سه‌عید ) وه درا ..!! ڕیزه‌کانی شورش ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره و شپرزه‌یی و په‌رش و بڵاوی ده‌چوو ، به تایبه‌تی کاتێک سوپای دوژمن له باکورو باشوره‌وه به هێزی زۆر هێرشیان هیناو گه‌ماروکه‌یان پێچه‌وانه کرده‌وه ..!!
له 26 ئازاردا سوپای دوژمن فه‌یله‌قێکی نوێی هێناو هێرشیکی بور فراوان و دڕندانه‌ی برده سه‌ر ناوچه‌کانی ( دیاربه‌کر، فارتوو ، ئهلعزیز ) ڕیگه‌ی ( عێراق و سوریا و ئێران ) یان له شوڕشگێران به‌ست، پوشوکان و تێ نه‌گه‌یشتن و خراپه کاری هه‌ندێ له پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆک هوزهکانیش بوونه فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی و هۆی پاشه کشه‌ی هێزه‌کانی شۆرش . به‌م جۆره به‌ره‌و هاتنه پیشه‌وه‌ی جه‌ندرمه و سوپای تورک له شه‌رێکی ده‌سته‌و یه‌خه‌دا ( عه‌باس ) ی کوڕی ( شێخ سه‌عید ) و ( شێخ شه‌مسه‌دین ) و چه‌نده‌ها لاوی خۆین گه‌رم شه‌هید بوون ، زۆربه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و سنوری ئێران چوون به سه‌روکایه‌تی ( عه‌لی ڕه‌زای ) کوڕی ( شێخ سه‌عید ) چوونه ناو له‌شکری ( سمکۆ خانی ) شکاکه‌وه ، له دووای مانگی ئازار سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی کوردستان باڵی ڕه‌ش و بڕیاری عورفی و ئیداری سوپا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت ، مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک بانگهوازیکی بۆ جه‌ماوه‌ر به گشتی و سه‌ربازو فه‌رمانبه‌ران ده‌رکرد که ده‌بێ بۆ له‌ناو بردنی ڕاپه‌ڕینه‌که هه‌موو هاوکار و یاریده‌ری ده‌وڵه‌ت بن .
له شکری ( جه‌ندرمه ) ش بۆ هێرش بردنه سه‌ر دوا هێزی پێشمه‌رگه و سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد له چه‌نده‌ها لاوه هێرشی دڕندانه‌یان برد و کوشتارو قه‌تڵ عامیکی بێ ڕه‌وایان له‌خه‌ڵکی بێ گوناهو ڕه‌ش و ڕووتی کورد کرد،،، له کوتایی مانگی نیسان به هۆی خیانه‌ت و جاشێتی سه‌رۆک هۆزی (جبرانان ) و ده‌ره‌به‌گی تاوانبار ( قاسم به‌گی جبران ) { شێخ سه‌عید ،شێخ عه‌بدوڵا ،عه‌لی غالب ، ره شید ئاغا } و بیست و شه‌ش شۆرشگێڕی تر له‌سه‌ر پردی چه‌می (مۆراچ ) له ناوچه‌ی گه‌نج به‌دیل گرت دای به‌ده‌سته‌وه ..!! له‌دوای دادگایکردنی شێخ سه‌عید و هاورێکانی له کۆتایی مانگی ئایاره‌وه که ده‌ستی پێ‌کرد و ماوه‌ی یه‌ک مانگی خایاند ، جگه له شێخ سه‌عید ، چل و حه‌وت تێکۆشه‌ری کورد بڕیاری له سێداره دانی ده‌رکرا و له شاری ( دیار به‌کر ) به گیانێکی شۆڕشگێڕانه و بووێرانه‌وه له سێداره دران و گیانی پاکی خۆیان کرده قوربانی ڕێگه‌ی خاک و نیشتمان ، شێخ سه‌عید بۆ دووا جار له‌ژێر په‌تی سێداره‌دا فه‌رمووی:
به‌هیچ شیوه‌یه‌ک په‌شیمانی ئه‌و تیکوشانه نیم .. له پیناوی نیشتمان و گه‌له‌که‌م گیانم به‌خت ئه‌که‌م. ئه‌وه‌نده‌مان به‌سه که نه‌وه‌کانی دوا ڕۆژمان له به‌رامبه‌ر دوژمنانیاندا شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌ت نین و .. شانازی به‌مێژووی خویانه‌وه ئه‌که‌ن …ئاواته خوازم له‌سێداره‌دانم هانده‌رێک بێت بۆ به‌هێز بوون و سوربونی نه‌وه‌کانی دووا ڕۆژی گه‌له‌که‌م له پێناوی سه‌ر به‌خۆیی کوردستان .. بێگومانم ڕۆژیک دێت له‌م شوێنه‌دا و له‌هه‌موو کوردستان دا ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌ڵکریت …
وه‌سیه‌تنامه‌ی پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌ممه‌د له دوا ساته‌کانی ژیانیدا.
بسمالله الرحمن الرحیم
رۆڵه‌و برا عه‌زیزه‌کانم! برا به‌ش خوراوهکانم، میلله‌ته زوڵم لێکراوهکهم! وام له دوایین ساته‌کانی ژیانمدا، چه‌ند ئامۆژگارییه‌کتان ده‌که‌م، وه‌رن به خاتری خوا چیتر دوژمنایه‌تیی یه‌کتری مه‌که‌ن؛ یه‌ک بگرن‌و پشتتان وه‌یه‌کتری بده‌ن، له به‌رابه‌ر دوژمنی زۆردار‌و زاڵم بوه‌ستن، خۆتان به خۆرایی به دوژمن مه‌فرۆشن، دوژمن هه‌ر ئه‌وه‌نده ئێوه‌ی ده‌وێ، تا کاری خۆتان پێجێبه‌جێ ده‌کاو قه‌ت به‌زه‌یی پێتاندا نایه؛ له هه‌ر هه‌لێکدا بێ، قه‌ت لێتان نابوورێ.
دوژمنانی گه‌لی کورد زۆرن، زاڵمن، زۆردارن؛ بێبهزهیین؛ ره‌مزی سه‌رکه‌وتنی هه‌ر گهلو نه‌ته‌وه‌یه‌ک، یهکگرتنو یه‌کبوونه؛ پشتگیریی ته‌واوی میلله‌ته. هه‌ر میلله‌تێک یهکیهتییو ته‌بایی نه‌بێ، هه‌ر ده‌م ژێرده‌ستی دوژمنانی ده‌بێ، ئێوه گه‌لی کورد! هیچتان له گه‌لانی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه که‌متر نیه، به‌ڵکوو له پیاوهتیو غیرهتو لێهاتوویی؛ له زۆر له‌و گه‌لانه‌ی رزگار بوون له پێشترن. ئه‌و میلله‌تانه‌ی که له چنگی دوژمنه زۆرداره‌کانیان رزگاریان بوو، وه‌ک ئێوه‌ن؛ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خۆیان رزگار کردوه، یه‌کیه‌تییان له نێواندا هه‌بووه؛ با ئێوه‌ش وه‌کوو هه‌موو گه‌لانی رووی زه‌وی، چیتر ژێرده‌ست نه‌بن؛ هه‌ر به یهکگرتنو حه‌سوودی به‌یه‌ک نهبردنو خۆنه‌فرۆشتن به دوژمنان له دژی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌توانن رزگار بن.
براکانم! چیتر فریوی دوژمن مه‌خۆن؛ دوژمنی کورد له هه‌ر رهنگو ده‌سته‌و قه‌ومێک بێت، هه‌ر دوژمنه، بێروحمه، بێویژدانه؛ روحمتان پێناکا، بهیهکترتان به‌کوشت ده‌دا؛ تهماحو وه‌به‌ر ده‌نێ؛ به درۆ‌و فڕوفێل به‌گژ یهکترودا ده‌کا؛ له‌ناو هه‌موو دوژمنه‌کانی گه‌لی کورد، دوژمنی عه‌جه‌م له هه‌موویان زاڵمترو مهلعوونترو خوانهناسترو بێبه‌زه‌ییتره؛ له هیچ تاوانێک به‌رانبه‌ر به گه‌لی کورد ده‌ست ناگێڕێته‌وه؛ هه‌ر به درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد، غهرهزو کینه‌ی ریشه‌داری هه‌بووه‌و هه‌یه‌تی. ته‌ماشا که‌ن، بڕوانن ته‌واوی گه‌وره پیاوانی گه‌له‌که‌تان، له سمایل ئاغای شکاکه‌وه بگره؛ تا جه‌وهه‌ر ئاغای برای‌و هه‌مزه ئاغای مهنگورو چه‌ندو چه‌ندین مرۆڤی دیکه، هه‌ر هه‌موویان به فریودان، ئارامیان کردنه‌وه‌و خه‌ڵکیان له پشت کردنه‌وه‌و ئینجا زۆر نامه‌ردانه، کوشتیانن؛ هه‌موو ئه‌وانه‌یان به سوێندو قورئان فریو دان که گویا عه‌جه‌م نییه‌تی خێری له گه‌ڵیاندا هه‌یه‌و چاکه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات، به‌ڵام هه‌ر کورده خۆش باوه‌ڕه‌و به سوێندو سۆزی عه‌جه‌م فریوی خواردوه‌و باوه‌ڕی پێ هێناون؛ که‌چی تا ئێستاش به درێژایی مێژوو، که‌س نه‌یدیوه تاکوو جارێکیش عه‌جه‌م به سوێندو واده‌و ئه‌و په‌یمانانه‌ی که به سه‌رانی کوردی داوه، وه‌فای پێبکاو واده‌کانی له‌گه‌ڵ کورد به‌جێ بگه‌یه‌نێ؛ هه‌ر هه‌مووی درۆ‌و فڕوفێڵ بووه. جا وا من وه‌کوو برایه‌کی چووکه‌ی ئێوه، له رێگای خوادا، بۆ خاتری خودا پێتان ده‌ڵێم: یه‌کتر بگرن‌و قه‌ت پشتی یه‌کتر به‌رمه‌ده‌ن. دڵنیا بن ئه‌گه‌ر عه‌جه‌م هه‌نگوینتان بداتێ، دیاره ژه‌هری تێکردوه. به سوێندو به‌ڵێنی درۆی عه‌جه‌م فریو مه‌خۆن؛ که ئه‌گه‌ر هه‌زار جار ده‌ست له قورئانی پیرۆزیش بدا‌و به‌ڵێنتان پێ‌بدا، دڵنیا بن مه‌به‌ستی فریودانی ئێوه‌یه، تاوه‌کوو فێڵێکتان لـێبکا.
وا من له دوایین ساته‌کانی ژیانمدا به خاتری خودای گه‌وره ئامۆژگاریتان ده‌که‌م، پێتان دهڵێمو خوا بۆ خۆی ده‌زانێ که من ئه‌وه‌ی له ده‌ستم هات، به سه‌رو بهگیانو تێکۆشان، به ئامۆژگاری‌و رێنوێنی‌و رێگه‌ی راست نیشاندانی ئێوه، درێغیم نه‌کردوه. ئێستاش له‌و ساتهداو له‌و بارودۆخه‌دا، دیسان پێتان راده‌گه‌یه‌نم که چیتر فریوی عه‌جه‌م نهخۆنو باوه‌ڕ به سوێندو ده‌ست له قورئان دان‌و بهڵێنو سۆزه‌کانیان مه‌که‌ن. چونکه عه‌جه‌م نه خوا دهناسنو نه باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر هه‌یه‌و نه باوه‌ڕیان به رۆژی قیامهتو حساب‌و کیتاب هه‌یه. له لای ئه‌وان ئێوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کوردن، با موسڵمانیش بن، تاوانبار‌و مه‌حکوومن، بۆ وان دوژمنن؛ سه‌رو ماڵ‌و گیانتان بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵه‌و به غه‌زای ده‌زانن، به‌ڵێنم وانه‌بوو من بڕۆم‌و ئێوه به ده‌ست ئه‌و دوژمنه دڵڕهشانهوه به‌جێ بهێڵم، زۆر جاریش بیرم له رابردوو‌و گه‌وره پیاوانمان کردۆته‌وه، که عه‌جه‌م به فریوو سوێندو درۆ‌و حیله گرتوویاننو کوشتوویانن، چونکه له مه‌یدانی نه‌به‌ردیدا پێیان نهوهستانو نه‌یان توانیوه له به‌رانبه‌ریاندا رابوه‌ستن، ناچار به درۆ‌و فڕوفێڵ هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاندوون، کوشتوویانن.
من ئه‌وانم هه‌ر هه‌موویان له‌بیر بوو؛ قه‌تیش باوه‌ڕم به عه‌جه‌مان نه‌کردوه؛ به‌ڵام عه‌جه‌م له پێش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێره چه‌ندین جار وهڵامو راسپارده‌یان به نامه‌و به ناردنی که‌سی ناوداری کورد‌و فارس به دانی بهڵێنو په‌یمانی یه‌کجار زۆر‌و بۆره‌وه که ده‌وڵه‌تی عهجهمو شا خۆی نیه‌تی خێریان هه‌یه‌و ئاماده نین ته‌نانه‌ت دڵۆپێک خوێن له کوردستان بڕژێ.
ئێستا ئێوه ئه‌نجامی به‌ڵێنه‌کانیان به چاوی خۆتان ده‌بینن؛ ئه‌گه‌ر سه‌رانی هۆزو عه‌شیره‌ته کورده‌کانمان خیانه‌تیان نه‌کردباو خۆیان به حکوومه‌تی عه‌جه‌م نهفرۆشتبا، ئێمه‌و ئێوه‌و کۆماره‌که‌مان وای به‌سه‌ردا نه‌ده‌هات.
ئامۆژگاری‌و وه‌سیه‌تم ئه‌وه‌یه: با منداڵه‌کانتان بخوێنن، چونکه ئێمه‌ی میلله‌تی کورد هیچمان له میلله‌تانی دیکه که‌متر نیه، ئیللا خوێندن نه‌بێ؛ بخوێنن بۆ ئه‌وه‌ی له کاروانی گه‌لان دوا نه‌که‌ون، هه‌ر خوێندن چه‌کی کوشنده‌ی دوژمنه.
دڵنیا بن‌و بزانن ئه‌گه‌ر تهباییو یهکگرتنو خوێنده‌واریتان باش بێ؛ زۆر باشیش به‌سه‌ر دوژمنانتاندا سه‌رده‌که‌ون، ئێوه نابێ به کوشتنی من‌و براو ئامۆزاکانم چاوتان بترسێ، هێشتا ده‌بێ زۆر که‌سی دیکه‌ی وه‌کوو ئێمه له‌و رێگایه‌دا ]گیانی خۆیان[ به‌خت بکه‌ن؛ تا ده‌گه‌نه ئاوات‌و مه‌به‌ستتان.
دڵنیام له دوای ئێمه‌ش زۆر که‌سی دیکه هه‌ر به فێڵ‌و دووڕوویی له به‌ین ده‌برێن.
دڵنیام زۆر له‌وانه‌ی له دوای ئێمه‌ش ده‌که‌ونه داوی فڕوفێڵی عه‌جه‌مان، له ئێمه‌ش زاناترو لێهاتووتر ده‌بن، به‌ڵام هیوادارم کوشتنی ئێمه ببێته په‌ندو عیبره‌ت بۆ دڵسۆزانی گه‌لی کورد. وه‌سیه‌تێکی دیکه‌م بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه که له خوای گه‌وره داوا بکه‌ن، هه‌ر چیه‌کتان بۆ سه‌رفرازیی ئه‌و گه‌له کرد، کۆمه‌کتان له ئه‌و بۆ بێ؛ دڵنیام خوای گه‌وره سه‌رتان ده‌خاو کۆمه‌کتان ده‌کا. ره‌نگه بڵێن ئه‌ی بۆ من سه‌رنه‌که‌وتم، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم: به‌و خوایه من سه‌رکه‌وتووم؛ چ نیعمهتێکو چ سه‌رکه‌وتنێک له‌وه گه‌وره‌تره که ئێستا وا من له رێگه‌ی گهلو میللهتو وڵاته‌که‌مدا، سه‌رو ماڵ‌و گیانم له پێناوی ئه‌ودا داده‌نێم، باوه‌ڕ بکه‌ن من خۆم له دڵمه‌وه ئاره‌زووم بوو، ئه‌گه‌ر مردم به مه‌رگێک بمرم که له حزووری خوا‌و ره‌سووڵی خوا‌و گهلو میلله‌ته‌که‌مدا، روو سوور بم؛ بۆ من ئه‌و مه‌رگه سه‌رکه‌وتنه.
خۆشه‌ویسته‌کانم! کوردستان ماڵی هه‌موو کوردێکه؛ هه‌ر وه‌کوو له ماڵه‌وه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌و ماڵه هه‌ر که‌س له هه‌ر جۆره کار‌و کرده‌وه‌یه‌کدا ده‌یزانێ، ئه‌و کاره‌ی پێده‌سپێرن، ئیتر که‌س مافی چاوچنۆکیی پێنیه، کوردستانیش هه‌ر ئه‌و ماڵه‌یه؛ ئه‌گه‌ر زانیتان که‌سێک له ئه‌ندامانی ئه‌و ماڵه کارێکی له ده‌ست دێ؛ لێی گه‌ڕێن با بیکا. ئیتر نابێ به‌رد بخه‌نه سه‌ر رێی‌و نابێ به‌وه دڵگیر بن که یه‌کێک له ئێوه به‌رپرسیاره‌تیی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر کاری گه‌وره که‌وتۆته سه‌ر شانی کهسێکو به‌ڕێوه‌ی ده‌با، دیاره لێی دهزانێو به‌رپرسیاره‌تیی گه‌وره‌تریش ]ی[ له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌دا هه‌یه.
دڵنیابه برا کورده‌که‌ت هه‌ر چاکتره؛ دوژمن کینه‌ی له دڵه‌و ئه‌گه‌ر من به‌رپرسیاریه‌تیی گه‌وره‌م له سه‌رشانی نه‌بوایه، ئێستا له‌ژێر داری سێداره‌دا رانه‌ده‌وه‌ستام. بۆیه نابێ له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا چاوچنۆک بن. ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی ئێمه‌یان به‌جێ نه‌ده‌گه‌یاند، نه‌ک هه‌ر فه‌رمان جێبه‌جێ نه‌کردن، به‌ڵکوو به ته‌واوی دوژمنایه‌تییان ده‌کردین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆمان به خزمه‌تکاری خه‌ڵکی خۆمان ده‌زانی، ئێستا ئه‌وان له‌نێو ماڵ‌و منداڵی خۆیان، له شیرین خه‌ودان، به‌ڵام ئێمه به ناوی خزمه‌تکردن به میلله‌ت، وا له ژێر داری سێدارهینو خه‌ریکم دوایین ساته‌کانی ژیانم به‌م وه‌سیه‌ت نامه‌یه ته‌واو ده‌که‌م؛ جائه‌گه‌ر منیش به‌رپرسیاره‌تی گه‌وره‌م له‌سه‌ر شان نه‌بووایه، ئێستا منیش وه‌ک ئێوه له ناو خاوخێزانو ماڵی خۆم له شیرین خه‌ودا ده‌بووم، ئه‌وه‌ی که ئامۆژگاریتان بۆ دوای خۆم ده‌که‌م، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و به‌رپرسیاره‌تیانه‌ی که له‌سه‌ر شانمه، دڵنیام ئه‌گه‌ر که‌سێکی دیکه له ئێوه؛ بهرپرسیارهتیییهکانی منی وه‌ئه‌ستۆی خۆی گرتبا، ئێستا ئه‌و له شوێنی من له ژێر سێداره ده‌بوو. وا من به مه‌به‌ستی ره‌زایه‌تی خودا‌و به پێی به‌رپرسیاره‌تی سه‌رشانم، وه‌کوو کوردێکی خزمه‌تکاری گهلو له رێگای کاری چاکدا (امر بالمعروف) ئه‌و چه‌ند ئامۆژگارییه‌م کردن که هیوادارم له‌مه‌ودوا عیبره‌ت وهربگرنو به ته‌واوی گوێ له ئامۆژگارییه‌کانم بگرن. به هیوای خوای گه‌وره به‌سه‌ر دوژمنانتاندا سه‌رکه‌ون.
1ـ باوه‌ڕتان به خودا‌و (ماجاْ من عندالله)و په‌رستنی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر (د.خ)و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکی ئایینی پته‌و بێ.
2ـ یهکیهتیو ته‌بایی له نێوان خۆتاندا بپارێزن، کاری نه‌شیاو له به‌رانبه‌ر یه‌کتردا مهکهنو چاوچنۆک مه‌بن؛ به تایبه‌ت له بهرپرسیاریهتیو خزمه‌ت کردندا.
3ـ خوێندن‌و زانست‌و پله‌ی زانیاریتان به‌رنه سه‌ره‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ی که‌متر فریوی دژمنان بخۆن.
4ـ باوه‌ڕ به دوژمنان مه‌که‌ن، به تایبه‌ت به دوژمنی عه‌جه‌م، چونکه به چه‌ند هۆو رێگاوه عه‌جه‌م دوژمنی ئێوه‌یه، دوژمنی گهلو نیشتمان‌و ئایینتانه. مێژوو سه‌لماندویه‌تی که به‌رده‌وام له کورد به به‌هانه‌یه‌و به که‌مترین تاوان دهتانکوژێو له هیچ تاوانێک به‌رانبه‌ر به کورد ده‌ست ناگێڕیته‌وه.
5ـ بۆ چه‌ند رۆژێک ژیانی بێ قیمه‌تی ئه‌م دنیایه خۆتان مه‌فرۆشن به دوژمن، چونکه دوژمن دوژمنه‌و جێگه‌ی هیچ باوه‌ڕ پێکردنێک نیه.
6ـ خیانه‌ت به یه‌کتری مه‌که‌ن، نهخیانهتی سیاسی‌و نه گیانی‌و ماڵی‌و نامووسی، چونکه خیانه‌تکار لای خودا‌و مرۆڤ سووک‌و تاوانباره، خیانه‌ت به رووی خیانه‌تکاردا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
7ـ ئه‌گه‌ر یه‌کێک له ئێوه توانی کاره‌کانی ئێوه به بێ خیانه‌تکردن ئه‌نجام بدا، هاوکاری بکه‌ن، نه‌وه‌ک له پێناوی چاوچنۆکی‌و به‌خیلیدا دژی بوه‌ستن، یان خوا نه‌کا له‌سه‌ری ببن به جاسووسی بێگانه.
8ـ ئه‌و شوێنانه‌ی له وه‌سیه‌تنامه‌که‌دا نووسیومه بۆ مزگهوتو نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه؛ ئێوه هه‌مووتان داوای بکه‌ن تا دهکرێو سوودیان لـێوهردهگیرێ.
9ـ ئێوه له خهباتو ههوڵو تێکۆشان مه‌وه‌ستن؛ تا وه‌ک هه‌موو گه‌لانی دیکه له ژێر چه‌پۆکی دوژمنان رزگارتان ده‌بێ، ماڵی دنیا هیچ نیه، ئه‌گه‌ر وڵاتێک‌و هه‌بێ، سهربهستییهکو هه‌بێ؛ ماڵ‌و خاک‌و نیشتمانهکهو هی خۆتان بێ، ئه‌و کاته هه‌موو شتێکتان هه‌یه، هه‌م ماڵ، هه‌م سه‌روه‌ت، هه‌م دهوڵهتو ئابڕوو‌و نیشتمانیشتان ده‌بێ.
10ـ من پێم وا نیه حه‌قی خودا نه‌بێ، حه‌قی دیکه‌م له‌سه‌ر بێ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک لای وابوو، له که‌م تا زۆر شتێکی لای منه، سه‌روه‌تی زۆرم جێ هێشتوه، با بچێ له واریسانم داوا بکاو وه‌ری بگرێته‌وه.
تا ئێوه یه‌کتر نه‌گرن، سه‌رناکه‌ون؛ زوڵم‌و زۆر له یه‌ک مه‌که‌ن، چونکه خوا زۆر زوو زاڵم له‌به‌ین دهباو نابوودی ده‌کا، ئه‌وه به‌ڵێنی خواوه‌نده بێکهمو زیاد، زاڵم دهڕووخێو نابوود ده‌بێ، خوا تۆڵه‌ی زوڵمی لـێدهکاتهوه.
باوه‌شكردنی كچوكوڕ به‌یه‌كدا ده‌رمانه
به‌پێی توێژه‌ره‌وه سویدییه‌كان، ده‌ست لهملكردن و باوهشپیاكردن باشترین ده‌رمانه بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانیی.
توێژه‌ره سویدییه‌كان له شیكارو تاقیكردنه‌وه‌كانیاندا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی باوهشبهیهكداكردن و به‌یه‌كه‌وه لكاندنی پێستی نێر‌و مێ ده‌بێته‌هۆی به‌هێزبوونی ریشاڵه ده‌مارییه‌كان و ئه‌و به‌یه‌وه‌كه‌وه لكاندنهش بروسكه‌ی ئارامبوونه‌وه بۆ مۆخ ده‌گوێزێته‌وه و پاش ئه‌و كرده‌وه‌یه به‌چه‌ند چركه‌یه‌ك كه‌سه نائارامه‌كه ئارام ده‌بێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه پرۆفیسۆر (فرانسیز ماكگلۆن) كه یه‌كێكه له‌و زانایانه‌ی كاری ئه‌و ریشاڵانه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: پێستی مرۆڤ پێكهاتووه له ژماره‌یه‌كی زۆری ریشاڵی ده‌ماریی، ئه‌و ریشاڵانهش زۆر به‌هێز ده‌بنه‌وه كه پێستی مێینه‌ی به‌رده‌كه‌وێت و هه‌ردوولاش هه‌ست به ئارام بوونه‌وه ده‌كه‌ن له‌كاتی به‌یه‌كه‌وه نووسانی پێسته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی هێمن و له‌سه‌رخۆ.
سووده‌كانی پارشێو
-
سووده‌كانی ژه‌می پارشێو ته‌نها به دژایه‌تی برسێتی و توینێتی كۆتایی نایه‌ت له‌كاتی رۆژووگرتندا، به‌ڵكو یارمه‌تی رۆژووه‌وان ده‌دات هه‌ست به سه‌رئێشه نه‌كات چونكه ئامێری هه‌رسكردن چالاك ده‌كات و پارێزگاری له ئاستی شه‌كره ده‌كات له‌خوێندا.
هه‌روه‌ها گه‌ر كه‌سێك ژه‌می پارشێو نه‌خوات ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر رۆژووگرتن چونكه چالاكی پێویست ده‌دات به‌له‌ش بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه چالاك بێت و هه‌ست كردن به ته‌مه‌ڵی و سستی ئاره‌زووی نوستن كه‌م ده‌كاته‌وه له‌كاتی رۆژوگرتندا كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی هه‌لی قه‌ڵه‌وی، پزیشكان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن له‌ژه‌می پارشێودا سه‌وزه‌وات زۆربخۆن كه رێژه‌یه‌كی زۆری ئاو تێدایه وه‌ك (خه‌یارو كاهوو) كه وا له‌جه‌سته ده‌كات ئه‌و بڕه ئاوه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ تر بهێڵێته‌وه‌و هه‌ست كردن بهتوینێتی و وشك بونه‌وه كه‌م ده‌كاته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ڤیتامین و خوێیه، له‌گه‌ڵ خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی زوو هه‌رس ده‌كرێن وه‌ك (پاقله‌و په‌نیرو هێلكه) چونكه ئه‌م خۆراكانه ده‌توانن بۆ ماوه‌ی (7 تا 9) سه‌عات بمێننه‌وه له گه‌ده‌دا و یارمه‌تی ده‌دات بۆ نه‌هێشتنی هه‌ستكردن به برسێتی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ‌و چالاكییه‌كی باشیش ده‌دات به‌له‌ش.
له زه‌رده‌خه‌نه‌ی منداڵه‌كه‌ت تێبگه
لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه كه زه‌رده‌خه‌نه‌ی منداڵی شیره‌خۆر مانا‌و مه‌به‌ستی هه‌یه‌و جیاكراوه‌ته‌وه بۆ سێ جۆر:
زه‌رده‌خه‌نه‌ی سروشتی: ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م قۆناغی ته‌مه‌نییه‌وه له‌سه‌ر روخساری منداڵه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت پێشئه‌وه‌ی پێبنێته رۆژی سێهه‌م یا چواره‌می له‌دایكبوونی و به‌درێژایی مانگی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌به‌رچاو (شێوه زه‌رده‌خه‌نه) یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌مێشكی خۆیدا راوێژ بكات.
له‌ڕاستیدا ئه‌مه پێشه‌كی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی به‌رین و فراوانه، كه دواتر له‌سه‌ر روخساری ده‌نه‌خشێنرێت، ئه‌م زهردهخهنهیهش هه‌میشه ده‌م و چاوی منداڵه‌كه رووناك ده‌كاته‌وه كاتێك گوێ بیستی میوزیكی به‌رز یان هاژه‌ی ئاو یان هه‌ر شله‌مه‌نییه‌ك ببێت.
زه‌رده‌خه‌نه‌ی گشتی: دوای چوار هه‌فته ده‌رده‌كه‌وێت و بۆماوه‌یه‌كی دورو درێژ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌میشه خۆشییه‌ك لهبریقهی چاوهكانییهوه ده‌رده‌كه‌ون سه‌ره‌ڕای بریقه‌یه‌كی تایبه‌ت.
ئه‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه شێوه‌ی كه‌سێكی رووخۆش ده‌بینێت به‌رامبه‌ری، له‌م قۆناغه‌شدا دایك و باوك وا هه‌ستده‌كه‌ن منداڵه‌كه ته‌نها بۆ ئه‌وان پێده‌كه‌نێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یان ناسێته‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا منداڵ له‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌نیدا بۆ هه‌موو كه‌سێك پێده‌كه‌نێت كه لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌و یاری له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
زه‌رده‌خه‌نه‌ی تایبه‌تی: ئه‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه له ته‌مه‌نی (5 بۆ 7) مانگی رووده‌دات و هاوشێوه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ی گشتییه، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نها بۆ كه‌سه نزیكه‌كان نیه، به‌ڵكو له‌و ته‌مه‌نه‌دا مانای رێزێكی تایبه‌ت و كه‌سییه‌و كاردانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌یه بۆ دایك و باوكه‌كه، چونكه زه‌رده‌خه‌نه گرتوویه‌تی و ره‌نگه پێش بكه‌نێت چونكه ده‌یان ناسێته‌وه، به‌ڵام گه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ری به‌دڵ نه‌بێت رووی لێوه‌ر ده‌گێڕێت و ده‌ست به‌گریان ده‌كات
زانست و ژینگە - دایكانی دووگیان به شووشتنی ددانه‌كانت كۆرپه‌له‌كه‌ت له به‌كتریا بپارێزه
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، پهیرِهوبوونی ئافره‌تی دووگیان به رێسای ددان شووشتن، كۆرپه‌له‌كه‌ی له چه‌ندین جۆری به‌كتریا ده‌پارێزێت.
رۆژنامه‌ی (ته‌له‌گراف)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، توێژه‌ره‌وان له نه‌خۆشخانه‌ی (شا ماری) سه‌ر به زانكۆی (له‌نده‌ن) توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه، به پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و دایكانه‌ی ددانه‌كانیان به خاوێنی راده‌گرن، كۆرپه‌له‌كه‌یان له چه‌ندین جۆری به‌كتریا به دوور ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه خاتوو (سیسیلیا گۆنزالیس مارین) وتویه‌تی: هه‌ندێك جۆری به‌كتریا له ده‌مدا هه‌ن، كه ره‌نگه ئه‌و به‌كتریایانه له رێگه‌ی خوێنه‌وه بۆ منداڵه‌كه بگوازرێته‌وه، چونكه توێژه‌ره‌كان پشكنینیان بۆ ماده‌یه‌ك ئه‌نجامداوه، ئه‌و ماده‌یه له‌شێوی شله له ریخۆڵه‌ی كۆرپه‌له‌دا هه‌یه، ئه‌ویش له دایكیه‌وه بۆی گواستراوه‌ته‌وه، ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ریانخستووه، ماده‌كه 57 جۆر به‌كتریایی تێدایه.
هه‌روه‌ها مارین روونیكردۆته‌وه، توێژه‌ره‌كان به ته‌كنه‌لۆژیایی پێشكه‌وتووی نه‌وه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ جۆره‌كانی به‌كتریاكه ئه‌نجامدا، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و به‌كتریایانه له ده‌می دایكه‌كه‌وه بۆ كۆرپه‌له‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه.
بۆیه مارین ئامۆژگاری ئافره‌تانی دووگیان ده‌كات، كه ددانه‌كانیان خاوێن راگرن، تاوه‌كو كۆرپه‌له‌كانیان له مه‌ترسی دووربن.
بۆ ئەوەی لاواز بین چ بخۆین؟
جەستەی مرۆڤ بۆ ئەوەی كە پرۆتیئن پێك بێنێت، وزەیەكی زۆر (كالۆری) دەسووتێنێ هەربەمهۆیەوە كە چەوری جەستە كەم دەبێتەوە.
میوەی سندی، ئەو میوەیە بەتایبەتی ئەگەر بەیانیان بخورێت سوودێكی زۆری هەیە بۆ لاوازكردن، جگەلەوەش ئەو ڤیتامین Cیەی كە لەو میوەیەدا هەیە بۆ پاراستنی جەستە زۆر پێویستە.
چای سەوز: چای سەوز دەبێتە هۆی ئەوەی كە كرداری سووتان زیاتر بێ و ببێتە هۆی لاوازبوونەوە. هەروەها ئەنتی ئەكسیدانت كە لە چای سەودا هەیە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی هەیە.
شیرەمەنی كەم چەوری: لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە ئەو كەسانەی كە لە ریجێمی خواردندا گرنگی بە شیرەمەنی كەم چەور دەدەن بە بەراورد بەوانەی كە هیچ چەشنە مادەیەكی شیرەمەنی وەك پەنیر و ماست و .. بەكار ناهێنن زیاتر لاواز دەبن.
ئاو: پسپۆران دەڵێن خواردنەوەی ئاویش كاریگەری هەیە لەسەر سووتاندنی چەوری.
سێ‌و: خواردنی سێ‌و، رێژەی چەوری لە جەستەدا كەم دەكاتەوە
خۆخ میوەیەكی جوان و بەسوود
هەر لە كۆنەوە خۆخ وەك میوەیی جوانی بۆ مرۆڤ سەیر كراوە، پێشتر دەگوترا خواردنی خۆخ بۆ جوانهێشتنەوەی پێست زۆر باشە. خۆخ یەكێكە لەو میوانەی سوودەكانی گەلێكن بۆ مرۆڤ ناكرێ چاوپۆشی لێبكات، خۆخ میوەیەكی كەم وزەیە كە خواردنی 100 گرام لەو میوەیە پێویستی رۆژانەی مرۆڤ بە ڤیتامین C دابین دەكات. ئەو میوەیە پڕاوپڕە لە ئاسن و پتاسیۆم. یەكێك لەو تایبەتمەندییەكانی خۆخ، كەمكردنەوەی كۆلسترۆلی خوێنە و شەربەتی خۆخ بۆ نەهێشتنی كۆخە زۆر باشە.
هەروەها لە رێجێمەكانی كێش دابەزاندن پێشنیار دەكرێ، جگە لەوەش وەك میوەیەكی دژە شێرپەنجە داندراوە، بۆ پاككردنەوە (تعقیم) كردن زۆر باشە
خواردنانەی كە بۆ مێشك پێویستن
چ خواردنێك پێویستە بۆ ئەوەی كە مێشكمان ئارام بێ و هۆش و زەینمان بچێتە سەرێ؟ ئەمە پرسیارێكە كە پەیوەندی بە مرۆڤی نەخۆشەوە نییە بگرە هەموومان پێویستە ئەوە بزانین. بۆ ئەوەی كە زەینمان ئاڵۆز نەبێ و مێشكمان لە چالاكی دابێ پێویستە:
-1 لە ماوەی رۆژدا ئاوێكی زۆر بخۆنەوە.
-2 بۆ ئەوەی كە ئوكسیجێنی زۆر بگەیننە مێشكتان وەرزش بكەن.
-3 ڤیتامین و مادەی كانزایی لە گەشەكردنی چالاكی دروستی مێشكدا زۆر گرنگن. هەربۆیە لە ڤیتامینەكانی B كۆمپلكس، E،C،A ومادەی كانزایی سیدیۆم، پتاسیۆم، مانیزیۆم، مەنگەنز، ئاسن، كالسیۆم سوود وەربگرن.
-4 كەمبوونی ڤێتامین B1 دەبێتەهۆی سەرگێژبوون، ئەو ڤیتامینە لە گەنم، دانەوێلەكان بەگشتی، چەرەزات و گۆشت دا هەیە.
-5 ڤیتامین B2 زەینتان دەباتە سەرێ. ئەو ڤیتامینە لە جەرگ، شیر، بادام، سەوزیدا هەیە.
-6 ڤیتامین B6 زەین بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ بەهێز دەكات، ئەو ڤیتامینە لە دانەوێڵە، نان، سپەناخ و مۆزدا هەیە.
-7 بۆ باشتركردنی زەین و وردبینیت، ئەومادانە بەكار بێنە، ماسی و گۆشتی گیاندارانی ئاوی.
جگەلەوەش ئەوانە مێشك پێویستن:
-1 گوێگرتن لە مۆسیقی، لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە كە گوێگرتن لە مۆسیقی بەتایبەتی مۆسیقی رەسەنی وڵاتەكەت دەبێتە هۆی چوونە سەری چالاكی مێشك.
-2 هەمیشە زەینی خۆت خەریك بكە، هەمیشە شتێكی نوێ فێری مێشكت بكە.
-3 ئەو چالاكییانە ئەنجام بدە كە مێشك دەخەنە جوڵەوە، وەك یاری خوێندنەوە و حەلكردنەوەی (كلمات متقاگع).
-4 هەوڵ بدە زمانێكی دیكە جگە لەو زمانانەی كە دەیزانی فێربە.
(ڤالانتاین)
بۆچوون و گێرانه‌وه‌كان زۆرن كه باس له رۆژی "ڤالانتاین" ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌موویان به‌هێزتره، ئه‌و چیرۆكه‌یه كه باس ده‌كات، له كۆتایی سه‌ده‌ی سێیه‌می زاینی له سه‌رده‌می حكومرِانی رۆمانه‌كان و فهرمانرِهوا پادشا "كلادیۆسی دووه‌م"، كاتێك سهرهنجیدا زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌ریان هه‌یه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه به‌شداری له شهرِدا بكه‌ن، بۆیه فه‌رمانیدا به قه‌ده‌غه‌كردنی پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، ئه‌م فه‌رمانه له نێوه‌نده‌كه‌دا نارِهزایهتی زۆری لێكهوتهوه، له نێویشیاندا قه‌شه "ساینت ڤالانتاین" له كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی، برِیاریدا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی به‌رده‌وام بێت له بهرِێوهبردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی ئاشكرا بوو، ئیمپراتۆر مه‌رجێكی دانا تاوه‌كو لێی خۆشبێت ئه‌ویش داوای لێ‌كرد واز له ئایینی مه‌سیحی بێنێت له‌به‌رامبه‌ردا بته‌كانی رۆمان بپه‌رستێت، به‌ڵام قه‌شه "ڤالانتاین" به‌توندی داواكه‌ی ئیمپرِاتۆری ره‌تیكرده‌وه‌و سوربوو له‌سه‌ر په‌رستنی ئایینه‌كه‌ی خۆی.
له رۆژی 14 فێبرایه‌ری ساڵی 270 فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، تا له ساڵی 1836 "به‌تریك گانو" رێگه‌ی دا ته‌رمی قه‌شه ڤالانتاین بۆ كه‌نیسه‌ی "كارمالایت" له شه‌قامی "وایتفرایهر" له "دبلن"ی ئێرله‌ندا بگوازرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر رای جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م رۆژه له كه‌نیسه‌كانی كاسۆلیك دا هه‌ن، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ئه‌م رۆژه تایبه‌ت بووه به رێزلێنان له شه‌هیدانی شهرِ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی مێژووی نێوان ڤالانتاین و رۆژی خۆشه‌ویستی نه‌بووه، بۆیه ساڵی 1969 كه‌نیسه له رۆژمێریدا رۆژی ئه‌و قه‌شه‌یه‌ی ره‌تكردۆته‌وه.
هه‌ر بۆیه ئه‌و رۆژه بۆته رۆژی خۆشه‌ویستی و ئاهه‌نگ ده‌گێردرێت و یادی رۆحیه‌تی به‌رگریانه‌ی ئه‌و قه‌شه‌یه ده‌كه‌نه‌وه كه له مافه‌كانی گه‌نج كردوویه‌تی له هاوسه‌رگیری و خۆشه‌ویستیدا، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهان رۆژی ڤالانتاین به دووه‌م جه‌ژن داده‌نرێت له دوای جه‌ژنی سه‌ری ساڵی نوێ.
شێوازی ناردنی نامه‌كانی خۆشه‌ویستی ئه‌ندێشه‌یی له رۆژی ڤالانتایندا له سه‌رده‌مه‌كانی ناوهرِاست بڵاوبۆوه، كه له‌نێوان خۆشه‌ویستان ئاڵوگۆرِ ده‌كران. تاوه‌كو سه‌رده‌می نۆزده‌یه‌م ئه‌و نامانه هه‌ر به ده‌ست ده‌نوسران، به‌ڵام له سه‌رده‌می نوێ‌دا شێوازه‌كه‌ی فراوانبوو گۆرِا بۆ كارت و دیاری تایبه‌ت به‌و رۆژه له‌نێوان خۆشه‌ویستان بۆ سه‌رجه‌م جیهان ئاڵوگۆرِ ده‌كرا، به‌پێی زۆرێك له ئاماره‌كان زۆربه‌ی ئافره‌تان دیارییه‌كان ده‌كڕن.
ئه‌وه‌ی زانراویشه بۆ یه‌كه‌مجار كه په‌یوه‌ندی ڤالانتاین له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی رۆمانسیه‌ت ده‌ركه‌وتووه له كاری ئه‌ده‌بیدا بووه، ئه‌ویش له‌ساڵی 1383 له شعری "جیۆفری چوسه‌ر" كاتێك بۆ رێزلێنان له پادشا "ریچاردی دووه‌م" پاشای ئینگلته‌را له جه‌ژنی یه‌كه‌می نیشانهیدا گووتوویه‌تی: "ئه‌وه‌تا له جه‌ژنی قه‌شه ڤالانتاین هه‌موو باڵنده‌یه‌ك خۆشه‌ویستێك بۆخۆی هه‌ڵده‌بژێرێت".
هه‌روه‌ها به‌رزترین و باشترین شعریش له مێژووی رۆژی ڤالانتاین شعری پادشا (چارڵز)ـه فهرمانرِهوای "ئهورلیانز" كه له ساڵی 1410 بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نوسیویه‌تی، كاتێك له شهرِی "ئهجینكۆرت" له تاوه‌ری "له‌نده‌ن" گه‌مارۆدرابوو.
چه‌ند رووداوێكی دیكه كه هاوكات بوون له‌گه‌ڵ رۆژی ڤالانتاین، له‌ساڵی 1349 له رۆژی ڤالانتایندا له شاری "ستراسبرج" چه‌ند كه‌سێكی ئاژاوه‌چی مه‌سیحی نزیكه‌ی 2000 یه‌هودیان سوتان.
هه‌وه‌ها ڤالانتاین خۆی خزاندۆته نێو یاساشه‌وه، كاتێك له ساڵی 1400 له "پاریس" دادگای باڵای خۆشه‌ویستی له رۆژی ڤالانتاین كرایه‌وه ئه‌و دادگایه تایبه‌ت بوو به كاروباره‌كانی خۆشه‌ویستی له‌وانه به‌ڵێننامه‌ی خۆشه‌ویستی، ناپاكی خۆشه‌ویستی و توندوتیژی دژی خانمان.
ڤالانتاین له زۆربه‌ی كاره‌كانی ناوداره جیهانیه‌كان ره‌نگیداوه‌ته‌وه، له‌وانه شاكاره‌كانی "شكسپیر" كه به بۆنه‌ی رۆژی جه‌ژنی ڤالانتاین شانۆیه‌كی به ناوی "هاملێت" نوسیوه.
ده‌وڵه‌مه‌ندان و سه‌رمایه‌دارانیش سودیان له‌م رۆژه وه‌رگرتووه، له‌سه‌رده‌می داگیركردنی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م كاتێك گه‌نجێكی زۆر رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان به بۆنه‌ی ڤالانتاینه‌وه، بۆیه خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان بیریان له دروستكردنی كارت و دیاری ره‌نگ سوور كرده‌وه، كه هێمای خۆشه‌ویستیه دواتر ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا و ژاپۆن و سه‌رجه‌م جیهانیان كرد.
بۆ ئەوەی منداڵەكەت بیانووگر دەرنەچێت
دەبێ لەسەرەتاوە بڵێن، هیچ منداڵێك بە نازنازی و بیانووگر لەدایك نابێت، بەڵام بەداخەوە شێوازی پەروەردەكردن لەلایەن دایك وباوكەوە منداڵەكە وا بار دێنێت. نەرمی و لەسەرەخۆیی لە رادەبەدەر لەگەڵ منداڵ لە بەرەقی و توندوتیژی لەگەڵ منداڵ جوڵانەوە خراپترە. تایبەتمەندی منداڵە نازنازییەكان ئەمانەن:
بۆ گەیشتن بە ویستەكانیان دەست دەكەن بە گریان و هاوارێكی زۆر، خۆیان بە ئەرز دادەن و دەقییژێنن، لەكاتی توڕەبوونی دایك و باوكیان، قسەی ناشرین دەڵێنەوە. لەگەڵ گەورەكانی خۆیان زۆر بێ ئەدەبن. لەگەڵ منداڵانی هاوتەمەنیشیان زۆر باش نین و ئامادە نین لەیستۆكەكانیان خۆیان بدەنە بە منداڵی دیكە، درەنگ دەخەون و ...هتد.
شێوازی جوڵانەوە لەگەڵ ئەو منداڵانە
گەر كردارێكی باشیان كرد، پاداشیتان بكەن و لە بەرامبەر كردارێكی خراپ‌دا سزایان بدەن، گەر بۆ داواكارییەك هاوار و قیژەیان كرد، گوێیان پێ مەدەن، تەنانەت ئەوەی حەزیشی لێدەكەن لێیان بستێننەوە. گەر خۆی بە زەوی دادا، هەڵی گرنەوە و بیبەنە ژوورێكی دیكە و تاكو داوای لێبوردن نەكات، مەهێڵین بێتە دەرەوە. گەر ئامادە نەبوو بە لەیستۆكەكانی لەگەڵ منداڵی دیكە گەمە بكات، لەیستۆكەكانی لێ بستێننەوە. هەرچی داوایان كرد بۆیان مەكڕن. دیارە هەر وەك ئاماژەمان پێدا سەرهەڵدانی ئەو خووە هۆكارێكە بۆ شێوازی پەروەردەی دایك و باوك دەگەڕێتەوە، ئەگینا منداڵ لە لەدایكبووندا گشتیان وەك یەكن.
--------------------------------------------------------------------------------
ژانەسەرەكانی سەردەمی دوو گیانی
ژانەسەر یەكێكە لە باوترین ئەو نەخۆشیانەی كە لەسەردەمی دووگیانی‌دا تووشی ئافرەتی زگپڕ دەبێت، بەڵام چەندین هۆكار هەیە كە دەبنە ئەوەی كە ژانەكە كەمتر بێتەوەو تەنانەت نەمێنێ. ئەو هۆكارانەش بریتین لە:
بە رادەی پێویست ئافرەتە دوو گیانەكە دەبێت پشوو بدات و بخەوێت، كەمتر جەستە و دەروونی خۆی ماندوو بكات، رەنگە ئافرەت هەبێت جەستەی ماندوو نەبێت، بەڵام دەروونی زۆر ماندووە، ئەو حاڵەتە ژن و پیاو تووشی ژانە سەر دەكات.
لە درێژایی رۆژدا خواردنی سووك وەك سوپ و میوە و سەوزە بخوات، چونكە كەم بوونی شەكر لە خوێندا هۆكارێكە بۆ كەمبوونەوەی ژانەسەر. خورادنەوە وەك جۆرەكانی شەربەت، بخوات، بەو مەرجەی شەكریان كەم تێدابێت. خەم و خەفەت لەخۆی دوور بكاتەوە. نابێ مادەی كافیئین كە لە چاو قاوەدا زۆرە بەكاربێنێ، واتە خواردنی چا و قاوە كەم بكاتەوە. بەڵام بەیەكجاری وازیان لێ نەهێنێ چونكە ئەوەش هۆكارێكە بۆ ژانەسەر.
سەندیكای ئافرەتانی دووگیان لە ئەمەریكا بۆ كەمكردنەوەی ژانەسەر ئەو رێگایانە پێشنیار دەكات: دانانی دێمكەیەكی گەرم لەسەر دەم و چاو. گەر ژانەسەرەكە زۆرە، دێمكەیەكی سارد لەسەر مل و گەردنی دابنێت، لە ژوورێكی تاریك و بێدەنگدا پشوو بدات و بەردەوام بە ئاوی گەرم خۆی بشوات.
--------------------------------------------------------------------------------
لەیموون بۆ جوانكردنی پێستی دەمو چاو
پێستی دەم و چاو بەهۆی ئەوەی زۆر ناسكە تووشی چەندین گرفت دەبێت، كاتێك بەر هەر كارێگەرییەكی دەرەوە ببێتەوە وەك ساردی و گەرمی، بۆیە تووشی گرفت و نەخۆشی لێوە دەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆیەك بۆ شێواندنی جوانیت. ئەو گرفتانەی تووشی پێستی دەمو چاو دەبن بریتین لەوانە : وشك بوون – لۆچ گرتن – خاڵی رەش – قڵیشتبردن – پەڵە..
ئەم گرفتانە چارەسەریان ناكرێت بە هۆی كەرستەی ماكیاژ یان كاتێك دەشاردرێتەوە. بەڵكو رێگەیەكی سادە هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتانەی سەرەوە. ئەمەش لە رێگەی بەكارهێنانی (ئاوی لەیموون)!
چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ئاوی لەیموون :
- ئاوی لەیموون بهێنە یان بە رێگەی ئامادەكراوە، یان لەیموون بهێنە و ئاوەكەی بگرە..
- ئەو جێگەیەی تووشی هەر گرفتێك بووە لە دەم و چاوت وەك ئەو گرفتانەی سەرەوە، سەرەتا جوان پاكی بكەرەوە بە پارچە قوماشێكی پاك یان بە پەمۆ..
- پەمۆیەكی خاوێن بهێنە و بیخەرە ناو ئاوی لەیموونەكە و بە نەرمی لەسەر ئەو شوێنەی دابنێ كە تووشی گرفتەكە بووە، وەك خاڵی رەش، یان پەڵە..
- ئەم كارە ئەنجامبدە پێش خەوتن، دواتر دەستكاری مەكە تاوەكو بەیانی لێبگەڕێ..
- كە بەیانی هەڵسای لەخەو، ئەو شوێنە بە ئاوێكی سارد بشۆ، هەفتانە جارێك ئەم كارە دووبارە بكەرەوە بزانە چ ئەنجامێكی چاكی دەبێت بۆ پێستی دەم و چاوت
خوادنی چوكلاتە مەترسییەكانی سەر ئافرەتی دووگیان لادەبات
لەنوێترین توێژینەوەدا دكتۆر ئەلیزابێس لەزانكۆی نیوهاڤن لەویلایەتی كۆنێتێكت ئاماژەی بەجۆری خواردنی چوكلاتەو شیرنەمەنیەكانی هاوشێوەی دەكات بەوەی كاریگەرییەكی زۆریان دەبێت بەسەر ئافرەتە دووگیانەكان ئەویش بەتایبەت ئەو جۆرە چوكلاتانە پڕن لە مادەی كیمیاوی كەناسراون بە سیوبروماین كە دەبنە هۆی چاڵاككردنی دڵ و گەشەكردنی دەمارەكان و درێژ بوونەوەی رێخۆڵەكانی خوێن كە بەكاردێن بۆ چارەسەكردنی ئازاری سنگ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و بەهێزكردنی دەمارەكان لەكۆتاییدا ئاماژە بەوە دەكات خواردنی چوكلاتە هۆكارێكە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی سەر ئافرەتی دووگیان.
هۆكارێك بۆ نەوەرینی قژ
یەكێك لە پزیشكەكان كە پسپۆرە لەبواری پێست و قژە لەو بڕوایە دایە، بەبێ خەم ژیان و خەفەت نەخواردن هۆكارێكە بۆ ئەوەی كە تەمەنی مرۆڤ بچێتە سەرێ و بەرگری بكات لە وەرینی قژ.
ئەو پسپۆرە دەڵێت، گەر وەرینی موو بەهۆكاری نەخۆشییەوە نەبێت، ژن و پیاو بە رەواندنی تەمی خەم و خەفەت تەمەنێكی زیاتر دەبەخشن بە قژەكانیان. پێست ئاوێنەی جەستەیە، مووش یەكێكە لە بەشەكانی پێست، بۆیە بەباشی مانەوەی قژ بەستراوەتەوە بە باشی مانەوەی پێست.
ئەو دكتۆرە بۆچوونی وایە كە دووكەوتنەوە لە هۆكارەكانی خەفەت هێنەر، خواردنی باش، وەرزش بۆ تەندروستی دەروون و جەستە و گەیشتن بە شادی پێویستن. هەر تاڵێك لە قژ نزیكەی 3 هەتا 8 ساڵ دەژیت، وەرینی ئەو تاڵانەی كە لە شەو و رۆژێكدا دەوەرن هیچ جێگای نیگەرانی نییە، چونكە بەشێوەیەكی گشتی رۆژانە 50 تاكو 100 تاڵە قژ دەوەرێت.
زانست و ژینگە - قه‌رنابیتی سه‌وز بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، بڕۆكلی (قه‌رنابیتی سه‌وز) ئه‌توانێت پێشگری له نه‌خۆشیه‌كانی سی و هه‌ناسه ته‌نگی بكات.
گۆڤاری (زانستی په‌تا) بڵاویكردۆته‌وه، توێژه‌ره ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له زانكۆی (كالیفۆرنیا) له (لۆس ئه‌نجلۆس) توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر بڕۆكلی (قه‌رنابیتی سه‌وز) ئه‌نجامداوه، به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه، ماده‌ی (سلفۆر ئافاین) به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له بڕۆكلیدا هه‌یه، كه ئه‌و ماده‌یه هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ پاراستنی مرۆڤ له توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دووچاری سی و هه‌ناسه ده‌بێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر (مارك رایدێڵ) یه‌كێك بووه له تیمی توێژینه‌وه‌كه، وتویه‌تی: ئه‌مه یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌یه، ده‌ریخست بێت بڕۆكلی سه‌رچاوه‌ی خۆراكی تێدایه، كه پێشگری له تووشبوون به نه‌خۆشی هه‌ناسه توندی و حه‌ساسیه‌ی لوت و برینداربوونی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه‌دان ده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ی له رووی بایلۆژیه‌وه پارێزگاری ماده‌ی دژه ئۆكسید له له‌شی مرۆڤ ده‌كات.
دكتۆر رایدێڵ روونیكردۆته‌وه، به‌هۆی ئه‌م ئه‌نجامه باشه‌وه ده‌توانین چاره‌سه‌ری باشتر و ده‌رمانی چاكتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی دووچاری هه‌ناسه توندی هاتوون، دروست بكه‌ین.
kahw
خاس یاخود (کاهوو) سوودێكی زۆری بۆ جەستە هه‌یه ـ بە تایبەتی بۆ لەناوبردنی كۆلێسترۆڵی خۆین ، خاس وایكردووە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەرهەمی بهێنن و لە سەر سفرەی زۆربەی مالان زەڵاتە و خاس دەبینرێ. كاهوو یەكێكە لە سەوزە كۆنەكانی جیهان كە سەرچاوەكەی دەگەرێتەوە بۆ شەش سەدی پێش زایین و لە هیندستان و ئاسیای ناوەراست بەرهەمیان هێناوە ویەك سەدە پێش زایین هاتووەتە ڕۆم و بووە بە گرینگ‌ترین خواردنەكانی ڕۆمییەكان . (كریستۆفه‌ر كلۆمبۆس) تۆوی خاسی لە گەڵ خۆی بردە كیشوەری ئەمەریكا، كە ئێستا لە هەموو ئەمەریكا بەرهەم دێت. خاس بە هۆی ماددەیەكی كیمیاوییەوە بە ناوی (لاكتۆسین) سەوزەیەكی ئارامبەخش و سوكنایدەرێكی سرووشتیە . خاس خۆین خاوێن دەكاته‌وه ودەیپاڵێوێت، كاهوو خواردنێكی سوكە و زوو دەتاوێتەوە و خەوهێنەرە و بۆ ئەو كەسانەی زووخەویان لێ ناكەوێت زۆر بەسوودە.
خاس بۆ سۆمای چاو و بە هێزكردنی مێشك زۆر باشە و پڕە لە ئاو و خوێگەلی كانزایی و دژی گرفتیشه . خاس بە هۆی ئاسنی زۆرەوە بۆ ئەوانەی كەمی خۆێنیان هەیە زۆر بە سوودە، بۆ ئەوانەی وا ئیشتیهایان كەمە و خۆاردنیان پێ ناخورێ زۆر باشە و بۆ دامركاندنی ئێشی گەدە و سپڵ و بەهێزكردنی سپڵ و جەرگ بەسوودە. گەڵا سەوزەكانی خاس دانستە و ڤیتامینی زۆری تێدایە بە تایبەت ڤیتامینی ئەی و سی .
زانست و ژینگە - خواردنی مێرووله ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات
پزیشكانی چینی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر جۆرێكی مێرووله ئه‌نجامداوه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه خواردنی ئه‌و جۆره‌ی مێرووله‌یه ژماره‌یه‌ك سوودی هه‌یه و له نێویاندا ته‌مه‌ن درێژییه.
گۆڤاری (هیلسی هیومان)ی چینی بڵاویكردۆته‌وه، توێژه‌ره چینییه‌كان توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر جۆرێكی مێرووله ئه‌نجامداوه، كه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه هه‌مان ئه‌و برِوایه بووه كه له لای پیاوه پیره‌كانی چین هه‌یه، ئه‌ویش خوو گرتنیان به خواردنی ئه‌و شله‌مه‌نییانه‌ی له‌و جۆره مێرووله‌یه دروست بووه، به تایبه‌تی مه‌ی، كه له هه‌موو ژه‌مه خۆراكییه‌كانیاندا ده‌یخۆنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێك له شاره‌زایان و به‌شدار له توێژینه‌وه‌كه وتویه‌تی: ناوی زانستی ئه‌و جۆره مێرووله‌یه (بۆلیراچیز فیسینا)ـه، بۆمان ئاشكرابووه ئه‌و جۆره مێرووله‌یه له رووی ته‌ندروستیه‌وه سودێكی زۆری بۆ مرۆڤ هه‌یه، به‌تایبه‌تی بۆ درێژبوونی ته‌مه‌ن، چونكه له‌نێو 5 كه‌سی ته‌مه‌ن درێژی چینی 2 كه‌س ئه‌و جۆره مێرووله‌یان بۆ خواردن به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه ئاماژه‌یداوه، ئه‌و جۆره مێرووله‌یه له پێكهاته‌ی جیاواز دروست بووه، له‌وانه ماده‌ی (زنك) كه ناسراوه به به‌هێزكردنی به‌رگری "مه‌ناعه"، كه تا ئاستێكی به‌رز هه‌مان كاریگه‌ری (ڤیتامینA )ی له به‌رگریدا هه‌یه.
له كۆتایی راپۆرتی گۆڤاره‌كه‌دا هاتووه، پێكهاته‌ی مێرووله له ماده‌ی جیاوازی رووه‌كی و گژوگیایی پێكهاتووه، كه به چاره‌سه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیلتهابی چین چینی یاخود رۆماتیزم داده‌نرێت، هه‌ر بۆیه تبتییه‌كان ئه‌و جۆره مێرووله‌یه به سه‌رچاوه‌ی ده‌رمانی سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی رۆماتیزم به كاردێنن.
زانست و ژینگە - توورِهیی نیشانه‌یه‌كی ئاگاداری سه‌ره‌تاییه بۆ توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ
دۆزینه‌وه‌یه‌ك له وڵاتی بهرِیتانیا ده‌ریخستووه، توورِهیی( هه‌ڵچوونی ده‌روونی) نیشانه‌یه‌كی ئاگاداریه له به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیدار بۆ توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
له ئاكامی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا زانكۆی له‌نده‌ن ئاشكرایكردووه، دكتۆره‌كانی وڵاتی به‌ریتانیا، هه‌ڵچوونی ده‌روونی به یه‌كێك له نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی تووشبوون نه‌خۆشی دڵ داده‌نێن، بۆ چاره‌سه‌ركردنیشیان به یارمه‌تی پسپۆرِی تایبه‌ت له‌م بواره‌دا، نه‌خۆشه‌كان فێری قۆناغه‌كانی راهاتن به‌سه‌ر توورِهبوونیان ده‌كرێن.
رۆژنامه‌ی "دیلی تێلگراف" به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، تووڕه‌بوون له مرۆڤی ته‌ندروست و هێمندا به رێگای كارا ره‌وشتیه‌كانی وه‌ك: جگه‌ره كێشان و كه‌می وه‌رزشی رۆژانه و به‌رزبوونه‌وه‌ی كێشی له‌ش، سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
له‌لایه‌كیتره‌وه دكتۆر"یۆیشی شیدا" گوتی: هه‌ڵچوون و توورِهبوون، له‌و كه‌سانه‌دا كه به ته‌ندروستیه‌كی باش ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن به رێژه‌ی(19% - 24%) دوچاری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌بنه‌وه زیاتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێشدا تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه هاتوون.
زانست و ژینگە - شیردانی سروشتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی كێشی دایكان هه‌یه
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، شیردانی سروشتی به منداڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی كێشی دایكه‌كان ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌و دایكانه كراوه، كه شیریان داوه به منداڵهكانینا، ده‌ركه‌وتووه شیردانی منداڵ باشترین شته بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌ی به هۆی سكپرِیهوه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا زیاد بووه.
گۆڤاری Amaerican Journal of Clinical Nutrition ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكردۆته‌وه، زانایان توێژینه‌وه‌یه‌كیان له سه‌ر 25 هه‌زار ئافره‌ت كردووه، هه‌ندێكیان شیری سروشتی خۆیان به منداڵه‌كانیان داوه و هه‌ندێكی دیكه‌یان شیری وشك، به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و دایكانه‌ی شیری سروشتیان داوه به منداڵه‌كانیان له ماوه‌ی 6 مانگدا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كێشی له‌شیان دابه‌زیوه.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌یداوه، ئافره‌تان له دوای سكپرِی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كێشی له‌شیان زیاد ده‌كات، به جۆرێك له 52% زیاده‌ی كێشیان په‌یوه‌ندی به سكپرِیهوه هه‌یه، بۆیه باشترین رێگه بۆ رزگار بوونیان شیردانی سروشتیه به كۆرپه‌له‌كانیان.
زانست و ژینگە - چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی به خواردنی میوه
میوه له ئه‌نزیم و كانزا و دژه ئۆكسیده‌كان پێكهاتووه و یارمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی زۆر جۆری نه‌خۆشی ده‌ده‌ن، هه‌ر جۆره میوه‌یه‌كیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كی دیاریكراو سوودمه‌نده.
لێره‌دا چه‌ند جۆرێكی نه‌خۆشی و میوه‌ی ده‌ستنیشانكراو بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كه ئاماژه پێده‌كه‌ین و نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كانیش ده‌خه‌ینه به‌رچاو.
كه‌م خوێنی:
زاناكانی ته‌ندروستی رایانگه‌یاندووه، باشترین جۆری میوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشیه "هه‌نجیر" و "خۆخی وشككراو" به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاسن له پێكهاتنیدا هه‌یه و یارمه‌تی گه‌یاندنی ئۆكسجین بۆ به‌شه‌كانی له‌ش ده‌دات و ناهێڵێ خوێن له‌م به‌شانه‌ی له‌ش كه‌م بكات، به‌مه‌ش زاناكان ئامۆژگاری نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن به خواردنی 3 دانه هه‌نجیر له رۆژێكدا و 10 دانه خۆخی وشككراو و خواردنی ئه‌و میوانه‌ی كه به ڤیتامین سی ده‌وڵه‌مه‌ندن وه‌ك "ترشیات" و "توت".
هه‌روه‌ها زاناكان له ئاكامی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له زانكۆی "میرلاند" ده‌ریانخستووه، هه‌نجیر یارمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی لاوازبوونی ئێسك ده‌دات چونكه مادده‌ی كالسیۆم له پێكهاتنیدا هه‌یه، به‌مه‌ش رۆژانه خواردنی 5 دانه هه‌نجیری ووشككراو سێیه‌كی ئه‌و كالسیۆمهی له رۆژێكدا بۆ له‌ش پێویسته دروستی ده‌كات.
خراپ هه‌رسكردنی خۆراك:
باشترین جۆری میوه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی هه‌رس نه‌كردنی خۆراك"ئه‌ناناس"ه، چونكه مادده‌ی "برۆمیلین"ی تێدایه، ئه‌م مادده‌یه‌ش یارمه‌تی هه‌رسكردنی پڕۆتین ده‌دات.
ناته‌واوی ره‌نگی پێست و زه‌ردبوونی ددان:
توت به باشترین میوه داده‌نرێت بۆ ئه‌م كاره گرنگه به‌هۆی تیابوونی چه‌ند ترشێكی بوژێنه‌ره‌وه‌ی پێستی ماندوو، یارمه‌تی سپی بوونی ددانیش ده‌دات.
نه‌خۆشیه‌كانی پێست:
بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی سووربوونه‌وه‌ی پێست له زانكۆی "هارفارد" زاناكان ده‌ریانخستووه، ترێ باشترین جۆری میوه‌یه بۆ ئه‌م كاره چونكه یارمه‌تی به‌هێزكردنی دیواری مۆلوولهكانی خوێن ده‌دات و ناهێڵێت كرداری سووربوونه‌وه‌ی پێست رووبدات، ترێ پێكهاته‌كانی "بابۆ فلافینۆیدز" ی تێدایه كه یارمه‌تی به‌هێزبوونی دیواری مۆلوولهكانی خوێن ده‌دات به‌مه‌ش ناهێڵێت خوێنبه‌ربوونی خه‌فیف له پێستدا رووبدات.
چۆن خۆت له دروست بوونی وورگ... ده‌پارێزیت پێش دروستبوونی؟ پێش ژه‌مه‌كان ئاو بخۆره‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی گه‌ده، كه ده‌بێته هۆكاری كه‌م خواردن.
ü زیلتر خوارده‌مه‌نی پڕ ڕیشاڵۆك (الیاف-فایبه‌ر) بخۆ چونكه كاتی زیاتری ده‌وێت بۆ جوین، كه كه‌سه‌كه هه‌ست به تێر بوون ده‌كات، ئه‌مه‌ش قه‌باره‌و كێشی خواردنه‌كه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه.
ü كه‌وچكێك سركه‌ی سێ‌و پێش هه‌ر ژه‌مێك بخۆره‌وه، ئه‌وه سنوورێك بۆ برسێتی داده‌نێت.
ü هه‌رگیز نان به پێوه مه‌خۆ چونكه ده‌بێته مایه‌ی نانخواردنی زیاتر.
ü هه‌رده‌م زه‌ڵاته بخۆ به سركه‌وه كه ڕێژه‌یه‌ك كالۆری تیایه و زوو هه‌ست به تێربوون ده‌كه‌یت پێش هه‌ڵپه‌كردن بۆ خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ندتر له ووزه و كالۆری.
ü به هێدی هێدی نان بخۆ و باش پاروو بجوو، ئه‌مه‌ش یاریده‌ده‌ره بۆ هه‌ستكردن به تێربوونی زووتر.
ü له‌گه‌ن و كه‌وچكی قه‌باره بچووك به‌كار بهێنه، ئه‌مه‌ش قه‌باره‌ی ژه‌مه‌كه‌ت بچووك ده‌كاته‌وه.
ü كه‌م كه‌مه پشوو بده له كاتی خواردنی ژه‌مه‌كاندا.
ü ڕۆژانه بۆ ماوه‌یه‌ك ڕێ بكه و وه‌رزشی ڕۆیشتن بكه كه له (15) خولهك كه‌متر نه‌بێت.
ü له خواردنه‌وه‌ی سارده‌مه‌نی و غازی یه‌كان دوور بكه‌وه له‌كاتی ژه‌مه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی سكت نه‌ئاوسێت به غازه‌كه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بیت به شیرینی یه‌كه‌ی.
ü چكلێت و شیرینی مه‌خۆ له نێوان ژه‌مه‌كاندا.
ü كه هه‌ستت به برسێتی كرد، ئه‌وا چه‌ند گه‌ڵایه‌كه كاهوو بخۆ یان چه‌ند قاژه خه‌یارێك كه گه‌ده پڕ ده‌كات و كالۆری یه‌كی كه‌می هه‌یه.
ü یه‌كسه‌ر دوا نانخواردن مه‌خه‌وه یان ڕامهكشی، چه‌نكه ئه‌وه پرۆسه‌ی هه‌رس سست ده‌كات و كێش زیاد ده‌كات
ü به هه‌ڵپه نان مه‌خۆ وه‌كو چاره‌سه‌رێكی سایكۆلۆجی و ڕاكردن له كێشه‌یه‌ك.
ü كه‌م له به‌رده‌م ته‌له‌ڤزیۆندا دانیشه
ü چه‌می سووك سووك و بهركوڵ كه‌م بخۆ
ره‌نگا و ره‌نگ - جوانكاری پێستی ده‌موچاو له رێگه‌ی هه‌نگوینه‌وه
شاره‌زایانی بواری جوانكاری پێست هه‌نگوین به باشترین هۆكار بۆ چاره‌سه‌ر و جوانكاری پێست داده‌نێن.
شاره‌زایانی بواری جوانكاری رایانگه‌یاندووه، به‌كارهێنانی هه‌نگوین ئه‌سڵی كاریگه‌رییه‌كی باشی له جوانكردنی پێستی ده‌موچاو و لابردنی په‌ڵه و چاره‌سه‌ركردنی قڵیش و ووشكبوونه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو هه‌یه.
هه‌روه‌ها شاره‌زایان روونیانكردۆته‌وه، پێویسته هه‌نگوینه‌كه بخرێته سه‌ر فڵچه‌ی ددانی منداڵان و به شێوه‌یه‌كی بازنه‌ی له‌سه‌ر پێست بۆ ماوه‌ی دوو خولهك بڵاوبكرێته‌وه، دواتر بشۆردرێت، ئه‌م كرداره رۆژانه به‌رده‌وام ئه‌نجام بدرێت، جار به‌جار پێستی ده‌موچاو جوان و به بریقه و شێ‌دار ده‌كات، وێڕای ئه‌مه به رێگه‌یه‌كی ته‌ندروستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قڵیشی ده‌موچاو ده‌زانرێت، چونكه هه‌نگوین (ڤیتامین E) تێدایه، كه سه‌رجه‌م شانه مردووه‌كانی سه‌ر پێست له‌ناو ده‌بات.
زانست و ژینگە - بوخور چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان ده‌كات
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، بوخور چاره‌سه‌رێكی نوێیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌ناڵێنن.
گۆڤارێكی ئه‌لكترۆنی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، زانایان و توێژه‌ران له زانكۆی (ئۆكلاهۆما)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر پوخته‌ی ده‌رهاویشته (دووكه‌ڵ)ی بوخور ئه‌نجامداوه، به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، بوخور له توانایدا هه‌یه چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان بكات.
گۆڤاره‌كه نوسیویه‌تی: توێژه‌ره‌كان بوخوریان له‌سه‌ر دوو پارچه‌ی میزه‌ڵدان ئه‌نجامداوه، به‌شێكیان شانه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گرتبوو، به‌شه‌كه‌ی دیكه بێ نه‌خۆشی بووه، له كۆتاییدا بۆ زاناكان ده‌ركه‌وتووه، دووكه‌ڵی بوخورهكه هێرشی ده‌كرده سه‌ر ئه‌و شانانه‌ی دووچاری شێرپه‌نجه ببۆوه و له‌ناوی ده‌بردن، له جێگه‌یان شانه‌ی نوێ دروست بوونه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر (هسویه كۆنگ لین) سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه وتویه‌تی: بوخور نمونه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاسانی جێگره‌وه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن، چونكه دووكه‌ڵی بوخور رۆڵی گه‌شه‌ی خانه‌كانی میزه‌ڵدانه شێرپهنجاوییهكه ده‌وه‌ستێنێت و له‌ناوی ده‌بات.
جێی ئاماژه‌یه، له ئه‌یلولی ساڵی 2008 توێژینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندبوو، بوخور مه‌ترسی تووشبوون به هه‌ندێك نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له ئه‌ندامه‌كانی هه‌ناسه‌دان وه‌ك لوت و ده‌م هه‌یه.
زانست و ژینگە - خواردنی حه‌پی ئه‌سپرین به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك سوود به‌خشه
ژماره‌یه‌ك له توێژه‌رانی زانستی پزیشكی رایانگه‌یاندووه، خواردنی حه‌پی ئه‌سپرین به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و رۆژانه، مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته له پیاوان و ئافره‌تاندا كه‌م ده‌كاته‌وه.
تۆرِی هه‌واڵی ABC رایگه‌یاندووه، توێژه‌ران توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر خواردنی حه‌پی ئه‌سپرین ئه‌نجامداوه، به‌پێی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه، خواردنی حه‌پی ئه‌سپرین له پیاواندا له 32%ی مه‌ترسیه‌كانی نه‌خۆشی دڵ و له 17% ی مه‌ترسی نه‌خۆشیه‌كانی جه‌ڵته‌ی مێشك له ئافره‌تاندا كه‌م ده‌كاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رۆكی توێژینه‌وه‌كه دكتۆر (تیم جۆنسۆن) وتویه‌تی: ئامۆژگارییمان بۆ پیاوانی سه‌روو 45 ساڵ و ئافره‌تانی سه‌روو 55 ساڵ ئه‌وه‌یه، له كاتی به‌یانیان حه‌پێكی ئه‌سپرین بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك به دووربن.
هه‌روه‌ها جۆنسۆن وتویه‌تی: هه‌ر چه‌نده ئێمه قه‌باره‌ی حهپهكهمان دیار نه‌كردووه، به‌ڵام توێژه‌ر و هاوكاره‌كانم گه‌یشتنه ئه‌و باوهرِهی خواردنی حه‌پێكی ئه‌سپرینی 81 میلیگرامی رۆژانه له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته ده‌مانپارێزێت
زانست و ژینگە - خۆ شوشتن به رێژه‌یه‌كی زۆر دهپێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشی ئه‌گزیمای پێست
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، ژماره‌ی حاله‌ته‌كانی ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشی ئه‌گزیما له به‌ریتانیا له ماوه‌ی نێوان 2001 تا 2005 به رێژه‌ی 42% زیادیكردووه، ژماره‌ی توشبووه‌كانیش له نێو ریزه‌كانی هه‌رزه‌كاران و منداڵانن كه رێژه‌یان ده‌گاته 5,7 ملیۆن كه‌س.
به‌مه‌ش زاناكان هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی ئه‌گزیمای پێست بۆ زیاد خۆ شوشتن و به‌كارهێنانی سابوون ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئه‌وه‌شیان ده‌رخستووه، نه‌خۆشی ئه‌گزیمای پێست ده‌بێته هۆی توشبوون به چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی تری حه‌ساسیه‌ی پێست.
له‌م باره‌یه‌وه "مارگریت كۆكس" له كۆمه‌ڵگای نیشتیمانی تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌كانی ئه‌گزیما له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی "بی بی سی" رایگه‌یاند، زیاد بوونی رێژه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی ئه‌گزیما ده‌گه‌رێته‌وه بۆ حاله‌ته‌كانی زۆر خۆشوشتن و زیاد به‌كارهێنانی سابوون كارا یاریده‌ده‌ره‌كانی تری خۆشوشتن.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، له ساڵانی 2005 دا له نێو 9 هاوڵاتی به‌ریتانی یه‌ك توشبوو به‌م نه‌خۆشیه ده‌بینرا، ئه‌ویش له‌و منداڵانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له نێوان( 5 تا 9) ساڵیدا بوون زیاتر به بهراوردبوون له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نه‌كانی تر.
زانست و ژینگە - سووربوونه‌وی روخسار دوای خواردنه‌وه كحولیه‌كان یه‌كێكه له نیشانه‌كانی سه‌ڕه‌تانی قوڕگ
توێژه‌ره‌وه‌كان دوای چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك رایانگه‌یاند، سووربوونه‌وه‌ی روخسار دوای خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه كحولیه‌كان، ئاماژه به ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی سه‌ڕه‌تانی قوڕگ ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه پڕۆفیسۆر " فیلیپ برۆكس" له تاقیگه‌ی توێژینه‌وه‌كانی ده‌مارزانی رایگه‌یاند، دكتۆره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ستنیشانی نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن تاكو بزانن ئایا نه‌خۆشه‌كان توشی نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی قوڕگ هاتوون یان نا ؟ ئه‌وا ده‌توانن سه‌یری سووربوونهوهكانی روخساری نه‌خۆشه‌كه بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له‌م دواییانه‌دا ئه‌نجامدرا، په‌یوه‌ندی هه‌یه له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خولیایی خواردنه‌وه‌ی كحولن له‌گه‌ڵ توشبووان به نه‌خۆشیه‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه برۆكس گوتی: سه‌ڕه‌تانی قوڕگ نه‌خۆشیه‌كی ترسناكه، ئه‌گه‌ری رزگاربووان له‌م نه‌خۆشیه ( 12% تا 31%) ئه‌ویش پێنج ساڵی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیه‌كه ده‌بێت، ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ش ئاماژه به بوونی 450 ملیۆن حاڵه‌تی له‌م جۆره ده‌كات له جیهاندا
زانست و ژینگە - خواردن و خواردنه‌وه‌ی شیرنه‌مه‌نیه‌كان گه‌شه‌ی له‌ش خێراتر ده‌كه‌ن
له ئاكامی توێژینه‌وه‌یه‌كدا زاناكان ده‌ریانخستووه، رێژه‌ی خواردنی شیرنه‌مه‌نیه‌كان په‌یوه‌ندیدارن به گه‌شه‌كردنی له‌شی مرۆڤ، واته: ئه‌و منداڵانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر له شیرینی ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه ئه‌وا گه‌شه‌كردنی لاشه‌یان خێراتر ده‌بێت.
پڕۆفیسۆر "سوزان كۆڵدویل" له زانكۆی واشنتن له "سیاتل" توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر 143 كور كه ته‌مه‌نیان له نێوان 11 تـــا 15 ساڵ بوون و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ چاودێری ئه‌و منداڵانه كرا، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی حه‌زه‌كانیان به‌رامبه‌ر به شیرینی ده‌ستنیشان بكرێت.
له‌م توێژینه‌وه‌شدا زاناكان پێوانه‌ی تێكڕای هه‌ندێ جۆری هۆڕمۆنه‌كانی ناو له‌شی منداڵه ژێرچاودێرهكان و به وردی تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تی خواردن و ساڵی گه‌شه‌كردن و قه‌باره‌ی ئێسك و لاشه‌یان.
به‌مه‌ش ده‌ركه‌وت، تێكڕای گه‌شه‌كردنی ئێسك و پلازما له‌و منداڵانه‌ی حه‌ز به خواردنی شیرینی ناكه‌ن كه‌متر بوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه حه‌زیان به شیرینی بوو.
له‌لایه‌كی تری توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، تێكرای حه‌زه‌كانی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به خواردن و خواردنه‌وه‌ی شیرینی به تێپه‌ربوونی ته‌مه‌ن كه‌م ده‌بێته‌وه.
زانست و ژینگە - نینۆكی ده‌ستكرد زیان به‌خشه
رێكخراوی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه، دانانی نینۆكی ده‌ستكرد مه‌ترسیه‌كانی هه‌وكردن و ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و نه‌خۆشیه زیاد ده‌كات.
رێكخراوی خاچی سه‌وزی ئه‌ڵمانیایی كه بنكه‌كه‌یان له (ماربرج)ی ئه‌و وڵاته‌یه رایانگه‌یاندووه، به هۆی به‌كارهێنانی نینۆكی ده‌ستكرده‌وه نینۆكی سروشتی دووچاری گۆرِان و هه‌وكردن ده‌بێته‌وه، كه هه‌ندێك جار ئه‌و هه‌وكردنه بۆ شوێنی دیكه‌ی پێست ته‌شه‌نه ده‌كات.
رێكخراوه‌كه روونیكردۆته‌وه، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی له چێشتخانه و ناوه‌نده‌كانی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی كارده‌كه‌ن به‌هیچ جۆرێك نینۆكی ده‌ستكرد به‌كار نه‌هێنن.
هه‌روه‌ها رێكخراوی سه‌وز داوایكردووه، ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كاری دانانی نینۆكی ده‌ستكرد ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌بێت دوای دانانی نینۆكه ده‌ستكرده‌كه به ته‌واوه‌تی چاودێری بكه‌ن و بیپشكنن بۆ زانینی هه‌ر گرفت و كێشه‌یه‌ك كه به‌هۆی نینۆكی ده‌ستكرده‌وه تووشی بووه، چونكه نینۆكه ده‌ستكرده‌كه نینۆكه سروشتیه‌كه‌ی شاردۆته‌وه، دووچاری هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك بێته‌وه به ئاسانی ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵكو له ماوه‌یه‌كی درێژدا ته‌شه‌نه ده‌كات.
زانست و ژینگە - ماسی و گوێز مه‌ترسیه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه
توێژه‌رێكی ئه‌مه‌ریكایی ئاشكرایكردووه، خواردنی گوێز و ماسی چه‌ور رێژه‌ی كۆڵسترِۆڵ له خوێندا كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
خاتوو (شۆجاسا راجارام) توێژه‌ر له قوتابخانه‌ی ته‌ندروستی گشتی له زانكۆی (لۆما لیندا) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، خواردنی گوێز و ئه‌و ماسییانه‌ی به چه‌وری ده‌وڵه‌مه‌ندن، هۆكارن له دابه‌زینی چه‌وری سێیه‌م له له‌شی مرۆڤ، بۆیه له توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ پارێزگاری له مرۆڤ ده‌كات.
شۆجاسا روونیكردۆته‌وه، گوێز و ماسی چه‌ور به شێوه‌یه‌كی فراوان له له‌شی مرۆڤدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆڵسترِۆڵ له خوێندا كارده‌كه‌ن.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه، پێشوتر، كۆمه‌ڵه‌ی دڵی ئه‌مه‌ریكایی رایگه‌یاندبوو، هه‌فته‌ی دوو ژه‌م خواردنی ماسی، كه هه‌ر ژه‌مه‌ی له 113 گرام كه‌متر نه‌بێت، ئه‌وا ئاستی (تریگلیسیرید) به رِێژهی 11.4% له له‌شدا كه‌م ده‌كاته‌وه.
زانست و ژینگە - زۆر خه‌وتنیش وه‌ك كه‌م خه‌وتن زیانی هه‌یه
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، زۆر خه‌وتن به هه‌مان شێوه‌ی كه‌م خه‌وتن زیانی له سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
گۆڤاری ته‌ندروستی خه‌و له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی له ئینته‌رنێت بڵاویكردۆته‌وه، تیمێكی توێژه‌ران، كه له (جین فیلیپ چابۆت)، (ئه‌نجلۆ تهرمبلای) و (جین دسبریس) پێكهاتبوون، له زانكۆی (لافال) بۆ زانیارییه به‌ڵگه‌ییه‌كان بۆ خوونه‌ریتی خه‌و بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 276 كه‌س ئه‌نجامداوه، به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتووه، له 20%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر له 7 و زیاتر له 8 كاتژمێر ده‌خه‌ون، دووچاری نه‌خۆشی جۆری دووه‌می شه‌كره بوونه‌ته‌وه.
توێژه‌ره‌كان روونیانكردۆته‌وه، راسته كه‌م خه‌وتن زیانی هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه‌ش زۆر خه‌وتنیش زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه، به جۆرێك زیانی ته‌ندروستی له هه‌ردوو باردا یه‌كسانه، واته زۆر خه‌وتن و كه‌م خه‌وتن، ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی دووه‌م جۆری شه‌كره‌ی لێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌یانداوه، له 07% به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه ماوه‌ی خه‌وتنیان پێوه‌رێكی ته‌واو بوو، كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی كه‌مه، بۆیه ئامۆژگارییان كردووه، پێویسته ماوه‌ی خه‌وتن له 7 كاتژمێر كه‌متر و له 8 كاتژمێر زیاتر نه‌بێت، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت.
زانست و ژینگە - خۆاردنی موز ئازاری گه‌ده كه‌م ده‌كاته‌وه
زۆر جاران ئازارێك له گه‌ده‌ی مرۆڤدا دروست ده‌بێت، كه وه‌ك حاڵه‌ته‌كانی برینی گه‌ده ده‌ره‌كه‌وێت، ره‌نگه ئه‌و حاڵه‌ته به خراپ هه‌رس كردنی خواردن ناوبرابێت، به‌ڵام پزیشكه‌كان ناوی به ئازاری گه‌ده نه‌وه‌ك برین، ده‌به‌ن، كه ئه‌م حاڵه‌ته‌ش زۆر جار دوای نانخواردن دروست ده‌بێت و فشارێكی ئێش و ئازار ده‌خاته سه‌ر گه‌ده‌ی مرۆڤ.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌وال، توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكانی هندی ده‌رباره‌ی ئازاری گه‌ده و خواردنی مۆ، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه مۆز ده‌توانێت چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌یه بكات، هه‌روه‌ها گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی خواردنی مۆز چوار ئه‌وه‌نده‌ی داووده‌رمان كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌ده هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر (رۆناڵد هافمن) له بابه‌تێكیدا ئامۆژگاریكردووه و نووسیویه‌تی: ئه‌و كه‌سانه‌ی به ده‌ست ئازاری گه‌ده‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌گه‌ر رۆژانه مۆزێك بخۆن، ئه‌وا هیچ پێویستییه‌كیان به سه‌ردانی دكتۆر نابێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، توێژه‌رانی ئه‌ڵمانیا له نه‌خۆشخانه‌ی (میونیخ) توێژینه‌وه‌یه‌كیان له سه‌ر ئه‌و جۆره خوراكانه كردووه، كه ده‌بنه مایه‌ی دروست بوونی ئێش و ئازاری گه‌نده، له‌وانه‌ش (مایۆنیزم، كه‌له‌م، ئه‌و خۆراكانه سوور ده‌كرێنه‌وه و یاخود سوێر ده‌كرێن) ئه‌وان ده‌بنه هۆكاری خراپ هه‌رسكردنی خۆراك به‌بێ روودانی برینداربوونی گه‌ده، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی گرفتی برینداری گه‌ده‌یان هه‌یه، به خواردنه‌وه‌ی پیپسی و شه‌ربه‌ت و قاوه دووچاری سه‌خترین ئێش و ئازاری گه‌ده ده‌بن.
زانست و ژینگە - نۆشكردنی ئاوی سارد زیانبه‌خشه
شاره‌زایانی خۆراك ئامۆژگاریان بۆ مرۆڤ ئه‌وه‌یه خۆیان له نۆشكردنی ئاوی سارد به دوور بگرن، چونكه زیان به گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت.
زۆرێك له ئێمه وا هه‌ست ده‌كه‌ین، خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نییه‌كان به‌تایبه‌تی ئاوی سارد و سه‌هۆڵاو، یارمه‌تیده‌ره بۆ نه‌هێشتنی هه‌ست كردنمان به تینوێتی، به‌تایبه‌تی دوای بهرِۆژوو بوون، به‌ڵام شاره‌زایانی خۆراكی ئه‌م زانیارییه به هه‌ڵه ده‌زانن.
پسپۆران و شاره‌زایانی خۆراكی روونیانكردۆته‌وه، خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد یاخود شه‌ربه‌تی سارد به سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵدا، مرۆڤ دووچاری كۆمه‌ڵێك گرفتی ته‌ندروستی ده‌كات، به‌تایبه‌تی له كاتی كرداری هه‌رس كردن‌دا، ره‌نگه له هه‌ندێك جاریشدا تووشی رشانه‌وه و ئازار و سه‌ر ئێشه‌ی بكات.
هه‌روه‌ها شاره‌زایان ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، كه پێش خواردنی ژه‌مه خۆراكیه‌كان، ده‌نكێك خورما و په‌رداخێك ئاوی تا راده‌یه‌ك سارد بخۆنه‌وه، جگه له‌وه‌ش ئامۆژگارییان كردووه به كه‌م خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نیه‌كانی وه‌ك شه‌ربه‌تی میوه.
وێڕای ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، له جیاتی ئه‌و زۆر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت شۆربایه‌كی كه‌م چه‌ور و خوێ بخورێت.
له ئامۆژگارییه‌كانی دیكه‌ی شاره‌زایان، دووركه‌وتنه‌وه‌یه له خواردنی خۆراكی چه‌ور، سوێر و گه‌رم، چونكه ئه‌مانه تینوێتی زیاد ده‌كه‌ن، به‌ڵكو باشترین خواردن بۆ شكاندنی تینوێتی خواردنی میوه و سه‌وزه‌یه، چونكه ئاو و ماده‌ی خۆراكی باشی تێدایه.
زانست و ژینگە - پیاز چاره‌سه‌ری پژمینی وه‌رزی ده‌كات
توێژه‌ران رایانگه‌یاندووه، خواردنی پیاز ، مرۆڤ له ده‌رد و نه‌خۆشی به دوورت ده‌خاته‌وه.
توێژه‌ره ئه‌مه‌ریكاییه‌كان روونیانكردۆته‌وه، پیاز سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی سروشتی دژ، به ناوی (هستامین) كه ئه‌م ماده‌یه پارێزگاری له له‌شی مرۆڤ ده‌كات.
توێژه‌ره‌كان ئاشكرایان كردۆته‌وه، خواردنی پیاز به شێوه‌یه‌كی رۆژانه مرۆڤ له ده‌رد و نه‌خۆشی به دوور ده‌خاته‌وه، به‌تایبه‌تی له تووشبوون به پژمین.
هه‌روه‌ها توێژه‌ره ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ئاماژه‌یانداوه، خواردنی پیازی سوریش، گه‌رمی به له‌ش ده‌به‌خشێت و سورِی خوێن چالاك ده‌كات، جگه له‌مه‌ش خوێن له ده‌رد و نه‌خۆشی دادهبرِێنێ و به‌دووری ده‌خاته‌وه.
زه‌رده‌چه‌وه خانه‌کان به‌رانبه‌ر هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی به‌هێز ده‌کات
"Curcumin"، که ڕه‌نگی زه‌رد به زه‌رده‌چه‌وه ده‌به‌خشێت، خۆی به شانه‌کانی خانه‌وه ده‌به‌ستێت و خانه‌کان به‌رانبه‌ر هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی به‌هێز ده‌کات. "Ayyalusamy Ramamoorthy" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Michigan" له "Ann Arbor" ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که گه‌ردیله‌کانی "Curcumin" له‌ناو شانه‌ی خانه‌کاندا خۆیان دروست ده‌که‌ن و سه‌قامگیریان ده‌که‌ن.
ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له لێکۆڵینه‌وه‌کان باس له کاریگه‌ری چالاکی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی "Curcumin" ده‌که‌ن: ئه‌و ماده ڕه‌نگییه چالاکییه‌کی وه‌ك ئه‌نتی میکرۆبی هه‌یه، ئاستی کۆلیسترۆلی ناو خوێن نزمده‌کاته‌وه، دژی هه‌وکردن کارده‌کات و مرۆڤ له شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت. تاکو ئێستا ئاشکرا نه‌بوو، چۆن "Curcumin" چالاکییه‌کانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ. زاناکان ماوه‌یه‌کی زۆره سه‌رسامبوون، که "Curcumin" کاریگه‌ی ده‌کاته سه‌ر ئه‌و پڕۆتینانه‌ی، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گهیهندهری تایبه‌تی بۆ "Curcumin"یان له‌سه‌ر نییه.
ئێستا توێژه‌ران به‌یارمه‌تی "Nuclear Magnetic Resonance" - به کورتکراوه‌یی به "NMR" ده‌ناسرێت - بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که چۆن "Curcumin" کاریگه‌ی ده‌کاته سه‌ر ئه‌و جۆره پڕۆتینانه. به‌هۆی ڕێگای ناوبراویشه‌وه ده‌توانرێت چاودێریی ئه‌تۆم و گۆڕانی چالاکییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌تۆمه به‌رامبه‌ره‌کاندا بکرێت. ده‌رئه‌نجامی چاودێریکردنهکانیش ده‌ریانخست، که "Curcumin" کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی فیزیاوی شانه‌ی خانه‌کان، به‌جۆرێك پاڵ به توێژی جووته‌ی لیپیدهوه ده‌نێت. "Curcumin" زیان به خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان ده‌گه‌ێنێت و شانه‌کان توانای تێپه‌ڕبوونی ماده‌یان بۆ دروست ده‌بێت.
زه‌رده‌چه‌وه‌ی هاڕاو نه‌ك ته‌نها له ئاشپازخانهکانی هیندستان بۆ ئاماده‌کردنی خۆراك به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان به‌کاردێت، به‌ڵکو له وه‌ك چاره‌سه‌رێكی پزیشکی ده‌درێت به نه‌خۆش. زه‌رده‌چه‌وه وه‌ك ده‌رمانێکی پیرۆز پێش 4000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له نووسراوی هیندۆسه‌کاندا ناوی هاتووه.
-نیشانه‌ی-خیانه‌ت---------------------هه‌ندێك له ژنان كاتێك هاوسه‌ره‌كانیان به ساردوسڕی ده‌بینن، چه‌ندین گومانی خراپ له ده‌رونیاندا دروستده‌بێت و ده‌گه‌نه ئه-و بڕوایه‌ی خیانه‌تیان لێده‌كرێت.
زۆرجاریش ده‌گاته راده‌ی ته‌قینه‌وه، به‌ڵام شاره‌زایانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌م دواییانه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌ركاتێك ژنان ئه‌م 9 نیشانه‌یه‌ی خواره‌وه‌یان له مێرده‌كه‌یان بینی، ئینجا گومانی ئه‌وه بكه‌ن كه خیانه‌تی هاوسه‌رێتییان لێكراوه یان خه‌ریكه خیانه‌تییان لێبكرێت، هه‌رچه‌نده مه‌رج نیه هه‌ركه‌سێك ئه‌م نیشانانه‌ی لێ به‌دیبكرێت، مانای ئه‌وه‌بێت بیر له خیانه‌تی خێزانی ده‌كاته‌وه.
نیشانه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
1– درێژكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی كاركردن:
درێژكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی كاركردن ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كاته‌كانی یه‌كتر بینین و ژوان كه‌متر ببنه‌وه له نێوان دوو هاوسه‌ردا، ئه‌مه‌ش له‌پێناو خۆدزینه‌وه‌یه له ژیانی خێزانی.
2– داڵغه‌و خه‌یاڵی زۆر:
ره‌نگه له‌و كاتانه‌دا بیر له ژیانێكی تر یاخود كه‌سێكی تر بكاته‌وه كه له جیاتی ئێستای تۆ له ته‌نیشتیه‌وه بێت.
3– كه‌م قسه‌كردن و ساردوسڕی:
توانای ئه‌وه‌ی نامێنێت وه‌ك جاران راده‌ی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ژنه‌كه‌ی ده‌رببڕێت و هه‌وڵده‌دات بێده‌نگ بێت.
4– قسه‌كردن به مۆبایل له‌گه‌ڵ كه‌سانی نه‌ناسراو:
هیچكاتێك مۆبایله‌كه له خۆی دور ناخاته‌وه، له كاتی قسه‌كردنیشدا له ژنه‌كه‌ی دورده‌كه‌وێته‌وه، به هێمنیه‌وه قسه ده‌كات و ناهێڵێت له قسه‌كانی تێبگات.
5– بێمه‌یل بون بۆ كاری سێكسی:
له‌ڕووی كاری سێكسی و چێژه ده‌رونیه‌كانی تره‌وه، له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا ساردوسڕهو حه‌زده‌كات له‌و رووه‌وه خۆی دوره‌په‌رێز بگرێت.
6– ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌و توڕه‌بوونی له راده‌به‌ده‌ر:
كاتێك ژنه‌كه‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌كات كه بۆچی دره‌نگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵ؟ یاخود بۆ مۆبایله‌كه‌ی داخرابوو؟، یه‌كسه‌ر به‌ڕوویدا هه‌ڵده‌شاخێ و زۆر به توندی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، به‌مجۆره بۆ زۆربه‌ی پرسیاره‌كان به توندی قسه ده‌كات و هه‌ندێكجار وشه‌ی نه‌شیاویش به‌كارده‌هێنێت.
7– هه‌ستكردن به گوناه و شه‌رمه‌زاریی:
له‌كاتێكدا له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه دیارییه‌كی پێده‌درێت، ده‌موچاوی تێكده‌چێت و نیشانه‌ی خه‌جاڵه‌تی پێوه دیارده‌بێت، چونكه هه‌میشه كه‌سی خیانه‌تكار خۆی به گوناهبار ده‌زانێت له ئاست ئه‌و خیانه‌ته‌ی له كه‌سی به‌رامبه‌ری كردووه.
8– گۆڕانكاری له كه‌سایه‌تی و رواڵه‌تدا:
له‌وكاته‌شدا گۆڕانكاری پێوه‌دیاره له‌ڕووی جلوبه‌رگ پۆشینه‌وه، كاته‌كانی خه‌وتن و بێداربوونی گۆڕانكارییانی به‌سه‌ردادێت، داوای چێشتی نوێ ده‌كات، زیاتر ده‌چێته حه‌مام هتد..
9– ئیشكردن له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له وه‌خت و ناوه‌ختدا:
ده‌یه‌وێت به‌شێكی تر له كاته‌كانی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌سه‌رببات، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت ماوه‌یه‌كی تریش له هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی دوره‌په‌رێز بگرێت، هه‌ندێكجار به بیانووی خه‌وزڕانه‌وه، له نیوه‌شه‌ودا هه‌ڵده‌ستێت و خه‌ریكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ده‌بێت
تایبه‌تمه‌ندییه ته‌ندروستییه‌كانی شووتی
شووتی یان به وته‌ی هه‌ولێریان شفتی، له سه‌ره‌تای وه‌رزی گه‌رمادا زۆر ده‌بێ و یه‌كێكه له میوه‌كانی سه‌رده‌می گه‌رما. شووتی میوه‌یه‌كی هاوینییه، ژانبهره، چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی نه‌خۆشیه‌كانی ده‌روونه، بۆ لابردنی تینوویه‌تی زۆر باشه.
شووتی 92 % ئاوه، و 8%ه‌كه‌ی تری شه‌كری سروشتییه. هیچ چه‌شنه چه‌ورییه‌كی نییه و پڕاو پڕه له ڤیتامینه‌كانی C.B.A هه‌روه‌ها ماده كانزاكانی وه‌ك كالسیۆم، فسفۆر، پتاسیۆمی تێدایه. خواردنی توی شووتی كرمی گه‌ده و ریخۆڵه‌كه له‌ناو ده‌بات و بۆ چاره‌سه‌ری سووتانه‌وه باشه. هه‌روه‌ها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆخه به سووده.
شووتی سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆری له ماده‌ی "لیكوپن" تێدایه، كه ئه‌و ماده‌یه بۆ به‌رگریكردن له گشت شێرپه‌نجه‌كان به سووده.
تووی شووتیش یه‌كێكه له چه‌ره‌زاته به سووده‌كان و ماده‌ی كالسیۆمی تێدایه. شووتی بۆ كلیه‌كان زۆر باشه، بۆ میزكردن ئه‌وانه‌ی كه بۆرییه‌كانی میزیان ده‌گیرێ به سووده.. پاش خواردنی شووتی جه‌سته له رێگای میز و پیسی و ئاره‌قه‌وه ماده زیانبه‌خشه‌كان ده‌رده‌دات.
زانست و ژینگە - چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ دابه‌زاندنی تا
(تا) حاڵه‌تێكی بێزاركا‌ره و زۆر جاریش ئازار له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت و ده‌توانێ له خه‌ویش هه‌راسانتان بكات، بۆیه گرنگی به چاره‌سه‌ركردنی (تا) بده‌ن.
(تا) ئاماژه به‌وه ده‌دات جه‌سته له هه‌وڵی ئه‌وه دایه هه‌وكردنێك له ناو ببات، له‌و كاته‌دا هه‌موو جه‌سته ئازاری هه‌یه و هه‌ست به ناساغی و ئازار ده‌كرێت.
به‌م رێگاچارانه‌ی خواره‌وه یارمه‌تی له‌ش بده‌ن تا له‌گه‌ڵ (تا) رووبه‌روو بێته‌وه:
1. پشوویه‌كی زۆر بده‌ن.
2. شله‌مه‌نییه‌كی زۆر بخۆنه‌وه، ده‌توانن پارچه سههۆلێك بخه‌نه ده‌متان و بیمژن. یا گووشراوی (شه‌ربه‌ت)ی سارد بخۆنه‌وه یاخود شۆربای سارد بخۆن.
3. جلی ته‌نك بكه‌نه به‌ر و پله‌ی گه‌رمی ژووره‌كه له نێوان 21 تا 23 پله‌ی سه‌دی رابگرن، ئه‌گه‌ر هه‌ستتان به سه‌رما كرد، ئه‌وا به‌تانییه‌كی ته‌نك به خۆتان دابده‌ن.
4. تا ئه‌و كاته‌ی (تا)یه‌كه‌تان كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و پێویسته، ده‌رمانی دژه (تا) به‌كار بهێنن، بۆ ته‌مه‌نی ژێر 18 ساڵ ، (ستامینیۆفین و ئپیۆپروفن) به‌كار بهێنن و بۆ گه‌وره‌كان (ستامینیۆفین ، ئاسپرین و ئیبۆپڕۆفین) به‌كار بهێنن.
5. ئه‌گه‌ر (ستامینیۆفین )تان داوه‌ته منداڵه تادارهكه و تای دانه‌به‌زی و گه‌رمی له‌شی له سه‌رووی 38.8ی سه‌دی بوو، له‌شی به ئیسفه‌نجێكی ته‌ڕ به ئاوێكی شیرتێن بشۆن، (نابێ به هیچ جۆرێك ئاوی سارد به‌كار بهێنن). بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر له ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره به‌رده‌وام بن ، یا خود ده‌توانن منداڵه‌كه بۆ ماوه‌ی 20 خووله‌ك بخه‌نه ناو بانیۆیه‌كی پڕ له ئاوی شیرتێن و دواتر وشكی بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر تای له‌شی كه‌متر له 38.8ی سه‌دی بوو، پێویست به بانیۆی ئاوی شیرتێن نییه، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه له‌رزی لێ‌بوو، ئاوی بانیۆیهكه بۆ شوشتنی داهاتوو، كه‌مێك گه‌رمتر بكه‌ن.
6. ده‌رمانه‌كان بناسن، هه‌ندێك كه‌س به هه‌ندێك ده‌رمان حه‌ساسیه‌یان هه‌یه و به هۆی به‌كار هێنانی ئه‌م ده‌رمانانه‌وه (تا)یان به‌رز ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێتان وایه، ده‌رمانێك بووه‌ته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی (تا) ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.
7. له كاتی هه‌بوونی (تا) لێوه‌كان دهقهڵشن، به كرێمێكی باش چه‌وری بكه‌ن.
چه‌ند رێنماییه‌كی پێویست:
- تای سه‌رووی 39.5ی سه‌دی له منداڵان و مێردمنداڵان ئاسایی نییه و له گه‌وره‌كان تای 38.3 ی سه‌دی، له‌م كاته‌دا ده‌بێ سه‌ردانی پزیشك بكرێت.
- ئه‌گه‌ر (تا)یه‌كه زۆر به‌رز بوو، ده‌توانن له پارچه سه‌هۆل كه‌ڵك وه‌ربگرن و له سه‌ر ڕان و ژێر هه‌نگڵ (باڵ)ی منداڵه‌كه دابنێنن، به‌ڵام باشتر وایه سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ پزیشك راوێژ بكه‌ن.
- ئه‌گه‌ر تایه‌كه، ناوشان و مل ئێشه، یان هه‌ناسه‌ی توند و سه‌ر سووڕان و بێتاقه‌تی، وڕێنه، كرژ بوون و كۆخه و به‌لغه‌می ره‌نگی له‌گه‌ڵدا بوو ، په‌یوه‌ندی به پزیشك یا خود فریاكه‌وتن بكه‌ن.
- هیچ كاتێك بۆ دابه‌زاندنی (تا)، بۆ شێلانی پێست سپرتۆ به‌كار مه‌هێنن، چونكه سپرتۆ هه‌ڵمه‌كه‌ی ژه‌هراوییه و پێست ههڵیدهمژرێت، بۆیه باشتروایه له جیاتی سپرتۆ ئاوی شیرتێن به‌كار بهێنن.
زانست و ژینگە - جگه‌ره كێشان و ته‌مه‌ن كورتی
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی كه ماوه‌ی پتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كی خایاندووه، ئاشكرایكردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره كێشن ته‌مه‌نیان كورت تره له‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له (ستۆكهۆڵم)، زانا و توێژه‌ره (نه‌رویژی)یه‌كان ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كیان خسته‌روو، توێژینه‌وه‌كه‌یان تایبه‌ت بووه به كاریگه‌ری جگه‌ره كێشان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، كه ماوه‌ی 30 ساڵی خایاندووه و نزیكه‌ی 45 هه‌زار ئافره‌ت و پیاو به‌شدارییان له توێژینه‌وه‌كه‌دا كردبوو.
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی جگهرهناكێشن ماوه‌یه‌كی زۆرتر ده‌ژین له‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن.
له‌مباره‌یه‌وه پرۆفیسۆر له زانكۆی (ئۆسلۆ)ی نه‌رویژ (هاكۆن مایه‌ر) وتویه‌تی: له توێژینه‌وه‌كه بۆمان ده‌ركه‌وتووه، به رێژه‌ی له 45%ی ئه‌و پیاوانه‌ی جگه‌ره زۆر ده‌كێشن، زووتر مردوون به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ی جگهرهناكێشن، كه به رێژه‌ی له 18% مردوون، هه‌روه‌ها رێژه‌ی له 33%ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی زۆر جگه‌ره‌ده‌كێشن به‌رامبه‌ر رێژه‌ی له 13% ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی جگهرهناكێشن گیانیان له ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، كاریگه‌ری جگه‌ره كێشان له تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ده‌كێشن به رێژه‌ی له 21% بووه له كاتێكدا له‌و كه‌سانه‌ی جگهرهناكێشن به رێژه‌ی له 10% بووه.
مایه‌ر وتیشی: به‌ڵام رێژه‌كه بۆ ئافره‌تانی به‌شداربووی توێژینه‌وه‌كه جیاواز بووه، چونكه له 04%ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی جگه‌ره‌یان نه‌كێشاوه به‌رامبه‌ر 11%ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی جگه‌ره‌یان كێشاوه تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سوڕی خوێن بوونه‌ته‌وه، وتیشی: ئه‌مه ده‌ریده‌خات، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان جگه‌ره كێشان و تووش بوون به جه‌ڵته و نه‌خۆشی شه‌كره هه‌یه.
له‌كۆتایدا پرۆفیسۆر مایه‌ر ئاماژه‌یداوه، سێ به‌شی به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه به هۆی زۆر جگه‌ره‌كێشانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها نیوه‌ی ئافره‌تانی جگه‌ره‌كێشی به‌شداربووی توێژینه‌وه‌كه دووچاری نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و سوڕی خوێن بوونه‌وه، بۆیه جگه‌ره‌كێشان كاریگه‌رییه‌كی زۆری له سه‌ر ته‌ندروستی و ته‌مه‌ن درێژی و كورتی مرۆڤ دا هه‌یه.
رێواس خواردن و تایبەتمەندییەكانی
رێواس گیایەكە لە قەد و گەڵا پێكهاتووە كاتی بەهاران لە ناوچە چیایەكان دەڕوێت، قەدی ئەو گیایە دەخورێت.
رێواس خاوەنی ڤیتامینەكان و سەرچاوە كانزاییە جۆراوجۆرەكانە، بۆ گشت ئەندامەكانی لەش خواردنێكی بەسوودە، بۆ بەهێزكردنی گەدە و جەرگ بەكەڵكە. رێواس بۆ ئەوانەی نەخۆشی تایان هەیە و دڵیان بۆ خواردن ناچێ زۆر بەسوودە. بەڵام لەخواردنی رێواس دا زیادەڕۆیی مەكەن.
خواردنی رێواس بۆ ئەوانەی بەردی گورچیلەیان هەیە و هەروەها نەخۆشی موسڵدانیان هەیە مەترسی هەیە. دایكانی شیردەر نابێ رێواس بخۆن، چونكە منداڵەكانیان تووشی زگچوون دەبێت. رێواس بۆ دڵ و دەمارەكان باشە باشترین دەرمانی مایەسیرییە. رێواس دەبێتە هۆی خاوێن بوونەوەی دەم و ددان. هەروەها رێواس بۆ شوردنەوەی ریخۆڵەكان بەسوودە.
رێواس پڕاو پڕە لە مادەی كالسیۆم بۆیە بۆ بەهێزكردنی ئێسك باشە. جگە لەوەش مادەكانی پروتین، سودیوم و پتاسیۆم و ڤیتامین C تێدایە. گەڵای رێواس دەكرێ وەك رەنگی قژ سوودی لێوەربگیرێ.
بۆ چارەسەری رەبۆی منداڵان
ئەو منداڵ و تازە لاوانەی كە كێشیان لەسەرێیە زیاتر لەوانەی كە كێشیان لە خوارێیەوە مەترسی تووش بوون بە نەخۆشی رەبۆیان لێدەكرێ.
توێژینەوەیەكی ئەمەریكی لەو بڕوایە دایە كە قەڵەوی دەبێتەهۆی حەساسیەتی وەرزی، بەڵام كەمكردنەوەی كێش كاریگەری هەیە بەسەر كەمبوونەوەی حەساسیەتی وەرزی و نەخۆشی رەبۆ.
دكتۆر "لۆندن" یەكێك لە توێژەرەوانی زانستی پزیشكی پێیوایە، سەرهەڵدانی حەساسیەتی خۆراك لە منداڵە قەڵەوەكاندا 95% زیاترە لەوانی دیكە.
قەڵەوی نەخۆشی ئەم سەردەمەیە، قۆناغەكانی قەڵەویش لە منداڵییەوە سەرهەڵدەدەن، هەربۆیە پێویستە دایك و باوكان ئاگایان لە خواردنی منداڵەكانیان بێت، چونكە منداڵ هەست ناكات كە كێش بەرز بوون مەترسی هەیە بۆی، هەر لەبەر ئەوەیە منداڵ بەبێ گوێدانە مەترسییەكانی خواردن، دەخوات بەتایبەتی ئەو خواردنانەی كە كێش و كولسترۆل بەرز دەكەنەوە وەكو شیرینی و جۆرەكانی گۆشت
حەبی دژی منداڵ بوون و زیانەكانی
حەبی دژی بارداری هەڵگری ئەو هۆرمۆنانەیە كە لە هێلكە دروستكردنی هێلكەدانەكان بەرگری دەكات. ئەو حەبانە لە زۆر بوارەوە كاریگەری خراپی بەسەر ئافرەتەكەدا دەبێت. كاریگەرییە نیگەتیفەكان درێژمەودا نین بە زۆری پاش دوو هەتا سێ مانگ لادەچێت. كاریگەرییە نیگەتیڤەكانی حەبی دژی سك بوون لەو چەند خاڵەدا كورت دەبنەوە.
- خوێن بەربوون لە حەوزەكاندا
- بە ئازار بوونی گۆی مەمكەكان.
- رشانەوەو هێلنج هاتن.
- گۆڕانكاری لە بێ مەیلی جووتبووندا
زانست و ژینگە - وه‌رزشكردن له وه‌رزی هاوین و له‌به‌ر تیشكی خۆر مه‌ترسی هه‌یه
شاره‌زایه‌كی ئه‌مه‌ریكایی هۆشداریداوه، له ئه‌نجامدانی وه‌رزشكردن له كاتی وه‌رزی هاوین و له‌به‌ر تیشكی خۆردا، چونكه هۆكارێكه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ .
دكتۆره (هۆلی ئه‌ندرسۆن) له بنكه‌ی (كۆرنیل)ی پزیشكی له نه‌خۆشخانه و زانكۆی (بریسبایترین وایڵ) له (نیویۆرك)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، ئه‌نجامدانی راهێنانی وه‌رزشی له كاتی هاویندا ده‌بێته هۆی ئاره‌قكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر، به‌مه‌ش له‌شی مرۆڤ وشك ده‌بێته‌وه و هۆكارێكه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
وتیشی: هه‌رچه‌نده ئه‌نجامدان و راهێنانی وه‌رزش له وه‌رزی هاویندا باشترین ده‌رفه‌ته بۆ بوونی له‌شێكی جوان و رێك، به‌ڵام ده‌بێت به راوێژكاری پزیشكی تایبه‌ته‌مه‌ند وه‌رزشه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
دكتۆره هۆلی ئامۆژگاریشی كردووه و وتویه‌تی: پێویسته ئه‌و وه‌رزشه‌ی له‌كاتی وه‌رزی هاوین ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌رزشێكی ئاسان و سوك بێت، ماوه ماوه پشوو بدرێت و ئاوی پێویست بخورێته‌وه، تاوه‌كو رێگه له وشكبوونه‌وه‌ی له‌ش بگرێت و پله‌ی گه‌رمای له‌ش دابه‌زێت.
روونیشیكرده‌وه، باشترین كات بۆ وه‌رزشكردن، به‌یانیان و ئێوارانه، چونكه ئه‌و كاتانه كه‌شوهه‌وا فێنك و سارده.
هۆلی ئاماژه‌یداوه، نابێت له‌به‌ر تیشكی خۆر وه‌رزش ئه‌نجام بدرێت، چونكه ئه‌و تیشكه رێگه نادات له‌ش زوو پله‌ی گه‌رماكه‌ی دابه‌زێت، بۆیه پێویسته ئه‌نجامدانی وه‌زرش له هۆڵی سارد بێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌توانیت هه‌ناسه به باشی بده‌یت و ئازار به سییه‌كانت نه‌گات، جگه له‌وه‌ش دووچاری هیچ جۆره ئازارێكیش نابیته‌وه.
زانست و ژینگە - چاره‌سه‌ركردنی برینی گه‌ده
توێژه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاشكرایان كردووه، ماده‌ی (گلۆتامین) باشترین چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشی برینی گه‌ده (قرحه‌ی مه‌عیده).
گۆڤاری خۆراكی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكردۆته‌وه، توێژه‌ران له بنكه‌ی (پیس)ی ئیسرائیل و (دیكۆنیس)ی پزیشكی له (بۆستن) و (په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆژیا) له (ماساشۆستس) روونیانكردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت به‌كتریایی (هیلیۆباكتر بیلۆری) هۆكاری تووشبوون به نه‌خۆشی برینی گه‌ده‌یه، بۆ دژی ئه‌و به‌كتریایه، ترشی (گلۆتامین) باشرین هۆكاره بۆ چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به هۆی ئه‌و بهكتریایهوه به‌ر گه‌ده ده‌كه‌وێت.
له‌مباره‌یه‌وه پرۆفیسۆر خاتوو (هارفارد سۆزان) له كۆلیژی پزیشكی زانكۆی (هاگن) وتی: بوونی ماده‌ی (گلۆتامین) له خۆراكدا ده‌توانێت پارێزگاری له گه‌ده بكات و چاره‌سه‌ری برینه‌كه‌ی بكات.
سۆزان وتیشی: ماده‌ی (گلۆتامین) بریتیه له ترشێك كه به شێوه‌یه‌كی سروشتی له هه‌ندێك خۆراكدا هه‌یه، وه‌ك، گۆشتی سوور، مریشك، هێلكه، ماسی، به‌رهه‌مه‌كانی شیر و هه‌ندێك سه‌وز و میوه، هه‌روه‌ها ئه‌م ماده‌یه‌ش رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له دوورخستنه‌وه‌ی هه‌وكردنی له‌شی مرۆڤ.
زانست و ژینگە - چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك پێش خواردنی میوه و سه‌وزه
چه‌ند زانا و پسپۆرێكی بواری خۆراكی ئامۆژگارییان كردووه، به جوان ششتنه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه، ته‌ندروستییه‌كی باش به ده‌ست دێنیت.
بنكه‌ی چاودێری نه‌خۆشیه‌كان و پارێزگاریكردن له ویلایهكگرتووهكانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، به جوان ششتنه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه له نه‌خۆشی به دوور ده‌بن و پارێزگاری له ته‌ندروستی گشتیش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها زانا و توێژه‌ره‌كانی ئه‌و بنكه‌یه روونیانكردۆته‌وه، هه‌ر چه‌نده خواردنی سه‌وزه و میوه باشترین خۆراكه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام جوان نهشوشتنهوهی به شێوه‌یه‌كی باش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی تووش بوون به نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی هه‌وكردنی E.coli و نه‌خۆشی دیكه.
ئاماژه‌یانداوه، ئه‌و میوانه‌ی وه‌ك شیلك (فراوله) و قارچك یاخود هه‌ر سه‌وزه و میوه‌یه‌كی دیكه ئه‌گه‌ر له‌ناو سه‌لاجه هه‌ڵنه‌گیرا بوو، نه‌خورێت، دا‌واشیان كردووه، له پێش و له دوای ده‌ستدان له میوه و سه‌وزه بۆ ماوه‌ی 20 چركه ده‌ست بشۆرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و قاپ و كه‌لوپه‌لانه‌ی میوه و سه‌وزه‌ی له‌ناو داده‌نرێت، جوان بشۆرێن، به‌مانه‌ش له تا راده‌یه‌ك له نه‌خۆشی به دوور ده‌بن.
زانست و ژینگە - خواردنی فسته‌ق بۆ لاوازبوون
خه‌ڵكانێكی زۆر به تایبه‌تی خانمان، له خواردنی فستق پارێز ده‌كه‌ن. هۆیه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌و بوونیان، به‌ڵام لێكۆڵه‌ره‌وان سه‌ڵماندوویانه، خواردنی فستق نه‌ك نابێته هۆی قه‌ڵه‌و بوون، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی پێشگری له جه‌ڵته‌ی دڵ و یارمه‌تی دهرێكیشه بۆ دابه‌زاندنی كێش.
ئێستا هه‌بوونی له‌شولارێكی رێك، ئاواتی ئه‌و ئافره‌ت و پیاوانه‌یه، كه ئاماده‌ن هه‌موو رێگاچاره‌یه‌ك تاقی بكه‌نه‌وه بۆ گه‌یشتن به له‌شولارێكی رێك، به‌ڵام خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌توانن به رێكی پڕۆگرامه‌كانی خۆ لاوازكردن په‌یڕه‌و بكه‌ن و زۆر كه‌س هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی یه‌كه‌مه‌وه واز له رێجیم كردن، ده‌هێنن.
به‌م دوواییانه زانایه‌كی ئه‌مه‌ریكایی له زانكۆی (ئێست ئیلینویز) به ناوی (جه‌یمز پینتێر) تیۆرییه‌كی به ناوی (پرێنسیپی فستق)، خستۆته روو و ده‌ڵێت: "خه‌ڵكانێكی زۆر كاتێك چێشته‌كه‌یان له قاپی گه‌وره داده‌ندرێت، زیاتر له رێژه‌ی خۆیان ده‌خۆن، هه‌روه‌ها كاتێك په‌رداخی گه‌وره به‌كار ده‌هێنن، خواردنه‌وه‌ی زیاتر نۆش ده‌كه‌ن، ئه‌م حه‌زكردنه به خواردن یا خواردنه‌وه، ته‌نیا بۆ كاردانه‌وه‌كانی مێشكی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به برسی بوون یا تینوێتی بوون، نییه."
به بڕوای دكتۆر پینتێر، ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی رێجیمهكانی خۆ لاوازكردن تووشی هه‌ره‌س هێنان ببن، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێ ده‌ستكاری كردنی شێواز و عاده‌ته‌كانی خواردن، ده‌تواندرێت كه‌متر بخورێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به برسی بوون بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كرێت هه‌ندێ جۆر له چه‌ره‌زات وه‌كو باوی، گوێز، فستق به‌كار بهێنین، ئه‌مانه جێگره‌وه‌ی باشن، به‌ڵام خاڵی گرنگ، هه‌ڵبژاردنێكی مهنتقییانهیه، چونكه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌مجۆره چه‌ره‌زاتانه ئه‌وه‌یه، ده‌بێ فستق بشكێندرێت و له توێكڵه‌كه‌ی ده‌ربهێندرێت، ئه‌مه‌یه كه مرۆڤ به بینینی په‌لكه شكاوه‌كان، به رێژه‌یه‌كی ورد ده‌زانێت چه‌ند فستقی خواردووه.
جێی ئاماژه‌یه، لێكۆلینه‌وه‌كانی دكتۆر پینتێر نیشان ده‌دات، كه جه‌سته‌ی كه‌سه تاقیكراوه‌كان، به رێژه‌ی 35% كه‌متر وزه‌ی وه‌رگرتووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌سه تاقیكراوه‌كان، له رێژه‌ی فستقهكان رازی بوون و به ته‌واوی هه‌ستیان به تێربوون كردووه.
پێش‌گرتن له جه‌ڵته‌ی دڵ
هه‌ڵبه‌ت تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فستق هه‌ر ئه‌مه نییه، پێشتر هه‌ندێك له سووده‌كانی فستق بۆ لێكۆله‌ره‌وان شاراوه بووه، هه‌رچه‌ند هه‌ندێك جار ریپۆرتاژێك له‌باره‌ی سووه‌ده‌كانی فستق بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆ نموونه نزیكه‌ی دوو ساڵ پێش ئێستا، یه‌كێك له گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان، له راپۆرتێكیدا هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا بیسه‌لمێنی، كه به‌كارهێنانی فستق له رێجیمێكی چوار هه‌فته‌یی له‌گه‌ڵ چه‌وری سوودبه‌خش و بێ زیان، ده‌بێته هۆی كه‌متر بوونی مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، گرنگتر ئه‌وه بوو كه ئه‌م رێجیمه نه‌ده‌بووه هۆی قه‌ڵه‌وبوون.
هه‌روه‌ها له یه‌كێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان، لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان هه‌ڵسان به دابه‌شكردنی خۆبه‌خشه‌كان به‌سه‌ر سێ گرووپ:
گرووپی یه‌كه‌م ده‌بوایه رۆژانه ته‌نیا 42 گرام فستق بخۆن.
گرووپی دووه‌م دوو ئه‌وه‌نده‌ی گرووپی یه‌كه‌م فستق بخۆن.
گرووپی سێیه‌میش نه‌ده‌بووایه له‌م ماوه‌یه فستق بخۆن.
له دوای مانگێك، لێكۆڵه‌ره‌وان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه رێژه‌ی كۆڵستڕۆڵ له ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی فستقیان خواردووه، به رێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زیبوو.
هه‌روه‌ها رۆژانه، خواردنی مشتێك یا دووان له فستق، ده‌بێته رێگرێك له داخرانی دمارهكانی گواستنه‌وه‌ی خرۆكه سووره‌كان و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دوور بوون له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
دوا ئامۆژگاری
ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ زۆر ئاگاداری بین، ئه‌وه‌یه خۆمان له خواردنی چه‌ره‌زاتی سوێركراو دووربگرین و زیاتر چه‌ره‌زاتی ساده به‌كار بهێنین، چونكه به بڕوای هه‌ندێ له زانایان خوێ ده‌بێته هۆكاری تووشبوون به هه‌ندێ نه‌خۆشی، له‌وانه‌ش قه‌ڵه‌وی.
زانست و ژینگە - ماسی خۆراكی مێشكه
زانایان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، كه قسه‌ی دایكانی به‌ریتانیا راسته كه ده‌ڵێن: "ماسی خۆراكی مێشكه".
گۆڤاری (ئان)ی به‌ریتانیایی، كه تایبه‌ته به زانستی مێشك و برینكاری مێشك و شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی بڵاویكردۆته‌وه، زانا و توێژه‌ره‌كان له زانكۆی (مانچسته‌ر) له به‌ریتانیا به هاوكاری چه‌ند زانایه‌كی ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی ئه‌وروپا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر به‌راوردكردنی د‌رك پێكردنی مێشك ئه‌نجامداوه، كه تێیدا چاودێری ئه‌دای هزری زیاتر له 3 هه‌زار پیاویان كردووه، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 40 بۆ 70 ساڵان بووه.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر (داڤید لی) مامۆستای پزیشك له زانكۆی (مانچسته‌ر) روونیكردۆته‌وه، به‌شداربووانمان كرد به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان خواردنی ماسییان دهرخواردراوه و ماوه‌یه‌كیش تیشكی خۆریان به‌ر ده‌كه‌وت، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یان نه ماسیان ده‌خوارد نه تیشكی خۆریان به‌رده‌كه‌وت.
لی وتی: ئه‌و به‌شه‌ی، كه ماسیان خواردووه و تیشكی خۆریان به‌ركه‌وتووه، رێژه‌ی ڤیتامین D له له‌شیاندا به‌رزبۆته‌وه، بۆیه هێمای بیروهزریان له به‌رزترین ئاست بوو، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی تیشكی خۆریان به‌رنه‌كه‌وت بوو یاخود ماسی و ئه‌و خۆراكانه‌ی ڤیتامین D تێدایه، نه‌یانخواردووه.
هه‌روه‌ها لی ئاماژه‌یداوه، توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان ڤیتامین D و ئه‌دای بیروهزر له هه‌رزه‌كاراندا هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا به هۆی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بۆمان ئاشكرابووه، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز هه‌یه، له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی هێواشی وه‌رگرتنی زانیاری له كه‌سه‌كان، ئه‌ویش زیادكردنی ڤیتامین D یه.
زانست و ژینگە - ساردكه‌ره‌وه‌ی ئوتۆمبێل و گواستنه‌وه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كان
به‌كار خستنی ساردكه‌ره‌وه راسته‌وخۆ له‌دوای پێكردنی ئۆتۆمبێل، ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كانی ناو ئوتۆمبێل و زیان گه‌یاندن به مرۆڤ و تووشبوونی به چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی كوشنده.
به پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی زانایان به‌م دواییه ئه‌نجامیان داوه، ده‌شبوڵ، كورسی و سیسته‌می ساردكه‌ره‌وه‌ی ناو ئوتۆمبێله‌كان، گازێكی زیانبه‌خش به ناوی (به‌نزن) ده‌رده‌كه‌ن، كه گازێكی زۆر ژه‌هراوییه و ده‌بێته هۆی تووشبوونی مرۆڤ به چه‌ندین نه‌خۆشی كوشنده، زاناكان ده‌ڵێن مرۆڤ زۆر جار له كاتی چوونی بۆ ناو ئۆتۆمبێل هه‌ست به بۆنی ئه‌م گازه ده‌كات به‌ڵام ئاگاداری رێژه‌ی زیانه‌كانی نییه.
جگه له تووش بوون به شێرپه‌نجه، گازی به‌نزن، زیان ده‌گه‌یێنێته ئێسكه‌كانیش. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی تووش بوون به (ئهنۆمیا- جۆرێك له شێرپه‌نجه‌ی خوێن په‌یوه‌ندار به خرۆكه سووره‌كان) و كه‌مبوونه‌وی رێژه‌ی خرۆكه سپییه‌كانی له‌ش.
هه‌روه‌ها به‌ركه‌وتنی زۆری ئه‌م گازه ژه‌هراوییه به‌ر له‌ش ده‌بێته هۆی نه‌خۆشییه‌كی تر به ناوی (لۆكمیا – جۆرێكی تری شێرپه‌نجه‌ی خوێن كه په‌یوه‌نداره به خرۆكه سپییه‌كان) و هه‌ندێ جاریش له ئافره‌تان ده‌بێته هۆی له بارچوونی منداڵ.
رێژه‌ی ئاسایی به‌نزن له هه‌وای ئازاد نزیكه‌ی 50 میلی گرام له هه‌ر پێی چوارگۆشه‌یه، له كاتێكدا رێژه‌ی به‌نزن له ناو توئۆمبێلی راوه‌ستاو كه په‌نجه‌ره‌ی داخراوه ، له نێوان 200 تا 400 میل گرامه.
ئه‌گه‌ر بێت و ئوتۆمبێله‌كه له ژێر تیشكی خۆر راوه‌ستابێت رێژه‌ی به‌نزنی ناو ئوتۆمبێله‌كه له نێوان 2000 تا 4000 میلی گرام به‌رز ده‌بێته‌وه كه 40 به‌رامبه‌ری رێژه‌ی پهسهندكراویهتی.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سواری ئۆتۆمبێلی په‌نجه‌ره داخراو ده‌بن به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌ر ئه‌و گازه ژه‌هراوییه و هه‌ڵمژینی به‌رده‌وامی ده‌بن.
جگه له‌و زیانانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێدا به‌نزن گازێكه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گورچیله و جگه‌ر هه‌یه‌و له هه‌مووی مه‌ترسیدارتری ئه‌وه‌ی كه له‌ش زۆر به ئه‌سته‌م ده‌توانێت ئه‌م گازه بداته‌وه ده‌ره‌وه. بۆیه ده‌بێ له كاتی هه‌ڵكردنی ئۆتۆمبێله‌كانتان بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك كار به سیسته‌می ساردكه‌ره‌وه‌ی ناو ئۆتۆمبێل نه‌كه‌ن تا گازه‌كان له ناو ئوتۆمبێل بچنه ده‌ره‌وه.
زانست و ژینگە - گیراوه‌ی گێلاس سوودی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جومگه هه‌یه
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ریخستووه، خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌ی گێلاس پێش وه‌رزشكردن، یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازار و هه‌وكردنانه‌ی په‌یوه‌سته به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جومگه.
رۆژنامه‌ی (سه‌نده‌ی ته‌لیگراف)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، زانا و توێژه‌ران له زانكۆی (ته‌ندروستی و زانست) له (ئۆریگۆن)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به به‌شداری 60 كه‌س، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 50 ساڵان بووه، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی گوشراوی گێلاس ئه‌نجامداوه، به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتووه، گێلاس ئازاری جومگه و ماسولكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه دكتۆر (كیری كۆیهل) گوتوویه‌تی: له توێژینه‌وه‌كه‌دا، داوامان له به‌شداربووان كرد، رۆژانه دووجار بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك نیو په‌رداخ گوشراوی گێلاس بخۆنه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزشی راكردنی ماوه درێژ ئه‌نجام بده‌ن.
كۆیهل روونیكردۆته‌وه، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، ئه‌توانین گێلاس بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وكردن و ئازاره‌ی كه له ئه‌نجامی وه‌رزشكردن دروست ده‌بێت، به‌كاربهێنین، چونكه به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه به خواردنه‌وه‌ی گوشراوی گێلاس، ئازاری ماسولكه و جومگه‌كانیان كه‌مببۆوه.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: توێژه‌ران گێلاسییان به سه‌رچاوه‌ی هێزی سروشتی دژه هه‌وكردنه‌كان ناساندووه، چونكه ماده‌ی دژه ئۆكسید به ناوی (ئهنسۆكیانینـز) له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه، هه‌ر ئه‌م ماده‌یه‌ش ره‌نگی گێلاسهكهی سوركردووه.
زانست و ژینگە - توێكڵی ته‌ماته ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و مێشكه
توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، به‌كارهێنانی ته‌ماته وه‌ك ده‌رمان له مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و لێدانی مێشك مرۆڤ ده‌پارێزێت.
ده‌سته‌ی وێستگه‌ی به‌ریتانیا بڵاویكردۆته‌وه، تیمێكی زانا و توێژه‌ران له زانكۆی (كامبریدج)ی به‌ریتانیایی له ئه‌نجامی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له سه‌ر 150 نه‌خۆشی تووشبوو به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ده‌رمانێكی تازه‌ی به‌رهه‌م هاتوو له توێكڵی ته‌ماته له توانایدا هه‌یه، رێژه‌ی كۆڵستڕۆڵ له خوێندا كه‌م بكاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، دكتۆر (پیته‌ر كیركباتریك) كه یه‌كێك بووه له ئه‌ندامی تیمه زانستیه‌كه، له لێدوانێكدا بۆ ده‌سته‌ی وێستگه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، ده‌رمانی (لایكۆبین) كه پێشتر له بازاڕه‌كاندا وه‌ك ده‌رمانی خۆراكی ده‌فرۆشرا، ئێستا كۆمپانیاییه‌كی تایبه‌ت به پێشخستنی زینده‌ورزانی، ده‌رمانێكی نوێی لێ به‌رهه‌مهێنراوه به ناوی (ئاتیرۆنون).
پیته‌ر وتویه‌تی: ماده‌ی (ئاتیرۆنون) به‌رهه‌مهێنراو، زۆر چالاكتره له‌وه‌ی پێشتر پزیشكه‌كان پێناسه‌یان كردووه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌ی رێژه‌ی كۆڵستڕۆڵ به تایبه‌تی جۆری LDL ی زیانبه‌خش به‌كاریان ده‌هێنا.
هه‌روه‌ها روونیكردۆته‌وه، ئه‌و ده‌رمانه تازه‌یه (ئاتیرۆنون) له توانایدا هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئۆكسیدی چه‌وری زیان به‌خش له خوێندا، كه ره‌نگه له ماوه‌ی 8 هه‌فته‌دا سفری بكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه پرۆفیسۆر (پیته‌ر ویسپێرج) له كۆمه‌ڵه‌ی دڵی به‌ریتانیایی رایگه‌یاندووه، ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ینه خه‌ڵك هیچ ده‌رمانێكی نوێ به‌كارنه‌هێنن، تاوه‌كو بۆ ماوه‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی كرداره‌كی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه ده‌رمانی نوێ پێویستی به تاقیكردنه‌وه و توێژینه‌وه هه‌یه بۆ زیاتر دڵنیابوون و ئاشكراكردنی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی.
هه‌روه‌ها پرۆفیسۆر (ئه‌نتۆنی لێدس) سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی به‌ریتانیایی وتویه‌تی: ده‌رمانی (ئاتیرۆنون) كه له ماده‌ی (لایكۆبین)ی ته‌ماته وه‌رگیراوه، ده‌رگایه‌كی نوێیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی رێژه‌ی كۆڵستڕۆڵی به‌رز له خوێندا.
جێی ئاماژه‌یه، ماده‌ی (لایكۆبین) ماده‌یه‌كی دژه ئۆكسیده له توێكڵی ته‌ماته‌دا هه‌یه، هه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌ش وای له ته‌ماته كردووه ره‌نگی سور بێت، به‌ڵام خواردنی لایكۆبین به شێوه‌یه‌كی سروشتی هیچ كاریگه‌رییه‌كی باشی نیه.
زانست و ژینگە - جگه‌ره كێشان كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ماسولكه‌ش هه‌یه
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌كێشن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جگه‌ره كێش نین، زووتر ماندوو ده‌بن.
توێژه‌رێكی ئه‌مه‌ریكایی (رۆب وۆست) توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری راسته‌وخۆی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ماسولكه‌ی مرۆڤ ئه‌نجامداوه، به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌كێشن ماسولكه‌كانیان زووتر ماندوو ده‌بن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه جگه‌ره ناكێشن، چونكه به‌هۆی ئه‌و ماده زیان به‌خشانه‌ی له توتندا هه‌ن، ئه‌و بڕه ئۆكسجینه‌ی ماسولكه پێویستیه‌تی، بێ به‌شی ده‌كات.
رۆب توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ماسولكه‌ی رانی چه‌ند خۆبه‌خشێك ئه‌نجامداوه، كه هه‌ندێكیان جگه‌ره‌كێش بوون و ئه‌وانی دیكه جگه‌ره‌یان نه‌كێشاوه، دوای چاودێری كردنی چالاكییه‌كانی ماسولكه‌كان، بۆی ئاشكرابووه، ماسولكه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌كێش بوون، زۆر به خێرایی ماندووبوون.
ئه‌و توێژه‌ره ئه‌مه‌ریكاییه ئامۆژگاری هاوڵاتیانی كردووه، بۆ وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان، نه‌ك ته‌نیا له پێناو پارێزگاری كردن له سیكانیان، به‌ڵكو ماسولكهكانیشیان بپارێزن، چونكه به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، ماسولكه‌ش پشكی زیانه‌كانی جگه‌ره‌ی به‌رده‌كه‌وێت.
جێی ئاماژه‌یه، (رۆب وۆست) هه‌ر به هۆی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، كه له‌سه‌ر (گۆڕانكارییه‌كان به‌هۆی جگه‌ره‌كێشان به‌سه‌ر ماسولكه ده‌بن)، توانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا به‌ده‌ست بێنێت.
زانست و ژینگە - سووده‌كانی توێڵكی پرته‌قاڵ
تیمێك له توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكایی، بۆیان ئاشكرابووه، توێكڵی پرته‌قاڵ مرۆڤیش له زۆر نه‌خۆشی ده‌پارێزێت.
ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری تایبه‌تمه‌ند له زانستی خۆراكی، له زانكۆی (فلۆریدا)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر پێكهاته و سوده‌كانی توێكڵی پرته‌قاڵ ئه‌نجامداوه.
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، توێكڵی پرته‌قاڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارێزگاری كردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆڵستڕۆڵ و تووش نه‌بوون به هه‌ندێك نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌وانه، شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات هه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌یانداوه، ئه‌و پێكهاتانه‌ی له توێكڵی پرته‌قاڵدا هه‌ن، زۆر باش و به‌سوودن بۆ له‌شی مرۆڤ، چونكه به هێڵی به‌رگریكار له پاراستنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و تووشبوون به هه‌ندێك نه‌خۆشی كوشنده، وه‌ك نه‌خۆشی تاعوون و هه‌وكردنی توند.
هه‌روه‌ها روونیانكردۆته‌وه، له‌ناو پێكهاته‌ی توێكڵی پرته‌قاڵ، ڤیتامین (C) هه‌یه، كه له‌ش و كاربۆهیدارت زۆر پێویستیان پێیه‌تی، وێڕای ئه‌مه‌ش جۆره ماده‌یه‌كی تێدایه به (بیكتین) ناوده‌برێت، ئه‌م ماده‌یه‌ش به‌رگری له مرۆڤ ده‌كات، كه تووشی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره نه‌بێت.
زانست و ژینگە - چه‌وری ئاژه‌ڵی هۆكاره بۆ تووشبوونی به شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، چه‌وری ئاژه‌ڵی هۆكاری تووشبوونه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس.
گۆڤاری (نایچه‌ر)ی پزیشكی بڵاویكردۆته‌وه، توێژه‌ران له (په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ شێرپه‌نجه) له (بیسسیدا)ی ویلایه‌تی (میریلاند)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس ئه‌نجامداوه.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: توێژهینهوهكه له‌سه‌ر 500 كه‌س ئه‌نجامدراوه، كه تێیدا بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ چاودێری نه‌ریتی خۆراكیان كردوون.
له‌مباره‌یه‌وه (جۆزێفین كۆریدۆ) گووتویه‌تی: به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی خوارده‌مه‌نیه‌كانیان رێژه‌یه‌كی به‌رزی له چه‌وری ئاژه‌ڵ تێدابووه، ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاسیان له‌سه‌ربووه.
ئه‌وه‌شی گوتووه: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره به ده‌سته‌وه ده‌دات، سه‌باره‌ت به شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس له‌و كه‌سانه‌ی خۆراكه‌كانیان رێژه‌ی چه‌وری ئاژه‌ڵی تێدا به‌رزه و خۆراكی سوره‌وه‌كراو ده‌خۆن.
هه‌روه‌ها جۆزێفین ئاماژه‌یداوه، رێژه‌ی 53% له‌و پیاوانه‌ی كه چه‌وری به‌كار ده‌هێنن مه‌ترسیه‌كه به‌رزتره، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌م چه‌وری ده‌خۆن، بۆ ئافره‌تانیش رێژه‌ی %23 زیاد ده‌كات، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی چه‌وری ناخۆن.
له لایه‌كی دیكه‌وه دكتۆر (راشێڵ ستوزنبێرگ سۆلۆمون) له په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ شێرپه‌نجه له ئه‌مه‌ریكا گووتویه‌تی: له‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس و خواردنی چه‌ور، به‌تایبه‌تی ئه‌و چه‌ورییه‌ی كه له گۆشتی سور و به‌رهه‌مه سپیاییه‌كاندا هه‌ن، ئاشكرا ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه، ساڵانه له به‌ریتانایا نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌س حاڵه‌تی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس له سه‌ریان دیاری ده‌كرێت، كه جگه‌ره‌كێشان یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه.
ره‌نگا و ره‌نگ - ده‌ته‌وێت مانای ناوی وڵاتانی جیهان بزانی
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت و ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌یت، كه واتای ناوی وڵاتانی جیهان بزانیت، له‌سه‌ر ئه‌م زانیارییانه كلیك بكه.
ئۆرۆگوای: رۆژهه‌ڵاتی
ئۆكرانیا: ناوچه‌ی سنووری (ئۆسلاوی)
ئه‌رژه‌نتین: وڵاتی زیو (ئیسپانیایی)
ئۆزباكستان: وڵاتی خۆساڵارهكان (سهغدی، توركی، فارسی ده‌ری)
ئه‌ستۆنیا: رێگای رۆژهه‌ڵات (جێرمه‌نی)
ئه‌سیوپیا: وڵاتی روخساره سووتاوه‌كان (یۆنانی)
ئه‌فریقیای باشوور: وڵاتی بێ سه‌رما / به‌ر رۆژی باكووری (لاتینی ، یۆنانی)
ئه‌فغانستان: وڵاتی قه‌ومی ئه‌فغان (فارسی)
ئه‌لبانیا: وڵاتی گڕكاناوی
سلڤادۆر: رزگار كه‌ری پیرۆز (ئیسپانیایی)
ئه‌ڵمانیا: وڵاتی هه‌موو خه‌ڵكان یا ره‌گه‌زی جێرمه‌ن (فه‌رانسه‌وی، جێرمه‌ن)
ئه‌مه‌ریكا: له ناوی (ئه‌مریگۆ فسپۆچی) ده‌ریاوانی ئیتاڵیایی وه‌رگیراوه.
ئه‌ندۆنیزیا: دورگهلی هیند (فه‌ره‌نسایی)
ئه‌نگۆلا: له وشه‌ی نگۆلا كه نازناوی فه‌رمانره‌وایانی ناوچه‌یی هاتووه.
ئێران: وڵاتی ئاوییه‌كان، وه‌رگیراو له وشه‌ی (ئاریا) به واته‌ی نه‌جیب
ئێرله‌ندا: وڵاتی هۆزی ئێر (ئینگلیزی)
ئوسترالیا: وڵاتی باكور (لاتین)
ئیتاڵیا: ده‌شێ به مانای یه‌زدان بێت (یۆنانی) .
ئیسپانیا: وڵاتی كه‌روێشكی كێوی (فنیقی)
ئیسرائیل: به‌نده‌ی خودا (ئیسرا= به‌نده، ئیل= خودا) (عیبری)
ئایسله‌ندا: وڵاتی سه‌هۆل
ئیكوادۆر: كه‌مه‌ره‌ی زه‌وی (ئیسپانیایی)
ئینگلترا: وڵاتی فریشته‌كان
بۆتان: خه‌ڵكی تیبه‌ت
بۆتسوانا: وڵاتی هۆزی تسوانا
بۆركینافاسۆ: وڵاتی خه‌ڵكی راستكردار
باهاما: ده‌ریایه‌ك كه زۆر قوڵ نییه یان ردێن داره‌كان (ئسپانیایی)
به‌ڕازیل: داری سوور
به‌حره‌ین: دوو ده‌ریا (عه‌ره‌بی)
به‌ریتانیا: وڵاتی وێنه كێشراوه‌كان (لاتین)
به‌لژیكا: وڵاتی هۆزی "بهلژ"له هۆزه‌كانی "سێلتی" ، بهلژ له‌وانه‌یه به واته‌ی "كیسه" بێت.
به‌نگه‌لادیش: نه‌ته‌وه‌ی به‌نگال (به‌نگه‌لادیشی)
بلیز: له ناوی دزێكی ده‌ریایی به ناوی "والاس" یان له وشه‌یه‌كی ناوچه‌یی به ناوی "ئاوی قوڕاوی".
تاجیكستان: وڵاتی تاجیكه‌كان (فارسی ده‌ری)
تانزانیا: ئه‌و وشه‌یه لێكدراوی "تانگانیا" وڵاتی ده‌ریاچه‌ی تانگا له‌گه‌ڵ زه‌نگبار وه‌رگیراوه
تایله‌ند: وڵاتی هۆزی تای
توركمانستان: وڵاتی توركمانه‌كان (توركمان=تورك +ئیمان/ ئه‌و توركانه‌ی كه موسڵمان بووه)
توركیا: له وشه‌ی "تورك" هاتووه، هۆزێكی كۆچه‌ر له سه‌ده‌ی شه‌شی زانینی.
پۆرتۆریكۆ: به‌نده‌ری ده‌وله‌مه‌ند (ئیسپانیایی)
پۆله‌ندا: له ناوی هۆزێكی (سلێف)ی هاتووه، به مانای كێلگه
پۆلیڤیا: له ناوی "سیمۆن پولیوار"، پارتیزانی رزگاریخوازی ئه‌مریكای لاتین
پاراگوای: ئه‌وبه‌ری رووبار
پاكستان: وڵاتی پاكان (فارسی ده‌ری)
پاناما: شوێنێكی پڕ له ماسی (زمانی كۆئوا)
پورتوگال: به‌نده‌ری هۆزی گال له هۆزه‌كانی سێلتی (لاتین)
جامائیكا: وڵاتی به‌هاران
جه‌زائیر: دوڕگهكان (عه‌ره‌بی)
جه‌زایری سلێمان: له ناوی سلێمانی پێغه‌مبه‌ر وه‌رگیراوه
جۆرجیا: وڵاتی وه‌رزێره‌كان (یۆنانی)
جیبۆتی: رایه‌خی به‌ر ده‌رگا كه له دارخورما دروست كراوه (زمانی ئاڤار)
دۆمینیكا: وڵاتی دۆمینیكی پیرۆز (ئیسپانیایی)
دانیمارك: سنووری هۆزی دان
ژاپۆن: وڵاتی خۆری دره‌خشان (ژاپۆنی)
رۆمانیا: وڵاتی رۆمییه‌كان
روسیا: وڵاتی رووناكه‌كان، سیپپهكان
رووسیای سپی/ بیلا روس: بریقه‌دار روس / سپی روسی
زلاندی نوێ: له ناوی یه‌كێك له پارێزگاكانی هۆله‌ندا به واته‌ی ده‌ریایه.
سریلانكا: دورگه‌ی شكۆدار (سهنسكریت)
سكوتله‌ندا: وڵاتی سكاتهكان (لاتین)
سودان: ره‌شه‌كان (عه‌ره‌بی)
سوریا: وڵاتی ئاشور (سامی)
سوید: وڵاتی هۆزی "سوی"
سویسرا: وڵاتی زه‌ڵكاو
سیرالیۆن: كێوی شیر
چاد: ده‌ریاچه (بۆرنۆ)
چیلی: ئه‌و شوێنه‌ی زه‌وی كۆتایی دێت/ به‌فر
چین: وڵاتی ناوه‌ندی / له ناوی یه‌كه‌م ئیمپڕاتۆری ئه‌و وڵاته هاتووه كه ناوی "چین شی هوانج تی" بووه. (چینی)
عێراق: كه‌نار ئاوی، زه‌وی نزم
فه‌ره‌نسا: وڵاتی هۆزی فرانك له هۆزه‌كانی سێلتی
فه‌له‌ستین: یه‌كێك له ناوه كۆنه‌كانی ئه‌رده‌ن
فلیپین: ناوی پاشایه‌كی ئیسپانیایی به ناوی فلیپ
فنله‌ندا: وڵاتی هۆزی "فن"
قه‌ته‌ر/ له‌وانه‌یه به مانای باراناویبێت (عه‌ره‌بی)
كازخستان: وڵاتی كۆچه‌رانی كهزاكی
قیرغزستان: وڵاتی چل هۆزی قرقیزی
كۆسته‌ریكا: لێواری ده‌وڵه‌مه‌ند (ئسپانیایی)
كه‌نه‌دا: لادێ (هیندییه سووره‌كان/ یان ئهیرۆكۆئی)
كلۆمبیا: وڵاتی كلۆمب (كریستف كلۆمب - ئیسپانیایی)
كينیا: كێوی سپی (زمانی كیكۆیۆ)
كوردستان: وڵاتی كوردان
كوێت: دژ بچوكی هیندی (عربی)
لوبنان: سپی (عیبری)
لیبریا: وڵاتی ئازادی
مۆریتانیا: وڵاتی هۆزی "مۆر" (لاتین)
مه‌جه‌رستان: وڵاتی هۆزی مه‌جه‌ر (مه‌جه‌ری)
مه‌راكیش: رۆژئاوا
مه‌قدونیا: وڵاتی دانیشتوانی شاخ، دانیشتوانیی به‌رزاییه‌كان (یۆنانی)
مه‌كسیك: ئیسپانیا نوێ (ئیسپانیایی)
میسر: شار، ئاوه‌دانی
میكرۆنزی: دوڕگهگهلی بچوك (فه‌ره‌نسایی)
نه‌رویج: رێگه‌ی باكوور
نه‌مسا: وڵاتی رۆژ هه‌ڵاتن
نێجر: ره‌ش (لاتین)
نێجریا: وڵاتی ره‌شه‌كان (لاتین)
نیكاراگوا: ده‌ریای نیكارئۆ (ناوی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه) ئاگوا (ئیسپانیایی)
هۆله‌ندا: وڵاتی دار (جێرمه‌نی)
هیند: پڕ ئاو (فارس كۆن)
هیندۆراس: قولاییهكان (ئیسپانیایی)
ڤه‌نزوێلا: وهنیزی بچوك
ڤێتنام: هۆزه‌كانی "ویت" ی باكور (ویتنامی)
وێلز: بیانییه‌كان (جێرمه‌نی)
یۆنان : وڵاتی هۆزی "یۆن"
یه‌مه‌ن: خۆشبه‌خت
زانست و ژینگە - په‌تاته‌ی سور مرۆڤ له تووشبوون به شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، په‌تاته‌ی سور مرۆڤ له تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت.
توێژه‌ران روونیانكردۆته‌وه، په‌تاته‌ی سور پارێزگاری له ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كات، له تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه به به‌راورد له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی دیكه‌ی په‌تاته.
توێژه‌ران ئاماژه‌یانداوه، ئه‌و ره‌نگه سوره‌ی كه به‌هۆی بوونی ماده‌ی (ئهنسیسیان)ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و ماده‌یه‌ش یه‌كێكه له‌و مادانه‌ی دژی شێرپه‌نجه‌یه و یه‌كێكیشه له سه‌رچاوه كیمیاییه‌كان.
جێی ئاماژه‌یه، جیاوازی نێوان په‌تاته‌ی ئاسایی و په‌تاته‌ی سور ئه‌وه‌یه، په‌تاته‌ی سور رێژه‌یه‌كی به‌رزی له دژه ئۆكسید تێدایه.
زانست و ژینگە - وه‌رزشی قورس زیانی بۆ ئافره‌تان هه‌یه
- دوایین لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه وه‌رزشی قورس زیانی بۆ ئافره‌تان هه‌یه و كێشه بۆ مێشك و نه‌خۆشی له‌بیرچوونه دروست ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی (سه‌لامه‌ت نیوز) راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه كه باس له مه‌ترسیی وه‌زرشی قورس وه‌ك راكردن و مه‌له به درێژی مه‌له‌وانگه له لای ئافره‌تان ده‌بێته هۆكاری نه‌خۆشی بیركۆری.
ئه‌مه له كاتێكدایه وه‌رزشی سووك و درێژخایه‌ن وه‌كو رێ رۆیشتنی خێرا، لێخوڕینی پاسكیل له راستایی ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی مێشك.
پێشتر خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون ئه‌گه‌ر شتێكی بچووك باش بێت، كه‌واته زۆرهكهشی باشه.
به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه له‌م حاڵه‌ته به پێچه‌وانه‌یه ، له‌وانه‌شه میانه‌ڕه‌ویی له ئه‌نجامدانی هه‌ركارێك، باشترین پێشگرتنه بۆ ئه‌و پهشیمانیانهی له داهاتوو مرۆڤ تووشی ده‌بێت.
وه‌رزشه قورسه‌كان بریتین له، مه‌له‌كردن به درێژایی مه‌له‌وانگه، ئایرۆبیك، له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌رزشانه‌ی پێویستیان به كه‌لوپه‌ل نییه (وه‌ك شناو)، راكردن، باسكت بۆل، لێخوڕینی پاسكیل له هه‌وراز.
یارییه سووكه‌كان بریتین له رێ رۆیشتنی خێرا، باسكه، گۆلف، لێخوڕینی پایسكیل له راسته‌ڕێ و تێنس بۆ خۆشی.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی وه‌رزشی قورس ئه‌نجام ده‌ده‌ن تووشی سستی بیركردنه‌وه له تاقیكردنه‌وه‌ی وردی و توانای مێشك هاتوون، بۆیه نمره‌ی كه‌متریان به ده‌ستهێناوه.
زانایان ئه‌وه‌شیان گووتوه بۆ دڵنیابوون له دروستی ئه‌و بابه‌ته پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتووه، له‌ته‌ك وه‌رزشی قورس، هه‌ندێ شێوازی ژیان هه‌یه، كه ده‌بنه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی سستی كاركردنی مێشك، بۆ نموونه دڵه‌ڕاوكه یه‌كێكه له‌و هۆكاره‌كانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئه‌مانه‌ش، باشتر وایه له ئه‌نجامدانی هه‌ركارێك ته‌نانه‌ت وه‌رزش، میانه‌ڕه‌وی په‌یره‌و بكرێت.
ره‌نگا و ره‌نگ - جوانكاری پێستی ده‌موچاو له رێگه‌ی هه‌نگوینه‌وه
شاره‌زایانی بواری جوانكاری پێست هه‌نگوین به باشترین هۆكار بۆ چاره‌سه‌ر و جوانكاری پێست داده‌نێن.
شاره‌زایانی بواری جوانكاری رایانگه‌یاندووه، به‌كارهێنانی هه‌نگوین ئه‌سڵی كاریگه‌رییه‌كی باشی له جوانكردنی پێستی ده‌موچاو و لابردنی په‌ڵه و چاره‌سه‌ركردنی قڵیش و ووشكبوونه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو هه‌یه.
هه‌روه‌ها شاره‌زایان روونیانكردۆته‌وه، پێویسته هه‌نگوینه‌كه بخرێته سه‌ر فڵچه‌ی ددانی منداڵان و به شێوه‌یه‌كی بازنه‌ی له‌سه‌ر پێست بۆ ماوه‌ی دوو خولهك بڵاوبكرێته‌وه، دواتر بشۆردرێت، ئه‌م كرداره رۆژانه به‌رده‌وام ئه‌نجام بدرێت، جار به‌جار پێستی ده‌موچاو جوان و به بریقه و شێ‌دار ده‌كات، وێڕای ئه‌مه به رێگه‌یه‌كی ته‌ندروستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قڵیشی ده‌موچاو ده‌زانرێت، چونكه هه‌نگوین (ڤیتامین E) تێدایه، كه سه‌رجه‌م شانه مردووه‌كانی سه‌ر پێست له‌ناو ده‌بات.
نهێنیەكانی گوێز
گوێز Walnut، هەندێك سەرچاوە دەڵێن كە بۆ یەكەم جار لە ئەڵمانیا و ئەنگلۆسەكسۆنییەكاندا ناسراوە. دیاركردنی شوێنی یەكەمی دار گوێز ئاسان نییە، بەڵام رۆمانییە كۆنەكان بڕوایان وایە كە دار گوێز لە وڵاتی فارس لە سەدەی چوارەمی پێش زایین سەرچاوەی گرتووە. گوێز بڕێكی باشی لە پرۆتین تێدایە. بەسوودە بۆ خۆپاراستن و چارەسەركردنی قەبزی. هەروەها، گوێز بڕێكی باشی لە ڤیتامین E تێدایە كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە دژی شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ. هەروەها گوێز مادە چەورییەكی تێدایە بە ناوی ئیسترۆل Estrol كە كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا بە رێژەیەكی باش دادەبەزێنێت و ئازاری گرفتەكانی جومگەش كەم دەكاتەوە. ئەوانەی كە نەخۆشی دڵ و نەخشی شەكرە و نەخۆشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیان هەیە، دەتوانن و باشترە كە رۆژانە بەقەد لەپی دەست گوێز بخۆن.
سیر خۆراكێكی پزیشكییە
سیر Garlic لەمیژە بە خۆراكێكی پزیشكی ناسراوە. سەردەمێك بۆ خۆپاراستن لە تاعون بەكارهاتووە. هیپۆكرات (باوكی زانستی پزیشكی) هەڵمی سیری بەكارهێناوە بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجەی ملی منداڵدان. لە جەنگی جیهانی دووەمدا، سیر لەسەر برین دانراوە كە وەكو دەرمانی دژەژی(دژەمیكرۆب) سوودی لێ وەرگیراوە كە لەو كاتەدا دەرمانی دژەژی زۆر بە زەحمەت دەست دەكەوت. لە لێكۆڵینەوەكانەوەكاندا هاتووە كە سیر توانای كپكردنی گرێ شێرپەنجەییەكانی هەیە، هەروەها دژەئۆكسانێكی بەهێزیشە كە سوود بە كۆئەندامی دڵ و سووڕان دگەیەنێت. هەروەها سیر رێگادەگرێت لە كۆبوونەوەی خوێنی مەییو لەناو بۆریە خوێنیەكاندا و ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ(LDL) دادەبزێنێت، واتە دەتپارێزێت لە نەخۆشی دڵ. هەر دانەیەك سیر تەنها 4 كالۆری وزەی تێدایە. بۆچی سیر ئەم بۆنەی هەیە؟ كە خانەكانی سیر دەكرێنەوە بە چەقۆ یان بە هاڕین، ئەنزیمی ئەلینێز Allinaise دردەدەنە دەورووپشت. ئەم ئەنزیمە مۆلیكیولی ئەلیسین Allicin پەیدادەكات كە مادەی گۆگردی(سولفەر Sulfur) تێدایە كە ئەم بۆنە تایبەتەی سیر دەدات. پاش خواردنی سیر، ئەم مۆلیكیولە گۆگردیانە هەڵدەمژرێنە ناو خوێن و سییەكان، لەوێشەوە بۆنەكەی لەگەڵ هەناسەدانەوەدا دێتە دەرەوە. زۆر جاریش بۆنی لەش بە گشتی دەبێتە بۆنی سیر، بە تایبەتی ئەگەر بڕێكی زیادی سیر بخورێت. بە هەرحاڵ خواردنی بەقدونس (مەعدەنوس Parsley) بۆنی سیر كەم دەكاتەوە بۆ دەورووبەر
جگەرەكێش ڤیتامینی زیاتری دەوێ
نیكۆتین و مادە ژەهراوییەكانی تری ناو دوكەڵچی جگەرە كاریگەرییەكی گەورەیان هەیە لەسەر كرداری دەربازبوونی لەش لە ماددە پاشەڕۆ زیانبەخشەكاندا Detoxification. هەروەها جگەرە دەبێتە ئەگەری تێكدانی خانەكان، كە ئەمەش ئەگەری تووشبوون زیاد دەكات بە: شێرپەنجە، زیادبوونی ئاستی كۆلیستیرۆل، نەخۆشی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن، نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە، لاوازبوونی ئێسك. جگەرەكێشان هەڵمژینی گەلێك ڤیتامین و كانزای گرنگ بۆ لەش لە دەزگای هەرسدا كەم دەكاتەوە. جگەرەكێشان دەبێتە هۆی ونكردنی یان تێكشكانی ڤیتامینC، ئەم ڤیتامینە دژەئۆكسێنە رۆڵی زۆری هەیە لە خۆپاراستن لە چەندین نەخۆشیدا، مرۆڤێكی جگەرەنەكێش تەنها 50- 80 میللیگرامی لەم ڤیتامینە پێویستە لە رۆژێك، كەچی كەسێكی جگەرەكێش رۆژانە پێویستی بە 2000 ملگم لەم ڤیتامینەوە دەبێت لە رێگای زیاد خواردنی سەوز و میوە و هەندێك جاریش بە شێوەی دەرمان، بەڵام هێشتا هەر لەشی پارێزراو نابێت لە زیانە گەورەكانی جگەرەكێشان.
شەربەت یان میوە؟
شەربەت بە تام و رەنگی پرتەقاڵ، بە تام و رەنگی لیمۆ، بە تام و رەنگی هەنار، بە تام و رەنگی مۆز.. هتد بە رەنگ و شێوەی جۆراوجۆرەوە لە هەموو بازاڕێكدا بەدی دەكرێن و لەسەر زۆربەیان نووسراوە (سروشتی). شەربەتەكان پێكهاتوون لە ئاو، شەكر، بۆیەی خۆراكی، تام یان چێژی دەستكرد، مادەی پاراستنی خۆراك لە بۆگەنبوون (گەشەكردنی میكرۆب) و لە گۆڕانی رەنگ و تام. هەروەها هیچ جۆرە ڤیتامین یان كانزا یان مادەی دژەئۆكسانیان تێدانییە. شەكر، دەبێتە هۆی قەڵەوی، بەرزبوونەوەی كۆلیستیرۆلی خوێن، هەروەها كلۆربوونی ددانەكان. جگە لەمانە هەمووی، منداڵ كە فێری زیاد خواردنەوەی شەربەتەكان بێت لەبەر تامی شیرین و خۆش و رەنگ و جوانی قووتووەكان، خواردن و خواردنەوە بەسوودەكان ناخوات بە فشاری دایك و باوك نەبێت، چونكە خۆراكە بەسوودەكان هەموویان وەكو شەربەتەكان شرین و رەنگاوڕەنگ نین. میوەكان سەرچاوەی دەوڵەمەندن بۆ ڤیتامین و كانزاكان، هەروەها مادە دژەئۆكسانەكان و ریشاڵ و ئاو. بۆ نموونە، پرتەقال جگە لە ڤیتامین C، نزیكەی 30 مادەی زۆر بەسوودی تێدایە. میوەكان ئاوا بخورێن باشترە لەوەی كە بكرێنە شیرە، بۆ هێشتنەوەی ریشاڵ و كەمترین تێكشكانی ڤیتامینەكان (چونكە ڤیتامینەكان بە وردكرن تێكدەشكێن). بە هەرحاڵ، بۆ ئەو كەسانەی كە توانای جوینی میوەیان نییە، دەكرێ كە میوە بگوشن یان لە (عصارە) بدەن و شیرەكەی بخۆنەوە.
250 میللیگرام كالسیۆم
مرۆڤی پێگەیشتوو رۆژانە پێویستی بە 1000میللیگرام كالسیۆم هەیە لە تەمەنی 19-50 ساڵییدا. لە ساڵەكانی گەشەكردندا (9-18) پێویستی رۆژانە زیاتر دەبێت بۆ 1300میللیگرام. هەروەها ئافرەت لەكاتی دووگیانی و شیرداندا بڕی زیاتری لە كانزای كالسیۆم پێویستە كە دەگاتە نزیكەی 1200ملگم رۆژانە.هەروەها لە تەمەنی 51-70 ساڵیش‌دا 1200ملگم لە رۆژێكدا. شیر، ماست، پەنیر سەرچاوەی سەرەكین بۆ كانزای كالسیۆم، بۆیە مرۆڤ بە درێژایی تەمەنی ناتوانێ كە دەستبەرداری شیر یان بەرهەمەكانی شیر بێت. یەك پەرداخ شیر یان یەك پەرداخ ماست نزیكەی 250 ملگم كالسیۆمی تێدایە. پەنیر سەرچاوەیەكی چڕترە بۆ كالسیۆم. زۆربەی شیر و بەرهەمەكانی بڕێكی زۆری چەورییان تێدایە، بەڵام لە كارگەكانی ئەلباندا بە پێی پێویست بڕی چەوری شیر كەم دەكرێتەوە بە شێوەی شیری فول كرێم(3%)، كەم چەوری(1%) یان بێ
سوودەكـــانی قەیسی
قەیسی Apricots بڕێكی زۆری لە ڤیتامین A تێدایە، بە تایبەتی كە وشككراوەتەوە. خواردنی سێ دانە قەیسی قەبارە مام ناوەندی نزیكەی 45% ی پێویستی رۆژانەی ئەم ڤیتامینە دابین دەكات. هەروەها قەیسی بڕێكی باشی لە ڤیتامین C و پۆتاسیۆم تێدایە، لەگەڵ ئەوەی كە كۆلیستیرۆلی تێدانییە.
یەك دانە قەیسی تەنها 20 كالۆری وزەی تێدایە. قەیسی وشككراوە بۆ چارەسەركردنی قەبزی سوودی لێ وەردەگیرێت. زەیتی تۆی قەسی بەكاردێت لە ئاوێتەكانی جوانكاری و پیشەسازی سابون و گەلێك لە ئاوێتەكانی پێست.
بۆ ئەو كەسانەی كە هەستەوەریان بە خواردنی بە قەیسی هەیە، قەیسی وشك بە گازی دووەم ئۆكسیدی گۆگرد مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت وەكو پارێزەری رەنگ و كومكردنەوەی ئەگەری هەستەوەری. ناوكە تاڵەكەی قەیسی بڕێك لە مادەی سایانیدی تێدایە، كە مادەیەكی ژەهراوییە، بۆیە ئامۆژگاری ناكرێت كە ناوكی قەیسی بخورێت بەتایبەتی لە لایەن منداڵانەوە.
قەیسی قوتووكراو، هەمان تامی قەیسی تازەی هەیە، لەبەر ئەوەی كە تا بە تەواوی پێدەگات، تام و رەنگی تەواو وەردەگرێت ئینجا قوتووبەند دەكرێت. لە رووی بەهای خۆركیشەوە، ئەوندە جیاوازی نییە لەگەڵ قەیسی تازەدا
ره‌نگا و ره‌نگ - سۆز و خۆشه‌ویستی دایك كه‌سایه‌تییه‌كی ئازا بۆ منداڵ دروست ده‌كات
زاناكان ده‌ریانخستووه ئه‌و كۆرپانه‌ی به رێژه‌ی پێویست سۆز و خۆشه‌ویستییان له دایكیانه‌وه وه‌رنه‌گرتووه، له گه‌وره‌ییدا ترسنۆك و توندوتیژ ده‌بن و ئه‌وانه‌ی به رێژه‌ی پێویست خۆشه‌ویستی و سۆزی دایكیان وه‌رگرتووه، كه‌سانی میهره‌بان و ئازان و كراوه‌ترن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی DW ی ئه‌ڵمانی (مایكل مینی) له تاقیگه‌كه‌یدا له زانكۆی (مه‌ك گیل مۆنترال / McGill University Montréal)) چه‌ند مشكێكی تاقیگه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك له ناو قه‌فه‌سێك دانا، هه‌رچه‌نده ئه‌و مشكانه هه‌ڵسوكه‌وتی باشیان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌بووه، به‌ڵام هه‌موویان هه‌ڵسوكه‌وتیان وه‌ك یه‌ك نه‌بوو و جیاوازی له هه‌ڵسوكه‌وتیان هه‌بووه.
له‌وباره‌یه‌وه (مایكل مینی) توێژه‌ری مێشك و ده‌مار، هۆكاره‌كانی خسته روو و گووتی: "دایكی منداڵه ترسنۆكه‌كان، له 8 رۆژی یه‌كه‌می له‌دایكبوونی منداڵه‌كانیان به رێژه‌ی پێویست سۆز و خۆشه‌ویستیی خۆیان به منداڵه‌كان نه‌داوه. به‌ڵام منداڵه ئازاكان له لایه‌ن دایكیانه‌وه گرنگییه‌كی زۆریان پێدراوه.
مینی و هاوكاره‌كانی دۆزینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌شیان هه‌بووه، ئه‌وان بۆیان ده‌ركه‌وت زانیارییه‌كان ده‌چێته مێشكه‌وه و ئه‌زموونه یه‌كه‌مه‌كان له به‌شێكی گرنگی DNA و له سه‌ر جینێكی تایبه‌ت ئه‌مبار ده‌بێت و هه‌ر ئه‌م جینه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ركردنی هۆرمونی دڵه‌ڕاوكێی (كۆرتیزۆل) هه‌یه و ته‌نانه‌ت له داهاتوو گوشار و دڵه‌راوكێی بچوك ده‌بێته هۆی ده‌ركردنی هۆرمۆنی دڵه‌ڕاوكێ له رژێنهرێك له مێشكی ئه‌و كه‌سانه.
زانایان له كۆتاییدا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به هۆی ئه‌و هۆكارانه‌وه، هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و ئاژه‌لانه گۆڕانی به‌سه‌ر دێت، چونكه ده‌ركردنی ئه‌و هۆرمۆنه كار له بنكه‌كانی فێربوونی مێشك ده‌كات و به گوته‌ی (مینی) ئه‌مه نیشان ده‌دات سۆز و خۆشه‌ویستی دایك له پڕۆگرامه‌كانی مێشكی كۆرپه‌كان كاریگه‌ری زۆری هه‌یه.
نهێنیەكانی گوێز
گوێز Walnut، هەندێك سەرچاوە دەڵێن كە بۆ یەكەم جار لە ئەڵمانیا و ئەنگلۆسەكسۆنییەكاندا ناسراوە. دیاركردنی شوێنی یەكەمی دار گوێز ئاسان نییە، بەڵام رۆمانییە كۆنەكان بڕوایان وایە كە دار گوێز لە وڵاتی فارس لە سەدەی چوارەمی پێش زایین سەرچاوەی گرتووە. گوێز بڕێكی باشی لە پرۆتین تێدایە. بەسوودە بۆ خۆپاراستن و چارەسەركردنی قەبزی. هەروەها، گوێز بڕێكی باشی لە ڤیتامین E تێدایە كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە دژی شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ. هەروەها گوێز مادە چەورییەكی تێدایە بە ناوی ئیسترۆل Estrol كە كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا بە رێژەیەكی باش دادەبەزێنێت و ئازاری گرفتەكانی جومگەش كەم دەكاتەوە. ئەوانەی كە نەخۆشی دڵ و نەخشی شەكرە و نەخۆشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیان هەیە، دەتوانن و باشترە كە رۆژانە بەقەد لەپی دەست گوێز بخۆن
كه‌سایه‌تی خۆت له‌ڕێگه‌ی میوه‌وه بناسه
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م تاقیكردنه‌وه كورت و خێرایه‌دا ده‌توانیت كه‌سایه‌تی خۆت یان به‌رامبه‌ره‌كه‌ت دیاری بكه‌یت، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و جۆره میوه‌یه‌ی كه حه‌ز له خواردنیان ده‌كه‌یت.
پرته‌قاڵ.. ئه‌و كه‌سه‌ی كه حه‌زی له‌م جۆره میوه زستانه‌یه ده‌كات، كه‌سایه‌تییه‌كی به‌خته‌وه‌ری هه‌یه و ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ژیاندا سه‌ركه‌توو بێت، كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌رسه‌خته و حه‌زده‌كات و ده‌یه‌وێت بگاته ئه‌وپه‌ڕی كه‌مال و كه‌سێكی ده‌ستپاك و دڵسۆزه و به زه‌حمه‌ت ده‌بێته براده‌ر.
سێ‌و.. ئه‌و كه‌سه حه‌زی له سێ‌و بوو، حه‌ز له ئه‌نجامدانی یاری وه‌رزشی ده‌كات، به‌تایبه‌تی یاری به كۆمه‌ڵ كه گیانی كێبڕكێی تێدابێت.
مۆز.. ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه حه‌ز له‌م جۆره میوه‌یه ده‌كه‌ن، سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو له‌ڕووی سیاسه‌ته‌وه به‌ده‌ستدێنن، حه‌ز له پشوو ده‌كه‌ن و پێویست به‌وه ده‌كات كه به به‌رده‌وامی هانبدرێن له ئه‌نجامدانی كاره‌كان پێویستی به پاڵنه‌رێكی به‌هێز هه‌یه بۆ كاره‌كانی.
ترێ.. كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌ز له خواردنی ترێ ده‌كه‌ن، كه‌سایه‌تییه‌كی میزاجی ناجێگیریان هه‌یه و حه‌ز به كاری جدی ده‌كه‌ن، زوو هه‌ست به بێتاقه‌تی ده‌كه‌ن، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستدێنن ئه‌گه‌ر كاته‌كانیان رێك بخه‌ن، كه‌سێكی سهركهتوون له به‌ستنی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كاندا.
شیلك.. ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز له‌و جۆره میوه‌یه ده‌كه‌ن، كه‌سانێكن له به‌رده‌م ده‌ستپێكی ژیاندان، حه‌ز له شادی و گه‌شت و گه‌ڕان ده‌كه‌ن، له هه‌ر پیشه‌یه‌كیش كه په‌یوه‌ست بێت به گه‌شتوگه‌ڕان بوونیان له‌نێو خه‌ڵكدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
قه‌یسی.. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌ز له‌م جۆره میوه‌یه ده‌كه‌ن، كه‌سانێكی توڕه و بزێون، حه‌زده‌كه‌ن كه زوو زوو كاره‌كه‌یان بگۆڕن.
سه‌رچاوه/ فۆستانێت
حه‌وت دوژمنی قژت بناسه
زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌بی ئه‌وه‌ی بۆ خۆیان هه‌ستی پێ بكه‌ن، هه‌ندێك كار ده‌كه‌ن، كه ده‌بێته هۆی وه‌رینی قژیان، بۆیه واباشتره ئه‌و كارانه كه دوژمنی قژن بناسن.
گرنگرترین ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی هه‌ڵوه‌رینی مووی سه‌ر بریتیین له:
یه‌كه‌م - زۆر شانه كردنی قژ، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌ك كه پێچه‌وانه‌ی حاڵه‌تی سورشتی قژه‌كه بێت، بێگومان ده‌بێته هۆی زیان بینینی قژی سه‌ر.
دووه‌م - خستنه ژێر گوشاره‌وه به هۆی به‌ستن یان خود هۆندنه‌وه‌ی به تووندی.
سێیه‌م – خاو كردنه‌وه‌ی قژی لوول یاخود لوولكردنی قژی خاو، چونكه ده‌بێت هۆی له‌ناوچوونی توخمه كانزاییه‌كانی تایبه‌ت به گه‌شه‌ی موو و ئاكامدا ده‌بێت هۆی ئه‌وی كه قژ هێزی خۆی له ده‌ست بدات.
چواره‌م - مێشكردن و بێ ره‌نگ كردنی قژ.
پێنجه‌م - به‌كارهینانی له رِاده به‌ده‌ری كه‌رسته‌كانی كاره‌بایی وه‌ك وشك كه‌ره‌وه ( موجهففه) ئه‌مه له كاتێكدایه، كه باشترین رِێگا بۆ وشك كردنه‌وه‌ی قژ خاولییه، بهلاَم له كاتی وشك كردنه‌وه به موجهففه پێویسته به تینێكی كه‌م بێت.
شه‌شه‌م - هۆكاره‌كانی كه‌ش و هه‌وا به تایبه‌ت تیشكی خۆر: پێویسته له كاتی كار كردن له ژێر تیشكی خۆر ، كڵاو به كار بێنن.
حه‌وته‌م - ده‌ست وه‌ردان له قژ، كه ئه‌وه‌یان حاڵێكی ده‌روونییه، پێویسته سه‌ره‌تا گرفته ده‌روونییه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌وڵبدرێت ئه‌و كه‌سه‌ی خووی به‌و دیارده‌یه‌وه گرتووه ورده ورده لێی دوور بكه‌وێته‌وه.
ئه‌وكه‌سانه‌ی خاوه‌نی رانی گه‌وره‌ن دڵێكی ته‌ندروست تریان هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و مردن له ته‌مه‌نی لاوێتی له‌و كه‌سانه‌دا كه رانی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌وانیتر كه‌متره.
لێكۆڵه‌ره‌وانی دانیماركی له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زیاتر له سێ هزار كه‌س گه‌شتنه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌ستووری رانیان له شه‌ست سانتیم زیاتره كه‌متر دوچاری نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌بن.
به‌و وته‌ی ئه‌وان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی رانی لاوازن ماسولكه‌كانی جه‌سته‌یان قه‌باره‌ی پێویستیان بۆ هاوسه‌نگ راگرتنی رێكخستنی ئه‌نسۆلینی ناو له‌ش نییه و بۆیه ئه‌گه‌ری تووشبوونی ئه‌وان به نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره‌و نه‌خۆشی دڵ له كه‌سانیتر زیاتره.
لێكۆڵه‌ره‌وان له ژیر سه‌رپه‌رشتی پرۆفیسۆر بریت هێتمهن دا و بۆ ماوه‌ی دوانزه ساڵ كاریان له‌سه‌ر ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كردووه.هێتمهن للهو توێژینهوهیهیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به قه‌ڵه‌وی ناوچه‌ی سك و قه‌ڵه‌وی گشتی و شێوازی ژیانی ئه‌وكه‌سانه‌وه نیه كه تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر كراوه.
زەیتی زەیتــــــوون بۆ پاراستنی دڵ
زەیتی زەیتوون Olive Oil بە زەیتی پلە یەك دادەنرێت، چونكە سوودی تەندروستی زۆری هەیە و خۆڕاگرە بەرانبەر بە پلەی گەرمی بەرز و دووبارە قرچاندنەوەدا. زەیتی زەیتوون بە هاڕین پاشان گوشینی زەیتوون وەدەست دێت. زەیتی زەیتوون چەورییە تاكە ناتێرەكانی تێدایە كە زۆر سوودبەخشە بۆ تەندروستی. سوودەكانی تری زەیتی زەیتوون بریتین لە: پاراستن لە نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەكان، نەخۆشی شەكرە، شێرپەنجەی قۆڵۆن، هەوكردنی جومگەكان. هەروەها زەیتی زەیتوون لە نەخۆشی دڵ دەتپارێزێت. لە جیاتی كەرە و چەورییەكانی تر، بڕێك زەیتی زەیتوون بخەرە سەر خۆراكە جۆراوجۆرەكانەوە لەپاش لێنان و ئامادەكردنیان. بەكارهێنانی بڕێكی كەمی زەیتی زەیتوون رۆژانە، ئاستی كۆلیستیرۆلی گشتی بە رێژەی 13.4% دادەبەزێنێت و ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL بە رێژەی 18% دادەبەزێنێت، ئۆكسانی ئەم جۆرەی كۆلیستیرۆل بەرپرسە لە نیشتنی چەوری لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا. زەیتی زەیتوون جگە لە چەورییە تاكە ناتێرەكان و ڤیتامین E، گەلێك مادەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت كە دڵ لە نەخۆشی دەپارێزن. زەیتی زەیتوون سوودی تری هەیە بۆ نموونە ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێنێت و پێویستی لەش بە هۆرمۆنی ئینسولین كەم دەكاتەوە، پەستانی بەرزی خوێن دادەبەزێنێت. هەروەها خواردنی نزیكەی 9 گرام زەیتی زەیتوون رۆژانە، ئافرەت دەپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك. زەیتی زەیتوون ئەگەر و نیشانەكانی رەبو و هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان كەم دەكاتەوە، رێگرە لەبەردەم كەمبوونەوەی بارستایی ئێسكەكان(لاوازبوونی ئێسكەكان)، كۆئەندامی هەرس لە نەخۆشی دەپارێزێت بە تایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن و كولبوونی گەدە و دوازدەگرێ كە پەیوەستن بە بەكتریایەك بە ناوی هێلیكۆبەكتیر پایلۆری H.pylori كە لەناو شانەكانی ناوپۆشی گەدەدا دەژیت و هەوكردنێكی درێژخایەن پەیدا دەكات.
جگەرە لۆچبوونی پێستی ئافرەت تاودەدات
ئافرەتی جگەرەكێش، وەكو پیاوی جگەرەكێش رووبەڕووی زیانە تەندروستییەكانی جگەرەكێشان دەبنەوە، لە هەوكردنی درێژخایەنی بۆڕی هەناسەوە بگرە تا دەگاتە شێرپەنجەی سییەكان و شێرپەنجەی قوڕگ و شێرپەنجەی میزڵدان و نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەكان. لە چەند لێكۆڵینەوەكدا هاتووە كە ئەگەر مەسەلەكە وا بڕوات ئەوا ئافرەتی جگەرەكێش بە پلەی یەكەم و زیاتر لە شێرپەنجەی مەمك دوچاری شێرپەنجەی سییەكان دەبێتەوە، لەو كاتەی كە شێرپەنجەی مەمك باوترین شێرپەنجەیە لە نێو ئەو ئافرەتانەی كە جگەرەكێش نین. جگە لەمانە، لەشی ئافرەت لە رووی بایۆلۆژی و فسیۆلۆژییەوە لە لەشی پیاو ناسكترە بەرانبەر بە زیانەكانی تووتن، واتە جگەرەكێشان زیاتر كاریگەری خراپ دەكاتە سەر تەندروستی ئافرەتان بە بەراورد لەگەڵ پیاواندا. هەروەها ئافرەتان زووتر لە پیاوان تووشی راهاتن (خوپێوەگرتن) لەسەر جگەرە و ئەلكهول دەبن هەتا ئەگەر بە بڕێكی كەمیش بەكاریان بهێنن، هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ فسیۆلۆژیای لەشی ئافرەت كە ناتوانێ وەكو لەشی پیاوان بە ئاسانی لە مادە بێگانەكان رزگاری بێت یان لەناویان ببات. ئافرەتی دووگیان ئەگەر جگەرەبكێشێ ئەوا زیانێكی زۆر بە كۆرپەكەی دەگەیەنێت. ئافرەتی جگەرەكێش زوو تووشی چرچبوونی (لۆچبوونی) پێستی روو دەبێت و لەوانەشە كە پێستی لەشی بە گشتی تاریكی بەخۆیەوە بنوێنێ، هەر چەندە كە دەكرێ بە ئارایشت بیشارێتەوە. بێگومان بە وازهێنان لە جگەرەكێشان پێست بەرەو باشتر دەچێت. ئافرەتی جگەرەكێش ئەگەر دەنكی دژی سكپڕی بەكاربێنێ بە تایبەتی لە پاش تەمەنی 25 ساڵیدا ئەوا تووشی كێشەی تەندروستی گەورەتر و مەترسیدار دەبێت كە لەوانەیە ژیانی بكەوێتە مەترسی مردنەوە، ئەم ئافرەتانە 40 جار پتر لە ئافرەتانی دیكە رووبەڕووی كارەساتی تەندروستی دەبنەوە بە تایبەتی نەخۆشی دڵ بە شێوەی نۆرەی دڵی كوشندە.
دوو دوژمـــــنەكەی پێست
تیشكی خۆر بە یەكەمین و گەورەترین دوژمنی پێست لەقەڵەم دەدرێت، تیشكی سەرووی وەنەوشەیی UV Light كە لە تیشكی خۆردایە زیانی زۆر بە پێست دەگەینێ لەو كەسانەی كە بۆ ماوەیەكی زۆر دەكەونە بەر تیشكی خۆر. زیانەكانی ئەم تیشكە لەسەر پێست بریتین لە سووربوونەوە، خۆربردن Sunburn، زیپكەی هەتاو، وشكبوونی پێست، لەكە یان پەڵەی هەتاو، زوو چربوونی پێست و زوو پیربوونی پێست، شێرپەنجەی پێست. كوردستانی عیراق لە رووی جوگرافییەوە بڕێكی زۆری لە تیشكی خۆر بەردەكەوێت، بۆیە بۆ خۆپاراستن لە زیانەكانی تیشكی خۆر، پێویستە خۆمان لە تیشكی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی خۆر بپارێزین بە تایبەتی لە نێوان كاتژمێر 10ی بەیانی تا كاتژمێر 4 ی پاش نیوەڕۆ. ئەو كەسانەی كە ئیش و كاریان وا دەخوازێت، كە بەر تیشكی خۆر بكەون، پێویستە كە كرێمی دژی هەتاو (سەنسكرینSunscreen یان سەنبلۆك Sunblock) بە رێژەی گونجاو لە فاكتەری پاراستن لە خۆر SPF كە لە دەرمانەكەدایە و دكتۆری پێست بۆ هەر كەسێك دیاری دەكات كە لەگەڵ سروشت و رەنگی پێستدا دەگونجێت. دوژمنی دووەمی پێست ئارایشت و ئاوێتەكانی جوانكارین. ئەمانە گەلێك گرفت لە پێستدا پەیدا دەكەن لەمانە: هەستەوەری پێست، پەیداكردنی لەكە یان پەڵەی تاریك، پەیداكردن یان تاودانی لۆچبوونی پێست، هەروەها لەكاتی بەكارهێنانی ئەم ئاوێتانەدا ئەگەر تیشكی خۆری لە پێست بدات ئەوا كاریگەرییە خراپەكانی تیشك لەسەر پێستدا زیاتر دەبن.
توێژینه‌وه... سپێناخ بخۆ بۆ ئه‌وه‌ى خوێنت نهمهیت
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك ئهوهدهركهوتووهكهپێویستهمرۆڤ زۆر بایه‌خ بدات به‌ڤیتامین K به‌تایبه‌ت له‌كاتى به‌ته‌مه‌ندا چوون.
لهمبارهیهوهزانایانى په‌یمانگاى توێژینه‌وه‌ى منداڵان له‌زانكۆى (ئۆكلاند) ى سهربهوویلایهتهیهكگرتووهكانى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، كهپێویستهلهسهر مرۆڤ له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌نداچوون بایه‌خ به‌خواردنى ڤیتامین K بدات چونكهسوودێكى زۆرى بۆ مرۆڤ هه‌یه‌و ئه‌و جۆرهڤیتامینهش به‌زۆرى لهسهوزهى سپێناخ هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه(جویس ماكین و برۆس ئیمز) كه‌دوو پزیشكى شاره‌زاى ئه‌و بواره‌ن له‌ئه‌نجامى ئه‌و توێژینه‌وانه‌دا ئه‌وه‌یان بۆ بهدهركهوتووهكهخواردنى ڤیتامین K له‌و میوهجاتهپرۆتینێكى تێدایهكهناهێڵێت خوێن له‌ناو خوێن به‌ره‌كان بمه‌یه‌ت و به‌مه‌ش به‌رده‌وام سوورِانهوهى خوێن له‌ناو له‌شى مرۆڤ ئاسان ده‌كات.
تۆ كودی بۆ سەلامەتی پرۆستات
تۆكودی Pepitas، لە كودی سەوز یان لە كودی زەرد وەرگیرابێت هەمان بایەخی تەندروستییان هەیە. ئاوسانی پرۆستات BPH، زیاتر لە پیاوانی تەمەن 50 ساڵ و بەسەرەوەدا روودەدات، یەكێك لە هۆكارە بەهێزەكانی ئەم نەخۆشییە بریتییە لە زێدەوروژانی خانەكانی گلاندی پرۆستات بە هۆرمۆنی تێستۆستیرۆنەوە. پێكهاتەكانی تۆكودی بە تایبەتی كانزای زینك و كارۆتینۆیدەكان Carotenoids و چەوری لە جۆری ئۆمیگا 3 ئەم كردارە دەپچڕێنن و پیاو لە ئاوسانی پرۆستات دەپارێزن. جگە لەمە، خواردنی تۆكودی سوودی هەیە بۆ بەهێزكردنی ئێسكەكان و پاراستنی چڕی ئێسك. هەر چەندە لاوازبوونی ئێسك Osteoporosis زیاتر لە ئافرەتان لە تەمەنی پاش وەستانی سووڕی خوێنی مانگانەدا دەبینرێت، بەڵام لە پیاوە بەساڵاچووەكانیشدا بەدی دەكرێ. یەك لە هەر هەشت پیاو لە تەمەنی 50 ساڵ و بەسەرەوە تووشی شكانی ئێسك دەبنەوە لەبەر لاوازبوونی یان كەمبوونەوەی بارستایی ئێسكەكانیان. هەروەها تۆكودی سوودێكی تری هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری هەوكردنی جومگەكان بە پێچەوانەی هەندێك دەرمان كە بۆ هەوكردنی جومگەكان بەكاردێن بەڵام زیانی لابەلای زۆریان هەیە. سەرەڕای ئەمانە، تۆكودی گەلێك مادەی بەسوودی تر لەخۆدەگرێت وەكو: پرۆتین،كۆپەر،ئاسن، مەگنسیۆم، مەنگەنیز كە مادەی گرنگن بۆ تەندروستی، هەروەها مادەی ستیرۆل Sterol كە ئاستی كۆلیستیرۆل لە خوێندا دادەبەزێنێت.
] زانست و ژینگە - پێڵاوی پاژنه‌به‌رز هۆكاره بۆ قاچ ئێشه له ته‌مه‌نی پیریدا
لێكۆڵه‌رانی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه هه‌ڵبژاردنی هه‌ندێك جۆری پێڵاو هۆكاره بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئازار له كاتی پیریدا.
ئاكامی لێكۆڵێنه‌وه‌كانی ئهنیستیتۆدی تۆێژینه‌وه‌ی ته‌مه‌ن، روونیان كردۆته‌وه، كه هه‌ڵبژاردنی پێڵاوی پاژنه به‌رز، سووك و ده‌مپایی له لایان ئافره‌تانه‌وه ئێش و ئازار له ناوچه‌ی چاڵی ناوقه‌د و پاژنه‌ی پێی له كاتی به‌ساڵاچوون په‌یدا ده‌كات.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه روونی كردۆته‌وه، كه 64% له‌و ئافره‌تانه‌ی كه له ته‌مه‌نی پیریدا تووشی ئازاری پاژنه ده‌بن، یه‌كێك له جۆره خراپه‌كانی پێڵاویان بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له پێی كردووه.
یه‌كێكی تر له ئاكامه‌كانی ئه‌و لێكۆڵێنه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر 3300 ئافره‌ت و پیاو ئه‌نجام دراوه، نیشانی داوه كه سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی له نێوان له‌پێكردنی ئه‌و جۆره پێڵاوانه‌ی باسكران و ئێشی قاچ له ئافره‌تاندا، ئه‌و په‌یوه‌ندیه له نێوان پێڵاوی پیاوان و ئێشی قاچ روون نه‌بۆته‌وه، واتا پیاوان تووشی ئه‌و جۆره ئازاره نابن.
زانست و ژینگە - چه‌ند خاڵێکی زانستی سه‌باره‌ت به فرمێسکی چاوبزانه
له‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌دا، پێکهاته و باره‌کانی فرمێسک له رووی زانستییه‌وه، ده‌زانیت.
1- کیسه‌ی فرمێسک له رۆژدا به قه‌باره‌ی نزیکه‌ی دوو که‌وچکی چا، فرمێسک دروست ده‌کات.
2- هه‌موو مرۆڤێک ته‌نانه‌ت، کۆرپه‌ڵه له زگی دایکیشیدا توانای گریانی هه‌یه، جگه له هه‌ندێک حاڵه‌ت که تووشی وشکبوونی چاو بێت به تایبه‌ت له کاتی به‌ساڵاچووندا، توانای گریانی نییه.
3- PHی فرمێسک هه‌ندێک ئه‌سیدی تێدایه و خودی فرمێسک تامێکی ترش وسوێری هه‌یه.
4- سوێری فرمێسک ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بوونی کلۆریدی سۆدیۆم (خوێ) و پۆتاسیوم تیایدا، ئه‌وه له بارێکدایه، که رێژه‌ی خوێی فرمێسک یه‌کسانه به رێژه‌ی خوێی پلازمای خوێن.
5- فیـــل و گۆریلاش وه‌ک مرۆڤ توانای گریانیان هه‌یه، به‌ڵام به راده‌ی گریانی مرۆڤ ئاڵۆز نییه. ئاژه‌ڵه‌کانی دیکه‌ش کاتێک ئازاریان پێ ده‌گات و شتێکی ده‌ره‌کی ده‌چێته چاویانه‌وه فرمێسک ده‌رێژن ئه‌وه له کاتێکدایه ئاژه‌ڵه‌کان به‌تایبه‌ت بێچۆکانیان وه‌ک کۆرپه‌ی مرۆڤ ده‌گرین، به‌ڵام فرمێسکیان نییه.
6- هۆکاری رژانی فرمێسک له کاتی باوێشک و پێکه‌نیندا، ئه‌وه‌یه که فشار ده‌که‌وێته سه‌ر کیسهکانی فرمێسک.
خۆراك و جوانیی پێست
سافترین و جوانترین پێستی دەموچاو هەرگیز بە هۆی داوودەرمان و بەكارهێنانی ئاوێتەكانی جوانكارییەوە نییە، بەڵكو لە ئەنجامی پەیڕەوكردنی ستایلێكی خۆراكی رێك و پێكدایە، بێگومان ئەمە سەرەڕای تەندروستییەكی باشی لەش و دەروون، گەلێك خۆراك یارمەتی جوانیی و سافبوونی پێست دەدەن لەمانە:
جگەر:دەوڵەمەندە بە گەلێك مادەی خۆراكی كە رەونەقی پێست جوانتر دەكەن بە تایبەتی ڤیتامین C و ئەو پرۆتینانەی كە پێویستن بۆ گەشەی شانەكان، لەگەڵ كانزای كالسیۆم و ڤیتامین A كە گرنگییەكی بێ پایانی هەیە لە بەهێزكردن و تەندروستیی چاو و پێست و قژدا، هەروەها كۆمەڵەی ڤیتامین B و كانزای ئاسن كە یەكجار گرنگە لە جوانیی پێستدا.
هێلكە: بڕێكی باشی ڤیتامین A تێدایە كە گرنگە بۆ پاراستنی پێست لە وشكبوون و بریقەی قژدا، هەروەها كانزای ئاسنی تێدایە كە پێویستە بۆ خۆپاراستن لە كەمخوێنی و هێشتنەوەی رەنگی پەمەیی پێست. هەروەها پرۆتین و كۆمەڵەی ڤیتامین B كە گرنگن لە كرداری نوێبوونەوەی خانەكانی پێستدا.
قەرنابیت: زۆر گرنگە بۆ پاراستنی جوانیی پێست چونكە زۆربەی مادە گرنگەكانی تێدایە بە تایبەتی ڤیتامین Aو ڤیتامین C كە پێویستن بۆ سەلامەتی پێست و ددان و پوك، هەروەها بڕێكی باشی لە ریشاڵی خۆراكی تێدایە كە یارمەتی دەربازبوونی لەش لە پاشەڕۆكان دەدات، سەرەڕای بڕێكی باش لە كانزای ئاسن.
پەتاتە: گرنگە بۆ سافكردنی پێست و پاراستنی رەونەقی چاو و قژ، پەتاتە مادەی گرنگ لەخۆدەگرێ وەكو: ڤیتامین A، ڤیتامین C، ئاسن، كالسیۆم، پۆتاسیۆم.
نان:زۆر كەس وایان بیستووە كە خواردنی نان مرۆڤ قەڵەو دەكات بۆیە نایخۆن یان بە كەمی دەیخۆن، بەڵام شارەزایان وای دەبینن كە خواردنی كاربۆهیدرات زۆر گرنگە وەكو سەرچاوەیەكی هەرزانی وزە جگە لەمەش، نان كۆمەڵەی ڤیتامین B لەخۆدەگرێ كە رۆڵی هەیە لە سافكردنی پێست و كۆنترۆلكردنی ئاستی شەكری خوێن.
فەرەنگی(فەراولە): میوەیەكی گرنگە ڤیتامین C تێدایە و رۆڵێكی گەورەی هەیە لە دروستبوونی پرۆتین كۆلاجین Collagen كە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی نەرمی و توندیی پێست و دژی خاوبوونەوە و سستبوونی پێست كاردەكات.
ئاو:پێست حەزی لە دەورووبەرێكی تەڕە، بۆیە زیاد خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە بۆ سافكردنەوەی پێست.
سەوزە و میوەكانی تر: زۆربەی زۆری جۆرەكانی سەوزە و میوە رێژەیەكی بەرزی ئاویان تێدایە لەگەڵ رێژەیەكی بەرچاوی ریشاڵی رووەكی، جگە لە جۆرەها ڤیتامین و كانزا، بۆیە خواردنیان گرنگی یەكجار زۆری هەیە بۆ پاراستنی سافی و لاستیكیی پێست.
بە ڕاوەستان ئاو مەخۆرەوە
خواردن و خواردنەوە بە دانیشتن دروستتر و باشترە لەوەی كە بە راوەستان بێت. بە دانیشتن خواردن و خواردنەوە بە نەرمی و لەسەرخۆ دادەبەزێتە سەر دیواری ناوپۆشی گەدە، بە ڵام لە كاتی خواردنەوەی ئاو یان شلەی تر بە وەستان ئەوا شلە بە گوڕ لە قوڵایی گەدە دەدات، دووبارەبوونەوەی ئەمەش بە تێپەڕبوونی كات دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی یان سستبوونی گەدە و قورسبوونی كرداری هەرسكردنی خۆراك. مرۆڤ لە كاتی وەستاندا كەمێك نارحەتترە و دەزگای پاراستنی هاوسەنگی لەش لە مێشكدا ئاكتیڤ و لەكاردا دەبێت بۆ كۆنتڕۆلكردنی هەموو ماسولكەكانی لەش بۆ هێشتنەوەی وەستانێكی تەواو لەگەڵ هاوسەنگی بەشەكانی تری لەش بەیەكەوە. ئەمەش كردارێكی چەندی بڵێی وردە و چەندین دەمار و ماسولكە لە یەك كاتدا تێیدا بەشدارن، لێرەدا مرۆڤ ناتوانێت كە بە تەواوی ئیسراحەت و ئارامییەوە خۆراك بخوات و شلە بخواتەوە كە زۆر پێویستە، تەنها لەكاتی خواردن بە دانیشتنەوە ئەم ئارامییە دێتە دی و دەزگای ماسولكە و دەمارەكان لە حاڵەتی خاوبوونەوە دا دەبن و توانای كۆئەندامی هەرسیش بۆ وەرگرتنی خواردن و خواردنەوە و تێربوون باشتر دەبێت. هەروەها خواردن و خواردنەوە بە وەستان لەوانەیە ببێتە ئەگەری چەند كاردانەوەیەكی دەماری كە هەندێك جار دەبێتە ئەگەری هێدمەیەكی دەمار. ناوپۆشی گەدەش زیانی پێدەگات و هەندێك جار تووشی كولبوون دەبێت، لەمەش پتر هەندێك جار كرداری هێشتنەوەی هاوسەنگی لەش لەكاتی خواردن و خواردنەوە بە وەستان لەوانەیە ببێتە هۆی گرژبوونی سوورێنچك كە ئازارێكی تووند پەیدا دەكات.
كەرەی سروشتی یان كەرەی دەستكرد
كە باس لە تەندروستی دڵ دەكرێت، بێگومان كەرەی دەستكرد باشترە لە كەرەی سروشتی، كەرەی دەستكرد(مارگەرین Margarine) لە زەیتی رووەكی دروست دەكرێت و كۆلیستیرۆلی تێدا نییە، هەروەها چەوری باشی بە رێژەیەكی باشتر لە كەرەی سروشتی تێدایە بە شێوەی چەوریە ناتێرەكان، كەرەی سروشتی لە چەوری ئاژەڵی پێكهاتووە كە كۆلیستیرۆڵ و رێژەیەكی بەرزی لە چەورییە تێرەكان(چەورییە خراپەكان) تێدایە. چەورییە خراپەكان دەبنە ئەگەری بەرزبوونەوەیی كۆلیسستیرۆڵی خراپ و تووشبوون بە نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەكان كە ئەگەر لە خوێنبەرەكانی تاجی دڵدا رووبدات ئەوا دەبێتە هۆی نۆرەیەكی دڵ كە هەندێك جار كوشندەیە. كەرەی دەستكردیش كە بە كرداری هایدرۆجین بوون Hydrogenation رەق دەبێت و چەورییە نێوەندییەكانی تێدایە كە لە لەشدا دەبنە سەرچاوە بۆ كۆلیستیرۆل، كە كەرەی دەستكرد هەڵدەبژێرییت، ئەو جۆرە پەسند بكە كە رێژەی چەورییە تێرەكانی كەمتر بێت لە 2 گرام، هەروەها هەتا كەرەی دەستكرد شلتر بێت چەوری خراپی كەمتر تێدایە.
خه‌ڵاتی نۆبڵ چییه؟
خه‌لاتی نۆبل بهناوبانگترینو به‌به‌هاترین خه‌لاته له‌جیهان که به‌ناوی داهێنه‌ره‌که‌ی ئه‌لفرێد نۆبل ناونراوه، ئه‌م خه‌لاته نرخێکی مادی و مه‌عنه‌وی و مێژوویی خۆی هه‌یه، خه‌لاتی ئاشتی یه‌کێکه له‌و پێنج خه‌لاته‌ی که ئه‌لفرێد نۆبل داینا، ئه‌ویش به به‌کارخستنی سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر له پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێندا که قازانجه‌که‌ی سالانه بدرێت به‌و که‌سانه‌ی که له پێنج بواردا داهێنانی نوێ بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی پێشکه‌ش ده‌که‌ن وه‌ك بواره‌کانی: ئاشتی، کیمیا، فیزیا، پزیشکی، ئه‌ده‌ب، ئه‌م خهلاتهش به‌بێ جیاوازی وڵات و ره‌گه‌ز هه‌موو مرۆڤێک وه‌ری ده‌گرێت.
ئه‌م خه‌لاته بریتیه له میدالیایه‌کی زێڕو بڕێک پاره‌ی باش و بڕوانامه‌ی رێزلێنان.
باوکی ئه‌لفرێد ناوی عمانوئێل نۆبل ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نی و پسپۆڕی رێگاوبان و پرد دروستکردن بوو، داهێنه‌ربوو له بواری چۆنیه‌تی شکاندنی به‌ردو چیا له سه‌ر رێگا‌و بان وتونێل، ئه‌وساله‌ی ئه‌لفرێد له‌دایک بوو باوکی ئیفلاسی کرد، بۆیه به ناچاری له سالی 1837 روویکرده وڵاتی فنلندا بۆ گه‌ڕان به‌دوای کار‌و دابینکردنی ژیانی خێزانه‌که‌ی، به‌لام دوایی چوو بۆ پترسبۆرگ له‌وێ کۆمپانیایه‌کی بچووکی میکانیکی دانا، به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی باشی به ده‌ست هێنا له دروستکردنی ئهلغامی ده‌ریا توانی گرێبه‌ند له‌گه‌ل سوپای روسی ببه‌ستێ و ده‌سکه‌وتی مادی باش وه‌ده‌ست بێنێ بۆیه خێزانه‌که‌ی له سالی 1842 هێنایه پترسبۆرگ، سوپای روس ئه‌وکات له‌شه‌ڕی (قڕم له ساله‌کانی 1853، 1856) دابوو له‌گه‌ل بریتانیا‌و فره‌نسا، روسیا سودی باشی بینی له دانانی تۆڕی ئهلغامی ده‌ریایی له ده‌ریای به‌لتیق که که‌شتیه جه‌نگیه‌کانی بریتانیا نه‌یانده‌توانی بگه‌نه شاری پترسبۆرگ، بۆیه عمانۆئێل میدالیای زێڕینی ئیمپراتۆری روسیای وه‌رگرت، به‌هۆی ئه‌م داهێنانه‌وه باوکی ئه‌لفرێد توانی زۆرترین سه‌روه‌ت و سامان کۆبکاته‌وه.
دوای کۆتاییهاتنی شه‌ڕی قڕم ده‌ستکه‌وتی ئابوری عمانوئێل باش نه‌بوو بۆیه له‌سالی 1862 گه‌ڕایه‌وه بۆ سوید و له ستۆکهۆلم جێگیربوو کۆمپانیایه‌کی دانا ئه‌لفرێدیش کاری له‌گه‌ل ده‌کردو توانیان بڕێکی زۆر ماده‌ی نیتروجیلسرین دروست بکه‌ن که ئه‌م ماده‌یه زۆر به‌هێزه بۆ ته‌قینه‌وه، به‌لام له‌سالی 1864 کارگه‌که ته‌قیه‌وه‌و زێانێکی زۆری پێگه‌یاندن که بوه‌هۆی کوشتنی برا بچوکی ئه‌لفرێد به‌ناوی ئه‌میل و چوار له کیمیاگهرو کرێکاره‌کانی کارگه‌كه، ئه‌م کاره‌ساته کاریگه‌ريی زۆری له سه‌ر ئه‌لفرێد به‌جێهێشت.
ئه‌لفرێد نۆبل ئه‌ندازیارو کیمیازانی سویدی له 21/10/1833 له‌ستۆکهۆلم له‌دایک بووه، باوکی ئه‌لفرێد عمانۆئیل گرنگی باشی به منداله‌کانی دا ئه‌ویش به دانانی مامۆستای تایبه‌ت بۆ خوێندن و فێربونی زانستهکانی سروشت و کیمیا و زمان و ئه‌ده‌ب.
ئه‌لفرێد له‌حه‌ڤده سالاندا زمانه‌کانی سویدی، روسی، فره‌نسی، ئینگلیزی، ئه‌لمانی ده‌زانی، زۆرتر خولیا‌و ئاره‌زووی له ئه‌ده‌بی ئینگلیزی بوو، توانای شعر نوسینی هه‌بوو، به‌لام باوکی حه‌زی به‌وه نه‌ده‌کرد ده‌یویست کوڕه‌که‌شی وه‌ک خۆی ببێ به ئه‌ندازیار، بۆ مه‌به‌ستی خوێندن ناردی بۆ ولاته‌کانی سوید‌و ئه‌لمانیاو فره‌نساو ولايه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ئه‌لفرێد له‌م گه‌شته‌یدا توانی له بواری کیمیاو ئه‌ندازیاريی بخوێنێ و باش خۆی پێ بگه‌یه‌نێ، له گه‌شته‌که‌یدا بۆ فره‌نسا چوو بۆ کارگه‌ی کیمیایی زانا‌و پرۆفیسۆر نیلۆز بۆ سودوه‌رگرتن له بواری کیمیایی، چاوی که‌وت به زانای ئیتالی ئاسانوی سوبریرو، له ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا چاوی که‌وت به‌زانای سویدی جوزا ئاریکسون به بینینی ئه‌وانه ئه‌لفرێد سودی زۆری بینی له ئه‌زموون و داهێنانه‌کانیان له بواری کیمیا.
له سالی 1866 ئه‌لفرید توانی سه‌رکه‌وتنی باش به‌ده‌ست بێهنێت و داهێنانی دینامێت رابگه‌یه‌نێت، داهێنانه‌که‌ی دانی پێنراو رێگه‌ی کارکردنی پێدرا، ئه‌لفرێد زیاتر له بیست ولات کارگه‌ی دروستکردنی دینامێتی دانا، کۆمپانیاکانی دروستکردنی بیناو تونێل و رێگا‌و هێزی سه‌ربازی سودیان لێ بینی، به‌کارهێنانی دینامیت به هه‌موو جیهاندا بلاوبۆوه، توانی زۆرترین سه‌روه‌ت و سامان کۆبکاته‌وه‌و ببێت به یه‌کێک له ده‌وله‌مه‌نده‌کانی جیهان، داهێنه‌رو شای ته‌قه‌مه‌نی جیهانیان پێ ده‌وت.
ئه‌لفرێد که‌وته به‌ر هێرش و ره‌خنه‌ی توندی رۆژنامه‌نووسان به داهێنه‌ری مردن ناوده‌برا، ده‌یانوت ناوبانگ و سامانه‌که‌ی به ته‌قه‌مه‌نی په‌یداکردووه که بۆ شه‌ڕو مالوێرانکردن و مه‌رگی مرۆڤ به‌کاردێت، ئه‌م نوسین و ره‌خنانه ئهلفرێدیان دلته‌نگ کرد چونکه ئه‌و ئه‌م داهێنانه‌ی بۆخزمه‌تکردنی مرۆڤ له بواره‌کانی دروستکردنی رێگاوبان و تونێل و کارئاسانی بۆ دابینکردنی پێداویستیه‌کانى ژیان و خۆشی مرۆڤ داهێنابوو که‌چی بینی بۆ له‌ناوبردنی مرۆڤ له شه‌ڕگه‌کان به‌کاردێت و خراپ به‌سه‌ریدا شکاوه‌ته‌وه، بۆیه بڕیاریدا به ته‌رخانکردنی بڕێکی زۆر له‌و سامانه‌ی بۆ خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ، به‌پێی ئه‌و وهسیهتنامهیهی که له پاریس له سالی 1895 نوسیویه‌تی، له وه‌سیه‌تنامه‌که‌یدا بڕێکی سامانه‌که‌ی به‌خشی به براده‌رو که‌سه نزیکه‌کانی، زۆرترینی سامانه‌که‌شی له پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێندا به‌کارخست بۆ ده‌سکه‌وتنی قازانج، قازانجی سه‌رمایه‌که‌ی سالانه کرده دیاری بۆ ئه‌و که‌سانه داهێنانی نوێ سالانه پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن له بواره‌کانی کیمیا و فیزیا و پزیشکی و ئاشتی و ئه‌ده‌ب، دیاریه‌که‌ش به ناوی خه‌ڵاتی نۆبل به ناوی خۆی ناونرا، ئه‌م خه‌ڵاته‌ش به بێ جیاوازی ره‌گه‌زو ولات ده‌بێ دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر هه‌رکه‌سێک له‌م پێنج بواره‌دا خزمه‌ت بکات و داهێنانی نوێی هه‌بێت.
ئه‌لفرێد له 10/12/1896 له شاری سان ریمۆی ئیتالیا کۆچی دوایی کرد، بۆ یه‌که‌م جار پێنج سال دوای کۆچی دوایی ئه‌لفرێد نۆبل ئه‌م خه‌لاته له سالی 1901 دابه‌ش کرا و درا به‌و که‌سانه‌ی خه‌لاته‌که‌یان پێ‌بڕا.
سالانه له‌ڕۆژی کۆچی دوايی ئه‌لفرێد که ده‌کاته 10/12 خه‌لاتی نۆبل ده‌به‌خشرێت به‌و که‌سانه‌ی براوه‌ن و شایسته‌ی خهلاتهکهن.
خه‌ڵاته‌کانی کیمیا، فیزیا، پزیشکی، ئه‌ده‌ب، به ئاماده‌بونی مه‌لیکی سوید و له په‌یمانگای سوید ده‌به‌خشرێت، خه‌لاتی ئاشتی له هۆلی ئه‌نجومه‌نی شاری ئۆسلۆی نه‌رویج به ئاماده‌بونی مه‌لیکی نه‌رویج ده‌به‌خشرێ، له مه‌راسیمی دابه‌شکردنی خهلاتدا ئاهه‌نگێکی شایسته سازده‌کرێ و خه‌لکانێکی زۆر ئاماده ده‌بن له کهسایهتیو ناوداران و پهرلهمانتارو لێپرسراوانی حکومی ولاتی سوید و نه‌رویج، خه‌لاته‌که بریتیه له میدالیایه‌کی زێڕ که روويهکی وێنه‌ی ئه‌لفرێد نۆبلی له‌سه‌ره ورووهکهی تریشی وێنه‌ی مرۆڤی له سه‌ره که ته‌عبیر له‌بواره‌که ده‌کات که خه‌لاته‌که‌ی پێده‌به‌خشرێ له‌گه‌ل بڕوانامه‌ی نۆبل و بڕێک پاره که سالی 2006 گه‌یشتبووه یه‌ک ملیۆن و سه‌د هه‌زار دۆلار.
زانست و ژینگە - منداڵه‌کانتان زۆر به پاک و خاوێنی رامه‌گرن
زانایان به‌وه گه‌یشتوون، خاوێنییه‌کی ته‌واو له‌وانه‌یه چاک بوونه‌وه‌ی پێستی جه‌سته تێک بدات، هه‌ر بۆیه ده‌بێت بهێلێن منداڵه‌کان خۆیان پیس بکه‌ن.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، گروپێک توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکای به‌وه گه‌یشتوون، ئه‌و باکتریانهی له سه‌ر پێستنی مرۆڤن، رێگه له هه‌و کردن و زیان گه‌یشتن به پێست ده‌گرێت.
ئه‌م باکتریانه، کاردانه‌وه هه‌ستیاره‌کانی سیسته‌می پاراستنی جه‌سته که ده‌بێته هۆی هه‌ڵاوسانی جێگا برینه‌کان، که‌م ده‌کاته‌وه.
ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، له سایتی بڵاوکراوه‌ی پزیشکیی "نیچه‌ر" بڵاو کراوه‌ته‌وه.
پسپۆڕان ده‌ڵێن، به ده‌ستکه‌وتی نوێ سه‌باره‌ت به "گریمانه‌ی خاوێنی" که ده‌سه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر منداڵ میکرۆبی لێ بنیشێت، جه‌سته‌ی له به‌رانبه‌ر حه‌ساسیه(ئالێرژی) قایمتر ده‌بێت، گه‌یشتوون.
زۆر که‌س له‌م باوه‌ڕه‌دایه، وه‌سواسی زۆر بۆ خاوێنی، بۆته هۆی زیاد بوونی حه‌ساسیه‌ی له‌ناکاو له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان.
توێژه‌رانی زانکۆی پزیشکیی "کالینفۆرنیا" له "ساندیاگۆ" به‌مه گه‌یشتوون که باکتریایه‌ک به ناوی "ستافیلۆکوکی"، ئه‌و کۆمه‌ڵه کاردانه‌وانه‌ی جه‌سته که ده‌بێت هۆی هه‌و کردن، له‌ناو ده‌بات.
ئه‌م توێژه‌رانه، پاش هه‌ندێک تاقی کردنه‌وه له‌سه‌ر مشک و خانه‌کانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌مه گه‌یشتوون، باکتریا بێزهرهرهکان، مۆلکولێک به ناوی "لیپۆتاکوئیک ئه‌سید"(LTA) به‌رهه‌م دێنن که کار له‌سه‌ر "کراتینوسایت"ه‌کان ده‌که‌ن و کار و کاردانه‌وه‌کانیان راده‌گرن. کراتینوسایتهکان، خانه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێستن.
پرۆفیسۆر "ریچارد گالو" به‌رپرسی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، ده‌ڵێت: "لایه‌نه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌که‌ی ئه‌م ده‌ستکه‌وته ئه‌مه‌یه، ده‌رکی گریمانه‌ی خاوێنی له‌سه‌ر رووی خانه‌کان فه‌راهه‌م ده‌بێت و هۆکاره‌کانی چاک بوونه‌وه‌ی برینه‌کان که پێش ئێستا زۆر ئاشکرا نه‌بوون، ئاشکرا ده‌کات."
گالو گوتی: "ده‌ره‌نجامی ئه‌م لێکۆڵیهنهوانه له‌وانیه بمانگه‌یه‌نێت به‌م چاره‌سه‌رییانه که بۆ نه‌خۆشییه‌کانی پێست پێویستن."
گروپی "دایک و باوکان هاوار بکه‌ن"، که پێشتر هه‌وڵی ده‌دا خه‌ڵک هان بده‌ن "ئه‌وه‌نده منداڵه‌کانیان خاوێن نه‌که‌نه‌وه"، زۆر خۆشحاڵن که دروشمه‌که‌یان لایه‌نی زانستیی به‌خۆوه گرتووه.
یه‌کێک له گوته‌بێژانی رێکخراوی "حه‌ساسیه له بریتانیا" گوتوویه‌تی، زۆر به‌ڵگه هه‌یه ده‌سه‌لمێنێت، میکرۆب بۆ مرۆڤ به‌سووده، به‌ڵام ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌م بواره‌دا بکرێت.
كاكاو بۆ تەندروستیی دڵ
كاكاو Cocoa بەشێوەی پادەر بۆ خواردنەوەیكی گەرم یان لەناو شوكولاتەدا بۆ خواردن بەكاردێت. سەرەڕای بۆنە تایبەت و خۆشەكەی كاكاو، كەرەی كاكاویش لە گەلێك هەویركاری و شیرینیدا بەكاردەهێنرێت. بەها تەندروستییەكەی كاكاو لەوەدایە كە رێژەیەكی بەرزی لە جۆرێكی مادە دژەئۆكسانەكان تێدایە بە ناوی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids كە زۆر بەتوندیبەرەنگاری مادە یان كۆلكە سەربەستەكان Free Radicals دەبنەوە، ئەو ماددانە كە ئۆكسجینیان بە ئەلیكترۆنێكی ناتەواوەوە تێدایە لە لەشی مرۆڤدا دروست دەبن و كرداری ئۆكسان Oxidation پەیدا دەكەن كە ئەگەر بە كردارێكی دژەئۆكسان بەرەنگاری كرداری ئۆكسان نەبێتەوە ئەوا زیان بە خانەكان دەگات كە هەندێك جار دەگاتە ناوكی خانە كە ئەمەش دەبێتە هۆی دابەشبوونێكی كۆنترۆلنەكراوی خانەكان و سەرهەڵدانی شێرپەنجە. فلاڤۆنۆیدەكان لەش لەم مادە زیانبەخشانە پاك دەكەنەوە. كاكاو خوێنبەرەكانی دڵ دەپارێزێت لە تووشبووتن بە رەقبوون كە هەندێك جار نۆرەیەكی كوشندەی دڵ پەیدا دەكات. هەروەها فلاڤۆنۆیدەكان وەكو ئەسپرین كاردەكەن بەوەی كە نایەڵن تۆپەڵی خوێنی مەییو لەناو خوێنبەردا دروست بێت و شان بە شانی كۆلیستیرۆل لەسەر ناوپۆشی دیواری خوێنبەردا بنیشتێت یان بچەقێت. جگە لەمانە، مادە فلاڤۆنۆیدەكان ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ دادەبەزێنن و دژی سكچوونیش كاردەكەن.
چەورییە خراپەكان
مادە چەوریییەكان Fats ئاوێتەی ئۆرگانی ئاڵۆزن، لە كاربۆن و هایدرۆجین و ئۆكسجین پێكهاتوون، لە ئاودا ناتوێنەوە. مادە چەورییەكان گرنگی تەندروستییان هەیە بۆ نموونە هەستی تێربوون دەبەخشن، چێژی خۆراك خۆشتر دەكەن، سەرچاوەیەكی چڕی وزەن، یەك گرام چەوری 9 كالۆری وزە بە لەش دەدات، ئەندامەكانی ناوەوەی لەش لە هێدمە و شۆك دەپارێزن، هەندێك جۆری چەوری زەروورن بۆ تەندروستی و كاریگەریەكی پۆزەتیڤیان بۆ تەندروستیی دڵ و دەزگای بەرگری لەش هەیە وەكو ئۆمیگا 3 و ئۆمیگا 6 هەروەها مادە چەورییەكان هەڵگرن بۆ گواستنەوەی ئەو ڤیتامینانەی كە تەنها لە دەورووبەرێكی چەوریدا دەتوێنەوە وەكو ڤیتامینەكانیA، D،E و K. چەورییە خراپەكان ئەو چەورییانەن كە دەبنە سەرچاوە بۆ كۆلیستیرۆل لەلەشدا، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلیش لە خوێندا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و جەلتەی مێشك زیاد دەكات. هەروەها چەورییە خراپەكان پەیوەندییان بە تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجەوە هەیە. چەورییە خراپەكان چەورییە تێرەكان Saturated fatsو چەورییە نێوەندییەكان Trans fats دەگرێتەوە. چەورییە تێرەكان لە پلەی گەرمی ژووردا رەق دەبن، زیاتر لە خۆراكی ئاژەڵی وەكو گۆشت و ئەلبان و پەڵەوڕ سەرچاوە دەگرن. چەورییە نێوەندییەكان هەموو زەیتە رووەكییە هایدرۆجینكراوەكان دەگرێتەوە وەكو سمنە Ghee و رۆن Shortening و كەرەی دەستكرد (مارگەرین Margarene)، گەلێك سەرچاوەی پزیشكی ئەم جۆرە چەورییانە بە خراپتر لە چەورە تێرەكان بۆ تەندروستی مرۆڤ دادەنێن.
خورمای هیندی بۆ شەقەسەر
خورمای هیندی(تمر هندی) چەندین ترشی میوە لەخۆدەگرێت كەرێژەیات دەگاتە 20% لەمانە :ترشی سیتریك(لیموندوزی)، ترشی تارتاریك بۆیە شیرەی خورمای هیندی ترشترە لە سركە و شیرەی لیمۆترش. هەروەها شەكری فركتۆز(شەكری میوە) بە رێژەی 35%، هەروەها پۆتاسیۆم، بنێشت، پێكتین Pectin، ریشاڵی خۆراكی. خورمایی هیندی گەلێك مادەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت وەكو لیمۆنین Limonin و جیرالیۆن كە رۆڵیان هەیە بۆ رێگرتن لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكانی مەمك. هەروەها خورمای هیندی مادەی گرنگی تری تێدایە كە دژی ئازار كاردەكەن و پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنن لەكاتی تا بەوەی كە هانی كرداری ئارەقەكردن دەدەن.خورمای هیندی جگەر لە بەها خۆراكییەكەی، تامێكی ترشی هەیە بۆیە بۆ خۆشكردنی چێژی خۆراكیش سوودی لێ وەردەگیرێت. لە رۆژەكانی گرمی هاویندا، خورمای هیندی لەگەڵ ئاو و هەندێك شەكر تێكەڵ دەكرێت، خواردنەوەی ئەم شیرەیە سەرەڕای تێنوو شكاندن مرۆڤ دەپارێزێت لە خۆربردن و پلەی گەرمی بەرزی لەش دادەبەزێنێت. پێكهاتە گرنگەكانی خورمای هیندی دژی بەكتریا كاریگەریان هەیە، لەبەر ئەوە گیراوەی خورمای هیندی وەكو غەرغەرەی دەم بەكاردێت لە حاڵەتەكانی هەوكردنی لەوزەكان، جگە لەمە یارمەتی هەرسكردنی خۆراك دەدەن. خورمای هیندی یارمەتی فرمان و چالاكیی جگەر دەدات و دژی زەردوویی كاردەكات، هەروەها بۆ سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشییەكانی بۆڕی هەناسە لەكۆكە و هەناسەتەنگی، یارمەتی گوچیلەكان دەدات بۆ دەردانی قوم و بەردی بچووك، دەمارەكان هێور دەكاتەوە و ئازاری شەقەسەر و جۆرەكانی دیكەی سەرئێشە سووك دەكات.
بۆلیمیا یان زیادخواردن
بولیمیا Bullemia واتە نەبوونی كۆنترۆل لەسەر خواردندا بێ حیسابكردن بۆ برسیبوون و زیاد و كەم خواردن، ئەم حاڵەتە بنەمایەكی دەروونی هەیە و زیاتر لە ئافرەتاندا باوە لە تەمەنی نێوان 18-30 ساڵ. هەر كەسێك كە خاوەن تەندروستییەكی باش و دروست بێت، پاش برسیبوون ئینجا خواردنێكی تەواو تا ئاستی تێربوون، نابێ بەلای كەم تا تێپەڕبوونی 4 كاتژمێر هەست بە برسیبوونێكی تەواو بكات، ئەگەر ئەمە رووبدات ئەوسا لەوانەیە كە هۆكارێكی نەخۆشی لەپاڵەوە بێت جا نەخۆشی جەستەیی یان حاڵەتێكی دەروونی. گەدە توانای ئەوەی هەیە كە جێگای بڕێكی زۆری خۆراك بگرێتەوە پتر لەوەندەی كە هەستی تێربوون دەبەخشێت چونكە دیوارە ماسوڵكەییەكەی گەدە تا رادەیەك توانای كشانی هەیە، بۆیە قەڵەوەكان چونكە بە گشتی خۆراك پتر لە لاوازەكان دەخۆن خاوەن گەدەیەكی گەورەترن .بولیمیا واتە بوونی ئارەزووێكی Appetite زۆر بۆ خواردنی بڕێكی زۆری خۆراك پێش هەستكردن بە تێربوون و پاش پڕبوونی گەدەش. زیادبوونی ئارەزووی خواردن حاڵەتێكی باوە، هەندێك جار هۆكاری تر دەبنە ئەگەری زیادبوونی ئارەزووی خواردن،هۆكاری دەروونی یان هۆكاری هۆرمۆنی بۆ نموونە زیادبوونی چالاكی گلاندی دەرەقی، نەخۆشی شەكرە، بەكارهێنانی دەرمانە ئارامبەخشەكان و دەرمانەكانی هەستەوەری و ستیرۆیدەكان. زیادخواردن Polyphagia و زوو زوو خواردن، مەرج نییە كە لە هەموو حاڵەتەكاندا ببێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش یان قەڵەوی. لەوانەیە كە ئەم زیادو كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن لەخۆیەوە ناوە ناوە بێت و بڕوات یان بەردەوام بێت بە گوێرەی هۆكارەكەی. بۆ چارەسەركردنی ئەم حاڵەتە هاریكاری دكتۆری نەخۆشییە دەروونییەكان پێویستە بەتایبەتی ئەگەر بەردەوام بوونی هەبوو. یان ئەگەر نیشانەی تری لەگەڵدابوو.
رۆژانە چەند وزەت پێویستە؟
هەموومان رۆژانە بڕێكی دیاریكراومان لە وزە Energy پێویستە بۆ چالاكی و فرمانەكانی لەشمان و بۆ ئەنجامدانی جوولە و هەر ی بەدەنی.ئەو وزەیەی كە لە خۆراكەوە وەردەگیرێت بە كالۆری Calories پێوانە دەكرێت، تاوێك بیر لەو بڕە وزەیە بكەرەوە كە رۆژانە پێویستیت پێیەتی، ئایا تۆ رۆژانە زیاتر لەم بڕە وزەیە لە خۆراكت وەردەگریت یان نا ؟ ئایا ئاشناییت هەیە كە هەر بڕێك و جۆرێكی خۆراك چەند وزەی تێدایە ؟ ئایا دەزانی كە وەرگرتنی بڕی زیاتری وزە كە زیاتر بێت لە پێویستی رۆژانەت دوچاری زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەویت دەكات ! پیاوێكی ئاسایی كە چالاكی رۆژانەی ئاسایی بێت، لە رۆژێكدا تەنها 2500 كالۆری وزەی پێویستە، ئافرەتێكی ئاسایی كە چالاكی رۆژانەی ئاسایی بێت لە رۆژێكدا تەنها 2000 كالۆری وزەی پێویستە، بڕی كالۆری رۆژانە دەگۆڕێ بە پێی تەمەن و چەندێتی چالاكی بەدەنی، بۆ نموونە كرێكار یان وەرزشوانێك كە رۆژانە ماسولكەكانی زۆر بەكاردەهێنێت و ماندوو دەبێت لەوانەیە كە 3500 كالۆری پێویست بێت. زیاد خواردنی خۆراكی خێرا Fast Food وەكو گەس و پیتزا و هامبرگر و ماكدۆناڵدز، نوشابە گازدارەكان، شەربەت و شیرە شیرینكراوەكان، ساردەمەنییەكان، جبس، هۆت دۆگ و سۆسەج، پاقلاوە و كولیچە و هەویركارییەكان، پاستا یان مەعكەرۆنە، زیاد خواردنی هەموو ئەو خۆراكانە لەبەر ئەوەی كە وزەی زۆر لەخۆدەگرن سەرەڕای سێ ژەمی خۆراك دەبێتە ئەگەری وەرگرتنی وزەیەكی پتر لە پێویستی رۆژانە، دەرەنجام گرفتی زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی دێتە پێشەوە.
نیشانەكانی كەمی ڤیتامین A
ڤیتامین A لە بەرووبوومی ئاژەڵی بە شێوەی رێتینۆل و لە بەرووبوومی رووەكی بە شێوەی بیتا كارۆتین سەرچاوە دەگرێت، لە چەوری دەتوێتەوە، لەش توانای هەیە كە ئەم ڤیتامینە لە جگەردا خەزن بكات. ئەم ڤیتامینە بە گشتی گرنگی هەیە بۆ چاوەكان بە تایبەتی بۆ بینین لە رووناكی كەم و تاریكی‌دا، هەروەها گرنگە بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش دژی هەوكردنە ڤایرۆسییەكان. ئەگەر چی كەمی ڤیتامین A تا رادەیەكی زۆر كەم بۆتەوە بەڵام هێشتا لە هەندێك وڵاتی تازە پەرەسەندوودا دەبینرێت و دەبێتە ئەگەری كوێربوون و زیادبوونی هەوكردنە ڤایرۆسییەكان كە رێژەی مردنی منداڵان بەرز دەكاتەوە. كەمی ڤیتامین A بە هۆكاری حەفتەمی كوێربوون هەژمار دەكرێت. كەمی ئەم ڤیتامینە بە شێوەیەكی سەرەكی كاریگەری دەكاتە سەر تەندروستی پێست، تەندروستی چاوەكان، قژ، سستەمی بەرگری لەش، ئارەزووی خواردن، تەندروستی ئێسكەكان، گەشە. لە پێستدا، كەمی ڤیتامین A دەبێتە ئەگەری زیادبوونی كیراتین كە مادەیەكی پرۆتینییە لە پێستدا، ئەمەش كاریگەری دەكاتە سەر رەگی مووەكان و زۆر جار مووەكان دوچاری هەڵوەرین دەبن و پێست وشك و زبر دەبێت و تفر فڕێدەدات. لە دەزگای بەرگری لەشدا، كەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی كزبوونی چالاكی بەرگری لەش، ئەمەش رێخۆش دەكات بۆ تووشبوون بە هەوكردنە ڤایرۆسییەكان وەكو سوورێژە، مێكوتە، هەوكردنە ڤایرۆسییەكانی كۆئەندامی هەناسە. كەمی ڤیتامین A بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە ئەگەری شەوكوێری، هەروەها وشكبوونی چاوەكان Xerophthalmia كە هۆكارێكی زەقە لەپاڵ كوێربووندا.
زانست - ئه‌و ئافره‌تانه‌ی لێویان ئه‌ستووره، گه‌نجتر دێنه به‌رچاو
به پێی هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی لێویان ئه‌ستووره، گه‌نجتر دێنه به‌رچاو.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌کانی "ده‌یڤید گۆن" زانای رێکخراوی "یۆنیلوڤر"ی به‌ریتانیا، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ته‌نانه‌یت ده‌موچاویان گنجاوی و قژیان سپی بووه، به لێوه ئهستوورهکانیان، چه‌ند ساڵێک گه‌نجتر دێنه به‌رچاو.
ئه‌م توێژینه‌وه له‌سه‌ر 250ئافره‌ت که هندێکیان جمک بوونه، ئه‌نجام دراوه و ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێت، لێوی ته‌نک په‌یوه‌ندیی به ژینگه‌وه نییه و به‌ڵکو تایبه‌تمه‌ندییه‌کی جه‌نه‌تیکییه.
ده‌ڤید گۆن ده‌ڵێت: "کاتێک هه‌ندێک که‌سمان ده‌ستنیشان کرد که گه‌نجتر له ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌هاتنه به‌رچاو و سه‌یری قه‌باره‌ی لێوه‌کانمان کردن، سه‌رمان سوڕما."
ده‌یڤید گوتی: "ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به‌ته‌واوی جه‌نه‌تیکییه و زۆر به ئاسانی ده‌توانرێت قه‌باره‌ی لێو پێوانه بکرێت."
زانایان گوتوویانه، ئه‌ستوورایی لێو له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا، ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی خۆی.
لێوی زۆر که‌س له نێوان ته‌مه‌نی 30 تاکو 40ساڵی، ته‌نک ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه ئه‌م که‌سه به‌ته‌مه‌نتر له‌وه‌ی که هه‌یه، پێشان بدات.
ئه‌ستوورایی لێوی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی سه‌رووی 60ساڵن، جیاوازیی زۆری هه‌یه.
له‌م ته‌مه‌نه‌دا، قه‌باره‌ی به‌شی په‌مه‌یی ته‌نکترین لێوه‌کان(له سه‌ره‌وه‌ی لێوی سه‌ره‌وه تاکو خواره‌وه‌ی لێوی خواره‌وه) 3مهلیمهتره، به‌ڵام ئه‌و لێوانه‌ی که ئه‌ستوورن، ده‌گاته 2.2سه‌نتیمه‌تر.
لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ریانخستووه كه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ترێ بۆ پیاوان یارمه‌تی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به وه‌ستانی مێشك ده‌دات.
لیكۆڵینه‌وه‌كان له‌زانكۆی (لویس باستور) له (ستراسبورگ) له فه‌ره‌نسا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه به‌كاربردنێكی رێك‌وپێك له شه‌ربه‌تی ترێی ئه‌رخه‌وانی مه‌ترسی سه‌كته‌ی مردن له نێو ئه‌و پیاوانه كه‌مده‌كاته‌وه كه به‌ڕێژه‌ی 40% تووشی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنی ده‌ماره‌كان بونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها مه‌ترسی مردن به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌ڕێژه‌ی 90% كه‌مده‌كاته‌وه و كاریگه‌ریی له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن و رێگری له دروستبوونی خوێن مه‌یین هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان له بنكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ توێژینه‌وه له وڵاتی میسر دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه پرته‌قاڵ كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌چاره‌سه‌ركردنی سه‌رمابوون هه‌یه و زیاتر له 12 نه‌خۆشی جۆراجۆریش چاره‌سه‌ر ده‌كات.
هه‌روه‌ها رونیشیكردووه‌ته‌وه كه به‌ری پرته‌قاڵ ئامێری به‌رگری له‌ش له‌نه‌خۆشی له‌لای مرۆڤ به‌هێزده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ماده‌ی (اللكتیه) ده‌وڵه‌مه‌نده كه رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له خوێندا داده‌به‌زێنێ و سه‌ره‌ڕای بوونی ماده‌ی (التیوفلاتویندر) كه رێگرده‌بێت له جه‌ڵته‌ی خوێن له‌دیواری بۆری خوێن وه‌كو ئاشكرایه كه شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه و له‌هه‌مانكاتدا خواردنه‌وه‌ی به‌سوده له‌كاتی سكپڕیش به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی (منداڵدان) كرژه.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
ته‌ندروستی - ئایا بۆ جوانی روخسار لیمۆ گرنگتره یا نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری
خوێنه‌ری به‌رێزی ئاژانسی په‌یامنێر له‌م هه‌واڵه‌دا زانیاریه‌كی ته‌ندروستت له‌باره‌ی سووده‌كانی "لیمۆ" ده‌ست ده‌كه‌وێت.
له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی ژیان "لیمۆ" به چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ر ناسراوه، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی جوانی و باری ده‌روونی، له‌هه‌مان كاتدا به‌رهه‌مه‌كانی "لیمۆ" رۆڵێكی كارایان له بنبڕكردنی چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌یه، وه‌ك توشبوون به "په‌سیو" هه‌روه‌ها هاوكاری له‌ش ده‌كات بۆ ده‌ردانی مادده زیانبه‌خشه‌كان.
سودێكی دیكه‌ی "لیمۆ" ئه‌وه‌یه له‌رێگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی دڵ به "كالسیۆم" مرۆڤ له‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌كانی "لیمۆ" رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه له‌چالاك كردنه‌وه‌ی ئامێری به‌رگری له له‌شی مرۆڤدا.
له‌رووی جوانكاری "لیمۆ" كاریگه‌رییه‌كی نایابی بۆ سه‌ر پێستی روخسار هه‌یه، له‌وانه به‌هۆی دابه‌شبوونی ڤیتامین "سی" په‌ڵه‌ی سه‌ر ده‌م و چاو لا ده‌بات، هه‌روه‌ها خانه مردووه‌كانی ژێر پێستی ده‌م و چاو زیندووه ده‌كاته‌وه.
له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پێكردن بێت، پزیشكان له‌كاتی پێویست به زانایی ئامۆژگاری له‌باره‌ی به‌كارهێنانی "لێمۆ" ده‌ده‌ن، چونكه له‌كاتی دانانی له‌سه‌ر پێستی دهمو چاو و راسته‌وخۆ به‌ركه‌وتنی به تیشكی خۆر، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه كه په‌ڵه له‌سه‌ر دهمو چاو دروست بكات.
ته‌ندروستی - سه‌وزه مرۆڤ له جه‌ڵته ده‌پارێزێت
جۆره‌كانی سه‌وزه له‌وانه گه‌لا پان و په‌تاته و مۆز رێژه‌یه‌كی زۆر پۆتاسیۆمیان تێدایه و خواردنیان مرۆڤ له جه‌ڵته ده‌پارێزێت.
ماڵپه‌ڕی (هیڵس زه نیوز) بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه زانایانی ئیتاڵی به پشتبه‌ستن به 8 لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه له ساڵانی 1966 تا 2009 له‌سه‌ر 280 هه‌زار نه‌خۆش ئه‌نجامیانداوه.
له‌و ماوه‌یه‌ی كه زانایان لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه 5 هه‌زار و 500 كه‌س تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك و 3 هه‌زار و 100 كه‌س تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوونه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه ئه‌وانه‌ی سه‌وزه زۆر به‌كارده‌هێنن به رێژه‌ی 19 له سه‌د كه‌متر تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك و 8 له سه‌دیش كه‌متر تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بن.
ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌وانه ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن كه به رێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌و خواردنانه به‌كاربهێنن كه رێژه‌یه‌كی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایه.
ئه‌و خواردنانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری پۆتاسیۆمیان تێدایه بریتین له سۆیا، ماستی بێ چه‌وری، گیراوه‌ی خۆخ، فاسۆلیای وشك و بازلیا.
ته‌ندروستی - ئایا ده‌زانیت رۆژانه سوودی خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ هه‌نار چییه
له‌م هه‌واڵه‌دا ئاماژه به‌چه‌ند سودێكی هه‌نار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خۆت له ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی به‌دوور بگرێت.
ئایا ده‌زانیت به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نار باشترین جۆری "ڤیتامینه‌كان" له‌خۆ ده‌گرێت و له زۆرێك له‌نه‌خۆشییه‌كان به‌دوورت ده‌خاته‌وه؟. به‌ڵی ئه‌مه راستیه‌كه و پزیشكان روونیانكردۆته‌وه كه رۆژانه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ هه‌نار له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سوڕی خوێن ده‌تپارێزێت.
خوێنه‌ری به‌رێز بابه‌یه‌كه‌وه زانیاریی له‌باره‌ی چه‌ند سودێكی دیكه‌ی هه‌نار به‌ده‌ست بهێنین، له‌وانه هه‌نار ئاستی كۆلسترۆڵی به‌سوود له‌ناو له‌شدا به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری توشبوونت له مه‌ترسی كه‌م گه‌یشتنی خوێن بۆ دڵ له 44% كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه ده‌كرێت بڵێین هه‌نار هه‌م به‌سود و هه‌میش ته‌ندروسته بۆ دڵ، چونكه رێگری ده‌كات له ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی "نۆره دڵی" واته "نوبه قلبیه".
پزیشكان ئه‌وه‌یان دووپاتكردۆته‌وه كهپێكهاتهكانی هه‌نار پڕه له دژه ئۆكسیده‌كان، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێگری له‌دروست بوونی رۆنی ئه‌كسیدی "پلازما" ده‌كات، كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م رۆنه هۆكارێك بێت بۆ ووشكبوونی ده‌ماره‌كان.
به‌ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌م سوودانه‌ش ناوكی ناو ده‌نكه‌كانی هه‌نار هۆكارێكه بۆ چاڵاكبوونهوهی مێشك و كه‌مكردنه‌وی بێتاقه‌تی و ئیسهالی درێژ خایه‌ن و سه‌ر ئێشه و لاوازبوونی بینین.
ته‌ندروستی - چاره‌سه‌ركردنی زه‌ردی ددان
به‌شێكی زۆری خواردن و خواردنه‌وه‌كان ده‌بنه هۆی زه‌ردبوونی ددانه‌كان و ونبوونی سپییاتی ددانه‌كان، بۆ رێگه‌گرتن له زه‌ردی ددانه‌كان چه‌ند رێگه‌چاره‌یه‌ك ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
سۆده مادده‌یه‌كه ده‌بێته هۆی سپیبوونه‌وه‌ی ددانه‌كانتان و ده‌توانن ئه‌و مادده‌یه بخه‌نه سه‌ر فڵچه و ددانتانی پێ بشۆن، به‌ڵام ده‌بێت ئاگادار بن قووتی نه‌ده‌ن و ئه‌و كاته‌ی به‌كاری ده‌هێنن ده‌متان پڕ بێت له ئاو، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ستی سۆده كار نه‌كات سه‌ر پووكهكانتان.
هه‌ندێ خواردن و میوه وه‌ك گێزه‌ر و سێ‌و ده‌بنه هۆی سپی بوونه‌وه‌ی ددانه‌كانتان، چونكه ئه‌و دوو میوه‌یه هه‌ندێ پێكهاته‌یان تێدایه كه یارمه‌تیده‌رن بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان.
هه‌ندێ خواردنه‌وه له‌وانه چا، قاوه و هه‌ندێ میوه كه ره‌نگیان سووره وه‌ك گێلاس، شاتوو .. ده‌بنه هۆی دروستبوونی په‌ڵه له‌سه‌ر ددان و دواتر درووستبوونی كلس، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خواردنانه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ددانتان نه‌بێت، دوای خواردن و خواردنه‌وه فڵچه به‌كار بێهنن.
جگه‌ره كێشان هۆكارێكی دیكه‌ی زه‌ردبوونی ددان و كلس گرتنی ددانه و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئهونیكۆتینهی له ناو جگه‌ره‌دا هه‌یه و ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی كلسی زۆر له سه‌ر ددانه‌كان.
باشترین رێگاچاره كه بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان پێشنیازی ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه چه‌ند مانگ جارێك سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ددانه‌كانتان هه‌میشه سپی بێت، پێشنیاز ده‌كه‌ین رۆژانه سێ جار ددانتان به فڵچه بشۆن و هه‌ر جارێكیش سێ خولهك بخایه‌نێت و چونكه زیاتر له‌و ماوه‌یه زیان به پوكتان ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ر له سێ خوله‌كیش كه‌متر بێت ئه‌وه ددانه‌كانتان باش خاوێن نابنه‌وه.
هەفتـــانە چەند هێلـــكە بخۆم؟
هێلكە Eggs خۆراكێكی تەواو و تەندروستییانەیە. هێلكە بە خۆراكێكی تەواو Whole food دەژمێردرێت، چونكە گەلێك مادەی خۆراكی گرنگی تێدایە وەكو ڤیتامین A و ڤیتامین B و ڤیتامین D، كانزای ئاسن، كالسیۆم، فۆسفۆر، كەمێك زینك و یۆد. هەروەها هێلكە سەرچاوەیەكی باشی پرۆتینە، هێلكەیەكی قەبارە مام ناوەندی نزیكەی 7 گرام پرۆتینی تێدایە. پرۆتینی هێلكە لەو جۆرە پرۆتینانەیە كە هەرسكردنی ئاسانە. كەواتە خواردنی هێلكە رۆژانە پێویستە، تەنها دوو گروپی خەڵك پارێزیان لە خواردنی زەردێنەی هێلكە هەیە، ئەوانەی كە هەستەوەرییان بە هێلكە هەیە، هەروەها ئەو كەسانەی كە پارێزیان هەیە لە كۆلیستیرۆل وەكو نەخۆشانی دڵ و شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. ئەوانەی كە ئەم نەخۆشییە درێژخایەنانەیان هەیە دەتوانن هەفتانە تەنها دوو زەردێنەی هێلكە بخۆن. ماوەی هەرسكردنی پرۆتینی هێلكە دەگۆڕێت بە گوێرەی شێوەی ئامادەمكردنی هێلكە بۆ خواردن، بۆ نموونە لەكاتی سووركردنەوەی هێلكە لەناو رۆن یان زەیتی رووەكیدا، ئەوا پرۆتینەكە نزیكەی سێ(3) كاتژمێری پێویست دەبێت تاكو بە تەواوی هەرس بكرێت. كەچی لە كاتی كوڵاندنی هێلكەدا، ئەوا بۆ هەرسكردنی پرۆتینەكەی تەنها یەك كاتژمێر و نیو بۆ هەرسكردن پێویستە. هێلكە نزیكەی 75 كالۆری وزەی تێدایە كە دابەش بووە بەسەر 15كالۆری لە سپێنەدا و 60 كالۆری لە زەردێنەی هێلكەدا. هەروەها یەك زەردێنەی هێلكە نزیكەی 200 میللیگرام كۆلیستیرۆل چەوری لەخۆدەگرێ. هێلكەی كوڵاو خۆراكێكی تەواو و گونجاوە بۆ منداڵ و گەورە و پیرەكان، چونكە جوین و هەرسكردنی زۆر ئاسانە و بەهایەكی خۆراكی بەرزیشی هەیە. وا باشە كە هێلكە بە تەواوی هەردوو زەردێنە و سپێنەكەی كوڵابێت.
ڤیتامین D2 و ڤیتامینD3
دوو جۆر ڤیتامین D لە یارمەتیدەرە خۆراكییەكان Supplements و ڤیتامین بە شێوەی دەرمان لە ئارادان، ڤیتامین D2 (یان ئێرگۆكالسیفیرۆل Ergocalciferol)، ڤیتامین D3 (یان كۆلیكالسیفیرۆل Cholecalciferol) كە زیاتر پەسند دەكرێت، بەڵام هەردووكیان كۆگاكانی ڤیتامینD لە لەشدا پڕدەكەنەوە. ڤیتامینD یەكێكە لەو ڤیتامینانەی كە لە چەوریدا دەتوێتەوە. ڤیتامینD پێویستە بۆ لەش، چونكە رۆڵی هەیە بۆ هەڵمژین و سوودوەرگرتن لە كانزای كالسیۆم كە گرنگە بۆ پتەوی ئێسك و ددانەكان. كەمی ڤیتامینD لە منداڵاندا دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئێسك واتە نەخۆشی ئێسكەنەرمە Rickets، لە گەورەكانیشدا دەبێتە هۆی بێ هێزبوونی ئێسكەكان Osteomalacia. ڤیتامینD بە رێژەیەكی بەرز لە خۆراكدا نییە، بە مانایەكی تر لەوانەیە كە تەنها بە خۆراك بڕی پێویستی رۆژانەی ئەم ڤیتامینە بە ئاسانی دابین نەكرێت، بۆیە لە پیشەسازی خۆراكدا ڤیتامینD دەخرێتە ناو گەلێك خۆراكەوە وەكو شیر، سیریلاك، پەنیر و خۆراكی تر، لەش توانای ئەوەی هەیە كە بە هۆی بەركەوتن بە تیشكی خۆرەوە ڤیتامین D بۆخۆی دابین بكات. دەتوانین بڵێین كە بەركەوتن بە تیشكی خۆر سەرچاوەی سەرەكییە بۆ ڤیتامینD، بۆیە لە وەرزی زستاندا و بەتایبەتی لەو وڵاتانەی كە بە رێژەیەكی كەم تیشكی خۆریان لێدەدات، بۆ نموونە باكوری كالیفۆرنیا تا دەگاتە بۆستن لە مانگەكانی زستاندا تێشكێكی لاوزی خۆری لێدەدات كە رێژەیەكی باش لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی ناگەیەنێتە زەوی كە توانای دروستكردنی ڤیتامینD بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە دابین بكات. بۆیە لەم ناوچانە و لە هەر شوێنێكی تری جیهاندا كە لە وەرزی زستاندا رێژەیەكی كەمی تیشكی خۆری لێدەدات، پێویست دەكات كە ڤیتامینD بە شێوەی دەرمان یان یارمەتیدەری خۆراكی لە لایەن دانیشتووانەكانیان بەكاربهێنرێت بۆ دابینكردنی پێویستی رۆژانەیان.
خوێندنەوەی زانیارییە خۆراكییەكان
لەكاتی سەردانت بۆ سوپەرماركێتەكان، ئایا زانییارییەكانی خۆراكی Nutritional labeling سەر ئەو خۆراكەی كە دەیكڕیت دەخوێنیتەوە؟ خوێندنەوەی زانیاری خۆراكی بڕیاردانت بۆ خواردن و نەخواردنی دیار دەكات. لە گەلێك وڵات‌دا دانانی زانییارییە خۆراكییەكان لەسەر قوتوو و كارتۆنەكانی خۆراكدا بە یاسا رێكخراوە كە دەبێ بە ئەمانەتەوە بنووسرێت، ئەمە جگە لە بەرواری دروستكردن و بەرواری بەسەرچوون(ئێكسپایەر). بەم رێگایە تۆ دەتوانیت خۆراكی گونجاو بۆ تەندروستی خۆت هەڵبژێریت. بە وردی سەرنجی جۆر و رێژەی چەوری و شەكر و خوێ بدە كە بە ناوی جۆراوجۆرەوە دەنووسرێن. بۆ نموونە چەوری لەوانەیە بە ناوی ترەوە لەسەر قوتووەكاندا بنووسرێت وەكو: لارد Lard، سمنە Ghee یان زەیتی خورما، زەیتی گوێزی هیندی، زەیتی رووەكی هایدرۆجینكراو، تالۆ Tallow، گلیسریدە یەكان و دووانییەكان Diglycerides . لە جیاتی شەكر لەوانەیە كە ناوی تر بنووسرێت وەكو: هەنگوین، دێكسترۆز، سوكرۆز، فركتۆز، لاكتۆز، مالتۆو، گلوكۆز، دێكسترین Dextrin یان ماڵت دێكسترین، سیرۆپ Syrups. هەروەها لەجییاتی خوێ لەوانەیە ناوی تر بنووسرێت وەكو: MSG، سۆدیۆم، سۆدا‌ی كێك یان پاودەری كێك Baking powder، براین Brine، كێڵپ Kelp، ساسی سۆیا Soy sauce. پاش ئەوەی كە لەگەڵ ئەو وشانەدا ئاشناییت پەیداكرد، دەتوانیت كە بە ئاسانی خۆراكی گونجاو بۆ خۆت دەستنیشان بكەیت، پاشان دەتوانیت كە خۆت بە وردەكارییەكانی تریشەوە ئاشنا بكەیت. بۆ نموونە، چەورییە تێرەكانSaturated fats، چەورییە ناتێرەكان، چەورییە نێوەندییەكان Trans-fats، كولیستیرۆل، كاسیۆم، ریشاڵ Fiber، ئاسن، هەروەها ناوی ڤیتامینەكان ..هتد.
ته‌ندروستی - بخه‌وه و لاوازببه
به جێبه‌جێ كردنی چه‌ند مه‌رجێك، ده‌توانن به هۆی خه‌وتنه‌وه كێشتان داببه‌زێنن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی فر ان‌س، پسپۆرانی خۆراك رایانگه‌یاندووه، خواردنی نانی به‌یانییه‌كی ته‌واو و خواردنی نانی ئێواره‌یه‌كی سووك، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ له ماوه‌ی مانگێك تا نزیكه‌ی 3 كغم كێش دابه‌زێنێت.
كاریگه‌رترن ژه‌م بۆ قه‌له‌و بوون، ژه‌می ئێواره‌یه، چونكه شه‌وانه سیسته‌می له‌ش به‌ره‌و كۆكردنه‌وه‌ی وزه ده‌چێت و به‌یانیان باشترین كاته بۆ سوتاندنی وزه ئهنباربووهكان.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ شه‌وانه خواردنی قورس بخوات، هه‌موو به‌یانییه‌ك چه‌ند گرامێك كێشی زیاد ده‌بێت، باشتر وایه مه‌ودای نێوان چه‌می ئێواره و نووستن لانی كه‌م له 2 كاتژمێر كه‌متر نه‌بێت و دوای ژه‌می ئێواره نیو كاتژمێرێك به پیاده پیاسه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها كه‌م خه‌وی هۆكارێكی دیكه‌ی قه‌له‌و بوونه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دوو هۆرمۆنی كۆنترۆلكردنی ئیشتیا (حه‌ز كردن له خواردن) ده‌بێت و ده‌بێته هۆی كه‌مبوونی ده‌ركردنی لپتین (كه‌م بوونی ئشتیا) و زۆر بوونی گهرلین (حه‌ز كردن له خواردن).
ته‌ندروستی - خواردنه‌وه گازیه‌كان مرۆڤ توشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس ده‌كه‌ن
لێكۆڵینهوههیهكی ئه‌مه‌ریكی ده‌ریخستوه خواردنه‌وه گازیه‌كان هۆكارێكی به هێزن بۆ توشبونی مرۆڤ به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له‌دووجار خواردنه‌وه گازیه‌كان ده‌خۆنه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس زۆره.
تاقیكردنه‌وه‌كه له‌سه60527كه‌س ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خواردنه‌وه‌ی گازی ده‌خۆنه‌وه دواتر ده‌ركه‌وتوه %87ئه‌و كه‌سانه توشی نه‌خۆشی جۆراو جۆر بون و زۆربه‌یان توشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس بون.
جگه له‌وه‌ش پزیشكه‌كه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه خواردنه‌وه‌ی گازی گه‌لێك زیانی تری هه‌یه بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
ته‌ندروستی - شۆردنی ددان له‌ڕۆژێكا دووجار مرۆڤ له‌نه‌خۆشی دڵ ده‌پارێزێت
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی ئه‌نجامدرا ئاشكرای كردوه كه شۆردنی ددانه‌كان ڕۆژانه دووجار مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه له توشبوون به نه‌خۆشی دڵ.
لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌سه‌ر12هه‌زار هاوڵاتی ئه‌نجامدرا و له‌كۆتایدا بۆیان ده‌ركه‌وت %70 ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
كه‌مته‌رخه‌من له خاوێن ڕاگرتنی ددانه‌كانیان و ددان ناشۆن ئه‌وانه به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر تووشی نه خۆشیه‌كانی دڵ ده‌بن
.
پزیشكه به‌ریتانیه‌كان ئامۆژگاری هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه پاك‌و خاوێنی دهمو ددان ڕابگرن چونكه خاوێن ڕانه‌گرتنی نه‌خۆشی جۆراو جۆری لێده‌كه‌وێته‌وه.
بۆ ئەو لاوانەی خۆیان شین دەکەن! .
.د. بسام ونوس پسپۆڕی ته‌ندروستی گشتی دیمه‌شق سوریا
خاڵكوتان بریتییه له‌یه‌كێك لهنهریتهكانی جوانكاری كهلاوان هه‌ندێكجار له‌ماوه‌یه‌كی ته‌مه‌نی ژیانیاندا په‌نای بۆ ده‌به‌ن، به‌مه‌به‌ستی نه‌خشاندنی پێست به‌ره‌نگێكی جێگیر له‌سه‌ر رووی ده‌مووچاو وه‌ك برۆكانو لێوو دروستكردنی خاڵ‌و وێنه له‌سه‌ر جه‌سته، ئه‌م كاره‌ش بهخستنهناوهوهی جۆرێك له‌ره‌نگ له‌ژێر پێستتدا. له‌راستیدا چه‌ند گیروگرفتێك هه‌یه كه‌تووشی پێست ده‌بێته‌وه له‌ئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره‌دا، له‌ریزی پێشه‌وه‌یاندا تووشبوونی پێست بهحهساسیهت به‌و ره‌نگه‌ی ده‌كرێته ژێر پێسته‌كه‌وه، كه‌دواتر له‌شێوه‌ی هه‌وكردنی پێسته‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، دوای ئه‌وه ده‌بێته شوێنی چاڵی له‌سه‌ر پێست‌و له‌ناوچوونی چه‌ند خانه‌یه‌ك، كهچارهسهركردنی هه‌روا ئاسان نییه‌و له‌رووی زانستیه‌وه ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكرێت، پێسته‌كه تاقیكردنه‌وه‌و پشكنینی بۆ بكرێت، تا بزانرێت هه‌ستیاری نییه به‌و جۆره ره‌نگه، كه‌ئه‌م پشكنینه‌ش ده‌بێت بكرێت له‌شوێنێكی نادیاری جه‌سته، واتا ده‌رناكه‌وێت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كهمو به‌رێگایه‌كی زانستیانه، كه‌ده‌بێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینه بكرێت، تا ئه‌نجامه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام گیروگرفتی دووه‌م بریتییه له‌پیسبوونی پێست به‌و ماده‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی به‌كاردێت له‌و كاره‌دا، وه‌ك پیسبوونی خودی رهنگهكهو ئه‌و دهرزیو كهلوپهلانهیتر، بۆ خۆدورخستنه‌وه له‌م گیروگرفتهش، ده‌بێت ئه‌و ماده‌و كه‌لوپه‌لانه به‌رێگای ته‌ندروستی پاكژبكرێنهوه، گیروگرفتی سێیه‌م كه‌زۆر بڵاوه، لابردنی ئه‌و خاڵ‌و تاتۆیانهیه پاش ماوه‌یه‌كی تری ته‌مه‌ن، زۆربه‌ی جار ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، پاش ماوه‌یه‌كیتر په‌شیمانده‌بنه‌وه له‌م كاره یان ده‌یانه‌وێت گۆڕانكاری تیا بكه‌ن. بۆ رزگاربوون له‌م حاڵه‌ته‌ش په‌نا ده‌به‌نه به‌ر رێگای زۆر سه‌ره‌تایی، وه‌ك داتاشین بهگوێزانو برینداركردنی شوێنه‌كه به‌ده‌رزی كه‌زۆر زیان بهپێستهكه ده‌گه‌یه‌نن
ته‌ندروستی - قه‌یسی چاو به‌هێزده‌كات و به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات
PNA_به‌گوێره‌ی لیكۆڵینه‌وه پزیشكیه تازه‌كان ده‌ركه‌وتوه خواردنی قه‌یسی ده‌بێته هۆی به هێزبونی چاو هه‌روه‌ها به‌رگری له‌شی مرۆڤ زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ كه‌متر توشی نهخۆشیببێت .
هه‌روه‌ها قه‌یسی ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین ئه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه پێستی مرۆڤ ڕه‌ونه‌ق داردهكات و ده‌بێته هۆی ئارامبونه‌وه‌ی مێشك
.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پزیشكه‌كان ڕایانگه‌یاند قه‌یسی ده‌بێته هۆی به هێزبوونی مێشك.
ته‌ندروستی - لیكۆپێنی ناو ته‌ماته یارمه‌تیده‌رێكه بۆ ته‌ندروستی
خواردنی زۆری لیكۆپێن (Lycopene) پێش له توشبوون به شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌گرێت.
به پێی هه‌واڵی سایتی (پزیشكانی بێ سنوور)، لیكۆپێن ماده‌یه‌كی ره‌نگ سووره كه ئه‌ركی سوور كردنی میوه‌ی له‌ئه‌ستۆیه. ته‌ماته، پڕته‌قالی سوور و شووتی به‌شێك له‌و ميوانهن كه لیكۆپێنیان تێدایه و خواردنیان ده‌بێته هۆی توش نه‌بوون به شێرپه‌نجه‌ی سینگ، مل، پڕۆستات، ریخۆله و ده‌م و هه‌روه‌ها پێشگیری له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌گرێت.
ته‌ماته به هۆی ئه‌وه‌ی كه لێكۆپێنێكی زۆری تێدایه، خواردنی زۆری ده‌بێته هۆی پێشگیری له توشبوون به شێرپه‌نجه، زوو پیر بوون، نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، شه‌كره و پوكانه‌وه‌ی ئێسك و زۆر نه‌خۆشی تر.
ته‌ماته‌ی دروست كرا‌و به هۆی زۆرتر بوونی لیكۆپێنی ناوی خواردنی له ته‌ماته‌ی خاو باشتره. له قازانجه‌كانی ته‌ماته‌ی خاویش بوونی ڤیتامینه‌كانی A,B,C یه.
قازانجێكی تری ته‌ماته له ناو پێستهكهیهتی كه كۆئه‌ندامی هه‌رس خاوێن ده‌كاته‌وه.
ره‌نگا و ره‌نگ - خورما گورچیله و جگه‌ر خاوێن ده‌كاته‌وه
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه كه خورما سودێكی زۆری هه‌یه بۆ مرۆڤ ته‌نانه‌ت سودی له خواردنی ماسی زۆرتره.
له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه كه خورما سودی هه‌یه بۆ دوربون له نه‌خۆشیه‌كانی چاو، هه‌روه‌ها توڕه‌یی مرۆڤ كه‌م ده‌كاته‌وه و سودیشی بۆ غوده‌ی ده‌ره‌قی هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له به‌یانیاندا بخورێت.
جگه له‌مانه‌ش خورما زوو هه‌زم ده‌كرێت كاریگه‌ری خێرای له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ هه‌یه چاره‌سه‌ری كۆكه و په‌ستانی خوێن ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بادام بخورێت، به‌ڵام خورما بۆ كه‌سی قه‌ڵه‌وو ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه، قه‌ده‌غه كراوه.
ته‌ندروستی - شوتی و خه‌یار له ئاو زیاتر تینوێتی مرۆڤ ده‌شكێنن
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تازه ئاشكرایكردوه كه هه‌ندێك سه‌وزه‌و میوه هه‌یه له ئاو زیاتر تینوێتی مرۆڤ ده‌شكێنێت.
كۆمه‌ڵێك زانای به‌ریتانی ئاشكرایان كرد شوتی و خه‌یار جگه له‌وه‌ی سودێكی یه‌كجار زۆریان هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ له هه‌مانكاتدا له ئاو زیاتر تینوێتی مرۆڤ ده‌شكێنن.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ڕایانگه‌یاند خه‌یار%96ی ئاوه و شوتیش %94 ئاوه جگه له‌وه‌ش پۆتاسیۆم و سۆدیۆمی تێدایه كه‌پێستی مرۆڤ له وشك بونه‌وه ده‌پارێزن.
ته‌ندروستی - ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه پێویسته خواردنی ڕووهكی بخۆن
پزیشكێكی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خواردنی ڕووهكی به‌سوده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه.
دكتۆر بێرنارد له زانكۆی جۆرج واشنتۆنی ئه‌مه‌ریكی له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه پێویسته له‌سه‌ریان خواردنی ڕوه‌كی بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چهوریهكان له خوێنیاندا كه‌م بێته‌وه.
جگه له‌وه‌ش ڕایگه‌یاند كه خواردنی ڕوه‌كی لاشه‌یه‌كی ڕێك ده‌به‌خشێته مرۆڤ و كێشی مرۆڤ داده‌به‌زێنێت،به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌تاته باش نیه بۆ توشبوان به نه‌خۆشی شه‌كره.
جێی ئاماژه‌یه نزیكه‌ی 200ملیۆن كه‌س له جیهاندا به‌ده‌ست نه‌خۆشی شه‌كره‌وه ده‌ناڵێنن جگه‌له‌وه‌ش ساڵ به‌ساڵ ڕێژه‌ی توشبوان به‌م نه‌خۆشیه له به‌رزبونه‌وه‌دایه.
ته‌ندروستی - رێگه‌یه‌كی نۆی بۆ چاره‌سه‌ری پشت ئێشه
لێكۆڵه‌رانی هۆڵه‌ندی رێگه‌یه‌كی نوێیان بۆ چاره‌سه‌ری پشت ئێشه دۆزیوه‌ته‌وه كه كه‌سی توشبوو ده‌توانێت به‌بێ ئێش كاربكات.
به پێی هه‌واڵی (Web MD)، لێكۆڵه‌رانی هۆڵه‌ندی رایانگه‌یاندووه:" ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پشت ئێشه‌یان هه‌یه ده‌توانن به یه‌ك كاتژمێر وه‌رزش كردن له دوو رۆژی حه‌فته‌دا زووتر چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیه بكه‌ن."
به‌شداربووان له‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا له كاتی وه‌رزش كردن شتی وه‌ك جانتایان هه‌ڵگرتووه.
پسپۆڕان رۆژ به رۆژ ئه‌و شتانه‌ی كه بۆ وه‌رزش كردنیان هه‌ڵبژاردبوو قورس‌تر ده‌كرت.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكۆڵه‌ران، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نیا له ماڵه‌وه پشووده‌ده‌ن دوای 3 مانگ و ئه‌وانه‌ی كه وه‌رزش ده‌كه‌ن دوای 2 مانگ گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
ته‌ندروستی - میسواك لێ نه‌دان ده‌بێته هۆی مردن
گه‌رچی به‌ره‌ده‌وام باس له‌وه كراوه كه لاواز بوونی پاك وخاوێنی مرۆڤه‌كان كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر ته‌ندرووستییان داده‌نێت، به‌ڵام ئێستا زانایان به‌و ئاكامه گهیشیتوون نه‌پاراستنی پاك و خاوێنی ده‌م وددان ده‌توانێت مه‌ترسی تووشبوون به‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵی به‌دواوه بێت.
زانایانی زانكۆی "بریستۆل" به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن، میسواك لێنه‌دانی به‌رده‌وام ده‌توانێت ببێته هۆی مه‌رگی مرۆڤه‌كان. واته مانه‌وه‌ی خواردن له‌نێوان پووك و ددانه‌كاندا ده‌توانێت ببێته هۆی خراپ بوون و عه‌فوونه‌ت كردنی پووكه‌كان و پاشان ده‌ڕواته نێو خوێن و خوێن مه‌ین ده‌كاته‌وه و له‌ئه‌نجام دا ده‌بێته هۆكار بۆ جه‌ڵته‌ی دڵ.
هه‌موو كاتێك به‌كتری Streptococcus لهنێودهمی مرۆڤ دا بوونی هه‌یه، بۆیه كاتێك ده‌می مرۆڤ تووش خوێن به‌ربوون ده‌بێت ئه‌و به‌كتریایه ده‌توانێت بچێته نێو خوێنه‌وه. ئه‌مه یه‌كه‌مجاره زانایان به‌و شێوه‌یه باس له كوشهندهیی به‌كتریایه‌ك له ده‌می مرۆڤ دا بكه‌ن.
ئه‌و به‌كتریایه ته‌نیا له‌بریتانیا 200هه‌زار كه‌سی كوشتووه.
ته‌ندروستی - خۆراك هۆی كێش دابه‌زاندن نییه
پسپۆرێكی خۆراك ده‌ڵێت: هێچ خۆراكێك نابێته هۆی كه‌م كردنی كێش، ئه‌گه‌ر له‌ناو رێجیمدا خۆراكی كه‌م كالۆری شوێنی پڕ كالۆری نه‌گرێته‌وه.
دكتۆر (برلیانت بزۆرگ مێهر) له گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ (فارس نیوز) گوتی:" ڤیتامین C به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆی ته‌ندروستی پێست، ددان، به‌هێز بوونی ئێسقان و پووك."
گوتیشی:" ڤیتامین C پێش له توشبوون به شێرپه‌نجه ده‌گرێت و میوه‌ی گه‌یشتوو رێژه‌ی ڤیتامین C زۆره."
ئه‌و پسپۆره راشیگه‌یاند:" وه‌رزش كردن بۆ كه‌م كردنی كێش به‌سووده و خۆراكێك كه كالۆرییه‌كه‌ی زیاتر له پێویست بۆ له‌ش نه‌بێت ده‌بێته هۆی له‌ناو چوونی چه‌ورییه‌كان."
میوه‌كان باشترین سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین (C)ن.
پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) ناوى موحوممهدى كورِى عه‌بدوڵاى كورِى عبد المطلبى كورِى هاشمى كورِى عبدالمنافى كورِى قوسه‌ى كورِى كیلابى كورِى مورِرِهى كورِى كه‌عبى كورِى لوئه‌ى كورِى فههرى كورِى غلبى كورِى فههرى كورِى مالیكى كورِى نضرى كورِى كینانهى كورِى خوزه‌یمه‌ى كورِى مودریكهى كورِى ئه‌لیاسى كورِى مضرى كورِى نزارى كورِى موعدى كورِى عه‌دنانه،شه‌جه‌ره‌ى دهگاتهسهیدمان ئیبراهیم خه‌لیل سه‌ڵات و سه‌لامى خواى له‌سه‌ر هه‌ردووكیان،وهدایكیشى ئامینه‌ى كچى وه‌هبى كورِى عبدالمنافى كورِى زههرهى كورِى قوسه‌ى كورِى كیلابه،له‌گه‌ڵ باوكى پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ر)لهقوسهى كورِى كیلاب بیه‌ك ده‌گه‌ن.
پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ر) له‌ساڵى فیلهكهلهشارى مهككهلهماڵى ابى طالب له‌دایك بوهلهبهروارى رِۆژى دووشه‌ممه12ى ره‌بیعى یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر 20 ى ئهپرِێلى 571 ى زایینى.
له‌ته‌مه‌نى 4 ساڵیدا رووداوى سنگ له‌تبوونى به‌سه‌رداهات.
له‌ته‌مه‌نى 25 ساڵدا هاوسه‌رگیرى كرد له‌گه‌ڵ خاتوو خهدیجهكهتهمهنى 40 ساڵ بوو.
ده‌ست پێكردنى وه‌حى له17 ره‌مه‌زاندا(ووتراوهلهشهوى قه‌دردا)له‌كاتێكدا كه‌ته‌مه‌نى 40 ساڵى قه‌مه‌رى و 6 مانگ و 8 رِۆژ بوو كه‌ده‌كاته39 ساڵى خۆریى و 3 مانگ و 22 رِۆژ ،كهبهرامبهرهلهگهڵ108610 ى زایینى.
له‌ته‌مه‌نى 43 ساڵیدا ده‌ست پێكردنى بانگه‌وازى ئاشكرا:له‌دواى دابه‌زینى ئایه‌تى(فاصدع بما تؤمر)
واتهئهوهى كهفهرمانت پێده‌كرێت به‌ئاشكرا بیگه‌یه‌نه.
له‌ته‌مه‌نى 49 ساڵیدا رووداوى شهورهوى بڵندبونهوه(إسراْء ومیعراج)
له‌مانگى شهوالى ته‌مه‌نى 50 ساڵیدا عائیشه‌ى كچى ئه‌بوبه‌كرى صدیقى هێنا،له‌هه‌مان مانگى ساڵى یه‌كه‌مى كۆچی‌دا گواستیه‌وه.
له‌ته‌مه‌نى 53 ساڵیدا و ساڵى یه‌كه‌مى كۆچى بنیاتنانى مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت )لهمهدینهى منه‌وه‌ره.
له‌ته‌مه‌نى 54 ساڵیدا غه‌زاى به‌درى گه‌وره‌له17 رِهمهزان،به‌رامبه‌ر 15 مارسى ساڵى 624 ى زایینى و وهدابهزینى سورِهتى (الانفال)،وه‌له‌هه‌مان ساڵدا روقیهى كچى وه‌فاتى كردلهتهمهنى 21 ساڵیدا كههاوسهرى عوسمانى كورِى عه‌ففان بوو(خوا لێى رِازى بێت).
له‌ته‌مه‌نى 54 ساڵیدا پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت ) حهفێهى كچى عومه‌رى(خوا لێى رِازى بێت) هێنا ،كه‌ته‌مه‌نى 19 ساڵ بوو.
عوسمان(ره‌زاى خواى له‌سه‌ربێت)ئوم كهلسومى كچى پێغه‌مبه‌رى(درودى خواى له‌سه‌ربێت ) خواست.
له‌ته‌مه‌نى 56 ساڵیدا (زینب)ى كچى (جحش)ى خواست له‌ته‌مه‌نى 36 ساڵیدا ،به‌فه‌رمانێكى خودایى و به‌ده‌قى قورئان به‌بێ شایه‌ت و سه‌رپه‌رشتیار.
له‌ته‌مه‌نى 59 ساڵیدا پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت ) هه‌ریه‌كه‌له(سهفیهو رملهو میمونه) ى خواست،خوا لێیان رِازى بێت.
له‌ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا زهینهبهى كچى پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ربێت)كۆچى دوایى كرد،وه‌له‌هه‌مان ساڵدا كور]كیان بوو به‌ناوى ئیبراهیم.
له‌ته‌مه‌نى 61 ساڵیدا پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت ) مزگه‌وتى چرارى رِووخاند،وه‌له‌هه‌مان ساڵدا ئبیراهیمى كورِى كۆچى دوایى كرد كه‌ته‌مه‌نى 16 مانگ بوو.
له‌ته‌مه‌نى 62 ساڵیدا پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت ) حه‌جى ماڵئاوایى كرد و تیایدا وتارى بۆ زیاتر له100 هه‌زار هاوه‌ڵدا.
له‌ته‌مه‌نى 63 ساڵیدا وه‌فاتى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت ) له‌مانگى رِهبیعى یه‌كه‌م ساڵى 11 كۆچی‌دا،له‌كاتێكدا ته‌مه‌نى 63 ساڵى ته‌واو بوو،عه‌لى و عه‌باس شۆردیان له‌سێ به‌رگدا كفنیان پۆشى،تاكهتاكهموسڵمانان نوێژیان له‌سه‌ر كرد لهخانۆچكهكهى عائیشهئهسپهردهكرا.
وه‌صفى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت )
عه‌لى كورِى ئهیى تالیب (رِهزاى خواى له‌سه‌ربێت)هه‌رجارێك باسى پێغه‌مبه‌رى خواى (درودى خواى له‌سه‌ربێت ) كردبایه،ده‌یفه‌رموو : باڵاى زۆر به‌رز نه‌بوو،كورتهباڵایهكى گرگن نه بوو،دیار بوو له‌ناو خه‌ڵكیدا،قژى لولو ئاڵۆسكاو نه‌بوو،هه‌روه‌ها خاویش نه‌بوو،پیاوێكى باڵا رِێك بوو،قهڵهوێكى گۆشتن نه‌بوو،ده‌م و چاوى خرِ هه‌ڵكه‌وتبوو،سپیلكهو چاورِهش بوو،برژانگى پرِ بوو،شان و نێو شانى رِێك بوو،په‌نجه‌كانى ده‌ست و قاچى قه‌ڵه‌و و خرِ بوون،كهدهرِۆیشت وات ده‌زانى ئاوى ناو رِێژگهیهكى لێژه،كه‌لاى دهكردهوهههموو جه‌سته‌ى پیرۆزى وهردهگێرِا،مۆرى پێغه‌مبه‌رایه‌تى له‌ناو شانی‌دا بوو،له‌هه‌موو كه‌س سنگ فراوانتر‌و رِاستكۆتر بوو،وه‌له‌هه‌موو كه‌س نه‌رم و نیانتر بوو،له‌هه‌موو كه‌س خۆشخوانتر بوو،كه‌سێك یه‌كه‌م جار بیبینیایهسامى لێده‌نیشت،كهمامهڵهشى له‌گه‌ڵ ده‌كرد خێرا خۆشى ده‌ویست،عه‌لى ده‌ڵێت : هه‌رگیز له‌پێش و پاش ئه‌و ،كه‌سم وه‌ك گه‌وره‌یى ئه‌و نه‌دیوه.
بێگومان ئهوهكورتهیهكهلهژیانى پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى پێغه‌مبه‌رى ئازیز (درودى خواى له‌سه‌ربێت )،وه‌زۆریش به‌كورتى ئاماژهبهروداوهكانى ژیانى كراوه،ئه‌گه‌رنا بهدڵنیایهوهبهدهیان كتێبش ناتوانرێت وه‌سف و سه‌رگوزشته‌ى ئه‌م پێشهوایهبنوسرێت و باس بكرێت.
< CHOOSE WHICH BLOG TO PUBLISH TO >
Done!